عوسمان عومەر: هاووڵاتى ئارامگرتو – مستقر.
ئیتیان دۆلا بواسییه بیرمه‌ندی فه‌ره‌نسی له‌کتێبی کۆیلایه‌تی به‌زۆر ده‌ڵێت: کاتێ ووڵاتێک ڕوبه‌روی دامرکانه‌وه یا کپکردن بێتەوە نه‌وه‌یه‌ک په‌یدا ده‌بێ پێویستیان به‌ئازادی نامێنێ و خۆیانى له‌گه‌ڵ ده‌گونجێنن. دیارده‌یه‌ک سه‌رهه‌ڵده‌دات ده‌توانرێ ناوی بنێین هاووڵاتی ئارامگرتوو. بابەتێکە بۆ کۆمەلگاو ڕۆشنبیران و بیرمەندان گرنگى پێبدەن و لەبارەى بنوسرێ، تا پێناسەى هاونیشتیمانیانى خۆمان بزانین. له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان دا هاووڵاتیانى هەریمەکەمان دونیایه‌کی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌و دروست کردوه، چونكە ئێمەیش ئێستا هاونیشتمانی ئارامگرتووین و لەووڵاتێکدا دەژین سەركوتكردن و ستەم و مافى هاوولاتى پێشێلکردن بۆتە پیشەی دەسەلاتداران. هاونیشتێمانی ئارامگرتوو مێش میوانی نیە كەچی باسی بێ ڕەوشتی خاچ پەرست و ئاینەکانى دیکە دەکات، وەک دۆلابواسێ دەلێت: نەوەیەک پەیدا بون پێویستیان بەئازادى نەماوە لەگەل زۆردار‌و ستەمکارى وولات خۆىان گونجاندوە.
ماوەى 29 ساڵە هاوولاتیانى هەرێمەکەمان ڕوبەڕوی بارێکى دەرونى خراپ بونەتەوە، دەتوانین بڵێین سڕکراوە. پرسیارەکەشم ئەوەیە کێ ئەو جۆرە هاوولاتیەى دروستکردوە؟ بێگومان دەسەلاتێکى خۆسەپینى عەشایەرى باوەرنەبو بەهیچ مافێکى هاوولاتى جگە لەگیرفان پڕکردنى خۆیان و بنەمالەکانیان و دزینى سەروەت و سامانى وولاتەکەو بەخشینى بەدوژمنێکى سەرسەختى گەلەکەمان. ئەو سیستەمە سیاسیە سەرنەکەوتوە لەرێگاى چەند ئالیەتیکى دیاریکراوەوە ئەمەى خولقاندوە لەناو خێزان و بوارى پەروەردەو، هۆکارەبڕاگەیاندنە فەرمیەکان و بارە ئابوریەکەش لەوێ بوەستێ. هەروەها دۆلا بواسێ لەشوێنێکى تر‌ى کتێبەکەى دا هۆکارى هاوولاتى ئارامگرتوى بۆ 3 بابەت گەراندۆتەوە و دەلێت: ئایندارى، بژیوى ژیان و تۆپی پێ. دواتر دیمەوە سەر ئەو بابەتە.
