شه‌ریف هه‌ژاری: بۆ دکتۆر سه‌باحی غالیب ئه‌گه‌ر سه‌رقاڵی كاروباری خانه‌قاش بێ!
سه‌باره‌ت به بابه‌تی: “چەند سەرە قەڵەمێك لەسەر هۆزی هەمەوەند لە بەڵگەنامەكانی بەریتانیادا” كه هه‌فته‌ی پێش‌و بڵاوم كرده‌وه. كه‌سێك به ناوی (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب، هه‌ستاوه به هه‌مو ئه‌و توانا زانستییه‌ی كه هه‌یه‌تی “گوایه!” چوار هه‌ڵه‌ی له‌و بابه‌ته‌ی من گرتوه.
من وه‌ك (شه‌ریف هه‌ژاری) به شاهیدی هه‌مو خه‌ڵكی كوردستان به‌م جۆره وه‌ڵامی ئه‌و چوار “به ناو” هه‌ڵه‌یه كه له‌و بابه‌ته‌ی منی گرتوه ده‌ده‌مه‌وه، كه وه‌ڵامه‌كه‌ی من سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه: به‌شێكی زۆر له (دكتۆر!) و پڕۆفیسۆره‌كانی كوردستان ئاستی زانستی‌یان تا چه‌ند لاواز و كرچ و كاڵه!
(دكتۆر!) سه‌باحی غالیب پێش ئه‌وه‌ی “به ناو!” هه‌ڵه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ی من دیاری بكات، هاتوه ئه‌م په‌ره‌گرافه‌ی نوسیوه: “لە زۆر بواری ژیان و كاروباردا، یەكێكی ساڵ لە كۆڵ و نەخۆشی لە شان، ئاسان نییە لەگەڵ گەنجێكی جوان ساڵ و هزر و مێشككراوە و فراواندا، تێهەڵچێ و لە ڕوویدا بوەستێتەوە، بەڵام دڵم بەوە خۆشە كە ئەو كوڕە لاوە و زۆری دیكەش، هێندە حەقدەدەن بە ئێمە و مانان كە گوێمان لێ‌بگرن”.
كه‌وابو، به‌ڵێن بێت منیش (وه‌ك شه‌ریف هه‌ژاری) له وه‌ڵامدانه‌وه‌م بۆت “ڕه‌حمت پێ بكه‌م” كه ڕیش و سه‌رت سپییه و له ته‌مه‌نی باوكم دایت و دهتخهمهسهر چاوم. به‌ڵام له ڕوی زانستییه‌وه هه‌ر ده‌بێت وه‌ڵامێكت بده‌مه‌وه. چونكه (دكتۆر!)یت.
ئه‌و “به‌ناو” هه‌ڵانه‌ی كه به‌ڕێز (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب له منی گرتوه، ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م/ به‌ڕێز (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب له سه‌ره‌تای “به‌ناو” هه‌ڵه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ی من دا نوسیویه‌تی: “كاك شه‌ریف لە سەرەتای نووسینەكەیدا بە ڕەخنەگرتنێكی لاقرتێ” وه ده‌ست پێ ده‌كات. وه‌ڵامی من بۆ ئه‌م ڕسته‌ی (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب ئه‌مه‌یه:
جه‌نابی دكتۆر، من بابه‌تێكی ڕۆژانه‌م نوسیوه‌و ناونیشانه‌كه‌شی (چه‌ند سهرهقهڵهمێكه!). مرۆڤ له بابه‌تی ڕۆژانه‌دا ناڕوات به دورودرێژی باسی ڕوداوه‌كان بكات، به‌ڵكو ته‌نیا به سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێكی لاقرتێوه ده‌یخاته‌ڕو. بۆنمونه كه من بنوسم: “شێخ مه‌حمود هه‌له‌یه‌كی ستراتیژی كرد كه له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان بوبه شوێنكه‌وته‌ی فتوای سوڵتانی عوسمانیی و، سواره‌كانی كوردی كۆكرده‌وه‌و شه‌ڕی بۆ عوسمانییه‌كان كرد!”. ئیتر پێویست ناكات بڕۆم به وردی باسی شه‌ڕی شوعه‌یبه و ژماره‌ی سواره‌كانی كورد و برینداربونی شێخ مه‌حمود و هه‌ڵهاتنیان و هتد بكه‌م. چونكه من بۆ كتێب و توێژینه‌وه ئه‌و دێڕه‌م نه‌نوسیوه تا شی بكه‌مه‌وه، به‌ڵكو ته‌نیا بۆ بابه‌تێكی ڕۆژانه ده‌نوسم و خوێنه‌ر ده‌بێت له‌و دیڕه‌ی من تێ بگات و، درێژدادڕی له نوسینی بابه‌تێكی ڕۆژانه‌دا ناكرێت!
