عیماد عه‌لی: ئایا خۆپیشاندانه‌كان به قازانج ده‌كه‌وێته‌وه؟
بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ر كارێك، هه‌رجۆر و شێوه‌یه‌ك بێت، له هه‌ر بابه‌تێكی گشتی بێت یان تایبه‌تی، بێگومان زه‌مین و زه‌مانی تایبه‌تی خۆی ده‌وێت. باسی بارودۆخی نێوخۆیی كوردستان و مۆرك و جه‌وهه‌ری ململانێكان و به‌رژه‌وه‌ندیه هاوته‌ریب و یه‌كتربڕه‌كان له‌م كاته‌دا ناكه‌م، كه ره‌نگی تایبه‌تی خۆی گرتووه. ئه‌گه‌ر زۆر به وردی ته‌ماشای بكه‌یت، زۆر به روونی بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه له چ پشێویهكدایه و چ عه‌قڵێكی ژیرانه‌ی ده‌وێت وه‌كو خۆی بیخوێنێته‌وه و چاره‌سه‌ر و ئه‌لته‌رناتڤی بۆ بدۆزێته‌وه.
حزبه ده‌سه‌ڵاتدار و پاشكۆكانیان له بارێكدان و خه‌ڵك له بارێكی تردایه. حزبه به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه نا ئۆپۆزسیۆنه‌كان و قۆناغه‌كه و نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و موزایهداتهكان و تێكهه‌ڵچونی باری سیاسیی هه‌رێم و به‌غدا و، وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و فشاره هه‌مه‌چه‌شن و هاوكێشه ئاڵۆزه‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان و ئه‌و هاوبهندیهی له نێوانیاندا هه‌یه له لایه‌ك و ئه‌و دژایه‌تی و پاڵپێوه‌نانه‌ی له به‌رامبه‌ر یه‌كتردا هه‌یه له لایه‌كی تره‌وه وای كردووه چاوه‌ڕێی ده‌رئه‌نجامی دووسه‌ره بین.
عیراق و توركیا و ئێران، هه‌ر یه‌كه و لای خۆیه‌وه به شێوه‌یه‌كی چاودێری به‌رژه‌وه‌ندخوازی و ملهوڕانه و چاوچنۆكانه ته‌ماشای كیانێكی بێ قووڵایی ده‌وڵه‌تی وه‌كو هه‌رێم ده‌كه‌ن و له كاتی دیاریكراوی خۆیدا ده‌ست ده‌خه‌نه نێو باره سیاسیه‌كه و زیاتر تێكی ده‌ده‌ن، ئه‌وه ناته‌بایی و نا یه‌كگرتوویی و دژایه‌تی و مۆڕه له‌یه‌ك كردن و شهڕدهنوك و دوژمنایه‌تی و نه‌خوێندنه‌وه‌ی بهرژهوهدیه دورمه‌ودا باڵاكانی كورد له لایه‌ن لایه‌نه كوردستانیه‌كانی هه‌رچوار پارچه‌كه‌ی كوردستان له‌وه‌لاوه بوه‌ستێت. سه‌رباری ئه‌مانه هه‌مووی، برسێتی و ناله‌باری باری ئابووری هه‌رێم وای كردووه زه‌مینه‌ی ئاڵۆزی و تێكچون و زیانگه‌یاندن له رێگه‌ی كاری ئاسایی و ته‌نانه‌ت وه‌رگرتنی مافه‌كانی، ره‌خساندووه و مه‌ودای ئه‌وه‌ی خستۆته به‌رده‌ست داگیركه‌ران و دوژمان به ئاسانی یاری به ده‌سه‌ڵات و گه‌لی كوردستان بكه‌ن.
بۆیه، ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان و مانگرتن و ته‌نانه‌ت ڕاپه‌رینیش مافێكی ئاسایی هه‌موو گه‌لان بێت وه‌ك ده‌ربڕینی رابوچۆنی خۆیان و وه‌ك ئامرازێكی ئاسایی بۆ وه‌ستان دژی گه‌نده‌ڵكاری و له پێناو راسته‌رێكردنی رێڕه‌وی حوكمداری و وه‌رگرتنی مافی تایبه‌تی و گشتی، ئه‌گه‌ر له زه‌مینه و زه‌مانێكی ئاسایی و سروشتی ژیانی خه‌ڵك ده‌ره‌ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوانكراوی هه‌بێت، له وه‌زعێكی ئاڵۆزكاو و پشێوی و قۆناغێكی گواستراوه و نه‌بونی حیكمه‌تی فهرمانرڕهوایی و ته‌شه‌نه‌كردنی گه‌نده‌ڵی، هه‌زار ئه‌گه‌ری جۆراوجۆر له‌خۆ ده‌گرێت و زۆرینه‌ی ئه‌و ئه‌گه‌رانه له زیانی خودی خه‌ڵكی راپه‌ڕیو و خۆپیشانده‌ر و مانگرتوو ده‌كه‌وێته‌وه. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی له ئارادایه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت و گوزه‌ر بكات، مه‌رج نیه له‌وپه‌ڕی تونێڵهكهوه به ده‌رئه‌نجام و به‌رهه‌مێكی باش لێی ده‌رچین و زه‌ره‌ر سه‌ری قازانج نه‌خوات. به‌ڵام ئه‌و سوده دیار و زه‌قه‌ی هه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی له‌وه ئاگادار كرده‌وه دڵنیا بوو كه خه‌ڵك تاسه‌ر ته‌حه‌مولی نالهباریهكانی ژیان ناكات و بێباكی و خه‌مساری و گوێ نه‌دان به خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندی و داواوكانیان باجی گه‌وره‌ی خۆی هه‌یه. هه‌ر بۆیه راسته بڵێین له‌م كاته‌دا پرسی گه‌لی كوردستان و ئامانجه‌كانی و دواڕۆژی له سه‌ر شاخی گاكهدایه و ئه‌ویش له‌سه‌ر گورزه پوشێكدایه له ناوه‌ڕاستی ده‌ریا و، له‌سه‌رئه‌نجامدا نازانین ده‌خنكێت یان ده‌ربازی ده‌بێت و ده‌گات به كوێ.