ئارام هادی: قەوانەکەتان هێشتا حەشۆی تیاماوە؟!
دوای ڕیفراندۆم و دەرکەوتەی شکستەکەی کە سەرەکیترینیان لێکەوتەی 16ی ئۆکتۆبەر بوو، زیاتر لە ڕابردوو کوردستانیانی دابەشی سەر دووبەرەکرد، کە ڕووی ڕاستەقینەی ئەم بابەتە لەبری پروپاگەندەی سۆشیاڵ میدیا لە دادگا و پەرلەمان یەکلادەکرێتەوە تا بەڵگەنامەکان بیسەلمێنێت کە کێ ڕاستی کرد و کێ هەڵە؟، کێ گوێی لە دۆستەکان گرت و کێ لەناو پیلانی دوژمن‌دا بوو بۆ لەدەستدانی پێگەی هەرێم و خاکی هەرێم؟، وە ئەوانەش کێ بوون کە خەمخۆری ئایندەی کورد بوون؟، دواجار ئەمە پێویستی بە لێکۆڵینەوەیە لە دادگا، حکومەت دەتوانێت داواکاری گشتی لە هەولێر ڕاسپێرێت بۆ بە دادگاگەیاندنی پرۆسەکە و خستنەڕووی بۆ ڕایگشتی، دەکرێت پەرلەمانی کوردستانیش بانگهێشتی قیادی هەردوو بەرەکە بکات بۆ لێپێچینەوە، گەر ئەمانەش نەکرا لانیکەم دەکرێت کۆنفرانسێکی نیشتمانی لەسەر بابەتەکە سازبدرێت و هەردوو لا قسەی خۆی بکات و دەرئەنجامی ڕاستی بخرێنەڕوو، ئەوەی ئێستا دەیبینین تەنها قەوانێکە و لە ڕاگەیاندن بەگشتی و بەتایبەت لەسۆشیاڵ میدیاوە ساڵانە بە گوێی خەڵکی ئەم هەرێمدا دەتەقێندرێت، پێناچێت بەم نزیکانەش حەشۆکەی تەواوبێت.
دۆستە دەرەکیەکان و خەمخۆرانی ناوخۆ پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم هەموو قسەی خۆیان کرد و دەرئەنجامی خراپ و لێکەوتە تاریکەکانیان دا بەگوێی ئەوانەی لە ناو پیلانی دوژمنان‌دا بەنەزانی یان زانابوون دەخولانەوە، بەڵام سەرئەنجام بەبێ گوێدانە لێکەوتەکانی، لەکاتی بڕیارلێدراودا ڕیفراندۆم ئەنجامدرا ئەمەش لەبەر ئەوەی ئەجێندای دەرەکی بوو بۆ تێکدان و بچوککردنەوەی پێگەی کورد و ئێستاش سەبەبکارانی شەرم دەکەن بۆ لەئەستۆگرتنی هەڵەکەیان!!.
گەر بە نیەتی پارچەگەرێتی لە بابەتی ڕیفراندۆم بڕوانین، یان وامانزانی بێت کە تەنها پەیوەندی بە کورد لە دەوڵەتی عیراقدا هەیە دەکەوینە هەڵەوە، چونکە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ئەجێندای دەرەکی بوو بۆ تێکدانی به‌ها باڵاكانی به‌رژه‌وه‌ندی قوڵی كورد له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان به كوردانی قه‌وقاز و وڵاتانی عهبهرهبیشهوه، (گه‌ر ڕیفراندۆم نه‌كرایه ڕه‌وشی كه‌ركوك نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌م ئاسته‌ی ئێستا هه‌روه‌ها له ڕۆژئاوای كوردستانیش عه‌فرین داگیرنهدهكرا)، ئه‌وه‌ی هه‌بوو جگه له پیلانێكی توركی هیچیتترنهبوو به به‌ڵگه‌ی قسه‌كانی ڕاوێژكاره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان كه سێ ساڵ پێش ڕیفراندۆمه‌كه لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا ده‌ڵێ “له چه‌ند ساڵی داهاتوو باكوری عیراق ڕیفراندۆم ئه‌نجام ده‌دات بۆ جیابوونەوە لە عیراق و دواتر به‌بڕیارێك دێنه‌وه سه‌ر توركیا “، هه‌ر كه‌سێكیش ڤیدیۆی قسه‌كانی ڕاوێژكاره‌كه‌ی ئه‌ردۆغانی ویست بۆی ده‌نێرم.
بەرەی یەکەم کە فراوانتر و بەهێزتربوون هاوکاری دەرەکیان هەبوو بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ئەمەش وایکردبوو کە لەڕووی ڕاگەیاندنیشەوە بەهێزتردەرکەون و لۆبیەکی بەهێزیان کرد بۆ لە خشتەبردنی خەڵک، سەرباری ئەمەش لە نیوەکەمتری دانیشتوانیان بەلاڕێدابرد، هەرچی بەرەی دووەمیشە فریای ڕاستکردنەوەی هەڵەی بەرەی یەکەم نەکەوتن و تەنها کەرکوکیان لە کاولبون و داگیرکەری دەرەکی پاراست.
ئێستا و دوای سێ ساڵ له ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و كاره‌ساتی 16ی ئوكتۆبه‌ر، كاتی ئه‌وه‌یه پرۆژه‌ی هاوبه‌ش و كاری پێكه‌وه‌یی هه‌بێت بۆ چاككردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان به تایبه‌ت له كه‌ركوك و ناوچهكانیتر ئه‌مه‌ش پێوستی به ڕێككه‌وتنی جدی (كوردی. عه‌ره‌بی) هه‌یه تا به زوترین كات ئه‌و ناوچانه ئاسایی بكرێنه‌وه، ئه‌وه‌ی له‌م بواره‌دا كه‌مته‌رخه‌می پێوه‌دیاره و نایه‌ته‌پێش پارتی دیموكراتی كوردستانه، كه ڕێگره له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و هه‌ڵبژاردنی پارێزگارێكی كوردی بۆ شاره‌كه كه بە ده‌ستپێكی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه هەژماردەکرێت.
پێویسته پارتی دیموکراتی کوردستان واز لە چەواشەکاری بێنێت و هاوئاوازەکانیشی بۆ وەرگرتنی پۆست و دەستخۆشی لە سۆشیاڵ میدیا بابەتەکە بە هەڵەنەبەن کە سەرلەبەری پاکێجەکە خۆی هەڵەیە، دیسان دەڵێم “خاڵی جەوهەری بەدادگا گەیاندنی سەرلەبەری پرۆسەکە و لێپێچینەوەی پەرلەمان لە بابەتەکە و سازدانی کۆنفرانسی نیشتمانی یە” بۆ ئەوەی بە بەڵگەی زانستی و واقعی پشتڕاستی هەڵەکان بکرێتەوە کە لەکوێدا هەڵەکراوە و لە کوێدا ڕاست؟.