دووه‌م/ (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب نوسیویه‌تی: “شەریف وا خۆی هەڵدەنێ كە بەڵگەنامەی دۆزیوەتەوە كە لە سەدەی هەژدەوە ئینگلیزەكان نەوتی كرماشان و كەكوكیان دۆزیوەتەوە! ئەو خوێنكارە دەبێ بزانێ نووسینی مێژوو هەر قسە نییە، یا دەبێ بە بەڵگەنامە یا بە سەرچاوەی باوەڕپێكراو باوەڕی خۆی بسەلێنێ”. وه‌ڵامی من بۆ ئه‌م چه‌ند ڕسته‌یه‌ی تری (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب به‌م جۆره‌یه:
من چه‌ندینجاره ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌م خستۆته‌ڕو. له‌و بابه‌ته‌ش دا كه “سایتی ئاوێنه و سایتی وتاری كورد و هتد” بڵاویان كردۆته‌وه، خۆیان به‌شێكی به‌ڵگه‌نامه‌كانیان دانه‌ناوه‌و، ته‌نانه‌ت سایتی وتاری كورد هیچیه‌ك له بهڵگهنامهكانمی هاوپێچی بابه‌ته‌كه‌م نه‌كردوه. هه‌روه‌ها، من نایه‌م له‌به‌ر خاتری دڵی (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب له‌گه‌ڵ دانانی به‌ڵگه‌نامه‌كاندا، ئه‌وا ژماره‌ی فایلی به‌ڵگه‌نامه‌كانیش دابنێم. من كاری وا چۆن ئه‌كه‌م كه سبه‌ینێ دوانی وه‌كو (دكتۆر!) یان كه‌سانی تر بڕۆن ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه من بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه له كتیبێك دا به‌ناوی خۆیانه‌وه چاپی بكه‌ن و بڵێن: “ئه‌مه ژماره‌ی فایله‌كانی بهڵگهنامهكانیشه له ئه‌رشیفخانه‌ی به‌ریتانیا دا”. چونكه له‌م قۆناغه‌دا من ته‌نیا به‌ڵگه‌نامه‌كان بڵاوده‌كه‌مه‌وه. هه‌رگیز به‌و فێڵه‌ی جه‌نابی (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب، من ناخلیسكێم كه بڕۆم له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان دا، ئه‌وا “ژماره‌ی فایلهكانیشیان له ئه‌رشیفخانه‌ی به‌ریتانیی” له فه‌یسبوك بڵاوبكه‌مه‌وه. ئه‌وكات هه‌مو كه‌سێك ئه‌توانێت ڕه‌قه‌می فایله‌كان و به‌ڵگه‌نامه‌كانی من ببات و به‌ناوی خۆیه‌وه بڵاوی بكاته‌وه. ئه‌یڵێمه‌وه: من تا وه‌كو خۆم به كتێب چاپیان نه‌كه‌م، وه‌ك باقی كتێبه بهڵگهنامهییهكانی ترم، ئه‌وا ژماره‌ی فایله‌كانیان بڵاوناكه‌مه‌وه. ته‌نیا به‌ڵگه‌نامه‌كان بڵاوده‌كه‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی تر نه‌توانێت ماندوبون و خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی من بۆ خۆی بدزێت و به‌ناوی خۆیه‌وه بڵاویان بكاته‌وه!
ئینجا چه‌ند جارێك به ناوهێنانی وشه‌ی (خوێندكار یاخود خوێندكاری دكتۆرای دبلۆماسییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانیی) بۆ من و، ناوهێنانی خۆی به ” (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب” نابێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و توانای زانستیی ئه‌و له من به‌رزتر بێ! چونكه له چوار زانكۆ له كوردستان وانهبێژبوم و، ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆكان ده‌زانن كه من توانای زانستییم ناخه‌مه ئاستی به‌شێكی زۆری پڕۆفیسۆر و دكتۆره‌كانی زانكۆكانی كوردستان كه له دۆخی حیزبایه‌تیی دا بڕوانامه‌یان پێ به‌خشراوه، نه‌ك ئه‌وه‌ی به توانای خۆیان پێگهشتبن و به‌ده‌ستیان هێنابێت. ده‌بو كه‌سانی وه‌ك (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب و كورد شانازی به‌وه‌وه بكه‌ن كه منێكی كورد سكۆلارشیپی دكتۆرای دبلۆماسییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بهریتانییم بردۆته‌وه!
