بورهان شێخ ره‌ئوف: محەمەد فه‌ریق حه‌سه‌ن، له چیرۆكنووسه‌وه بۆ سۆسیۆلۆگ.
مامۆستا محەمەد فه‌ریق حه‌سه‌ن یه‌كێكه له‌و نووسه‌ر و چیرۆكنووسانه‌ی كه له كۆتایی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌وه له رێگه‌ی نووسینی چیرۆكه‌وه هاته ناو جیهانی ئه‌ده‌ب و كه‌لتووری كوردییه‌وه، به سه‌ره‌تایه‌كی جوان و سه‌رنجڕاكێش كه به كۆمه‌ڵه چیرۆكی «سێبه‌ری ئه‌سپه‌شێ» ده‌ستیپێكرد و دواتر به چیرۆكه‌كانی (دووربین و قاوخه شقارته و جیهانێكی تایبه‌تی) زیاتر ده‌نگی دایه‌وه.
له دوای هه‌ره‌س و سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی نوێ، مامۆستا حه‌مه فهریقیش چهپهرێكی تری بۆ شۆڕش كرده‌وه كه ناونرا سه‌نگه‌ری ئه‌ده‌بی به‌رگریی كه له گۆڤاری نووسه‌ری كورد خوولی دووه‌م بڵاوكرانه‌وه، كه ئه‌م چیرۆكانه وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره و كاریگه‌ر بوو بۆ ئه‌وكاته له‌ناو خوێنه‌ران و ئه‌ده‌ب دۆستانی ئه‌و سه‌رده‌مه. له هه‌مان كاتیش‌دا وره‌ی شۆڕشگێڕیی و به‌رخۆدانی له نێو لاوانی كورددا بڵاوكرده‌وه.
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت لێره‌دا باسی بكه‌م و خوێندنه‌وه‌یه‌ك و خستنه‌ڕوویه‌كی خێرای بۆ بكه‌م كتێبی (تایبه‌تمه‌ندیی تاكی كورد)ه له نووسینی مامۆستا محەمەد فه‌ریق حه‌سه‌ن، كه له ساڵی 2020 دا چاپكراوه، هه‌رچه‌نده پێشتر نووسراوه.
حه‌مه فه‌ریق حه‌سه‌ن هه‌روه‌كو پێشتر ئاماژه‌م پێدا چیرۆوكنووس و سیناریست بوو، به‌ڵام له‌م كتێبه‌دا وه‌كو كۆمه‌ڵناسێكی شاره‌زا و لێهاتوو ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌رچه‌نده پێشتریش كتێبی (مێنته‌لێتیی خێڵ)ی نووسیوه، خوێندنه‌وه‌یه‌كی ورد‌و بابه‌تی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كردووه له باشووری كوردستان، هه‌روه‌كو خۆشی ده‌بێژێت كه ئه‌و له به‌شێكی زۆری گوند و شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان مامۆستا بووه و گه‌ڕاوه و تێبینی و سه‌رنجه‌كانی خۆی گه‌ڵاڵه كردووه و له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و دیاردانه به تایبه‌تی دیارده خراپ و ناشیرینه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه، هه‌رچه‌نده من سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه ئه‌و سه‌رنجه‌م له‌لا دروستبوو كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه شێوازێكی گشتگیری به‌سه‌ر هه‌موو تاكی كورددا چه‌سپاندووه، به‌ڵام دواتر نووسه‌ر خۆی ئه‌و بۆچوونه ده‌ڕه‌وێنێته‌وه و ده‌بێژێت: «ئه‌م سه‌رنجانه‌ی وا من له‌م كتێبه‌دا ده‌یانخه‌مه‌ڕوو، نایانگشتێنم به‌و واتایه‌ی، تێكڕای تاكهیلی كورد خاوه‌نی هه‌موو ئه‌م ئاریشانه نین. فره تاكی سپوساغیشمان هه‌ن».
ئه‌وه‌شی وایكردووه كه نووسه‌ر پشت به سه‌رنج و تێبینییهكانی خۆی ببه‌ستێت، زیاتر ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته واته كه‌سێتی كورد سه‌رچاوه‌ی پێویست له به‌رده‌ستدا نین.
خاڵێكی تری گرنگ كه نووسه‌ر هه‌ر له‌ده‌روازه‌ی كتێبه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی پێداوه ئه‌و له‌مپه‌ر و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌یه كه بۆ تاكی كورد له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه سه‌رده‌ست و داگیركه‌ره‌كانه‌وه بۆ تاكی كورد خوڵقاوه، وای له تاكی كورد كردووه كه هه‌میشه لاواز و بێ ئیراده‌بێت و نه‌توانێت تاكایه‌تی خۆی پیاده بكات و ئازادانه بژی.
نووسه‌ر هه‌ر له ده‌روازه‌ی كتێبه‌كه‌یدا بابه‌تێكی ئێجگار گرنگ و خه‌مخۆرانه بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی ده‌وروژێنێت كه هه‌رچه‌ند بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه پله‌یه‌كی باڵای هه‌ست به به‌رپرسیارێتی مێژووییه به‌رامبه‌ر به تاكی كورد، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌ڵێت: «من پێویستم به زه‌قكردنه‌وه‌ی ئاكار و سیفه‌ته جوانه‌كانی تاكی كورد نییه له سوارچاكی و به‌هاناوه چوون و داڵده‌دانی لێقه‌وماو، سه‌خی ته‌بعی و میوان دۆستی، كه تاكی كوردیان پێ ناسراوه، به قه‌د ئه‌وه‌ی لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانی مرۆڤی كورد به‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه، له سه‌ریان ده‌دوێین و رۆشناییان ده‌خه‌ینه سه‌ر، ئه‌ویش به‌و نیازه‌ی له داهاتووی نزیكدا شاره‌زایان بتوانن چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزنه‌وه. یان هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌و لایه‌نه ناپه‌سه‌ندانه سنووردار بكرێن، تاكو نه‌وه‌كانی داهاتوو پێیان به‌و گۆتاوهڕۆیهدا نه‌چێته‌وه. كه باپیرانیان وه‌كو بۆماوه بۆیان جێهێشتوون».
ناوهڕۆك
كتێبه‌كه له پێنج پاژ پێكهاتووه:
1- پاژی یه‌كه‌م (تاكایه‌تی) باسی تاكایه‌تی و ده‌ركه‌وتنی تاك و كۆ، تاكو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی، تاكه‌كان پێویستیان به ددانپێدانانی یه‌ك هه‌یه، مرۆڤی كورد له چی ده‌ترسێت، كه‌سیه‌تی، كه‌سیه‌تی شاراوه و تاكی دووڕوو، ده‌ڵێی من كڕ ده‌كه‌وم و ئه‌و ده‌یخوات، تاكی سایكۆپات، گرێی كه‌مسه‌ری، سایكۆلۆگیای تاكی ته‌په‌سه‌ر، نه‌خۆشی ده‌روونی، بۆشایی و بێزاری، گه‌لێكی ره‌شپۆش، هه‌ڵچوون، میلله‌تی مشه‌خۆر، له خۆگۆڕان، ئیره‌یی بردن به تاكی ته‌نگپێهه‌ڵچنین، پێڕابواردن، تاك دوای كرانه‌وه‌ی ئابووری، مه‌رگدۆستی، بێگومان هه‌موو ئه‌مانه به شیكردنه‌وه‌ی ورد‌و نموونه‌ی جوان كه ناكرێت من له باسێكی وا كورتدا له سه‌ریان بووه‌ستم .
2- پاژی دووه‌م (پرسی ناسنامه) ئه‌م پاژهش ئه‌م بابه‌ته گرنگانه له‌خۆ ده‌گرێت : زمان و كێشه‌ی ناسنامه، تاكی بێ ئه‌زموون، جل و به‌رگ، ژنی كورد مهعارهبێنن، به هه‌ڵپه‌ڕكێ بێت شاریش هه‌ر لادێیه، ناته‌بایی، ناوچه‌یه‌كی ئارام، وسبه ئه‌وان كوردن، زه‌بری كۆچهڵكۆچ، ناو ناسنامه‌یه، رۆڵی دایه‌نگه و باخچه‌ی منداڵان، رواڵه‌ت و ژیانی هه‌ڕه‌مه‌كی.
3- پاژی سێیه‌م (داد و یه‌كسانی) ئه‌م پاژهش باسی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریی تۆله‌ره‌نس و لێبورده‌یی و پێگه‌ی ژن و حوكمی كوێرانه‌وه و زامی قسه و شتی تریش ده‌كات.
