عیماد عه‌لی: بۆیه زه‌نده‌قیان چووه.
ئه‌م ده‌سه‌لاته هیچ هه‌لێكی نه‌هێشتۆته‌وه بۆ پاراستنی خۆی به‌م حاڵه شڕهیهوه نهیقۆستبێتهوه. به ناوی لێبرالیزمه دواكهوتوهكهی و سیستمه سهرماهیداریه بێ سه‌رمایه‌كه‌ی خۆیه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی كڕۆكی ده‌سته‌واژه‌كه و زه‌مینه‌ی پیاده‌كردنی بزانێت. به چاولێكه‌ری كوێرانه‌ی سیستمه جیهانیه‌كان به بێ له‌به‌رچاوگرتنی باردوۆخی تایبه‌تی خۆی، هه‌زار و یه‌ك زه‌ره‌ر و زیانی به‌م گه‌ل و نیشتمانه گه‌یاندووه. زنده‌قی له مۆڕه‌ی ئه‌مریكا چووه و له‌به‌ر قازانجی خۆی و بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك چركه وه‌زعی خه‌ڵك بخوێنێته‌وه، سه‌رجه‌م فه‌رمانه‌كانی به‌نكی نێوده‌وڵه‌تی و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌رجه‌م داموده‌زگا سه‌رمایه‌داریه‌كان فیت وه‌كو خری جیبه‌جێ ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی داهات یان هه‌لی كار و ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی و بیمه‌ی بێكاری و شتی له‌و بابه‌ته بۆ خه‌ڵك فه‌راهه‌م بكات، ئه‌وه‌تا ورده ورده كه‌رتی گشتی ناهێڵێت و به تۆپزی و خشكه‌یی سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان ده‌گۆڕێت و هه‌موو قورساییه‌كانی ژیان ده‌خاته سه‌ر تاك، هه‌رچه‌ند برسی و رهشوروتیش بێت.
ئه‌وه‌تا به بێ ئه‌وه‌ی كه‌س پرسیاری فه‌لسه‌فه‌ی ده‌سه‌ڵاتی لێكردبێت، سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ڵێت؛ ئێمه سیتسمێكی سۆشیالیستی نین، وه‌كو ئه‌وه‌ی سۆشیالیزم تاوان بێت یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدا نه‌بێت یان له‌سه‌ر ئه‌رزی كوردستان به‌م بارودۆخه ئابووریه چاره‌سه‌ری ئاریشه‌و قه‌یرانه‌كانی پێ نه‌بێت.
به‌ڵێ بۆ كۆمه‌ڵێك مه‌به‌ست ئه‌و رایانه ده‌رده‌بڕن و ئه‌وه‌ی به ئاشكرا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن رێژه‌یه‌كی كه‌می ئه‌وه‌یه به نهێنی له‌به‌رده‌م دونیای سه‌رمایه‌داری و به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا ده‌یدركێنن. سه‌ره‌كیترین ئامانجیان مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه كه له‌كۆتا قۆناغی له‌ناوچووندایه و هیچی تر. به‌ڵام مه‌به‌ست له‌م به‌ئاشكرا مهراییهی دوێنێی سه‌رۆكی حكومه‌ت له په‌رله‌مان بۆ:
* رازیكردنی ئه‌مریكا و سیستمی سه‌رمایه‌داری جیهانه، بێ خوێندنه‌وه‌ی واقیعی سیاسی جیهانی و به‌تایبه‌تی هاوكێشه سیاسیه‌كان، كه زۆرجار خودی ئه‌مریكا به پێچه‌وانه‌ی ستراتیجی خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشهاته جیهانیه‌كاندا ده‌كات، هه‌موومان هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌مه‌ڕ ریفراندۆمه جیاوازه‌كانی جیهان و سه‌ربه‌خۆیی وڵاتان ده‌زانین( به‌راوردكردنی ملكه‌چبونی ناوه‌ندی عیراق و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان بۆ ئه‌مریكا، بۆ هه‌مولایه‌ك روونه، به‌ڵام ئه‌مریكا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نواند كهدهیزانین) ئه‌مانه هه‌میشه به یه‌ك چاو شته‌كان ده‌بینن و نایشیخوێننهوه.
* ئه‌م راگه‌یاندنه خۆڕاییه‌ی جۆری سیستمی سیاسی كوردستان، بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری داموده‌زگا سهرمهداریه جیهانیه‌كانه، بۆ كپكردنی نێوخۆیی و به‌رده‌وامی له زاڵبون و خه‌فه‌كردنی ناڕه‌زایه‌تی گشتی و ملشۆڕكردنی خه‌ڵكی نه‌یار و ئۆپۆرزسیۆنه.
* بۆ خۆده‌ربازكردنه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌موو هه‌له و گه‌نده‌ڵیه‌ی كه خستونیه ئه‌م چاڵه قوڵه‌ی قه‌یرانه ههمهلایهنهكانهوه و، بۆ مه‌رامی رازیكردنی ئه‌مریكا و سواڵكردنێكی نهێنی و لاكردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه له حاڵی ناله‌باریان به‌دوور له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك.
* هه‌وڵدانه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قورسایی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر حزبه‌كان به‌مه‌رجی مانه‌وه‌ی قازانجی حزبی و كه‌سی و ماشینه‌وه و لوشدانی خێروبهری كوردستانه له‌سه‌ر حسابی دابینكردنی داهاتی موسته‌حه‌قی خه‌ڵك له سه‌روه‌ت و سامانی فراوانی كوردستاندا.
* په‌رده‌پۆشكردنی ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌یه له‌م ماوه‌یه‌ی پێش‌و كردونیانن وله‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌مریكا به زه‌قی پێیراگه‌یاندون، ئه‌مه هه‌وڵی پۆزش هێنانه‌وه‌یه بۆ دونیای سه‌رمایه‌داری و ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی و راگه‌یاندنی تۆبه‌یه‌كی ئاشكرایه بی سڵكردنه‌وه و شه‌رم كردن، ئه‌مه‌ش هه‌ر بۆ مانه‌وه‌یانه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت بێ حسابكردن بۆ ژیانی خه‌ڵك و له ریگه‌ی به‌رته‌سك كردنی ئازادیه‌كانه‌وه.
ئه‌گینا ئه‌مریكای ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر بنه‌مای هاوكێشه سیاسیه‌كان و زۆر جار بی ره‌چاوكردنی فه‌لسفه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان ده‌كات و قۆناغبه‌ندی په‌یوه‌ندیه‌كانی به وه‌زعی نێوخۆیی ئه‌و لایه‌نانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه كه مه‌به‌ستی بێت به‌رده‌وام بن له ده‌سه‌ڵات و، پشتگیری زۆر وڵات ده‌كات كه ته‌نانه‌ت سیستمه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ستراتیجی ئه‌ودا ناگونجێت، ئه‌وه‌ش تا ئه‌و كاته‌ی كه بواری بۆ بره‌خسێت گۆڕانكاری تێدا بكات.
ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ی ئێمه وه‌كو سه‌رجه‌م بواره‌كانی دیكه كه چۆن بێ هه‌نگاوی زانستی و به بێ توێژینه‌وه‌ی راست و دروست و بێ خوێندنه‌وه‌ی وه‌زعی تایبه‌تی كوردستان و له‌بنه‌ڕه‌تدا بێ ستراتیجی و به پێی داخوازی قۆناغه‌كه و بێ كاری دیبلۆماسی سه‌رده‌مانه سیاسه‌تی گه‌ڕه‌لاوژه و هه‌ڕه‌مه‌كی پیاده‌كردووه و له ئاست ئه‌و وڵاتانه‌دا هه‌میشه ده‌سته‌وه‌ستان بووه و له‌سه‌رحسابی ژیانی خه‌ڵك مه‌رجه‌كانی جێبه‌جێ كردوون، ته‌نانه‌ت تائێستا نه‌یتوانیوه له ژێڕ ركێفی بۆچونه‌كانی ناوه‌ندی عیراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر دربچێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی راستی بێت هه‌میشه پاشكۆ و ملكه‌چی ئه‌وانه و میله‌تیش چش. ئه‌وه‌ی نایزانێت یان ده‌یزانێت و گوێی پێنادات ئه‌وه‌یه كه به‌ناوی دژه سۆشیالیزم، رۆژانه خه‌ڵك له ژێر كاریگه‌ری لێكه‌وته‌كانی ئه‌م سیاسه‌ته ده‌ناڵێنن و باجی هه‌نگاوه نابه‌جێكانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر بزانن یان نا سیاسه‌تێكه ده‌چێته خانه‌ی تاوانی گشتیی دژ به خه‌ڵكه‌وه.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستی و ئه‌كادیمی دروست بۆ واقعی كوردستان و پێكهاته‌كه‌ی و زه‌مینه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌كه‌ی بكات، تا ئێستا ته‌نها چاوی له‌سه‌ر داڕمانی بلۆكی سۆڤێته و به عه‌قڵێكی ساكار و بیركردنه‌وه‌یه‌كی سهرپێیانهوه ده‌یخوێنێته‌وه و هه‌میشه سۆشیالیزم و بۆچونی ئه‌مریكای له‌مه‌ڕ ئه‌و ده‌ره‌نجامه لهبهرهچاوه و ئه‌مه‌ش بۆته گرێ كوێره‌ی به‌ڕیوه‌چونی كاروباره‌كانی و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی پێ ههڵدهخهلهتهنێت و دهشترسینێت.
ئه‌وه‌ی زانراوه، تاكه لایه‌نێك له سۆشیالیزمی راسته‌قینه زه‌ره‌ر بكات ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌له. بۆیه، لهدهرئهنجامیی ئه‌م گرێ كوێره‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان، ده‌شێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ین، به‌خۆی له كۆتا هه‌نگاودا له‌و به‌ری سڕینه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه و ئه‌زمونه‌كه ده‌ربچێت و بكه‌وێته سه‌ر ساجی عه‌لی و، ئه‌م جه‌مسه‌رانه‌ی ده‌سه‌لات به به‌رزكی بانان لێ ده‌ربچن و به‌رهه‌می قوربانیدانی هه‌ژارانیش ببێته بڵقی سه‌ر ئاو.