بەختیار شارەزوری: موچە و ئیرادەی ناوەکی.
ئەوەی پێ ی دەوترێت ئیرادەی ناوەکی لە باشوری کوردستاندا بونی نیە، ئەوەی هەیە ڕەسمی سیاسەت و دەوڵەتداری ئەم ناوچەیە دەکات هێزە باڵادەستەکانن، لە کورترین حاڵەتدا زۆنی سەوز سەر بە ئێران و زۆنی زەرد سەر بە تورکیا و ڕێککەوتنی ستراتیژی ڕێککەوتنێکە لە ئەنقەرە و تارانەوە داڕێژراوە، خۆ ئەگەر لە ناو ئەم کۆنتڕۆڵکردنەدا سەیری ململانێکان بکەین ئەوا چەندین دۆسیە هەیە کە بتوانێت زۆر بە ئاسانی ئەم دابەشکاریە بسەلمێنێت، یەکێ لەو دۆسیانە بریتیە لە موچە و شایستە داراییەکانی هەرێم لە بەغداد. با لێرەوە پرسیار لە خۆمان بکەین خۆ پێش مالیکی شایستەی دارایی هەرێم دەهات، هەرێم لە ڕێگەی کۆمۆوە نەوتی دەفرۆشت و ڕێککەوتنی پەنجا ساڵەش وجودی هەبو ئەی بۆ نەیان دەبڕی باسی داهاتی نەوتی و نانەوتی و سۆمۆ وەک پێویست لە ئارادا نەبو، خۆ ئەو کات نەوتی کەرکوکیشیان دەبرد، خۆ ئەگەر بڵێن شەڕی داعش بو ئەوە هیچ بنامەیەکی نیە، ئەوی بۆچی ئێستە 320 ملیار نادات، کە هەروەک جاران هەرێم بەپێی دەستور دەبێت شایستە داراییەکانی خۆی وەرگرێ زیاتر لە 320 ملیار، بە کورتی ئەمە لە پشتەوە پەیوەندی بە ململانێ ی وڵاتانی ناوچە و جیهانەوە هەیە، با بپرسین چۆن.؟
تورکیا و ئێران لە کۆمەڵێک دۆسیەدا هاوبەرژەوەندین بەتایبەت ئێستە کە هەردوکیان ڕووبەڕووی ئابڵۆقەی ئابوری و بەهای دراویان لە بەرامبەر ئەمریکادا کەوتوەتە سەر، واتا هەردوکیان کە مەترسی هاوبەش کۆیان دەکاتەوە، ئەم دو وڵاتە لە زۆر شوێن کارت بە کارتیان کردوە بۆ نمونە کاتێ ئێران لە سوریا ڕۆڵی سەرەکی بو بۆ پشتیوانی بەشار تورکیا هێندە کاریگەری نەبو تەنها ترسی کورد و سنوری هەبو، تا گەشتە سەرپەڕاندنی سەرهەنگەکانی ئێران، لە عێراق تورکیا لە ڕێگەی تورکمان و سونەکانەوە کاریگەری گەورەی هەبو کەچی بینیمان تورکیا لە عێراق ئەو کاریگەریەی نەما و سونە پاشەکشەی کرد لە ناوەندی دەستەڵاتدا، لە سوریاش لە هەمان کاتدا ئێران پاشەکشەی کرد و ئەو کاریگەریەی نەما، واتا سوریا بۆ تورکیا و عێراقیش بۆ ئێران، کە دەکرێت بە ڕێککەوتنی نهێنی و کارت بە کارت بوبێ دانی دڵنیایی بە یەکتر، تا پێش هاتنی کازمی و کوژرانی قاسمی سلێمانیش ئەگەر شایستەی دارایی هەرێم دوا کەوتبێت ئەوا وەک ئێستا نەبوە بە تایبەت دوای مالیکی، ڕاستە ئەم دەستەڵاتەی خۆمان لەبەر گەندەڵی و دزی قەرزارە، بەڵام کاتێک ئەمریکا لە عێراق دەیەوێ عێراق لە ئێران بسەنێتەوە و لە کوشتنی سلێمانیەوە دەست پێ دەکات ئەوا، تورکیا و ئێران دەکەونە ململانێ ی کازمی بە ڕێگەی نهێنی هەر بۆیە ئەوەی هەیە هەقی بەو وردەکاریەوە نیە کە باس دەکرێت، بەڵکو ئێران و تورکیا بۆ دژایەتی ئەمریکا ئەم کارتانە دەجوڵێنن، ئەمریکاش تا دو شایستەی پێشتر گوشاری دەکرد، بەڵام دوای ئەوە هیچ هەڵوێستێکی ڕونی نیە لەبەر کێشەکانی خۆی کۆرۆنا و هەڵبژاردن، بۆیە من ڕام وایە نە پارتی و نە یەکێتی هێچ ئیرادەیەکیان نیە لەم ململانێیەدا ئەوە تورکیا و ئێرانە بۆ دژایەتی کردنی کازمی کارت بەکار دەهێنن بەرامبەر ئەمریکا یەکێ لەم کارتانەش کارتی موچەیە، چونکە هەرێم لە بەرەدەم مەترسی هەڵوەشاندنەوەی ڕیککەوتننامەی ستراتیژیدا و ئەگەری ئەوەی هەیە هەرێم ببێتە پێگەیەکی بەهێزی ئەمریکا، ئەمەش دژ بە بەرژەوەندی هاوبەشی ئێران و تورکیایە، بۆیە تورکیا و ئێران سەرچاوەی کێشەی موچەن و دزیەکانیش کە کراوە هەر ئەو دو وڵاتە بون لە ڕێگەی نۆکەرەکانیانەوە و تا ئێستاش بەردەوامە، کازمیش ناتوانێ لەوە زیاتر پێداگری بکات لە شایستەی دارایی هەرێم، کازمی ئەوەی دڵمان پێ ی خۆش بو، وا نیەو دیوی دوەمی ئەم دەستەڵاتە گەندەڵەی خۆمانە بەرامبەر هەرێم.
- Latest Posts by بەختیار شارەزوری
بەختیار نامیق: دوو ( میم ) کە.
-بەختیار نامیق: هەڵبژاردن ئەم حیزبانە بە کۆێ دەگەیەنێ؟
-بەختیار نامیق: سێ جوت برا شەش کەسیەکە.
- All Posts