سێیه‌م/ (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب له‌م “به ناو!” هه‌ڵه‌یه‌ی كه له بابه‌ته‌كه‌ی منی گرتوه، ده‌ستی خۆی زیاتر كه‌شف ده‌كات و مه‌رامه‌كه‌ی ڕونتر ده‌بێته‌وه‌و نوسیویه‌تی:
هەڵەیەكی دیكەی كاك شەریف ئەوەیە كه ده‌ڵێت “سەبارەت بە هۆزی هەمەوەند له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌وه زۆرێك له بەڵگەنامەكانی به‌ریتانیا باسیان دەكات. بڕیارێكی گەورە و قسەیەكی زۆر درشتە، بەڵام هەرگیز بەو شێوەیە نییە، یەكێك دەتوانێ ئەو قسەیە بكا، كە هەزاران بەڵگەنامەی شەن و كەو كردبێ”.
دیسانه‌وه له‌م “به‌ناو” هه‌ڵه‌یه‌ش كه (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب له منی گرتوه، (دكتۆر!) خۆی خستۆته ناو چه‌ندین هه‌ڵه‌وه كه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن: ڕاسته به‌ڕێزیان (دكتۆر!) له پێش ناوهكهیانهوهیهو خوینهواریان هه‌یه، به‌ڵام خوێندنه‌وه‌و به‌دواداچونیان زۆر لاوازه. با ئه‌مه‌شیانی بۆ بسه‌لمێنم. چونكه:
1- من وه‌ك (شه‌ریف هه‌ژاری) نه‌ك هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه، بگره زیاتر له ده‌یان هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنییم شه‌ن و كه‌و كردوه‌و، زیاتر له چوار هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنیی به‌ریتانیم له كتێبه‌كانم دا چاپ كردوه. من له 2011 ه‌وه ناسنامه‌ی ئاركایڤی به‌ریتانیم هه‌یه. له 2014 ه‌وه ئه‌ندامی مێژوونوسانی به‌ریتانیا و، ئه‌ندامی سه‌نێت هاوسی له‌نده‌ن و، ئه‌ندامی توێژه‌رانی بواری “سیاسه‌ت و ستراتیژی به‌ریتانیا و ئه‌مریكا”م له سه‌نته‌ری ئهمریكاناسی له له‌نده‌ن. جه‌نابی (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب، تۆ ئه‌گه‌ر كه‌مێك خوێندنه‌وه‌ت هه‌بایه و سه‌ردانی كتێبخانه‌كانی كوردستانت بكردبایه، هیچ نه‌بێت له‌و كتێبانه‌ی كه من چاپم كردون: پێنج كتێبت دیبو. تۆ كه نازانی من چه‌ند دانه له كتێبه‌كانم ته‌نیا له به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی به‌ریتانیا پێكهاتون. تۆ كه نازانی كتێبه‌كانم كامانه‌ن و دیاره سه‌ردانی كتێبخانه‌كان ناكه‌یت. ئیتر من چیت پێ بڵێم و چیت بۆ ڕون بكه‌مه‌وه. چونكه ئه‌گه‌ر بتزانیبایه هه‌رگیز نهدهكهوتیته هه‌ڵه‌یه‌كی وا گه‌وره‌وه‌و به ڕونی بۆت ده‌سه‌لما كه زیاتر له ده‌یان هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنیی به‌ریتانیم ته‌ته‌ڵه كردوه و، به‌رده‌وامیشم! هه‌روه‌ها، له منه‌وه به به وردی فێریش ده‌بویت چۆن به‌ڵگه‌نامه ڕیز ده‌كرێ و، چۆنیش هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت!
2- جه‌نابی (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب نوسیویه‌تی: “هه‌رگیز به‌و شێوه‌یه باسی هه‌مه‌وه‌نده‌كان نه‌كراوه!”. ئه‌م ڕسته‌یه‌ت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌یسه‌لمێنێت كه خوێندنه‌وه‌و به‌دواداچونت زۆر كه‌مه. ساغیشی ده‌كاته‌وه كه “ویژدانت” له ژێر پرسیار دایه. من خۆم هه‌مه‌وه‌ند نیم و، تاوگۆزیم. له گوندێكی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی له دایك بوم. هه‌مو ژیانم له هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی بوه. به‌ڵام ڕقم له ناوچهپهرستییه.
