ئه‌ڤین ئه‌حمه‌د: ژن له‌ئه‌ده‌بیاتى میدیایى.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
رێكخراوى ( IFRA ـ WAN )كهرێكخراوى جیهانى تایبه‌تمه‌نده به‌بوارى میدیا، له لێكۆلینه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه ده‌كات ( له‌وڵاتانى ئه‌مریكاى باكوور واتا سێهه‌م گه‌وره‌ترین كیشوه‌رى جیهان له‌ڕووى ڕووبه‌ڕ و ژماره‌ى دانیشتوانه‌وه.. ژنان رۆلێكى كاریگه‌ر ده‌گێرن له‌داڕشتنه‌وه‌ى ستراتیژى میدیایى كه‌ناڵه‌كان و له‌هه‌ر 10 بابه‌ت وچیرۆكێكى رۆژنامه‌وانیشدا 3 بابه‌ت ته‌رخان كراوه بۆ تیشك خستنه‌سه‌ر دۆسیه‌كانى یه‌كسانى جێنده‌رى له‌وڵاتانى ئه‌و كیشوه‌ره‌دا ).. ئه‌مه‌ش به‌ماناى ئه‌وه‌ى هه‌ر جۆره سیاسه‌ت و ستراتیژێكى میدیایى ناكرێت سیاسه‌تێكى سه‌ركه‌وتوو بێت به‌بێ بهشدارپێكردنى ژنان بهشێوزاێكى فیعلى لهپێگهكانى بڕیاردا.
جا له‌هه‌رێمى كوردستان خۆشبه‌ختانه له‌ئێستادا ژماره‌یه‌كى زۆرى كه‌ناڵى میدیایى بوونیان هه‌یه، ئازادیه‌كى نیمچه دڵخۆشكه‌ریش له‌به‌رده‌ستدایه بۆ چۆنییه‌تى رۆماڵكردن وگه‌یاندنى كۆى ئه‌و بابه‌ت و دۆسیانه‌ى په‌یوه‌ندیان به‌ژیانى ژنانه‌وه هه‌یه.. به‌ڵام، هه‌ر خودى ئه‌و ئازادیه ناو به‌ناو ڕووبه‌ڕووى كۆمه‌لێك پرسیارى بێ وه‌ڵاممان ده‌كاته‌وه تایبه‌ت بهتاچهند بهشدارپێكردنى ڕاسته‌قینه‌ى ژنان له‌پێگه باڵاكانى ده‌زگا میدیاییه‌كاندا.. ( ئایا گه‌شتووین به‌و ئهقڵییهتهى ژن وه‌كو مه‌رجع و ناوه‌ندى بڕیار له‌میدیادا په‌سه‌ند بكات ؟ ) .
ئه‌و ده‌مه‌ى كه‌نالێكى میدیایی خانمێك بانگێشتى سه‌رشاشه ده‌كات، و ده‌ست بۆ هه‌ستیارترین و ردهكارییهكانى ژیانى تایبه‌تى ده‌بات.. له‌ژێرناوى به‌رنامه‌ى تهرفێهیشدا لێى ده‌پرسێت ( بۆچى هاوسه‌رگیریت نه‌كردووه و كه‌ى ده‌یكه‌یت، چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رى جوانكاریت ئه‌نجامداوه، له‌كێش و جه‌سته‌ى خۆت ڕازیت یاخوود نا، نۆتیلا ده‌خۆى یان سه‌روپێ ؟ ) دواتریش بهمانشێتێكى زه‌ق، و روژێنهر ڕوبه‌ڕووى كۆمه‌ڵگاى ده‌كاته‌وه، ده‌بێت بزانێن له‌و جێگایه‌دا شتێك نییه به‌ناوى به‌شداری پێكردنى ژن له‌چۆنیه‌تى گه‌یاندنى په‌یامى میدیای، و هاوكات ڕوونتریش ده‌گه‌ین به‌و حه‌قیقه‌ته‌ى كه‌به‌شێك له‌میدیاكانى ئێمه هێشتا میدیایه‌كى پیاوسالارن و ئهقڵییهتێكى ته‌واو پیاوگهرانهش ته‌حه‌كومیان پێوه ده‌كات ئه‌و ده‌مه‌ى باس دێته‌سه‌ر دۆسیه‌ى ژن و شێوازه‌كانى رۆماڵكردنى له‌ڕووى میدیاییه‌وه.
میدیا پرۆسه‌یه‌كى دوو جه‌مسه‌رییه ( میدیا بۆ كۆمه‌لگا ).. ژنانیش به‌شێكى گه‌وره‌ى كۆمه‌ڵگاكان پێكده‌هێنن، هه‌ر فه‌رامۆش كردنێكیش بۆ جێده‌ستى ئه‌وان له‌ناو كایه‌ى میدیاییدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ى نه‌رێنی ده‌بێت بۆ سه‌ر دۆخى ژن و كۆمه‌ڵگاش به‌گشتى.. په‌یامى میدیایى كاتێك كاریگه‌ر ده‌بێت ده‌نگ و دنیابینینى ژن تێدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بێت.. كاتێكیش ده‌بێته میدیایه‌كى جه‌ماوه‌رى متمانه‌پێكراو رۆلى هه‌بێت له‌نه‌هێشتنى وێنا باوه‌كان وئه‌و چوارچێوه نه‌ریتى وكلتوورییانهى بهمرورى زه‌مه‌ن كاریان له‌سه‌ر له‌قاڵبدانى ئه‌قڵییه‌ت و بیركردنه‌وه‌ى تاك كردووه به‌تایبه‌ت له‌و بابه‌تانه‌ى به‌لاى كۆمه‌ڵگاوه هێلى سوورن ( ئازادى ژن) وه‌ك نموونه.. ئایا میدیا چۆن له‌ئازادى ژن تێگه‌شتووه، به‌چ شێوازێكيش كارى له‌سه‌ر ناساندنى كردووه ؟… دکتۆر نه‌وال سه‌عداوى ژنه چالاكوان و نووسه‌رى دیارى عه‌ره‌ب، له وتارێكیدا ده‌لێت” كاتێك سیاسه‌ت ئالۆز ده‌بێت.. هونه‌ر، په‌روه‌رده، میدیا وكۆى به‌هاو پره‌نسیپه پیشه‌یى و ئه‌خلاقییه‌كانیش ڕوو لهداڕمان و سه‌رگه‌ردانى ده‌كه‌ن”.. خۆ ئێستاش هه‌روایه سیاسه‌ت، و سیاسه‌تى پشته‌وه‌ى به‌شێك له‌كه‌ناڵه میدیاییه‌كانى باشوورى كوردستان نه‌ك هه‌نگاوێك ئاڕاسته‌یان به‌لاى یه‌كسانى جێنده‌رییه‌وه نه‌ناوه به‌ڵكو، خودى خۆشیان به‌م ڕیتمهى ئێستایان بونه‌ته هۆكارى زیاتر ئالۆزبوونى دۆخى ژن له‌ناو میدیا و كۆمه‌ڵگا.. وهێندهیان به‌س بووه ته‌نها لهرێگاى و روژاندنى تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ژنێكه‌وه خۆیان به‌زۆرترین چینه‌كانى كۆمه‌ڵگا بگه‌ێنن.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە