ڕه‌سوڵ بۆسكێنی: فیداكاری كورد و بێ وه‌فایی تورك.
له‌پێش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا زۆربه‌ی خاكی كوردستان له‌ژێر حوكمڕانی عوسمانی‌دا بوو، له ئه‌نجامی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا به‌ره‌ی ئه‌ڵمانیا دۆڕان و شكستیان هێنا، ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه خاكه‌كه‌ی داگیر كرا و سوپای هاوپه‌یمانان ڕژانه ئه‌سته‌مبوڵی پایته‌خته‌وه و داگیریان كرد، ئینجا ئێوه هه‌واڵی ئه‌سته‌مبوڵ و دانیشتووه‌كانی بێننهبهرچاوی خۆتان، سه‌رله‌شكر و ئهفسهرهگهورهكانی تورك كه‌له ئه‌سته‌مبوڵ دابوون، مهبعوسه خوێنگه‌رمه‌كان و لاوانی نیشتمانپه‌روه‌ری تورك، شاعیر و ئه‌دیبه به‌رزه‌كان ده‌ستی قه‌ڵه‌میان شكابوو، توركه‌كان به زه‌لیلی كه‌وتبوونه ده‌ستی له‌شكری سوێندخۆرهكانهوه، له پایته‌خت و وڵاتی خۆیاندا ببوونه دیل و ژێرده‌سته، ئه‌و توركانه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان وا به‌ته‌مابوو، پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانه‌كان لهشهڕكهدا سه‌ركه‌ون و گره‌و له ئینگلیز ببنه‌وه، هه‌موو موسڵمانانی دنیای لێ ڕاست بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وا پایته‌ختی وڵاته خۆشه‌ویسته‌كه‌یان له‌لایه‌ن دوژمنه‌كانه‌وه داگیركراوه، سه‌رنه‌وی و لوت شكاو كه‌تبوونه ژێر ده‌ستی له‌شكری هاوپه‌یمانانه‌وه، زۆربه‌ی ئه‌فسه‌ره گه‌وره‌كان له‌ترسی ڕیسوابوون به‌رگیان گۆڕی بوو، خۆیان شاردبووه‌وه، هاوپه‌یمانان به‌رامبه‌ر به تورك به‌فیزی سه‌ركه‌وتن ده‌جوڵانه‌وه و توركه‌كانیان تهنگهتاوكردبوو، توركه بێهێز و ئه‌فسه‌ر و خوێنده‌واره به‌رزه‌كان و مهبعوسه نیشتمانپهروهكان چاره‌یان نه‌ما و له‌یه‌ك نزیك بوونه‌وه و بیریان كرده‌وه و لایان وابوو مردنیان له‌م حاڵه باشتره، له‌به‌رئه‌وه بڕیاری جوڵانهوهیاندا، ئه‌گه‌رچی بۆ له‌شكرێكی تێكشكاوی وه‌كو تورك له‌و ڕۆژگاره زۆر سه‌خت بوو، خۆیان ئاماده‌كرد بۆ شه‌ڕێكی تر له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان، به‌تاقی ته‌نیا و بێ هاوكاری دۆستێكی جێی باوه‌ڕ، ئه‌گه‌رچی ئه‌و ڕۆژگاره بۆ توركی تێكشكاو ئه‌م جۆره بزووتنه‌وه‌یه مایه‌ی گاڵته‌جاڕی و شێتانه بوو، به‌ڵام دواجار به‌خت یاوه‌ریان بوو، بزووتنه‌وه‌كه‌یان له دنیادا بووبه داستان.
باسی كورد لە ئەستەمبوڵ
له‌لایه‌كی تر دوای بڕانەوەی شەڕ (موتارەكە) كوردەكانی توركیا بەتایبەت كۆمەڵە سیاسیه‌كانی كورد لە ئەستەمبوڵ، كەوتبوونە تێكۆشانێكی بێ‌وچان، ئەم كۆمەڵانە بەبێ ترس هاتنە مەیدان و بە ئاشكرا باسی مافی نەتەوەی كوردیان خستە پێشەوە، (ویلسن)ی سەرۆكی ئەمریكا، لەم ڕۆژانەدا بەیاننامە (14) بەندەكەی خۆی بڵاوكردەوە، بەپێی ئەو بەڵگەنامەیە هەموو نەتەوەیەك مافی داواكردنی سەربەخۆیی پێ‌درابوو.
هەر لەو سەردەمەشدا (كلیمانسۆ)ی سەرۆك كۆماری فەڕەنسە بەیانێكی بڵاوكردەوە، بەناوی دەوڵەتە سوێندخۆرەكانی ئەوروپاوە دەیوت:”حكومەتی تورك، دەوڵەتی عوسمانی ئەوەی لەباردانیە، بتوانێت نەتەوەیەك بەڕێوەبەرێت، لەبەرئەوە متمانەی پێناكرێت و نابێ قەومێك تورك نەبێ و تائەمڕۆ لەژێر جەوری تورك و ستەمی توركدا ژیاوە، دووبارە ئەمڕۆ بخرێتەوە ژێر حوكمی تورك.”
ئەمانە حكومەتی توركیان خستە ترسێكی گەورەوە، ویستیان لە كوردەكان نزیك بكەونەوە و ماوە نه‌ده‌ن بەدوای ئەم وتانە یا دەستوورەكەی (ویلسن) بكەون، بۆیە حكومه‌تی تورك (لیژنەیەكی وەزاری) دامەزراند، لەگەڵ كوردەكان بكەوێتە گفتوگۆ ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی داهاتووی كوردەوە، ئەم لیژنەیە دەبوو لەو شتانە بگەڕێت بوونە هۆی ناڕەزایی نەتەوەی كورد، بەو مه‌رجەی لەناو یەكێتی عوسمانی بمێننەوە، چەشنە خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتی (ئیدارە)یەك بخاتەبەرچاوی حكومەت، جێگای ڕەزامەندی كورد بێت، هەوڵ بدەن كورد و تورك لهیەك نزیك بخەنەوە، بناغەی ئەم پەیوەندیە دابمەزرێننەوە، حكومەت و ڕۆژنامه(غەزەتە)كانی تورك، ئەو ڕۆژەی ئەستەمبوڵ، كەوتبوونە باسی یەكێتی تورك لەگەڵ (برا) كوردەكانیان. خاكی عوسمانیان بەهی ئەم دووبرایە دادەنا، دوژمنی ئەم وڵاتەیان بەدوژمنی هەردوولا ئەژمارد، لە پاراستنی ئەم خاكە پیرۆزەشدا كورد بەشدار بوو، دینی ئیسلام و شەرەفی ناوی خۆشەویستی عوسمانی، وەكو تورك دەكەوتە سەرشانی كوردیش.!
بێگومان ئەم پڕوپاگەندانە لەلایەن حكومەت و ڕۆژنامەكانەوە سوودی زۆری بۆ تورك هەبوو، كارێكی باشی كردە سەر زۆربەی كوردەكان، بەڵام كۆمەڵە سیاسی و نیشتمانپەروەرانی كورد، لەوانە نەبوون باوەڕ بەم پڕوپاگەندانە بكەن و لەڕێی ئازادی كورد لەهەوڵەكانی خۆیان دوا بكەون، كۆمەڵە سیاسی و نیشتمانپەروەرانی كورد ڕوویان كردە كۆنگرەی ئاشتی و شەریف پاشایان هەڵبژارد، بەنوێنەری تایبەتی بۆ داواكردنی مافی سەربەخۆیی كوردستان. بەم شێوەیە بەهۆی هەوڵەكانی شەریف پاشا سێ بەندەكەی دەربارەی سەربەخۆیی كوردستان، خرایە پەیمانی سیڤەر و لەدواییدا ئەم پەیمانە لە وەزارەتی (فەرید پاشا)ی زاوا بەنوێنەرەكانی دەوڵەتی عوسمانی ئیمزا كرا.
جوڵانه‌وه‌ی مستەفا كەمال لە ئەنادۆڵ
وەك وتمان لەدوای موتارەكە خەڵك لەئەستەمبوڵ لەوپەڕی كوێرەوەری و تەنگەتاویدا بوون، لەبەرئەوە لە ڕاپه‌ڕین و بزوتنەوە بەولاوە چارەیەكی تریان نەبوو، خوێندەوارە نیشتمانپەروەرەكان لەسەر ئەوە ڕێكەوتن جوڵانه‌وه‌یه‌ك ده‌ست پێ بكه‌ن، بۆ بزوتنەوەكەیان ئەنادۆڵ بكەنە ناوچەی بزوتنەوەكەیان و شۆڕش لەوێوە هەڵگیرسێنن، چونكە بوونی لەشكری سەربازی زۆری دوژمن و سەفیری دەوڵەتە بێگانەكان، دەرفەتی بزوتنەوەی لەناو ئەستەمبوڵ نەدا، لەم ڕۆژەدا هیوایەك دڵی نیشتمانپەروەرەكانی ڕووناك كردەوە، حكومەتی ئەستەمبوڵ، یەكێك لە ئەفسەرە خوێن گەرمەكانی هێنایە پێشەوە، كە لە ژێرەوە هاوپەیمانیان بوو، بیری لە ڕزگاركردنی وڵاتەكەی دەكردەوە، لەژێر دەسەڵاتی وڵاتە سوێندخۆرەكانی دوژمنی تورك، ئەم ئەفسەرە (مستەفاكەمال) بوو، حكومەتی ئەستەمبوڵ بەهەڵە چوو (مستەفا كەمال)ی كردە پشكنەری گشتی هێزەكانی تورك لەئەنادۆڵ. بەپێی ئەم ئەركە كۆكردنەوە و ڕێكخستنی هەموو لەشكرەكانی دەوڵەتی عوسمانی لەئەنادۆڵ، كەوتە ئەستۆی مستەفا كەمال، ئەویش زۆر بە دڵ و بەگیان بەڵێنیدا بچێتە ئەنادۆڵ.
له‌م كاته‌دا تاقه له‌شكری تورك كهبهچهكهوه مابووه‌وه له‌شكره‌كه‌ی كازم (قه‌ره پاشا) بوو ئه‌ویش خه‌ریك بوو چه‌ك دانێ، یان له‌ڕاستیدا چه‌كی بكه‌ن، هه‌ر له‌م كاته‌شدا مسته‌فاكه‌مال موفه‌تیشی گشتی له‌شكر و یاوه‌ری خه‌لیفه‌ی عوسمانی لهستهمبوڵ له‌گه‌ڵ چه‌ند ئینگلیزێكدا گه‌یشتنه ئه‌رزڕۆم بۆ چه‌ك كردنی له‌شكره‌كه‌ی كازم قهرهپاشا.
مسته‌فا كه‌مال لە (15) مایسی (1919) ئەستەمبوڵی بەجێهێشت و چووە سەر كارەكەی. هەر كە گەیشتە ئەنادۆڵ ئەفسەر و سەركردەكانی لەشكری بەدزییەوە كۆبووەوە و مەبەستەكەی تێگەیاندن، هەموو خوێنگەرم و نیشتمانپەروەرەكان دڵسۆزی و ئامادەییان پیشاندا، حكومەتی ئەستەمبوڵ لەم كردەوانە كەوتە ترسەوە، لەبەر ئەوە یەكسەر مستەفا كەمال داواكرایەوە بۆ ئەستەمبوڵ، به‌ڵام مستەفا كەمال بڕیاریدا نەچێتەوە ئەستەمبوڵ و لە حكومەتی (خەلیفە) یاخی بوو.
له‌باتی چه‌ك كردنی له‌شكره‌كه مسته‌فاكه‌مال له‌گه‌ڵ كازم قهرهپاشا و تورك په‌روه‌ر و عهشایرهكاندا ڕێكه‌وت و ئینگلیزه‌كانیان گرت، هه‌ر له‌وێش كۆنگره‌ی ئهرزڕۆمیان گرت، له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه كه كرا سه‌د هه‌زار لیره كۆكرایه‌وه بۆ یارمه‌تی مسته‌فاكه‌مال، عه‌شایه‌ر و كورده‌كانی ئه‌و ناوه‌ش له‌م كاته‌دا ئاماده‌بوون له‌گه‌ڵ شه‌یتانیشدا ڕێك بكه‌ون به‌ومه‌رجه‌ی له‌ده‌ست ئینگلیز و ئه‌رمه‌نی ڕزگاریان ببێت، به‌خۆیان و چهكیانهوه چوونه له‌شكری مسته‌فا كه‌مال، له‌شكری مسته‌فاكه‌مال هێرشی برده سه‌ر ئه‌و له‌شكره ئهرمهنیهی هاتبووه سه‌ر سنوور و خراپ شكاندی، وازیشیان لێ هێنان به‌و مه‌رجه‌ی له‌گه‌ڵ ئینگلیز په‌یوه‌ندی نه‌گرن، له‌گه‌ڵ ڕووس ببن به‌دۆست، كه مسته‌فاكه‌مال خۆشی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیاندا باش بوو. به‌م جۆره چه‌كێكی زۆر كه‌وته ده‌ست له‌شكری تورك و جه‌بهه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، باره‌گای سوپا گوازرایه‌وه بۆ سیواس و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره.
