بەرهەم کادار: لە 16 ئۆکتۆبەردا مەسعود بەرزانی و لەکۆماری مهابات مەلا مصتەفا چی نەکرد.
باش هەمومان دەزانین کە مەلامصتەفا مردوەو هیچ پەیوەنیدیەکی بە 16 ئۆکتۆبەرەوە نیە, بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کەمەلا مصتەفا بەکەمتر لەپێنج هەزار پێشمەرگە دەچو بۆ پشتیوانی و دروست کردنی کۆماری مهابات، بەڵام مەسعود بەرزانی کوری لە کوردوستانی باشور لەحصەی حیزبەکەی و حکومەت زیاتر لە پەنجا هەزار چەکداری هەبو کەچی دیفاعی نەکرد لەڕیفراندۆم، ئیستا بەلایەنەکانی تر دەڵێ خائیین.
نەوشیروان مصتەفا لەمێژوی کۆماری مهاباتدا دەڵێ: هێزی مەلا مصتەفا لەکۆماری مهاباتدا هێندە زۆر بو گەر دیفاعی بکردایە هێزی شای ئێران هیچی پێ نەدەکرا (ئەم دێڕە نەک بەمەفوم بەنەص وادەڵێ) کە ئەویش لەنوسینەوەکەیدا لەسەرچاوەکانەوە وەری گرتوە نەک بۆی زیاد کردبێت
ئێستا بەراوردکاری ئەم هێزەی کۆماری مهابادو ڕیفراندۆم و خییانەتی ڕیفراندۆم شیکردنەوەی، زۆر نەتیجەمان دەست دەخات.
یەکەم / مەلا مصتەفا بەهیزیکی زۆر کەمی زۆر کلاسیک بەراورد بەهیزی ئێستای پارتی چوو بۆ پشتیوانی کۆماری مهابات، بەڵام چەند بۆ پشتیوانی، ئەوەندەش چووبوو بۆ لەخشتەبردنی، چونکە لەوێ هیچ دیفاعی نەکرد.
دوەم /لەکاتی ئەنجام دانی ڕیفاندۆمدا پیداویستیەکانی هێزی بەرگری پارتی دوو هیندەی پێداویستی هیزی بەرگری یەکێتیەو بەنفوس وەک یەکن، ئەو چەند ساڵەی شەڕی دژی داعش بو تەوای ئەو چەکانەی دەگەیشتنە هەولێر تەنها یەک لەسەر چواری دەدرا بە یەکێتی، واتە بەشێک بۆ وەزارەت و دوبەش بۆ پارتی و یەک بەش بۆ یەکێتی بو.
سیەم /لەتەواوی شەڕی دژی داعش دا کەپێش ڕیفراندۆم و 16 ئۆکتۆبەر بو لەتەوای شەڕەکاندا دوای ئەوەی هاوپەیمانان دەیان کوتاو لەگەڵ هێزە حزبیەکان و وەزارەت بە هاوبەشی، بۆچی بەهابەشی، چونکە هیزەکانی وەزارەت دەبابەو مەدفعی و تۆپو تەنانەت دۆشکەشیان پێنەبوو، هەموی لای میلشیاکانی یەکێتی و پارتی بون، پێشکەوتوترین چەکی وەزارەت بەگشتی بیکەیسی و ئاربیجی بون، هیچ لیوایەک دەبابەی نەبو ئەمە جیاوازە لە لیوایەکدا بەشاز چەند دانەیەکی هەبوبێ ، بەڵام لای هەموان ئاشکرایە کە 120هەزار هێزی بەرگری هەیەو نیوەی هی پارتیە، ئیستا خێرە پارتی بە شەست هەزار چەکدارەوە دیفاعی نەکردو یەکێتی دەکات بە خائن؟
چوارەم / لەڕوی لۆجستیەوە لەهێزی یەکێتی باشترو لەروی نفوسەوە وەک یەکێتی و بەهەزاران جار زیاتر لەهێزی مەلا مصتەفاو لەوەش زیاتر، لەشانزەی ئۆکتۆبەردا ژمارەی شەهیدەکانی پارتی و ڕۆژی دیفاعەکانی پارتی لەڕیفراندۆم دا دیارە چی کردووە، بۆچی دەبێت یەکێتی خائینن بێت، بەڵام پارتی بەم هەمو هێزەوە خائین نەبێت؟
پێنجەم/ خۆئەگەر بەهەر پاساوێک گومان لەمێژوی کۆماری مهاباد بکەین لەژمارەی چەکدارو لەهۆکارەکانی کە بوبێتەهۆی ئەو شکستە، بەڵام هەمومان ئێستا باش دەزانین کە هەرێم 120 هەزار چەکداریی هەیەو نیوەی هی پارتیەو پارتیش دەیتوانی و نەیویست تەنها 3 ڕۆژبەرگری بکات لەو ڕیفراندۆمە کە حسابی بۆکەس نەدەکرد. خێرە لەم خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەدا حساب بۆکەس نەکەیت و نەشتوانیت 3 ڕۆژ دیفاع بکەی بەرامبەر سوپای عێراق؟!
ئەگەر مەلامصتەفا بەچەند هەزارێکەوە بچێ بۆ پشتیوانی کۆماری مهباد، تۆ بۆ بە60 هەزار چەکدارەوە بەرگریی لە نیشتیمانەکەی ئێمە نەکەیت؟
شەشەم/ ئەمە پارێزەرێتی نیە بۆ هیچ لایەنێک، بەڵام بەبێ لایەنی و وەک خۆی سەیری هەمو ڕوداوەکان بکەی باشە، بەڵام باش خەڵکی کوردستان لەوە تێگەیشتوە بونی یەکێتی و پارتی و گۆڕانیش لەکوردوستان خۆی گەورەترین خیانەتە.