له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: فه‌ڕه‌نسا – كورد – ئیسلام.
ئاشنایه‌كی فه‌ڕه‌نسیم هه‌یه به ناوی پاتریس، زۆر كوردی خۆش ده‌وێت به ڕاده‌یه‌ك له كورد زیاتر حه‌ز ده‌كات كورد بگات به خه‌ونی خۆی و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێت، ئه‌و چه‌ندین جار باسی چاره‌نوسی كورد و مه‌ینه‌تیه‌كانی كوردی بۆ كردوم، پاتریس كه‌سێكی بڕوادارهو رێزی ئاینه‌كانی دیكه‌ش ده‌گرێت، ئه‌و په‌روه‌رده‌ی هه‌مان ئه‌و ده‌ستوره سیكۆلارهیه كه له ساڵی 1905 نووسراوه‌و له ماده‌ی دوویدا ده‌ڵێت: فه‌ڕه‌نسا كۆمارێكی عیلمانیهو رێزی هه‌موو ئاینه‌كان ده‌گرێت”، فه‌ڕه‌نسیه‌كان زۆرێكیان وابیر ده‌كه‌نه‌وه، خاتونێكی رۆژنامه‌وانی فه‌ڕه‌نسی هاوڕێمه هاتوه‌ته ماڵمان و له‌ماڵمان ماوه‌ته‌وه، ئه‌و شه‌یدای كچ و ژنه شهڕوانهكانی رۆژئاوا بوو، شه‌وورۆژ ده‌پاڕایه‌وه خودا بیانپارێزێ، كه بینی له ماڵی ئێمه‌دا قورئان شوێنی له هه‌موو كتێبه‌كانی تر شایسته تره و هه‌میشه ئاماده كراوه بۆ خوێندنه‌وه به ڕێزه‌وه ده‌ستی بۆ گرت به سینگه‌وه.
تاریقی كوڕی زیاد له كاتی خۆیدا هێزی نارد بۆ ئه‌وه‌ی په‌لاماری ئیسپانیا‌و دواتر فه‌ڕه‌نسا بده‌ن، هه‌ڵبه‌ت زۆر شوێن گیراو زۆر شه‌ڕی خوێناوی كرا، ئه‌مه سه‌رده‌مێكی دورتره. كاتێك ئیستعمارو ئیمپریالیزمی نوێش په‌یدا بوون، فه‌ڕه‌نسا چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی داگیر كرد، به‌شێكی ململانێكه‌ش بۆ پاوان خوازی و دۆزینه‌وه‌ی ده‌سكه‌وت و بازاڕبوو، هه‌ڵبه‌ت مێژوی پڕ خوێن و كێمی عوسمانیهكانیش به ده‌ر نیه له‌و ململانێ و كوشت و بڕه.
ئێستا له فه‌ڕه‌نسا زیاتر له 5 ملیۆن موسوڵمان هه‌یه، زیاتر له 3ملیۆن موسوڵمان هه‌ڵگری ناسنامه‌ی فه‌ڕه‌نسین و ئیسلام ئاینی دووه‌می ئه‌و وڵاته‌یه، 2260بۆ 3000 هه‌زار مزگه‌وت هه‌یه‌و به‌س له پاریس 18 مزگه‌وت هه‌یه، كه مزگه‌وتی گه‌وره‌ی پاریس له 1926 دروستكراوه‌و ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسا جگه له دابینكردنی زه‌وی مزگه‌وته‌كه 500 هه‌زار فهڕهنكیشی بۆ ته‌رخانكردووه، ئیسلام له فه‌ڕه‌نسا ده‌یان رێكخراو‌و ناوه‌ندی ئاینیان هه‌یه‌و به ئازادانه سروته ئاینیه‌كانی خۆیان به ڕێوه ده‌به‌ن.
فه‌ڕه‌نسا، جه‌زائیری داگیر كردووه كه‌چی 43%ی موسوڵمانانی فه‌ڕه‌نسی جه‌زائیرین ، واته زیاتر له 2ملیۆن جه‌زائیری له فه‌ڕه‌نسا ده‌ژین، مه‌غریب و تونس به پله‌ی دوه‌م و سێیه‌م دێن، ساڵانه موسوڵمان له‌و وڵاته 40 هه‌زار زیاد ده‌كات، ئه‌م ژمارانه به نزیكی نووسراون، دروستكردنی هه‌ر كێشه‌یه‌ك به زیانی ئه‌و هه‌موو موسوڵمانه كۆتای دێت و كێشه‌كه گه‌وره تر ده‌بێته‌وه. من لام وایه ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئێستا شه‌ڕی نێوان ئه‌ردۆغان و ماكرۆنهو، ئه‌ردۆغان بۆ تۆڵه كردنه‌وه له دژایه‌تی ماكرۆن به داگیركاری توركیا هه‌ڵیگیرساندوه، هیچ په‌یوه‌ندی به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئیسلامه‌وه نیه، خۆ له وڵاته ئیسلامیه‌كانیش به‌رده‌وام سوكایه‌تی به پێغه‌مبه‌رو قورئان ده‌كرێت و دواتریش ده‌سه‌ڵات خۆی لێبێده‌نگ و نه‌بان ده‌كات.
له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌رچاوه‌ی شه‌ڕه‌كه بابه‌تێكی تره‌و ماكرۆنیش ده‌ستبه‌رداری ریفۆرم و چاكسازی نابێت، چونكه ئه‌وه داوایه‌كی فهڕهنسیهكانه. ئه‌ردۆغان له هه‌موو ریفۆرمێكی ئەوروپی و به تایبه‌ت فه‌ڕه‌نسی تۆقیوه. ئه‌وانه‌ی شینی پێغه‌مبه‌ر ده‌گێڕن، باپیرانیان له كاتی خۆیدا به‌رد بارانی پێغه‌مبه‌ریان دهكردو ئاگریان له رێی ده‌كرده‌وه، وه‌ك چۆن كوفهییهكانیش دوای كوشتنه‌كه هه‌میشه شین‌گێڕی حوسه‌ینن. كورد ههرچیهكه ئاین و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆش ده‌وێت ئاساییه، به‌ڵام به‌شێك نیه له شه‌ڕی ئه‌ردۆغان. فه‌ڕه‌نسیه‌كان له ساڵی 1991به دواوه دۆستێكی گرنگی گه‌لی كوردستانن له باشور‌و رۆژئاواش، من ئاگاداری زۆر شتی شاراوه‌م، پشوگهی شیرین و رازاوه‌ی ئاویه‌ریش له سنه له سه‌رده‌ستی مه‌دام میتروان چێكراوه، تێكه‌ڵكردنه‌كه بێویژدانیه.
تێبینی : هه‌ر قسه‌یه‌كی ناجۆر ئه‌ده‌مه سه‌روچاوی خاوه‌نه‌كه‌یدا.
- بابەتەکانی تری لەتیف فاتیح فەرەج
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: له چ ده‌ستێكی نا ئهمینداین.
-لەتیف فاتیح فەرەج: دەربارەی ئاکاری کوردی.
-له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: قوربانیه بادینیه‌كان و موسته‌شاره‌كان.
- All Posts