ئارام قزلەری: نامەیەکی کراوە بۆ هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
* رۆژی یه‌كشه‌ممه 6ی 12ی 2020 كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ئه‌نجام بدرێ. پێشوازیمان له‌و پێشنیاره كرد. دڵنیا بن به‌نده به نوێنه‌رایه‌تی ئێوه و هه‌موو مووچه خۆرانی هه‌رێم له‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌شدار ده‌بین، به‌رگری له مافه‌كانتان ده‌كه‌ین و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین پشك و مافه ره‌واكانتان له بودجه‌ی فیدراڵی 2021 دا جێگیر بكرێت و به یه‌كجاری ئه‌م كێشه درێژخایه‌نه كۆتایی پێ بێت. لاهور شێخ جەنگی.
* له ئێستادا كه ماڵ به ماڵ و شه‌قام و شاره‌كانی كوردستان، به‌ده‌ست دواكه‌وتنی مووچه و خراپبوونی ئاستی ژیان و بژێوییان ده‌ناڵێنین و، بێهیوایی و توڕه‌یی په‌نگده‌خواته‌وه، منیش له‌گه‌ڵ ئێوه نیگه‌رانم، هه‌موو هه‌وڵه‌كانم چڕ كردۆته‌وه بۆ كۆتاییهێنانی یه‌كجاری به كێشه‌ی مووچه خۆرانی خه‌ڵكی كوردستان. له‌م پێناوه‌شدا، گفتوگۆكانی دوێنێ شه‌ومان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ته‌رخان كرا بۆ چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه و هه‌ژارییه. لاهور شێخ جەنگی.
بەڕێز کاک لاهور شێخ جەنگی.
وەگ ئەوەی بەڕێزتان لە نزیکەوە ئاگادارن بێموچەیی و نەداری بەرۆکی هاوڵاتیانی کوردستانی گرتۆتەوە بە تایبەتی چینی فەرمانبەران و موچەخۆران.
لە هیچ وڵاتێکی ئەم جیهانەدا بە وڵاتە هەژارو دیکتاتۆرەکانیشەوە، بەم شێواز‌و سیاسەتە چەوتەی حکومەتی هەرێمی کوردستان موچەخۆرانیان برسی نەکردوەو لەسەرداوای مافی ڕەوای خۆیان نەچەوسێنراونەتەوەو شەقیان تێ هەڵنەدراوەو سوکایەتیان پێ نەکراوە.
ئەوەی لای هەموان بەدی دەکرێت هاوڵاتیان زۆر بێ پشت و پەناو لێقەومام و بێ دەسەڵاتن و دەبینین بە مەزاجی عەقلی هەندێک لە بەرپرسان و دەسەڵاتداران بەناوی خەڵکانی گێرەشێوێن و رێگە نەدان بە تێگدانی ئارامی و ئاسایشی شار‌و هاوڵاتیانەوە، دەیان مامۆستا‌و فەرمانبەرو تێکۆشەران و تەنانەت لە ناویشیاندا پێشمەرگەی دێرین و زیندانیانی سیاسی دەکەونە بەر شەق و زەبرو زەنگی هێزە ئەمنیەکانی سەر شەقام.
تێهەڵدان و بێڕێزی کردن بە خۆپیشاندەران هێندەی تر ڕقی هاوڵاتیان و موچەخۆرانی خاوەن ماف، ڕق ئەستور تر دەکات و بە زەرەرو زیانێکی زۆر دەشێکەتەوە بەسەر یەکێتی نیشتیمانی کوردستانداو لە داهاتودا و لە کاتی پێویست و هەڵبژاردنەکاندا مەیل و خۆشەویستیان بۆ یەکێتی نامێن.
گەر بەرێزتان چاوێک بە تۆڕە کۆمەڵایەتیکاندا بگێرن وەک ئەو دوو نمونەیەی لە سەرەوە دامناوە دروشمی پشتگیری وتەکانی ئێوە بڵاو دەکەنەوەو بونەتە پشتگیرو ئومێد بەخش بۆ چینی هەژاران و موچەخۆران.
بۆیە داوا لە بەڕێزتان دەکەم لە زوترین کات بێنە سەر خەت و هەموو دیلەکان ئازاد بکرێن و لە گەلیاندا کۆ ببنەوەو پشتگیری تەواوی ماف و داوا کاریەکانیان بکەن و هەموو هەوڵێکی تەواوی بەڕێزیشتان بخەنە گەر بۆ کۆتایی هاتنی ئەم غەدرو ناهەقیانەی بەرامبەر موچەخۆران ئەکرێت.