ئیبراهیم عەباس: ئاسایشی گشتی پارتی رێگانادات هاوسەری شێروان شێروانی لە زیندان سەردانی بکات.
بڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەممە هاوژینی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی بکات و بۆیەکەمجار دوای رفاندن و دەستگیرکردنی چاوی پێی بکەوێت، بەڵام ئاسایشی گشتی پارتی رێگریان کردووەو هاوسەرەکەیان بەدڵشکاوی رەوانەی ماڵەوە کردووە.
پێشتر دیندار زێباری وەکو بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم رایاگەیاندبوو، هاوسەری شێروان مافی ئەوەی پێدراوە لەزیندان سەردانی شێروان بکات، ئەوەشی وتبوو حکومەتی هەرێم هیچ پەیوەستییەکی بە بابەتی دەستگیرکردنی ناوبراوەوە،نییە. بەڵکو دەستگیرکردنەکەی لەسەر فەرمانی دادوەرە.
بەڵام بەپێچەوانەی ئەم لێدوانانە نە رێگایان بەبینی شێروان داوەو نە پرسەکەش پەیوەستە بەدادگا، بەڵکو کۆی پرۆسەکە سیاسی و غەرەزی شەخسی سەرانی باڵای پارتی یە، ئێستا ئەیانەوێت لەگەردنی دادگای بئاڵێنن.
هەر ئەوەندەشنا، ئاسایشی گشتی پارتی بە هاوسەری رۆژنامەنووس شێروان شێروانیان وتووە، کەس بۆی نییە بیبینێت.
ئەم زوڵم و نادادییە پاش دوو مانگ لە رفاندن و شوێنبزرکردن و دەستگرکردنی ئەو رۆژنامەنووسە، درێژەدانە بەو گرێ دەروونیانەی سەرانی باڵای پارتی دەرهەق بە ئازادیخوازو رۆژنامەنووسان هەیانە.
بەهیوام ئەم بابەتە لای رای گشتی خەڵک بەهەند وەپبگیرێت و بەهەموومان بەرگریەکی باشتر لە شێروان بکەین بۆ ئەوەی فشاری زیاتر بۆ ئازادکردنی بکەین.
تێبینی، کۆی لێدوانەکانی دیندار زێباری لەسەر کەیسی شێروان شێروانی پەیوەستە بەو فەرمانە حزبییەی سەرانی باڵای پارتی پێدەدەن، کۆی لێدوانەکانیش ناڕاستن و توهمەی بێ بنەمان، کە ئەم کارە سوکایەتی و بێ نرخ کردنی دادگاو دادوەرانی کوردستانە.