تۆ ئه‌گه‌ر بڕوا به به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئینگلیز ناكه‌یت كه هاوپێچم كردون. من ناوی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی كوردیت بۆ ده‌نوسم كه هه‌مان بۆچونی به‌ریتانییه‌كانیان هه‌یه. وه‌ك له بابه‌ته‌كه‌ی خۆم دا نوسیومه: “ئه‌و سه‌رده‌مه میرنشینه‌كانی كورد له‌ناوچو بون، ته‌نیا مه‌حمود خدر و پارتیزانه‌كانی هه‌مه‌وه‌ند دژی عوسمانیی و قاجاری مابونه‌وه و به ئه‌نفال و جینۆسایدكردنیش بۆ لیبیا هه‌ر له‌ناو نه‌بران”. ئه‌گه‌ر بڕوا به به‌ڵگه‌نامه ئینگلیزییه‌كان ناكه‌یت، هیچ نه‌بێت بڕۆ به‌ڵگه‌نامه چاپكراوه‌كانی ئه‌رشیفی عوسمانییه‌كان كه به ئینگلیزی له ده‌یان كتێب دا بڵاوكراونه‌ته‌وه، بخوێنه‌ره‌وه. بڕۆ ڕه‌فیق حیلمی بخوێنه‌ره‌وه. فه‌رمو جه‌نابی (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب بڕۆ ئه‌و سه‌رچاوانه بخوێنه‌ره‌وه كه “هاوبیری تۆن و زۆر لایه‌نگیریان بۆ شێخ مه‌حمود كردوه!!”، وه‌ك: یاداشته‌كانی “شێخ ڕه‌ئوفی كوڕی شێخ مه‌حمود” و، كتێبی ((محه‌مه‌د ڕه‌سوڵ هاوار: شێخ مه‌حمودی قاره‌مان و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خوارووی كوردستان، به‌رگی یه‌كه‌م، ل.199))، بخوێنه‌ره‌وه.
وه‌ك محه‌مه‌د ڕه‌سوڵ هاوار نوسیویه‌تی: “له‌و ڕۆژانه‌دا هه‌مه‌وه‌نده‌كان ده‌سه‌ڵاتێكی ئێجگار زۆریان هه‌بوه به‌سه‌ر ڕێگاكانی نێوان شاره‌كانی به‌غدا و سلێمانی و كه‌ركوك و موسڵ دا”. هه‌روه‌ها ڕه‌سوڵ هاوار زانیاری تری له مێجهرسۆنیش وه‌رگرتوه‌و، من ته‌واوی ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ی ڕه‌سوڵ هاوارت له ژێره‌وه‌ی ئه‌م وهلامدانهوهیهم دا بۆت (هاوپێچ) ده‌كه‌م. به‌مه‌رجێك هه‌رچه‌نده ڕه‌سوڵ هاواریش وه‌ك به‌ڕێزت “به ڕونی به نوسینهكانییهوه لایه‌نگیری بۆ شێخ مه‌حمود پێوه دیاره، كه ده‌بو زانستی تر بوایه. به‌ڵام نه‌یتوانیوه ڕۆڵ و ده‌سه‌ڵاتی هه‌مه‌وه‌نده‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌دا له به‌رچاو نه‌گرێت”.
ته‌نانه‌ت محه‌مه‌د ڕه‌سوڵ هاواریش كه هه‌مان وشه‌ی “چه‌ته و تاڵانی”ی عوسمانییه‌كان بۆ هه‌مه‌وه‌نده‌كان داده‌نێته‌وه. كه‌چی له لاپه‌ڕه‌ی دواتردا دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه عوسمانییه‌كان له ترسی هه‌مه‌وه‌نده‌كان هه‌ستان هاوكاری شێخه‌كانیان كردوه‌و شێخه‌كانیان به‌هێز كردوه. (بڕوانه ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ی بۆت هاوپێچ ده‌كه‌م).
دکتۆر باربارا هینینگ نوسیویه‌تی: “ئه‌وه‌ی هه‌مه‌وه‌نده‌كان كردویانه بریتییه له خودی ناسیۆنالیزم و بزافی ڕزگاریخوازی كوردی. چونكه نه‌یانهێشتوه عوسمانییه‌كان ناوچه‌كانی هه‌مه‌وه‌ند به‌ڕێوه ببه‌ن و، باجیان به عوسمانییه‌كان نه‌داوه‌و، باجیشیان له‌و كاروانه بازرگانیانه‌ی عوسمانییه‌كان سه‌ندوه كه به باشوری كوردستان دا تێ پهڕبون”. دواتر زیاتر له‌سه‌ر د.باربارا ده‌دوێم.
پرسیاری لۆژیكی ئه‌وه‌یه: هه‌مه‌وه‌نده‌كان میرنشینیان دروست كردوه و، باجیان به عوسمانی- قاجاری نه‌داوه‌و نهیانهیشتوه عوسمانییه‌كان حوكمڕانیان بكات، بۆچی ئه‌بێت به “چه‌ته” ناوببرێن. به‌ڵام شێخه‌كان باجیان به زۆر له خه‌ڵكی كوردستان بