دکتۆر محەمەدئەمین گەناوی: شەڕی ناوچه‌کانی نفوزله لیبیاوه تا قه‌فقاز.
له گه‌ڵ هەڵگیرسانی شه‌ری نیوان ئازرباینجان و ئه‌رمه‌نیا له ناوچه‌ی ناگۆڕن و قهراباخ که له بنه‌ره‌تا خاکی کورده وه کۆماری سوری کوردوستان له ساڵی 1920 له وێ دامەزرا، شه‌ڕله نیوان لایه‌ن پهیوندیدارەکان له سه‌ر ناوچه‌کانی نفوز فراوانتر بوو، که هەر له گه‌ڵ ڕوخانی رژێمی به‌عس له 2003 وه ده‌ستی پێ کرد له نیوان وه‌ڵاتانی هیزداری ناوچەکە، که خه‌ونی فروان خوازیان هەیه، وه وه‌ڵاتانی زل هیزی دنیانی سه‌رمایه‌داری به ئامانجی ده‌ست که‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییان له‌میانه‌ی ده‌ست به‌سه‌را گرتنی سەرچاوکانی وزه و بازاری به کاربردن له شوێنه‌کانی ناوچەکانی نفوز له ریگه‌ی دامەزراندنی دامەزراوه‌ی ئایینی فه‌رهەنگی سیخوری وه سه‌ربازی که بهستراونهتەوه به بریاری سیاسی وه‌ڵاتانی تێ وه گلاوهوه له شه‌ڕیی ناوچه‌کانی نفوز. وه ئه‌مجارە دروست بوونی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا و لیبیا له گه‌ل کێشه له سه‌ر سامانی وزه له ده‌ریای سپی ناوه‌راست له‌نیوان وه‌ڵاتانی عه ره‌بی، ئیسرائیل، یونان وه فه‌رانسا /یه‌کیه‌تی ئه و‌روپا له لایه‌ک وه تورکیا له لایه‌کی تره‌وه، ره‌وشی شه‌ڕی ناوچه‌کانی نفوزی گه‌یانده قۆناغیێکی تازه و جددیی.
تا شه‌ڕی ناوچه‌کانی نفوز فروانتر بێت وه‌ڵاتانی زیاتر له‌م شه‌ڕه تێوه‌ئه‌گلێن. وه بەمه‌ش هەڕه‌شه‌ی شه‌ڕو نائارامی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی وه ئابووری زیاتر ئه‌بێ، نه‌ک ته‌نها له وه‌ڵاتانی نزیک له مه‌یدانی شه‌ڕه‌که، باڵکو زۆر وه‌ڵاتی دو‌ریش به‌جۆرێ له جۆره‌کان کاریان لێ ئه کرێ.
کوردوستان و لیبیا به هۆی پێگه‌ی جوگرافیان وه گرنگیان له رووی ئابووری و زهوەو جیوسیاسی و ستراتیجیه‌وه، به گۆڕپانی شه‌ڕی ناوچه‌کانی نفوز دائه‌نرێن، چونکه کورده‌ستان به درێژبوونه‌وه‌ی به ناو وه‌ڵاته سه‌ره‌کیه‌کانی تێگلاو له شەڕی ناوچه‌کانی نفوز هەر له سوریا‌و عێراق و تورکیاوه تا ئه‌گاته ئێران و وهڵاتهنی قه‌فقاز به تایبه‌تی ئهزەربایجان و ئهرهمنیا وه رووسیا، وه لیبیاش له‌لایه‌ک به روانینی به‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌راست وه له لایه‌کی تروه دهروازهیەک بۆ ناو قوڵایی ئه‌فریقاو هاوسنوری له‌گه‌ڵ دوو ووڵاتی عه‌ره‌بی میسر‌و تونس وا ئه‌کات ڕۆلی سه‌ره‌کی ببینن له سه‌ر ره‌وش و یه‌کلابوونه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕه.