پاش یاخی بوونی مستەفاكەمال گەلێك لە ئەندامانی (مجلسی مەبعوسان) بڕیاریاندا حكومەتی ئەستەمبوڵ بەشەرعی نەناسن، لەبەرئەوەی ئەم حكومەتە لەژێر دەسەڵاتی سوێندخۆرە دوژمن و بێگانەكان دایە، لەبەر ئەوە لە حوزەیرانی (1919) بەپێویست زانرا لە ئەنادۆڵ سەرلەنوێ دەست بكرێتەوە بۆ كۆكردنەوەی (مجلیس)ێكی تازە، هەڵبژاردنی نوێنەرەكانی خەڵكی ئەنادۆڵ، بۆ ئەم (مەجلیس)ە تازەیە.
مسته‌فا كه‌مال له‌سه‌ر ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌شی برایانه له‌گه‌ڵ كورده‌كان ڕێكه‌وت، به‌م جۆره (بویوك میلله‌ت مجلسی) واتا ئه‌نجومه‌نی میللی گه‌وره دروست بوو، زۆربه‌ی كورده‌كان تیایدا بوون به‌ئه‌ندام و هه‌وڵی تورك و كورد یه‌ك خرا بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌سته‌مبوڵ بڕی و په‌یوه‌ندی دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ ڕووسدا به‌ست. ئیتر بەهۆی بێهێزی و بێ دەسەڵاتی حكومەتی ئەستەمبوڵ، خەڵك وردە وردە ڕوویان لە حكومەتی ئەستەمبوڵ وەرگێڕا و هەموو شتێك وای دەردەخست جوڵانەوەی مستەفاكەمال ببێ بەهۆی ژیانەوەی نه‌ته‌وه‌ی تورك، پێویستە پشتگیری مستەفا كەمال بكرێ. سوێندخۆرەكانیش كەوتنە هاندانی ئەستەمبوڵ مستەفاكەمال تەمبێ بكات، یا لەناوی بەرێ.
لەوكاتەشدا (عەلی ڕەزاپاشا)ی سەدری ئەعزەم داوای لە (سوڵتان وەحیەدین)ی خەلیفەی عوسمانی كرد، لە سەرۆكایەتی حكومەت ئازادی بكات، ئەو كاتە كە سوڵتان ڕیشی خۆی دابووە دەست سوێندخۆرەكان داواكەی عەلی ڕەزاپاشای قبوڵ كرد و لە (30ی نیسانی 1920) داوای لە فەرید پاشای داماد كرا بۆ دامەزراندنی وەزارەتێكی تازە. بەم جۆرە حكومەتێكی لاوان پێكهێنرا، لەبەردەستی سوێندخۆرەكان نەتوانی جوڵە بكا، له هه‌مان كاتدا حكومەتی ئەستەمبوڵ لەژێر سەرپەرشتی مستەفا پاشای یاموڵكی (مجلیسی سەربازی) بۆ مستەفا كەمال دانا و لەپاشملە دادگایی كرد و حوكمی خنكاندنی مستەفا كەمال و گەلێك لە نیشتمانپەروەرەكانی توركیدا. حكومەتی فەرید پاشا بڕیاریدا هێز بنێرێتە سەر مستەفا كەمال له ئه‌نادۆڵ.
لەولاشەوە یۆنانیەكان بە پشتیوانی ئینگلیز دەیویست خاكی عوسمانی داگیر بكات، لەشكری بەرەو ئەزمیر بۆ گرتنی بەڕێخستبوو. لە ئەستەمبوڵیش دەوڵەتە سوێندخۆرەكان لە (10)ی ئابی (1920) (پەیمانی سیڤەر)یان بە حكومەتی فەرید پاشا ئیمزاكرد، ئەم پەیمانە بڕیاری سەربەخۆیی نەتەوە ژێر دەستەكانی دەوڵەتی عوسمانی دابوو، بەندەكانی ئەم پەیمانە دەربارەی دامەزراندنی كوردستانی گەورە و سەربەخۆیی ئەرمەنی تێخرابوو، ئەگەر ئەم پەیمانە جێبەجێ بكرایە پشتی دەوڵەتی توركیای دەشكاند و لەوەدا نەدەما جارێكی تر زیندوو بێتەوە. بەڵام ئیمزا كردنی پەیمانی سیڤەر لەلایەن ئەستەمبوڵەوە كەمالیەكانی نەشێواند و لەكاری خۆیان بەردەوام بوون، ئەو لەشكرەشیان تێك‌شكاند، لەلایەن خەلیفە لە حكومەتی ئەستەمبوڵەوە ناردرابووە سەریان، هێزەكەی مستەفا كەمال وەردە وردە زیندوو بووەوه و نزیك بە شاری ئەستەمبوڵ كەوتەوە، ئینجا سوێندخۆرەكان لە خەلیفە نا‌ئومێد بوون و هاتبوونە سەر ئەوەی بیر لە هێزە یاخیەكانی توركی ئەنادۆڵ بكەنەوە، بەناچاری ڕوویان كردە مستەفا كەمالی دوژمنیان، تاماوەیەكیش دەستی دۆستایەتیان بۆ درێژكرد.
