شێرزاد شێخانى: شه‌ڕه‌فى كچانى كورد له‌نێوان سه‌دام و ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى كوردستاندا.
به‌ده‌ر له‌هه‌زاران تاوانى قێزه‌ونى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته زۆردارهى هه‌رێمى كوردستان به درێژايى نزيكه‌ى سى ساڵه‌وه ئهيانبيستين ، جگه له‌و ده‌يان تاوانه‌ى تريان له‌سه‌رده‌مى شۆڕشى شاخدا. به‌ده‌ر له‌م هه‌موو دزى و راورووتى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و دزينى سامانى ژێرئه‌رز و سهرئهرزى كوردستانيشيان. به‌ده‌ريش لهدهيان خييانهتى نيشتمانى و نه‌ته‌وه‌يى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكى هه‌رێم و گشت پارچه‌كانى تر‌ى كوردستان. هيچ شتێك به قه‌ده‌ر تهعهدداى نامووسى كچانى كورد نامههژێنێ. چ جاى ئه‌وه‌ى مناڵ و بێدهسهڵاتيش بن. ئه‌م كرده‌وانه ئه‌و په‌ڕى ئيجرامه لاى هه‌موو نه‌ته‌وه‌يه‌كى سه‌ر ئه‌م زهميينه به جياوازى ئايين وكلتوورهكانيانهوه. بۆيه له‌زۆربه‌ى كۆمه‌ڵگه‌كانى جيهاندا سزاى ده‌ستدرێژى سێكسى زۆر قوڕستتره له‌چاو سزايهكانى تردا.
دوێنێ له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانى ( روداو) دا جارێكيتر چيرۆكى ئه‌و كچه ده ساڵانه‌م خوێنده‌وه كه به‌هه‌شت كه‌س ده‌ستدرێژى سێكسيان كردۆته سه‌رى له‌يه‌كێك لهگوندهكانى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێردا!. ئه‌مه‌ش دووه‌م منداڵه له‌و ته‌مه‌نى پهپوولهييدا هه‌ر له‌هه‌ولێر ده‌ستدرێژى ده‌كرێته سه‌ر و كه‌سيش لێى به‌جواب نايه!.
ئێمه‌ى گه‌نجانى كورد كه به‌درێژايى 35 ساڵى ته‌مه‌نى رژێمى سه‌دام چه‌كمان كرده‌شان و دامانه شاخه‌كانه‌وه، له‌دژى ئه‌وه نه‌بوو كه سه‌دام بيه‌وێ سامانى وڵاته‌كه‌مان ببات و بيخاته سه‌ر حيسابى خۆى له بانكه‌كانى ده‌ره‌وه‌دا. بۆ ئه‌وه‌ش نه‌بوو له‌به‌غدا ببين به شه‌ريكه حوكمى سه‌دام و جێگاكه‌ى پێ چۆڵبكهين. به‌ڵكو بۆ ئه‌وه چه‌كمان هه‌ڵگرت تا ديفاع لهشهڕهف و نامووسى خوشكان و دايكان و كچان و ژنه‌كانمان بكه‌ين نه‌بادا به‌عسى و شوفينييهكان رۆژێك له‌رۆژان خاكه‌كه‌مان داگييربكهن و تهعهدداى ناموسيان لێبكه‌ن. به‌ڵێ، ئه‌مه يه‌كه‌م ئامانجى ئێمه‌ى گه‌نجانى شۆڕشگێر بوو، نههێلين بێگانه شه‌ڕه‌فمان بشكێنێ. هه‌ر بۆيه‌ش به تفه‌نگه‌كانمان ئه‌وت ( چه‌كى شه‌ڕه‌ف ) سهركردهكانيشمان ئه‌مه‌يان كردبووه وێردى سهرزمانيان كه ديفاع لهشهڕهفى كورد ئه‌كه‌ن.
له‌مڕۆژانه‌دا له‌گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى سه‌دام له‌كاتى داداگاييكردنهكهيدا بينيم كاتێ ژنێك تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى دايه پاڵ پياوانى رژێمه‌كه‌ى گوايه تهعهدداى نامووسيان لهژنێكى كوردى ئه‌نفال كردووه. ئه‌و راپهڕينهى سه‌دام له‌ناو دادگاكه زۆر سه‌رنج راكێش بوو كه هه‌ستايه سه‌رپێ و ته‌قييه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ى شه‌ڕه‌فى خۆى ئه‌تك كرابێ و به‌به‌رده‌م شاشه‌كانه‌وه هاوارى كرد ” كێ له‌ژێر سايهى حوكمى سه‌دامدا جورئه‌تى ئه‌وه ئه‌كات تهعهدداى شه‌ڕه‌ف لهژنێكى عيراقى بكات “؟؟!.
( روداو ) چيرۆكى ئه‌م كاره‌ساته‌ى به‌سه‌ر ئه‌و كچه به‌سته‌زمانه‌دا هاتووه، به‌شێوه‌يه‌ك ئه‌گێڕێته‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ى باسى فليمێكى ميلودرامى خه‌مبارى ميسرى يا هيندى بكات، كه زۆرداره‌كان ئهتكى شه‌ڕه‌فى ژنان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له كاتێكدايه هه‌موومان ئهزانين ( روداو) سه‌ر به كام ده‌سه‌ڵاتى ئه‌م ههرێمهيه!.
نازانم چۆن ئه‌م چيرۆكه تراژيديايه و ئه‌وه‌ى پێشترى كچه‌كه‌ى كاك لوقمانيش ويژدانى هيچ يه‌ك له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى نه‌جووڵاند. له‌داواكارى گشتيهوه تا پارێزگارى هه‌ولێر و سه‌رۆكى حكومه‌ت و سه‌رۆكى هه‌رێميش. كه‌سيان به‌جواب نه‌هاتن له‌سه‌ر ئه‌م دوو تاوانه قێزهوننه كه ويژدانى هه‌مووه ئينسانێك ئه‌هه‌ژێنێ!.
هێشتا تاوانى ئاوه‌ها له‌دژى ئافره‌تانيش بكرێت ئاساييه، ئه‌گه‌ر چى ئه‌ويش هه‌ر تاوانه، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌ردوكيان مناڵن و له‌ته‌مه‌نى پهپوولهييدان. بۆيه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌گه‌ر يه‌ك تۆز ويژدانى هه‌بێ هه‌ر له‌به‌ر هيچ نا، ته‌نها بۆ راگرتنى دڵى ههولێريهكان، ههقوايه هه‌موو ئه‌و تاوانبارانه‌ى كه‌يسى ئه‌م دوو كچه، به ريز له‌ده‌ورى قه‌ڵاى ههوڵيردا هه‌ڵبواسێ. ئه‌ويش، ئه‌گه‌ر ويژدانى هه‌بێ.
- Latest Posts by شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts