کارمەند سلێمان نەبی: شەهیدەکانی پارتی و بنەماڵەی بارزانی %90 لەشەڕی برا کوژی کوژراون!
غەیری بنەماڵەی بارزانی هیچ هێزێکی کوردی دژی حیزبە کوردیەکانی تر شەڕی نەکردوە
لێرەدا جیاوازیەکی قووڵ دەبیندرێ، بە پێچەوانەی هێزەکانی دیکە پەیوەندی بنەماڵەی بارزانی لە گەڵ داگیرکەرانی کوردستان درێژماوە و بێسنور بوە. کەمتر لە چوارچێوەی شەڕی دەوڵەتی ئێراق دا ماوەتەوە و زۆرترین شەڕی دژی هێزە کوردەکانی باشور، ڕۆژهەڵات و باکور بوە.
ئەگەر لێکۆڵینەوەیێکی زانستی و ورد لە ئاماری شەڕ و شوێنی گیان لەدەستدانی شەهیدەکانی پارتی دێموکڕات بکرێ، مەعلوم دەبێ کە زیاتر لە 90٪ی لە شەڕ دژی یەکیەتی نیشتمانی، پ ک ک . حیزبی دێموكڕاتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و… دا کوژراون
بۆ ڕازی کردنی تورکیا ڕێبەرانی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی تورکیا دوکتور شوان و سەعید ئالچی کوشت.
سەدیق ئەنجیری، ئەسعەد خودایاری، سلێمان موعینی، خەلیل شەوباش و مەلاڕەحیمی وەرتێ لە ڕێبەرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران بە شێوازی جۆراوجۆر وەک تیرۆر و ئیعدام قوڕبانی کران؛ و دەیان شۆڕشگێڕی دیکە بە زیندویی ڕادەستی ساواکی ئێران کرانەوە کە زۆربەیان ئیعدام کران.
دوای ئاشبەتاڵی 1975 یەکیەتی نیشتمانی کوردستان دروست کرا و بو بە جێگای هیوای کوردانی ڕۆژهەڵات و باکوریش. بەڵام کاردانەوەی تورک و ئێرانی لێکەوت. لە ساڵی 1976 لە ماڵی دوکتور عەبدوڵای مەولەوی لە ژێر چاوەدێری نوێنەری ساواکی ئێران و میتی تورک قیادەی موەقەتی پارتی دێموکڕاتی کوردستانی ئێراق دامەزرا.
دەوڵەتانی ئێران و تورکیا سەرکوتی بزوتنەوەی چەکداری کوردی سێ پارچەی ئێران، ئێراق و تورکیایان پێ سپارد. چەک و تفاقی باشیان پێدان و ڕەوانەی کێوەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی ئێراق کران.
یەکەمین گورزی قورس بەر یەکیەتی نیشتمانی کەوت و لە کارەساتی هەکاری 700 پێشمەرگەی لە دەست دا و ڕێبەرانی ئەم کاروانەش( عەلی عەسکەری، دوکتور خالید و حسێن بابە شێخ) دوای تەسلیم بون و گیرانیان بە ئارپیچی ئیعدام کران( 1978)
بارزانیەکان دوای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە داگیرکرانەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک کارامەترین هێزی میلیشایی ژێر فەرمانی ئێران ڕۆڵیان گێڕا و تەنانەت 600 شەهیدیشیان دا.
لە ساڵی 1981 بە پیلانی مەلا حەسەنی ورمێ، مەسعود و ئیدریس بارزانی جەنازەی مەلامستەفا لە گۆڕ دەرهێنرا و تاوانەکەیان خستە پاڵ حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران.
ئەم تاکتیکە بو بە هۆی ئەوەی کە چەکدارەکانی قیادە موەقەت باوەڕ بەو سیناریۆیە بێنن و بە رقێکی قووڵ بکەونە شەڕ. بە جۆرێک تەنانەت لە ڕۆژێکدا لە دۆڵی بایزاوای شنۆیە 11 پێشمەرگەی کۆمەڵە و ٢٢ی حیزبی دێموکڕاتیان کوشت.
بنەماڵەی بارزانی هەتا ساڵی 1983 بە هاوکاری سپا و ئەرتەشی ئێران توانیان ناوچە کوردنشینەکانی ڕۆژئاوای ورمێ، شنۆ و خانێ تا ئاڵوەتانی سەردەشت پاکسازی بکەن
بنەماڵەی بارزانی دوای ڕاپەڕینی 50 / 50 یان ڕاگەیاند. یەکەمین بڕیاری ئەم پارلمان و دەوڵەتە ڕاگەیاندنی شەڕی دژی پ ک ک لە ژێر چەتری دەوڵەتی تورک بو. لەم خیانەتە دا یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بە پێچەانەی مێژووی خۆی کە پشتیوانی شۆڕشگێڕانی پارچەکانی دیکە بوە، بو بە پاشکۆی پارتی( 1992 )
پارتی دێموکڕات لە ساڵی 1994 بە پیلانی ئێران، تورکیا و عێراق شەڕی دژی یەکیەتی دەست پێکرد. دوای چوار ساڵ توانی بە هاوکاری هەوایی، زەوینی و پارە و چەک و تفاقی زۆری هەرسێ داگیرکەر سەرکەوتن بە دەست بێنێت.
پارتی دێموکڕاتی کوردستانیعێراق لە ساڵەکانی 1997 -1998 بە هاوکاری تورکیا شەڕێکی خوێناوی دیکەی بە سەر پ ک ک داسەپاند. بە ئۆپێراسیۆنی هاوبەش لە گەڵ سپای تورکیا دژی گریلاکانی پ ک ک قەناعەتیان نەکرد و تەنیا لە ڕۆژێ 16ی گوڵانی 1997 زیاتر لە حەفتا کادری ڕۆژنامەوانی، دەرمانی و گریلای برینداری پ ک ک لە هەولێر کۆمەڵکوژ کران.
ساڵەکانی 2012 – 2014 لە حاڵێکدا کە یەکیەتی نیشتمانی بە قاچاغی چەک و پێداویستی بۆ ڕۆژئاوا دەنارد، پارتی دەروازەی سیمالکای بە سەر دادەخستن و 8000 بەکرێگیراوی کوردی ڕۆژئاوای بە یارمەتی سپای تورک لە ژێر ناوی پێشمەرگەی ڕۆژ ڕێکخستن بۆ بە گژدا چونەوەی شۆڕشەکەیان و خەندەکی بە ڕووی ڕۆئاوا لێدەدا.
دوای ئەوەی پارتی دێموکڕات بە هاوکاری ئێران، تورکیا و عێراق توانی یەکیەتی بە پاشکۆیەتی دەرەجە دووی خۆی ڕازی بکات، پەیمانی ئیستڕاتژیکی تەزویری بە سەرداسەپاند و بەشێکی زۆری سەرکردایەتیەکەی گیرۆدەی گەندەڵی ماڵی کردن و تەنانەت لە ڕێگای کچانی پاراستن گرتەی ویدۆیی لێهەڵگرتن و ملکەج کران
پارتی لە ڕێگای شەریک کردنی ڕێبەرانی گۆڕان لە ڕانتخۆری و پۆستی کارتۆنی توانی ئەم ڕێکخراوەیە لە نێوەرۆکی چاکسازیانە بەتاڵ بکات و تا ڕادەی پاشکۆیەکی دەرەجە سێی خۆی دایبەزێنێ.
پێشتر بە قیمەتێکی هەرزانتر توانیبوی یەکگرتوی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی بخەسێنێ.
ئەبێت خۆپیشاندانی سەرتاسەری جەماوەری رێکبخەین بۆ لەناوبردنی ئەم حكومەتە دزو مافياو خەڵک کوژە
بەڵێ بۆ ئازادی
بەڵێ بۆ گۆڕینی ئەم حکومەتە