لەسەردەمى دەسەلاتى خۆماڵى لەبرى گرنگى دان بە بوارى پەروەردەیی کەرتى پەروەردەیی تایبەت پەیدا بوە هەر لەزانکۆ تایبەتەکان و پەیمانگا ناحکومیەکان و برەودان بەوانەى تایبەت و دروستکردنى قوتابخانە تورکیەکان تابیرى تۆرانیەت لەناو مێشکى خوێندکاریى کورد بچەسپینرى و بیرى نەتەوەیی خۆى فەرامۆش بکات. لەخویندنگا حوکومیەکان گەشە بەبیرى خوێندکار نادرێ و پێشناکەوێ بۆ ئەوەى لەگەل رێزم ناچاربی وانەى تایبەت وەرگرێ هۆکارەکەشى دیارە نەبونى موچەو لەکاتى خوى دا نەدانى ناتوانرێ هەندێ فەرمان و راسپاردە بەسەر مامۆستایان دا بسەپینرێت. سەبارەت بە خوێندکارانیش هۆکارى زەبت و رەبت نەماوە، چونکە گەر کورە لێپرسراوێک سەرپێچیەک بکات و خوێنکارێکى ئاسایی سەرپێچى بکات ناتوانرێ کوڕى لێپرسراوەکە سزا بدرێ، بەلام ئەوى تر سزا دەدرێ، بەمەش خوێندکارێکى ئارامگرتو دروست دەکرێ.گەر سەیرى بارودۆخى ئابورى هاولاتیان بکەین لەدواى 2014 رۆژ بەڕۆژ بەرەو خراپى دەروات هەنگاوى یەکەمى دەسەلات پاشکەوت کردن بوو. ئینجا لەسالێکدا 9 موچە دەدرا هاوولاتى هەندێ پرتەو بۆلەو خۆنیشاندانیان کرد، هەرزوو کپ کرایەوە. بەتایبەت دواى ئەوەى گەمژێنراویک بەشەق لە مامۆستایەکى هەلدا، ئەوە رێخۆشکەربوو کە فەرمانبەرانى ئارامگرتووش دروست ببێ. دواتر بوارى ڕاگەیاندن، زۆربەمان هەستمان بەوە کردووە کە زۆرجار بەشان و باڵی سەرکردەو فەرمانرەوایان هەلگوتراوە وەک رەمزیک ناویان هێنراوە. زۆرجاریش هێرشکراوەتە سەریان بەتۆمەتى دزى و گەندەلى و ناداد پەروەرى و جێبەجێ نەکردنى یاسا و هەر کەس و لایەنە بە ئارەزوى خۆى بندیوارى بۆخۆى پێکهێناوە تا لە دەنگدان چەند کورسیەک بەدەست بێنێ بەهۆکارى بندیواریەوە بودجە بەشى نەکردوە تا بڕانیشى لەبەغدا مانگانە 17 لەسەدا وەرگیراوە، بەلام کەس نازانێ چیى لێهاتوە. سەرەڕاى ئەوەش جارێکى تریش ئەوەم گوتوە بە تەشت و بەتەنکەو بەتانکەرو بە بۆرى بەبیر نەوت فرۆشراوە ئەى داهاتەکەى کوا؟ قازانج سەرى مایەى خواردوە بۆ گیرفانى خۆیان…
بۆیە دۆلابواسێ سەرقالکردنى هاوولاتى بەپەیداکردنى بژێوى ژیان، سەرقاڵ کراوە بۆیە هاوولاتیەکى ئارامگرتوو دەرچوە جارێکى تریش دەلیت: جۆرە هاوولاتی و نەوەیەک پەیدا بوون پێویستیان بەئازادى نەماوەو لەگەل زۆرداریش خۆیان گونجاندوە.
ئایندارى لاى هاولاتى ئارامگرتوو بەپێى بۆچونى دۆلابواسێ پەیوەندى و پەیوەست نییە بەماف و دادپەروەریەوە، ته‌نها ئامانجی به‌جێهنانى ئەرکە ئاینیەکان و خۆده‌رخستنیه‌تی. زۆرجار ناگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵسوکه‌وت و گوێنادات به درۆ و دووڕویی و به‌رتیل وه‌رگرتن، ته‌نها کاتێ هه‌ست به‌تاوان ده‌که‌ن که‌یه‌کێ له نوێژه‌کانیان له‌کیس بچێت. ئه‌و جۆره هاووڵاتیانه پارێزگاریش له‌ئاینه‌که‌ی ناکات که دڵنیا بوو ئازار نادرێ له‌و لایه‌نه‌وە. کاتێ توڕەش ده‌بێ و هه‌ڵده‌چێ دژی ده‌وله‌ت و فەرمانڕەواکان کە به‌به‌ڵگه‌یه‌ک شتێک ده‌سه‌ڵمێنرێ لەسەر ئاینەکەى، ئەوکات ده‌ڵێت: ئه‌وه دژی فه‌رمانی خودایه. به‌ڵام زاری ناکاته‌وه ته‌نانه‌ت به ووشه‌یه‌ک گه‌ر ژماره‌ی زیندانیان که‌به‌نادادی به‌ند کراون یا له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا ده‌کوژرێن و ماف زەوت بکرێ به‌ئاره‌زوی خۆی فاحیشه ده‌کات و شت بۆخۆی حه‌ڵاڵ دەکات و گه‌نده‌ڵی له‌وڵات په‌ردە پۆش ده‌کات و ده‌ستیش به‌سه‌روڕیشیا ده‌هێنێت و حه‌مد و سه‌نا ده‌کات.