له‌م شەڕی ناوچه‌کانی نفوز، هەموو رهگەزهکانی کێشه ئامادەییان هه یه له نێوان هه موولایهنەکانی به‌شدار له شه‌ڕا، هەر له کێشه‌و کێبڕکێی ئابووری، سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی، جیوسیاسی و ستراتیجی وه هەندێ له‌م کێشانه له 2000 ساڵ زیاتره بوونیان هەیه، له به‌ر ئه‌وه ئه‌م شه‌ڕه له راستیدا به‌رده‌وامی شه‌ڕه‌کانی نێوان یونان- ایران، جوله‌که-موسوڵمان – مه‌سیحی، هەروەها تورک له گه‌ڵ- ئه رمهنی- عه‌ره‌ب-کورد، وه موسوڵمان له گه‌ڵ ڕۆژئاوایه.
هەروه‌ک به‌ر لەچه‌ند ساڵیک له وتاری (ده‌نگی ته‌پڵی شه‌ڕه گه‌وره‌کان دێت)2 ئاماژه‌م به‌مه کردبوو، که ئه‌مڕۆ مێژوو به هەموو ره‌هه‌نده شارستانی، ئاینی، سیاسی وه ئابووریه‌کانه‌وه ئامادەیی هەیه، واته بۆ په‌ی بردن به پالنهرهکان وه ئاستی کێشه و شه‌ڕه‌کان ئه‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆمێژووی ئه‌م کێشه و شه‌ڕانه که ساڵه‌هایه به‌رده‌وامن. وه له هەر قۆناغێکی مێژوویی‌دا هەرجاره فۆرمێکی تریان به جوگرافیای سیاسی وه ره‌هه‌نده‌کانی ژیانی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی وه سیاسی داوه له ناوچه‌کە. شەڕی ناوچه‌کانی نفوز له سه‌ر ئاستی ناوچه له نێوان سێ هێزی سه‌ره‌کی ده‌ستی پێ کرد، که بریتین له تورکیا، ئیران وه ئیسڕایل که له‌گه‌ڵ شەڕی ناوخۆی سوریا راسته‌وخۆ وه به‌گه‌رمی ده‌ستی پێ کرد. واته له شەڕی ئابووری و هەواڵگریهوه بوو به شه‌ڕی رووبه‌روو بوونه‌ی بهرژهوهندیەكانى یه‌کتر به ئاگڕ،که تا ئێستاش به‌رده‌وامه. نمونه‌ش لێدانی به‌ردوه‌وامی ئیسرائیل له هیزه‌کانی ئیران له سوریا. هەریهکێ له‌م هێزانه‌ی که تێگلاون له‌م شه‌ڕو کێشانه به به‌هانه‌ی ئایینی، مه‌زهه‌بی وه به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی ئابووری و نه‌ته‌وه‌یی خۆی پاکانه بۆ خۆیان ئه‌که‌ن بێ له به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وەندی یه‌کتر، وه نه‌ته‌وه‌کانی ترله ناوچه بۆ نموونه عه‌ره‌ب و کورد، وه به تایبه‌تیش کورد که‌هیچ کامیان نه‌ک هەر به‌رژه‌وه‌ندی کورد له بهرچاوناگرن، به‌ڵکو وه‌ک نه‌ته‌وه‌ش نای ناسێنن به تایبه‌ت له لایه‌ن تورکياوه که فۆبیای کوردی هەیه.
تێ وهگلانی ئیران، ئیسرایل وه تورکیا له سوریا‌و عێراق بووه هۆی سهرهەلدانی گروپی توهندرهوی ئیسلامی شیعه/ ئیران و سوننه‌ی/ تورکیا دژ به‌یه‌ک له لایه‌ک، هەروه‌ها شیعه و سوننه دژ به ئیسرایل له لایه‌کی تره‌وه. وه بهخۆتێوهگلانی تورکیا له لیبیا له ریگه‌ی گروپه ئیسلامیه سوننه‌کانه‌وه وه‌ک ئیخوانه‌کان بووه هۆی سه‌ر هەڵدانهوهی کیشه و باسی نێوان موسهڵمانانان له گه‌ل ئه‌وروپای مه‌سیحی وه‌ك قبرس، یونان وه فه‌رانسا له بری هەموو. یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا له لایه‌ک وه تورکیا‌و گرووپه ئیسلامیه‌کانی سوننه له لایه‌کی تره‌وه، له هه‌مان کاتدا سهرهه ڵدانهوهی کیشه‌ی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ تورک که ئێستا میسر‌و سعودیه وه ئیمارات نوینه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌گه‌رایی/ ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی ئه‌که‌ن، واتا له لیبیا هەم به‌ره‌ی ئاینی وه هەم به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له به‌رامبه‌ر یه‌ک وه‌ستاون وه له شه‌ڕدان. شەڕی به وه‌کالەت که گروپه‌کانی لیبیا بۆیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن،که ئه‌شێ له داهاتوویه‌کی نزیکدا لایه‌نه په‌یوه‌ندارەکان خۆیان به گه‌رمی به‌شداربن، ئه‌گه‌ر گروپه به وه‌کاله‌ت کراوه‌کان نه‌توانن ئه‌وه‌ی پێیان سپێردراوه ئه‌نجامی بده‌ن.
ئه‌مه له سه‌ر ئاستی هیزه‌کانی ناوچه‌یی، وه له سه‌رئاستی هیزه گه‌وره‌کان به تایبه‌ت رووسیاو ئەمریکا له 2015 وه که رووسیا راستهوخۆبه شداریی شه‌ری سوریای کرد بۆ پشتگیری ئەسه‌د، نه‌ک هەر ئەسهدی له رووخانی مسۆگه‌ر ڕزگار کرد، به‌ڵکو ئه‌م هاوپه‌یمانیه ناودهولهتیهشی شکست پێ هێناو، هەڵیوهشاندوه که بۆ دژایه‌تی ئه‌سه‌د و ڕووخانی دروه‌ست کرابوو له لایه‌ن تورکیا، سعودیه، قه‌ته‌ڕ، وه وه‌ڵاتانی ڕۆژئاوا.
له کاتی ئێستادا شەڕی نێوان ئه رمهنیاو ئه‌زه‌ربایجان درێژه پێده‌ری هەمان شەڕی ناوچه‌کانی نفوزه که تورکیا خۆی بۆ ته‌رخان کردوه به خه‌ونی ئه‌وه‌ی ئیمپراتوری ئیسلامی دۆگمای تورکی زیندوبکاته‌وه. بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م خه‌ونه و بۆ گه‌یشتن به‌م ئه‌مانجه، تورکیای ئۆردۆغانی ناکۆکی نێوان رووسیاو ئه‌مریکای قۆسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببیته یاریکه‌ری سه‌ره‌کی له‌م شه‌ڕه‌دا، وه بتوانێ جێ پێی خۆی بکاته‌وه. بۆنمونه له سوریا ناکۆکی ئه‌مریکی و رووسی قۆسته‌وه تابه‌شێک له کوردوستانی ڕۆژئاوا داگیر بکات، وه‌ک عه‌فرین که تورکیا به چاوپۆشیکردنی رووسیا داگیریی کرد. وه سه‌ریکانی به چاوپۆشی ئه‌مریکا داگیركرد،که به گویره‌ی راپۆرته‌کانی مافی مرۆڤ تورکیا تاوانى دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام داوه، وه هەتا تاوانی دژی فه‌رهەنگی و مرۆیی به وێرانکردنی شوێنه‌واره مێژوییه‌کان لهعهفرين به شێوه‌یه‌کی به‌ربه‌ریانه.
تورکیا به خۆتێوه‌گلانی له لیبیا به‌مه‌به‌ستی ده‌ست به سه‌راگرتنی نه‌وت و گاز، هه‌مان سیاسەتی قۆستنهوەی ناکۆکی رووسیاو ئه‌مریکا به کاردێنێت وه‌ک له سوریا ئه‌یکات، تورکیا به خۆتێوه‌گلان له لیبیا راسته‌وخۆ رووبه‌رووی به‌رژه‌وندیه‌کانی میسر/ عه‌ره‌ب ، وه‌ڵاتانی ئه ورهپا به تایبه‌ت فه‌ره‌نسا و یونان وههەروهها رووسیاش ئه‌بێته‌وه. ئەمریکا چاوپۆشی له تێوەگلانی تەماعکارانه وه داگیرکارانەی تورکیا ئەکات تا هەموو لایه تێوەگلاوەكان وه‌ك، عه ره ب، رووسیا ، ئەورپا وه هەتا تورکیاش له بەرامبەر یا لاوازبن، ئەگەر نا ئەمریکا وه ڕۆژئاوا قبوڵ ناکەن تورکیا دەست به سەر هیچ ناوچەیەکا بگرێت، که نەوت و غازی تیا بێت. ئیتر پرسیار ئەمەیه تاکەی ئەمریکا چاوپۆشی له تورکیا ئەکات لیبیا وه‌ک کوردوستانی باشوور وه‌ک دوو شوێنی سه‌رچاوه‌ی ووزەی گرنگ داگیر بکات، پەیوەندی به ئاستی رووبەرووبونەوەی ئەوروپا/ وه ئیسرائیل له پشتی پەردەوه هەیه لەگەڵ تورکیا له سەرکێشەی نەوت و گاز لەگەڵ هەر یەک له یونان، قبرس، میسر وه ئیسرائیل.
به هەمان جۆر، ئێستا ئەمریکا چاوپۆشی له تێوەگلانی تورکیا ئەبکات له شەڕی نێوان ئەزەربایجان وئەرمەنیا له ناوچەی قەفقاز، که له رووی مێژوویی، جوگرافی، جیوسیاسی وه هەتا له رووی دیمۆگرفی، نەتەوەیی، نەژادی، ئایینی وه مەزهەبیەوه قەفقازبه ناوچەی نفوزیی رووسیا دائەنریت، وه هەرنائارامیەک له ناوچەی قەفقاس کاریگەریی راستەوخۆی ئەبێ له سەرئاسایشی نەتەوەیی رووسیا. به لای ئەمریکاوه تێ وه گلانی رووسیا له کێشەی قەفقاس به هۆی تورکیاوه وا ئەکات که رووسیا ناچار بێت له شوێنەکانی تری ناوچەکانی نفوز‌و کێبرکێ له بەرامبەرئەمریکا پاشەکشه بکات. وه تورکیاش بۆ ئەوه‌ی رووسیا له هەرکاردانهوهیهکی خێرا به دووربخاتەوه، وه بهرامبهرتێوهگلانی ترکیا له ناوچه‌ی قهفقازساردی بنوێنێ، به مه‌زنده‌ی تورکیا، رووسیا مه‌شغوڵ ئه‌کات به مامەڵه‌ی بازرگانی به تایبه‌ت کرینی مووشەکی SS400به پارەى نه‌وتی کوردوستان ته‌ماع ئه‌خاته بەر ڕووسیا، وه له رووی سیاسی وا نیشان بدرێ که ناره‌زایەتی ئەمریکا له سهرکرینی مووشەکی SS 400 له رووسیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که تورکیا مه‌یلی گواستنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ری هەیه له سه‌نگه‌ری ئەمریکاو رۆژئاوه‌وه بۆسهنگهری روسیا تا به‌مه رووسیا سڕبکات لههەرکاردانهوهیهک بهرامبهرتورکیا.
تورکیا به تێوه‌گلانی له قه‌فقاز، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه بۆته سێهه‌م شوێن که تورکیا تيا رووبه‌ڕووی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی رووسیا ئه‌بێته‌وه دوای سوریا ولیبیا، وه هەروەها بۆ فەرهنساش به‌هۆی په‌یوه‌نی پته‌وی مێژوویی، ئایینی، فه‌رهه‌نگی وه کۆمه‌ڵایه‌نی له گه‌ڵ ئه‌رمه‌نیا، قهفقازلانی که‌م سێهه‌م شوێنه که تورکیا رووبه‌ڕووی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی فه ره‌نسا وهەموو ئه‌وروپا ئه‌بێته‌وه له دوای لیبیا، یونان /ده‌ریا سپی ناوه‌ڕاست وه ئه‌فریقیا، بۆیه نزیک بوونه‌وه‌ی فهرهنساورووسیا وه دروستبونی هاوپهیمانیکی ناڕهگهیهنراو بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی فراوانخوازی تورکیا بۆته راستیه‌کی سه‌پێنراو که هەردوو وڵاتی رووسیاو فه‌ره‌نسای ناچارکردوه هاوهەڵوێست بن له مهڕکێشه کانی ناوچه نفوزیه هاوبه‌شه‌کانیان به‌رامبه‌ر تورکیا وه بزوتنه‌وه ئیسلامیه ڕادیکاڵه‌کان.
چوونی گروپه ئیسلامیه سوننیه توندرەوەکان بۆ بەشداریی شەڕله ڕێگەی تورکیاوه بۆ پاڵپشتی ئازەریه شیعەکان دژی ئەرمەنیه مەسیحیه کان. وه بەردەوامی ئەم رەوشی شەڕوکێشه له نێوان ئەزەربایجان و ئەرمەنیا، واته چوونی زیاتری گروپه ئیسلامیەکان بۆ ناوچەی قەفقا ز وا ئەکات که قەفقاز ببێته ئەفغانستان، سوریا یا لیبیایەکی ترله ئایندەیەکی نزیکا، که ئەمەش واته هەره شەی ڕاستەوخۆ بۆسەر رووسیا، وه تێوەگلانی رووسیا له شەڕێکی درێژخایه‌ن له گەڵ ئیسلامیەکانی هاتوو له تورکیاوه، که ئەبنه هاندەر بۆ ئەوەی ئەم 50 ملیون موسوڵمانەی که له رووسیا ئەژین ئەمانیش به دژی بەرژەوەندی رووس بەشداریی ئەم شەڕه بکەن وەک جیهاد.
لەگه‌ڵ به‌رده‌وامی رۆیشتنی گروهپە ئیسلامیه‌کان بۆ قه‌فقاز ئه‌بێ چاوه‌ڕێی کاردانه‌وه‌ی رووسیا بکرێ وههەروهها وه‌ڵاتانی تریش بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌م رهوشە وه‌ک ئیران لەترسی بزوتنه‌وه‌ی جیاخوازی ئازەریهکانى ئیران وههەتا چین و وه‌ڵاتانی تری ئاسیای ناوه‌ڕاست لەترسی په‌ره‌سه‌ندنی گروپە ئیسلامیه‌کان لەوهڵاتهکانیان. هەڵبهتە تا ئێستا هەڵوێستی وەکاردانهوهی رووسیا دیار نیە بهرامبەرئهم رهوشە، تەنها چاودێری ره‌وش ئه‌کات بههەستیاریهوه. به‌ڵام به‌دڵنیایی رووسیا ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستێ کەرهوش بگاتە ئاستی هەڕه‌شە بۆسهریهکیهتی خاکی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وەببێتە هەڕه‌شە لەسهرئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی. وە رووسیا هەرگیز به‌رژه‌وندی باڵای نیشتیمانی ناکاتە قوربانی مامەڵهیهکی بازرگانی یا یاریه‌کی سیاسی هەرزان کە تورکیا خه‌ریکیه‌تی وههەرکاردانهوهیهکی رووسیاش لەقهفقازکاریگهری راستەوخۆی ئه‌بێ لەسهرکۆی شه‌ڕی ناوچه‌کانی نفوز لەشوێنهکانی تریش کەزۆرلایهن زیانی کوشنده‌یان پێ ئه‌گات له‌وانە تورکیا. لەبهرئەوه، ئه‌مه‌ی تورکیا له باشووورکوردوستان بۆی چۆتە سه‌ر بەهۆی نەبوونی دەسه‌ڵاتێکی نیشتیمانی به‌رپرس، وە لەڕۆژئاوا وه‌ک لەسهرهوە باس کرا بەهۆی قۆستنه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کانی رووسیاو ئەمریکا لەمه‌ڕ سوریا، وە لە لیبیا بەهۆی ئەوەی لەڕێگه‌ی گروپە ئیسلامیهکانەوە، بەدلنیایی لەقهفقاس بۆی ناچێتە سهڕلەڕێگهی مامەڵەی بازرگانی وه‌ک به‌رتیل بەرووسیا یان هەندێ گه‌مه‌ی تر‌ى سیاسی هەرزانەوه.
سه‌رکه‌وتنی ئه‌زموونی تورکیا لەکوردوستانی باشوورلەڕێگهی داگیرکاریه‌کی نه‌رم وهێواشهوە وەدهست به‌سه‌راگرتنی نه‌وت وگازی کوردوستان، بازار، وەداریی، هه‌روەها نفوزکردنی توکیاههتا بۆ ناو کایه‌کانی میدیا، بواری خوێندن، فه‌رهه‌نگی وە سياسى، بوه هاندهربۆ تورکیا کههەوڵ بدات هه‌مان ئه‌زموون دوبارە بکاته‌وە لە باکووری سوریا/ ڕۆژژئاوا، وە ئه‌مجار ده‌ست بەسهراگرنتی نه‌وت وگازی لیبیا، وە بە پاره‌و نه‌وتی لیبیا‌و کوردوستانی باشوورئێستا په‌ل بهاوێژێ بۆ قهفقازوشوێنهکانی تر.
لەگه‌ڵ فراوان بون و تین سه‌ندنی شەڕی ناوچه‌کانی نفوز وه‌ڵاتانی عەره‌بی ناچار بوون په‌نا بۆ ئیسرائیل دوژمنی هەمیشهییان به‌رن بەهۆی فشاری فراوان خوای تورکیا ى سوننەو ئیرانی شیعە لەسهريان كەمهبهستیان ده‌ست به‌سه‌ر نه‌وت وسامانی وه‌ڵاتانی عه‌ره‌بى و کوردوستانا بگرن بە به‌هانه‌ی ئایینی وەمهزههبیهوە لەباکوری ئەفریقیا تا ڕۆژئاوا و کوردوستانی باشوور.
ترسی ئیسرائیلیش لەهەڕهشهی گروپە رادیکالە ئیسلامیە سوننیه‌کان وه‌ک حه‌ماس وجیهادی ئیسلامی کە تورکیا پشتیوانیان لێ ئه‌کات وەهەروهها گروپە شیعه‌کان وه‌ک حیزبوڵا کە ئیران پشتیوانیان ئه‌کات وای کردوە کە پێویستی هاوکاریی وه‌ڵاتانی عەره‌بی بیت بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هەڕهشهکان لەسه‌ر بوونی قه‌واره‌ی. بۆیه ئه‌مە بە یه‌که‌مجار دائه‌نرێ لەمێژووی عەره‌ب وجوولهکە کە یه‌کبگرن و لەیه‌ک نزیک ببنه‌وە بۆ رووبەرووبونهوهی هەڕهشهکانی دوژمنی هاوبه‌شیان. واته، لەراستیدا تا ئێستا ئیسرائیل براوه‌ی شه‌ڕی ناوچه‌کانی نفوزە، وە لەگه‌ل زیاترتین سەندنى شه‌ڕی ناوچه‌کانی نفوز لەئایندهیهکی چەندان دوور، دۆڕاوه‌کانی شه‌ڕی ناوچه‌کانی نفوزیش ئاشکرا ئه‌بن.
ئەوه‌ی په‌یوندی بهکوردهوە هەیه، کەکوردوستان مه‌یدانی شه‌ڕه‌کانی ناوچه‌کانی نفوزه، ئەگهرستراتیجیهکی نه‌ته‌وه‌یی به‌رنامە داڕێژراونهبێ وە لەسهربهرژهوندی نه‌ته‌ویی وەنیشتیمانی سیاسه‌ت نه‌کات بەئامانجی دروه‌ست کردنی قه‌واره‌ی سیاسی کورد لەچوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی وەفهراهەم کردنی مافی بریاردان لەسهرچارهنووسی خۆی بۆئەوه‌ی ژیانێکی سهرفرازانە لە ئازادی وئاشتی داد بۆنهوەکانی داهاتوو مسۆگه‌ربکات، ئەوا جارێکی تروه‌ک چه‌ندەها جاری ترئهبیتەوە ئامراز‌و سوته‌مه‌نی بۆ شەڕی خه‌ڵکی تر، وە لەکۆتایشا کە شهڕتهواو بوو دەست به‌تال ئەبێ وه‌ک هەمیشە. لەبهرئهوە، بۆ ئه‌وه‌ی تراجیدیاکانی رابوردوو دوبارە نهبیتەوە، وە کورد نه‌بێتە قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی تر، بەهیچ بیانووه‌یه‌ک نابێ ببێتە لایه‌نگری هیچ کام لەلایهنە دژ به‌یه‌که‌کان لە شەڕی ناوچه‌کانی نفوز، به‌ڵکو ئه‌بێ زیاترئامرازەکانی به‌هیزبوون فه‌راهەم بکات، هەرلە شەڕیک خستنی فراوان و پتەو تا ئامرازەکانی به‌رگری هاوچه‌رخ.
- https://www.duvarenglish.com/columns/2020/10/03/red-kurdistan-in-nagorno-karabakh/?fbclid=IwAR3YIiwN6VKc17wKgFrVm3Ioeq8UcxikaOnBWqEeroe4JmqDNbzmtq0VtLU
2.http://chawigal.com/?p=3963