4- پاژی چواره‌م (تاك و كه‌لتوور): ئه‌میش باسی تاكی كورد گیرۆده‌ی كه‌لتووری پاشڤه‌ڕۆیه و میلله‌تی سوێر قسه، بهدبهكارهێنانی فه‌یسبووك، به‌د حاڵی‌بوون، تاكی گه‌مژه، دهمولهبزی شیرینی و ماریفه‌ت نواندن، تاكی كورد ناخوێنێته‌وه، مرۆڤی ئه‌زموونگه‌ر، له كوردستان كات زێڕ نییه، تاكی كورد هه‌مووشت زانه، مرۆڤی كورد و ئاینزا، مرۆڤی گه‌نده‌ڵ، تاكی كورد نهێنی ناپارێزێت، موجامه‌له‌ی درۆ، جووتیاری كورد نه‌كرده‌یه، بۆچی تاكی كورد شه‌یدای چه‌كه، سپڵه‌یی و پێكه‌نینی بێ هۆ.
5- پاژی پێنجه‌م (خێڵ و سیاسه‌ت): ئه‌م پاژهش باس له تاكی كورد سیاسه‌تمه‌داره، تاكی خێڵه‌كی ره‌خنه‌ی قبووڵ نییه، وه‌همی خێڵ و بنه‌ماڵه، پێگه‌ی چیا، یه‌ك رێباز و یه‌ك بنه‌ماڵه، تاكی كورد و سامانی گشتی و ئه‌شكه‌نجه، تاكی خۆسه‌پێن و… تد.
شایانی وتنه ئه‌م كتێبه پڕاوپڕه له باس و خواسی نایاب و ده‌گمه‌ن و لێوردبوونه‌وه و ئاكام و ئه‌نجامی به‌سوود ده‌رباره‌ی زۆر ئاریشه و گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كه ده‌كرێت بكرێن به په‌ند و سوودیان لێ وه‌ربگرین له‌سه‌ر ئاستی تاك و كۆمه‌ڵ كه به زمانێكی شیرین و پاراوی كوردی نووسراوه كه ده‌یان و سه‌دان وشه‌ی ره‌سه‌ن و نوێت به‌رچاو ده‌كه‌ون كه زمانی كوردی زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ن، هه‌ر له چه‌پڵه‌وه تاوه‌كو چه‌مۆڵه كه بۆخۆم هه‌زاران جار چهمۆڵهم بینیووه‌و بیستووه، به‌ڵام یه‌كه‌مجاره له نووسین و رسته‌دا له‌م كتێبه‌دا به‌رچاوم كه‌وت.
چه‌ند سه‌رنجێك
هه‌ر له‌م پاژه‌دا نووسه‌ر باس له‌وه ده‌كات ئه‌وه چه‌ند ساڵێكه داعش بووه به دراوسێمان، كه‌چی یه‌كێك له‌وان واته نووسه‌ران و چاودێرانی سیاسی كوردستان پێشبینی نه‌كرد كه داعش په‌لاماری كوردستان ده‌دات، وادیاره پێش له‌ناوچوونی داعش مامۆستا محەمەد فه‌ریق حەسەن ئه‌م بابه‌ته‌ی نووسیوه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندیی به منه‌وه هه‌یه ئه‌م بابه‌ته كه سه‌رقاڵی بابه‌تی سیاسی و چاودێریی دۆخی ناوچه‌كه‌م له 10 ساڵی رابردوودا، پێم‌خۆش بوو ئه‌وه روون بكه‌مه‌وه كه 11/6/2014 سێ رۆژ پێش په‌لاماردانی مه‌خمور له‌لایه‌ن داعشه‌وه، له ماڵپه‌ڕی ئاوێنه وتارێكم نووسی به ناونیشانی داعش له به‌رده‌می ماڵه‌كانمان، له زۆر بابه‌تی رووداوی تریش پێشبینیه‌كانم ئه‌گه‌ر 100% ده‌رنه‌چووبێت ئه‌وا نزیك بووه له ئه‌نجامه‌كه.
له كۆتاییدا نووسه‌ر گه‌یشتۆته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه هیچ بوونه‌وه‌رێك هێنده‌ی مرۆڤ باڵا‌و باڵاده‌ست نییه، ئه‌و له‌گۆڕانی به‌رده‌وامدایه. كۆمه‌ڵ كاری تێ ده‌كات، ئه‌ویش كار له كۆمه‌ڵ ده‌كات، له ئه‌نجامی ململانێ و كێشمه‌كێشدا له‌گه‌ڵ ناخی خۆی و ده‌وروبه‌ری و سروشت مێشكی پتر ده‌كرێته‌وه و گۆڕانكاریی به‌سه‌ر بیریدا ته‌نانه‌ت گۆڕان به‌سه‌ر بیچمیشیدا دێت.