بەشى دووەمى بۆچونى دۆلابواسێ بژێوی ژیانە له ژیانی هاووڵاتی ئارامگرتوو به‌هیچ جۆرێ گوێ به‌مافه سیاسی و مافه‌کانی تری نادات ته‌نها کارکردن و پاره‌په‌یداکردنی به‌لاوه گرنگه وه‌ک زۆربه‌ی هاووڵاتیانی ئێستای هه‌رێمه‌که‌مان و بەتایبەت پارێزگایەک و خۆته‌رخان کردنی بۆ هێنانه دونیای منداڵ و به‌خێوکردنیان و په‌روه‌رده کردنیان و گه‌وره‌کردنیان و به‌شودانی کچ و ژنهێنان بۆ کوره‌کان و کارپه‌یدا کردن بۆ مناڵه‌کانی و دواتر ده‌ست ده‌کات به‌خوێندنه‌وه‌ی کتێبه ئاینیه پیرۆزه‌کان و خزمه‌تی ماڵی خودا وه‌ک ده‌ڵێن بۆ ئاقیبه‌تى خێرە تارەزامەندى خوادوەند بەدەست بهێنێ و پێی بگوترێ نورانی که له‌م دونیایه ده‌رچو..
بەشى سێهەمى بۆچونى دۆلابواسێ لەسەر هاوولاتى ئارامگرتوو کە باسى لێوە دەکات تۆپی پێیە, لێرەدا هاوولاتى ئارامگرتو له پێناو ئه‌وه‌ی له‌ژیانی ڕۆژانه‌یان دا له‌زۆر شت بێبه‌ش بوونه، به یاری تۆپی پێ خه‌مه‌کان بیرخۆیان ده‌بەنەوە و ئه‌و داپه‌روه‌ریه‌ی له‌ده‌ستی داوه ماوه‌ی 90 خوله‌ک کەبینەرى یاریەکەیە یاسا له‌و یاریه‌دا په‌یره‌و ده‌کرێ به‌سه‌رهه‌موان جێبەجی دەکرێ مایەى سەرنجیەتى.
بارودۆخێکى تریش لەهەریمەکەمان هاوولاتى ئارامگرتوى دروستکرووەو سەرقالى نەوەیەکى کردوە ئەویش کافتریاو نێرگەلە کیشان خواردنەوەو عەیش نوش و باخ و ڤیلاو ئاهەنگى شەوانە. ئەم جۆرە کەسانە گوێ به‌هیچ ناده‌ن ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانی خه‌ڵک بچه‌وسێنێته‌وه، خه‌ڵک تیرۆڕ بکات و مافه‌کانیان زه‌وت بکرێ. گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وانه شه‌وه‌کانیان به‌خۆشی به‌سه‌ر به‌رن و گوێش بەوە نادەن کێ سەرانە لەو خاوەن کافتریایانە وەردەگرێ گەر شەریکیان نەبن ئەوا ئاژاوەیەک دەخولقێنن تا شوێنەکە بشکێ و رەواجى نەمێنێ.
لەکۆتایی دا دەگەینە ئەوەى کە هاوولاتى ئارامگرتوو رێگرى ڕاستەقینەیە لە هەمبەر هەر پێشکەوتنیک یا هەنگاونانێک بۆ چاکسازى، ئەو هاوولاتیە ئارامگرتوە ناگۆردرێ تاکو لەو تەنگژەیە رزگارى نەب، تا دڵنیاش ده‌بێ به‌های بێده‌نگی لەسته‌م و زولم ده‌ره‌نجامه‌کانی زۆر خراپتره له‌شۆڕش له‌دژی یاوەستانەوە لەهەمبەرى.