له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: هه‌موومان له زیندانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانیداین.
1
ئه‌وه هه‌ر شێروان شێروانی و به‌ده‌ل به‌رواری و ئه‌وانی تر نین كه له زینداندان و دیندار زێباری چیرۆكی تۆمه‌تباریان بۆ ده‌چنێته‌وه، هه‌موو له زیندانداین ، پێشمه‌رگه‌و ئاسایش له زینداندان، چونكه موچه‌یان نیه‌و ده‌بێت ئه‌وه‌ش بكه‌ن كه حزب و حكومه‌ت پێیان ده‌ڵێن، فه‌رمانبه‌ر له زینداندان ، مامۆستایانی ئاینی، كاسبكاران ،هه‌ر پێنج شه‌ش ملیۆن هاووڵاتیه‌كه‌ی ئه‌م هه‌رێمه له زیندانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانیداین، ئه‌و پیاوه‌ی نه‌وت و خاك و خه‌ڵكی كوردستانی هه‌ڕاج كرد‌و ئێستاش گلله‌یی له به‌غدا ده‌كات، ئه‌و پیاوه‌ی له سه‌رده‌می ئه‌وداو تا ئێستاش به‌هۆی سیاسه‌تی ئه‌وه‌وه هه‌موو سزا ده‌درێین ، ئێمه له زیندانی ئه‌وداو ئه‌ویش له زیندانی ڤی ئای پی ئه‌ردۆغاندایه.
2
ئاواته‌كه‌ی گۆڕان و قوباده‌كه‌ی یه‌كێتی، شێخه‌كه‌ی یه‌كێتی و سه‌یده‌كه‌ی گۆڕان ئه‌گه‌ر ناتوانن دۆخی خه‌ڵك چاكبكه‌ن، ئه‌گه‌ر وه‌ك حزبه‌كانیان ده‌ڵێن ، ئه‌وان نه‌له رێكه‌وتنی 50 ساڵه ئاگادارن، نه‌به‌شێكن له گه‌نده‌ڵی، نه به‌رپرسن له پێنه‌دانی موچه‌و قوتی خه‌ڵك و به قه‌ولی حزبه‌كانیان پارتی به‌رپرسی ئه‌وه‌ڵ و ئاخره، ئه‌ی پێمناڵێن چی ده‌كه‌ن له‌و ده‌سه‌ڵاته‌داو بۆ له‌وێن، یان وه‌ك ئه‌و دۆستانه‌ی ئاڵای زه‌ردیان هه‌ڵكرد حه‌مه‌حاجی و مه‌سعود حه‌یده‌رو ئه‌وانی دی ئاڵاكه هه‌ڵكه‌ن و قیروسیای لێبكه‌ن یان قسه‌یه‌ك بكه‌ن.
3
گوێتان له مامۆستا به ته‌مه‌نه‌كه‌ی كه‌ركوك بوو چی ووت، ووتی حه‌به‌كه‌م ئه‌كه‌مه دوو له‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شم بكات، ئه‌و له دوایدا به دڵی پڕه‌وه وتی “خۆزگه‌م به قه‌ره‌ج ، خۆزگه‌م به سه‌گ ” توخوا شه‌رم ناكه‌ن كه‌ركوكیه‌ك له سه‌ر ده‌ریایه‌ك نه‌وت بڵێت خۆزگه‌م به سه‌گ، ئه‌وه چۆن له ڕووتان دێت بێنه سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن و قسه‌ی زل بكه‌ن، چۆن له بۆنه و جه‌ژنه‌كاندا ڕوتان دێ پیرۆزبای له خه‌ڵك بكه‌ن، شه‌رم ناتانگرێ هاونیشتمانیه‌كی ئێوه بڵێ خۆزگه‌م به سه‌گ، ئێوه كه‌ی بۆ حوكمڕانی باشن.
كاك نێچیر ده‌رگای زیندانه‌كه‌ت واڵاكه.
بیرم چوو ئه‌وه‌شت بۆ بنووسم ئه‌رێ له رۆژی به گژاچوونه‌وه‌ی توند‌و تیژی دژی ژنان قاپ و قاچاغی ماڵه‌وه‌ت شۆری، چونكه زۆر قسه‌كانت خۆش بووباسی كاری ناوماڵ و هاوكاری هاوسه‌رت كرد، یان ئه‌وه‌ش ” هه‌ر قسه‌ی ڕوت بوو، قسه‌ت ناچێته ناو گیرفانه‌وه”.
- Latest Posts by لەتیف فاتیح فەرەج
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: له چ ده‌ستێكی نا ئهمینداین.
-لەتیف فاتیح فەرەج: دەربارەی ئاکاری کوردی.
-له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: قوربانیه بادینیه‌كان و موسته‌شاره‌كان.
- All Posts