كەمال محەمەد: تكایە ڕێگری لە كۆنسێپتی شەڕ بكەن.
دوابەدوای ڕوداوەكانی ئەم دواییەی پەكەكەو پارتی و هێرشە میدیاییەكانیان بۆسەر یەكتری و خۆشكردنی ئاگری شەڕی نێوانیان ئەوەی دەستكەوتی بۆ ئەمێنێتەوە توركیایە كە مەبەستێتی كۆنسێپتی هێرشكردن بۆسەر كوردان لە پلانیدا بێت لەهەر كوێی ئەم هەسارەی زەوییەدابێت، بۆیە ئەوەشی ئێستا لە باشور ئەیكات میلیتاریزەكردنی كوردەكانە لەدەرەوەی سەردەم مانەوەیاندا، بۆ ئەوەی زیاتر كوردان بگەڕێنێتەوە بۆ لاپەرەكانی مێژوو، ئەوەی توركیا مەبەستێتی خزاندنی كوردانە بۆ نێو هێڵی دۆراندن و دۆراندنی كوردەكان و دەرنەهێنانیانە لە كۆنسێپتی شەڕەوەكە دواجار هەر ئەو هێڵی لەناوبردنەیە كە بەبنەمای وەردەگرێ بۆ جێبەجێكردنی هەژمونی زیاتری خۆی لە ناوچەكە وكوردستاندا.
ئێستای هەرێمەكە بەگوێرەی ئەركپێدان و پێویستی پاراستنی پێویستی بە خەباتێكی تایبەت و خۆڵقكارانە هەیە بۆئەوەی هێزی پێویست لەدەوری خۆی كۆ بكاتەوە، بەم پێیەی واقعی ئێستای كوردستان كە ڕوبەروی مەترسییەكی گەورە بۆتەوە كە جەنگە، جەنگێك كە شكستی نیشتمانی و نەتەوەیی و جوگرافیای لەدواوەیەبۆ كوردەكان خۆیان لەلایەك و تۆكمەترو پتەوكردنی هەژمون و پیلانی داگیركەران لەلایەكی دیكەوە چونكە لە مێژە هەست بەوەكراوە كە وڵاتانی ناوچەكە و بەتایبەت توركیا پێیان ئاسان نەبوە قبوڵی ئەوە بكەن كە كوردان لەنێو خاكێكی هێژای ئاشتی خوازی و جوانی و هەستیاردا بژین ئاشكرایە كێشەو مەترسییەكی گەورەی جەنگ لەئارادایە، ئەوەی جێگای داخە ئەو گەلەی كە هەزاران ساڵە لەسەر ئەم خاكە ئەژین و بەكورد ناوئەبرێن واخەریكە كاروانی دیموكراتیانەو بەرخودانیان بەرەو كەناڵە چەوتەكانی ئەو دەوڵەتانە ئەگوازنەوە كە هەمیشە ڕێگایان لەپێش لەدەستدانی ناوەڕۆكی كورد كوردستان كردۆتەوە، ئێستای هەرێمی باشور بەرەو ناوەندێكی گێژاو شەڕ هەنگاوی پێ ئەنرێ بەجۆرێك كە پاراستن و بەرگری كردن لێی پێویستی بە خاوەندارێتیەكی راست و لەهەمان كاتیشدا پێگەیشتن و تێگەیشتنی هاوڵاتییەكی ئازادەوە هەیە, چونكە ئەگەر هوشیاری بكرێتە ڕێكخستن ئەوا دەبنە هێزێكی كاریگەر،هێزیش ڕێگا لە پێش ئازادی ئەكاتەوەكە بتوانێ خاكەكەی و گەلەكەی بەرامبەر هەمو جۆرە دەسپۆت و داگیركارییەك بپارێزێ.
پێویستی بەسنورداركردن و بەرتەسك هێشتنەوەی شەڕپێشخستن و پاراستنی ئاسایشی هەرێم و هاوزمانە كوردەكان و كردنەوەی ڕێگای دیموكراتیزەبون و زمانی دیالۆگ و لێكتێگەشتنە ،هەروەها بەسنورداركردنە هەوڵێكە بۆ هەڵگرتن و پوچەڵكردنەوەی ئەو كۆسپ و پیلانانەیە كە لەلایەن لایەنێكەوە هەوڵی بۆ بدرێت كە بە زەبر و فشاری دەوڵەتێك دۆگمایی بۆ بكات.
ئەوەی گرنگە هێزەكانی دیكەی پێكهێنەری حكومەت و هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان و رێكخراوەكان و شەقامی كوردییە كە دەشێ هەڵوێستێكی بەپرەنسیبانەیان هەبێت و تەواوی ناوەند و دەوروبەرە پەیوەندیدارەكانی لێ ئاگادار بكەنەوە، لەمەبەدەر هەر پاڵپشتییەك لەگەڵ لایەنی شەڕخواز و تەنانەت هەر بێ دەنگییەكیش دواجار ناتوانرێت خۆیان لەو بەرپرسیارێتییە مێژووی و ئەخلاقییە بسڕنەوە، بۆیە ئەوەی گرنگە لە هەلومەرجە مێژووییەكانی ئەمڕۆمان و لە دەروازەی گۆڕانكاری و مەترسییەكان بۆسەر گەلەكەمان هەڵوێستێكی بەپرەنسیبانەیە چونكە ئەمە شەڕی كەرامەت و شەرەفمەندی گەل و خاكێكە كەلە ئەنجامی رەنج و زەحمەتییەكی زۆرەوە بەدەست هاتوەو دێت، تا بیسەلمێنین هێزی گەیشتن بە كۆتیاییەكی شەرەفمەندی و سەرفرازانە نیشان بدەن.
بەرپرسیارێتی مێژووی لە ئەستۆی هێزی پێشمەرگەو ئاساییشی هەرێمە و پێویستە بە باشی ئەركی خۆیان بناسن و بە گوێرەی ئەوە هەنگاو بنێژن و لە ئەگەری هەر شەرێكی چاوەروان كراویشدا دیسان ئەو رێساو فەرمانانەی لەشەڕدا پێویستە گوێڕایەڵ و جێبەجێكاری بن كامانەن كەلەم شەرەدا دەیكەن ئایا پێكەوە ژیانی مێژووی گەلەكەمانە لە ڕێگەی پرەنسبە هاوچەرخەكانی دیموكراتی و ئازادی و نەتەوەییەوە تاوەكو ئامادەی هەموجۆرە فیداكارییەك بن یان بە پێچەوانەوە.