مستەفا كەمال و كورد
هێشتا مستەفا كەمال لە ئەنادۆڵ جێگیر نەببوو، بەهاندانی سوێندخۆرەكان حكومەتی ئەستەمبوڵ به هەڕەشە و كۆسپ خستنەڕێی و بەهۆی تەماع و دەمشیرین كردنەوە لایەنگرانی له مسته‌فا كه‌مال هەڵدەگێڕایەوە، لەبەرئەمە مستەفا كەمال ئەنجامێكی سامناكی لەپێش بوو، لەوە گەیشتبوو پێویستی زۆری به یارمەتی كوردەكانە، ئەگەر بێت‌و نەتەوەی كوردی لەگەڵ نەبێت، لە ئاسیای بچووك جێگای نابێتەوە، یارمەتی كوردیشی لەو ڕۆژەدا بەئاسانی دەست نەدەكەوت، بیریشی لەوە دەكردەوە كوردەكان ڕوو بكەنە ئاسۆیەكی تر! بیر لە سەربەخۆیی بكەنەوە و چەكی كورد بۆ ئەو ئامانجە بخەنەكار.
پەیمانی سیڤەر و بەیانەكەی (كلیمانسۆ) و بەندەكانی (ویلسن)، نەتەوەكانی ژێردەستی عوسمانی هوشیار كردبووەوە، لەپێناوی ئازادی گەلەكەیان تێدەكۆشان، گەلی كوردیش لە پێش هەموویان خوێنی بۆ ئازادی ڕژاندبوو، تامی سەربەخۆیی لەپێش تورك كردبوو، حكومەتی ئەستەمبوڵ دەرگای سەربەخۆیی بۆ كورد كردبووەوە، لەگەڵ كۆمەڵە سیاسیەكانی كورد گفتوگۆی چەشنە ئیداریەك دەكرا بۆ كورد، دڵنەوایی كوردی تێدا بێ و ڕێگای جیابوونەوەیان لێ بگرێت، بێگومان ئەگەر كورد دەستی بدایەتە چەك بۆ سەربەخۆیی مستەفا كەمال نەیدەتوانی لەكارەكەی سەركەوتوبێ، بەسەر یۆنانیەكاندا سەركەوێت، كه لەناو جەرگەی وڵاتی كوردا دەستی دابووە ئەم كارە، لە وڵاتی نەتەوەی كورد بۆ ڕزگاری تورك سەری بەرز دەكردەوە، ئەگەر كورد لایەنگیری نەكردبا هەرگیز سەركەوتوو نەدەبوو، لەبەر هەموو ئەمانە بیری لە دۆستایەتی كورد كردەوە.
كوردەكان كە پەیمانی سەربەخۆیی كوردستانیان بەدەستەوە بوو، ئەگەر ویستبایان دەیانتوانی ئەم كارە ئەنجام بدەن، بەڵام كوردەكانی ئەنادۆڵ وایان نەكرد، بەقسەكانی مستەفا كەمال تەفرەیان خوارد و ئەویش بەدەستووری حكومەتی ئەستەمبوڵ، لەپێناو سەركەوتن دەمی لەدینەوە دەدا و خۆی لە كوردە دیندارەكان نزیك دەخستەوە، بۆ خەلیفەی دەستبەسەری موسڵمانان دەگریا، بۆ پاراستنی وڵاتی هاوبەشی كورد و تورك، بۆ ڕزگاری خەلیفەی بەستەزمان و بێدەسەڵات لەژێر چنگی سوێندخۆرەكان دەپاڕایەوە، كوردی بەبرای تورك و ڕاستترین موسڵمان دادەنا، وای دەبردە مێشكیانەوە سەربەخۆیی كورد مافێكی خۆیانە، دەیوت: بەڵام پێویستە جارێ ئەم وڵاتە لە داگیركەران بپارێزن، كورد و تورك پێكەوە ڕێی دوژمنی لێ بگرن و ڕزگاری بكەن، ئینجا دوو برا پێكەوە با وڵات لەناو خۆیاندا بەش بكەن، لەوەش زیاتر دەیوت ئەگەر یۆنانیەكانیان دەركرد، وڵاتێكی سەربەخۆ بۆ كورد دامەزرێنێت، كە ببێتە مایه‌ی برایەتی و یەكێتی نەمر بۆ هەردوو نەتەوەكە، بەم جۆرە كوردەكان هەر لەڕۆژی یەكەمەوە دەستیان نایە ناو دەستی مستەفا كەمال و لەشەڕەكانی (ئیستقلال)دا هیچ نەما بۆی نەكەن، بەموڵك و بەگیان هەوڵی ڕزگاری توركیاندا. بۆ ڕزگاری خاكی تورك خوێنی لاوەكانیان ڕژاند، لەشەڕی یۆنان‌دا زۆربەی ئەوانەی لەپێشەوەی شەڕ بوون، سوارەی چوست و چالاكی كورد بوون، ئەو كاتە كوردەكان بیریان لەوە نەدەكردەوە سەركەوتنی مستەفا كەمال دوایی بەژیانی كورد دێنێ، نەدەچووە مێشكیانەوە لەداهاتوودا توركەكان جوامێری كوردیان بیر بچێتەوە، بیریان لەوە نەدەكردەوە لەداهاتوودا پەشیمان ببنەوە، لەبیانوویەك بگەڕێن بۆ لەناوبردنی نەتەوەی كورد، شتی وا لە ویژدانی نەتەوەی كورددا نیە، باوەڕیشیان نەدەكرد، لە ویژدانی هیچ نەتەوەیەكی تریشدا هەبێت. بەهاوكاری كورد مستەفا كەمال سەركەوت و یەكەم داوای ئەوە بوو پەیمانی سیڤەر پوچەڵ بكرێتەوە، كه مافه‌كانی كوردی سه‌لماندبوو.
لەكاتی هیوا بڕان و لێقەوماندا مستەفا كەمال ئەوەندەی تر بەجەرگ دەبوو، دەریخست ڕۆڵەی ڕۆژانی تەنگانە و كارەساتە، جگەلەوەش لەبەختی ئەو سوێندخۆرەكانیش لەنێوان خۆیاندا ڕێك نەدەكەوتن و سیاسەتیان یەكی نەدەگرتەوە، ئینگلیزەكان یۆنانیان بۆ سەر تورك هان دەدا، لەشكریان بۆ ڕێكدەخستن بەچەك و پارە هاوكاریان دەكردن، فەڕەنسە و ئیتالیا پەیمانی یەكێتی و پێكهاتنیان لەگەڵ تورك دەبەست، لەولاتریشەوە كوردەكان لەو كاتەدا چاویان لەدەوڵەتی سەربه‌خۆ دەنوقاند و دەكەوتنە خەیاڵی برایەتی تورك و شەڕی ڕزگاری وڵاتی مستەفا كەمال، لەئەنجامدا ئینگلیزیش كە دوژمنی تاك و تەنیای توركی كەمالی بوو، هیوای بەیۆنان نەما و پشتی تێكرد، سەری لەئاستی واقعدا چەماندەوە، ئینجا دەنگی ڕاگرتنی یەكسانی دەستی پێكرد و سیاسەتی ژیاندنەوەی دەوڵەتێكی بەهێزی تورك كەوتە سەر زمان، بەڵام گەورەترین یارمەتی بۆ تورك و مستەفا كەمال كەوتنی حكومەتی (چار) بوو، لەو سەردەمەدا شۆڕشی گەورەی ڕووسیا بەئەنجام گەیشت، شۆڕشگێڕەكانی (بولشەویك) هاتنەسەر حوكم، بەم جۆرە دوژمنی هەرە دێروكی توركیا (ڕووسیەی چار) بەئەژنۆ داهات، لەشانۆی سیاسی كرایە دەرەوە، بولشەوێكەكان لە توركەكانی ئەنادۆڵ نزیك بوونەوە و دەستی یارمەتیان بۆ درێژكردن، ئەمەش یەكێك بوو لەو هۆیانەی چاوی ئینگلیزەكان بكاتەوە، ترسی ئەوەیان لێ‌نیشت تورك و ڕووس ڕێك بكەون و توركە كەمالیەكان خۆیان باوێنە باوەشی بولشەویكەوە.
لە دواشەڕی تورك لەگەڵ یۆنان لە بەیانی (26)ی ئابی (1922) لەناكاو هێزەكانی تورك پەلاماری لەشكری یۆنانیان دا‌و لەشكری یۆنان خراپ شكا و شپرزە بوو، لە (9)ی ئەیلولی (1922) لەشكری سەركەوتوی تورك گەیشتە بەردەمی ئیزمیر و گرتی، بەم جۆرە شەڕی تورك و یۆنان بڕایەوە و بەسەركەوتنی تورك كۆتایی هات. ئیتر یۆنان شكا و حكومەتی ئەستەمبوڵ سست و لاواز بوو، چرای سەڵتەنەت و خەلافەت لە كوژانەوەدا بوو، فەڕەنسە لەدژی یۆنان و ئیتالیا لەداخی ئینگلیز یارمەتی (مستەفا كەمال)یان دەدا، لەو كاتەدا ئینگلیز نەیدەتوانی چاو لەم هەموو ڕاستیانە بپۆشێ، خۆی لە توركەكان نزیك كردەوە، بەڵام جیاواز لەوانی تر ئەو بە مەبەستی ئەوە دەستیان بۆ توركەكان درێژ دەكرد، لەباوەشی ڕووسەكان بیانهێننە دەرەوە، چونكە گەیشتە ڕادەیەك ڕەگەزی مەغۆلی بخاتە یادی تورك و بیری خۆرهەڵاتی بخاتە مێشكی توركەكانەوە، بەمەش مستەفا كەمال لە ڕووسەكان نزیك دەكەوتەوە، تەنانەت دەڵێن: بیری لەوەش دەكردەوە دینی (بودا) بكاتە دینی تورك، لەگەڵ ئەمەشدا هەموو شتێك بەئارەزووی مستەفا كەمال دەهاتە پێشەوە.
به‌خت یارمه‌تی مسته‌فا كه‌مالی ده‌دا، فه‌ڕه‌نسا و ئیتالیا كه دۆستی ڕۆژانی شه‌ڕی ئینگلیز بوون، ببون به‌لایه‌نگیری مسته‌فا كه‌مال و له‌سیاسه‌ت و كۆنگره‌كاندا یارمه‌تی توركیان ده‌دا، حكومه‌تی ئه‌سته‌مبوڵ كه دۆستی ئینگلیز و دوژمنی مسته‌فاكه‌مال بوو، شكستی هێنا و به‌رامبه‌ر مسته‌فاكه‌مال خۆی نه‌گرت و كه‌وت، ڕووسه‌كان به‌پاره و به‌چه‌ك یارمه‌تی مستهفاكهمالیان ده‌دا، ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو، مسته‌فا كه‌مال ببێت به بوڵشهوێك و خۆی باوێته باوه‌شی ڕووسه‌وه، له‌ئاستی ئه‌م هه‌موو كاره‌سات و گۆڕانكاریانه‌دا ئینگلیز چاره‌ی نه‌ما و سه‌ریان له‌به‌رامبه‌ر واقع چهمادهوه و ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ دوژمنی دوێنێیان درێژكرد و له‌گه‌ڵ مسته‌فا كه‌مال كه‌وتنه ڕێكه‌وتن.
حكومەتی كورد لەعێراقدا دڕكێكی تیژ و كوشندە بوو، لەژێر پێی مستەفا كەمال، بەهۆی لەشكری ئینگلیز شێخ مەحمود حوكمداری كورد گیرا و دوورخرایەوە بۆ هیندستان، كوردەكانی توركیاش هەلیان لەدەست دابوو، خۆیان لایەنی مستەفا كەمالیان گرتبوو، هەوڵ و تەقەلای پەرش و بڵاوی كۆمەڵەكان و نیشتمانپەروەرانی كوردیش بێ سوود مایەوە، ئیتر كاتی پوچەڵ كردنەوەی (پەیمانی سیڤەر) بوو. سوێندخۆرەكان لە (لۆزان) كۆبوونەوە و ویستیان لەسەر بناغەیەكی تر ڕێك بكەون، بارودۆخێكی تازە بێننە پێشەوە، بەڵام ئەمجارە نوێنەری مستەفا كەمال قارەمانی شەڕەكان (عسمەت ئینونو)ی به‌ڕه‌گه‌ز كورد هاتبوو تێ‌یان بگەیەنی نەتەوەی تورك ماوە و نەمردووە، داوای بەری غەزا و نرخی ئەو خوێنەی دەكرد، لەپێناوی وڵات‌دا ڕژاندوویەتی، نوێنەری ئەمجارەی تورك لەئاستی سوێندخۆرەكان سەری نەدەچاماندەوە، وەك نوێنەری خەلیفە، لەشەڕدا بەرامبەر دوژمنی نەتەوەكەی سەركەوتبوو، لەبەر ئەوە بەپشتیوانی نەتەوەیەكی ئازاد و سەربەخۆ و نوێنەری دەوڵەتێكی تازە و زیندوو، ڕووی تێدەكردن و بۆ مافەكانی تورك بەپێی میساقی میللی هه‌وڵی سەركەوتنی دەدا، سوێندخۆرەكانیش بۆ فەوتاندنی مستەفا كەمال هیچ نەما نەیكەن، كە نەیانتوانی نەیاندەویست ئەم هەلە لەدەست بدەن، لەبەرئەوە دەیانویست دەمی عیسمەت پاشای نوێنەری مستەفا كەمال شیرن بكەن و توركەكان بخەنەوە باوەشی خۆیان.
