بڕینەوەی بەرانەکان یا کەوڵکردنی ھەموو مێگەلەکە.
قسطنطين فرانسوا ڤۆڵنی (1757 – 1830 )فه‌یلسوف و گه‌ریده‌و مێژونوس و سیاسی فه‌ره‌نسی، وای له والی دیمه‌شق ئه‌سعد پاشا العظم گێڕاوه‌ته‌وه، له‌یه‌کێ له‌سه‌ردانه‌کانی بۆ دیمه‌شق و به‌یروت.
لەسەردمی دەوڵەتی عوسمانی‌دا، سوپا لە جەنگدا دەبێت و سوڵتان داوای باج و خەرجێکی زیاتر لە والیەکانی ویلایەتەکانى ده‌کات. ئەو ساڵەش بارى دارايي به دۆخێکی خراپ‌دا تێدەپەرێت و ھیچ پارەیەک لە خەزینەی ویلایەت نابێت تا بینێرێ بۆ بابی عالی لە ئیسلامبول، واته ئیستامبول.
والی وەزیر و راوێژکارەکانی کۆده‌کاته‌وه بۆ راوێژکردن تا چارەسەرێک بۆ ئەو گرفتە بدۆزنەوە. دوای گفتوگۆیەکی زۆر لەگەڵ ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی پێشنیارى بۆ ده‌که‌ن: والی باجێکی نوێ بخاتە سەر فه‌له‌کانی ویلایه‌ت که‌خه‌ریکی کاروباری ڕستن و چنین و کاری خورین.
والی له‌وه‌ڵام دا ده‌ڵێت: ھەرچەنده فه‌له‌کانی ویلایه‌ت زۆرن بەڵام ھەژارن.
راوێژکاران: ھیچ چاری تر نیە. گه‌وره‌م با زێر و لیره‌کانی هاوسه‌ره‌کانیان بفرۆشن.
والی: باشە چه‌ند پارەمان چنگ ده‌که‌وێ بەو رێگایە؟
راوێژکاران: چل تا پەنجا تورەکە زێڕ.
والی: ئەی چۆنە من بەرێگایەکی ئاسانتر پارەیەکی زیاتر پەیداکەم.
راوێژکاران: چۆن.
والی: چاوەڕوان بن.
بۆ رۆژی دواتر والی ده‌نێرێت بە دوای موفتي شاردا لە شەودا بەدزیەوە.
موفتي گەورەم، ناردبوت بەدوامدا؟
والی: بەڵی ھەندێ شتم ده‌رباره‌ت بیستوەو زانیومە ئەرکمە بیگه‌یه‌نمه سوڵتان. بەڵام بۆ ئەوەی گلەییم لێ نەکەیت ویستم سەرەتا بەخۆت بڵێم.
موفتي فەرموو قوربان.
والی: بەڵگەم لەبەردەستدایە کەماوەیەکى زۆرە بازرگانی بەکالای قەدەغەکراو و لەمالیشەوە خەریکى خواردنەوەی کحولیت و خۆت لەباج و خەراجيش ده‌دزیته‌وه و پێویستە ھەواڵ بە سەدری ئەعەزەم و سوڵتان بدەم و خوشت باش ده‌زانیت فێڵکردن لەخه‌لیفه‌ی سه‌ر زەوی پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ته‌و ده‌زانی سزاکه‌ی چییه؟
موفتي دەست ئەکات بە پاڕانەوە تا والی چاوپۆشی لێبکات و بابەتەکەى دابخات و راپۆرت نەدات بە بابی عالی, سه‌ره‌تا بڕیاری 1000 لیره‌ی ئالتونی ده‌داتە والی و پێی که‌م ده‌بێ. بۆیه موفتی له‌کۆتایی 6000 لیره‌ی ئالتونی ده‌به‌خشێ.. ڕۆژی دواتر قازی بانگهێشت ده‌کرێ به‌هه‌مان شێواز‌و ڕێگاى موفتی گوایه به‌رتیلی وه‌رگرتوه‌و خیانه‌تی له‌و په‌یمان و متمانه‌یه کردوه که‌پێی به‌خشراوه.. بۆیه ئه‌ویش گه‌یاندیه ئه‌وبڕە پارەیەى موفتی.. ڕۆژانی دواتر خه‌زینه‌دار و ئاغا و شێخ و پیاوماقوڵان و گه‌وره بازرگان و ده‌وله‌مه‌نده‌کان له‌موسڵمان و فه‌له‌کان هات به هه‌مان شێوه.
دووباره ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی ئه‌سعه‌د پاشا داوایان کرد باج و خه‌راخ زیاد بکات تا ئه‌و 50 کیسه لیره‌یه کۆببێته‌وه. پاشان والى بانگی راوێژکارەکانی ده‌کات و لێیان دەپرسێت: گوێ بیستی ئه‌وه‌بون والی دیمه‌شق ھیچ باج و خه‌راجێکی نوێی سەپاندبێ؟
راوێژکاران: نەخێر قوربان.
والی: لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەتا 200 تورەکە زێڕم پەیداکردووە
راوێژکاران بە سەرسوڕمانەوە: چۆن توانیت ئەو ھەموو زێڕە پەیدا بکەیت؟
والی: بڕینەوەی بەرانەکان چاکترە لە کەوڵکرنی ھەموو مەڕەکان.
لاى خۆشمان
لە سایەی ئەوەی ناویان لێناوە قەیرانی دارایی لە ھەرێمی کوردستان خۆ گونجاندن لەگەڵى,گەر دەستەڵاتداران درۆ ناکەن و بەدوای چاکسازیه‌وه‌ن و ژیانی خەڵکیان بەلاوە گرنگە با بڕێک لەپارەی دزراوی نه‌وت که‌له‌بانکه بیانیه‌کان دانراوه لەلای لێپرسراوه باڵاکانه بگێڕنەوە و دەست بخەنە بینه‌قاقای ئەو چینه مشه‌خۆره‌ی ئێستا بوون بەملیۆنيرو ملیاردێر، ئه‌ولێپراسراوانه‌ی که‌خۆمان ناسیومانن و خاوه‌نی هیچ نه‌بون که‌هاتنه‌وه و ئێستا خاوەنی نه‌خۆشخانه‌و ڤیڵاو هۆتێلن له‌ووڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مریکاو خاوه‌ن زانکۆ و کۆمپانیای زه‌به‌لاح و بازرگانی ده‌رمان و بیرە نەوتن و گه‌مه بە چارەنوسی میللەتەوەدەکەن و بەدەرمانى ئیکسپایەرو نایاسایی خەریکى کوشتنى لەسەرەخۆى میلەتن. با دەست بەرن بۆ موچه‌ی ئه‌وانه‌ی ساڵانێكە بەشێوەیەكی نایاسایی خانەنشینی كراون و بنديوارانه وه‌رده‌گرن با موچه زه‌به‌لاح و پاره بنده‌سته‌کانی خۆیان که‌م بکه‌نه‌وه ئینجا بێن دزی له‌قوتی فەرمانبەران و مامۆستایان و خانەنشینان بەناوی پاشەکەوت و لێبرێنی موچه‌وه باج وه‌رگرن..
جۆرج ئۆرویلى کەناوى ڕاستەقینەى (ئیریک ئارسەر بلێر) رۆژنامە نوس و رۆماننوسى ئینگلیزى لەوتەکانى راستى فەرموە کە دەلێت: سیاسیه‌کان خێڵه مه‌یمونن که‌ده‌جه‌نگن دارستان ده‌شێوێنن و که‌ته‌باش ده‌بن به‌روبومی دارستان قۆرغ ده‌که‌ن و ئەو گەلەى گەندەلکارو هەڵپەرست و خائین و خۆفرۆش و دز و جەردەکان هەلبژێرێ بەقوربانى دانانرێ، بەلکو هاوبەشە لە تاوان. با دەسەلاتدارانى هەرێم وەک ئەسعەد پاشا العظمى گوتویەتى جز صوف الكباش خير من سلخ جلود الحملان پەیرەو بکەن لە ریزە ئۆمبیلە مۆدیل نزمى گەراجەکانیان دەست پێبکەن، ئینجا یەخەى میلەتى هەژاربگرن.
تێبینى
ئەم بابەتم لەپێگەى blogpost.com کەوتە بەرچاوم، وەرمگێرایە سەرزمانى کوردی