به‌ینێك تورك داوای ویلایه‌تی موسڵی ده‌كرد، ئینگلیزه‌كانیش به دامه‌زراندنی حكومه‌تی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌كردن، له‌ئه‌نجامدا له‌ژێره‌وه پێكهاتن و ڕێكه‌وتن، تورك وازی له مووسڵ هێنا و ئینگلیزیش ده‌ستیان له كوردستان یا له شێخ مه‌حمود هه‌ڵگرت، به‌مه‌ش له 1923 كۆنگره‌ی لۆزان هاته كایه و ئه‌رمه‌نستانی گه‌وره و خودموختاریهته بچووكه‌كه‌ی كوردیش بوونه بڵقی سه‌رئاو، كه مه‌سه‌له‌ی كورد له ده‌ستی ده‌ستی پێكردن به‌ولاوه هیچی تر نه‌بوو، ده‌ركه‌وت كۆنگره‌ی ئاشتی و وشه‌ی ویژدان و دادپه‌روه‌ری ته‌نیا قه‌ڵغانێكه بۆ ته‌فره‌دانی مرۆڤایه‌تی و هاواری بێ هێز و زوڵم لێكراوان و مافی بێكه‌سان كارناكاته سه‌ر ویژدانی سیاسه‌ت، ئه‌م زه‌بره‌ی له‌لایه‌ن كۆنگره‌ی ئاشتیه‌وه له ویژدان و دادپه‌روه‌ری درا، وانه‌یه‌كی تر بوو بۆ ئه‌وه‌ی داواكارانی ویژدان و دادپهورهوهری پهندوهرگرن، ئیتر ئه‌م بارودۆخه به‌مشێوه‌یه به‌شكستی كورد كۆتایی هات.
مه‌سه‌له‌ی كورد و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، هه‌ر له‌ڕووی سستی و فڕوفێڵی ئینگلیز به‌م ئه‌نجامه نه‌گیشت، به‌ڵكو كورده‌كان خۆشیان هۆكارن و ده‌بێ ڕه‌خنه‌ی گه‌وره‌تر له خۆیان بگیرێ، چونكه له‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ گه‌لانی ژێرده‌سته‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و به‌تایبه‌ت بۆ كورد هه‌ڵكه‌وتبوو نه‌یانتوانی كه‌ڵك وه‌رگرن، له‌جیاتی ئه‌وه عه‌شیره‌ته كورده‌كان پاڵیان دایه لای مسته‌فا كه‌مال و پشتیان كرده مافه‌كانی خۆیان، ڕۆشنبیره‌كانیش تا ماوه‌یه‌ك له داوا كردنی مافه‌كان به‌رده‌وام بوون و له په‌یمانی سیڤه‌ر دا توانیان مافه‌كانی كورد ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، كه‌چی له په‌یمانی لۆزاندا چالاكیه‌كانیان به‌م شێوه‌یه دیار نیه و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت وازیان له مافه‌كانی كورد هێنا و بۆ به‌زه‌یی دوژمنانی كورد و ڕۆژگاریان به‌جێ هێشت، ئایا گه‌لی كورد په‌ندیان له ڕۆژگاری ڕابردوو وه‌رگرتووه، یاخود ساده‌یی و دڵپاكی و نه‌زانیان جارێكی تر هه‌مان بارودۆخ دووباره ده‌كه‌نه‌وه.
بۆ ئه‌م بابه‌ته سوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
1- ڕەفیق حیلمی ، یادداشت، چاپی سێیه‌م، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، سلیمانی 2003.
2- جه‌لال ته‌قی، خه‌باتی گه‌لی كورد له‌یاداشته‌كانی ئه‌حمه‌د ته‌قی دا، چایخانه‌ی (سلمان الاعظمى) به‌غدا، 1970.
3- محه‌مه‌دئه‌مین زه‌كی به‌گ، خولاصهیهكی تأریخی كورد و كوردستان، به‌رگی چواره‌م، چاپخانه‌ی وه‌رزاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ولیر، 2006.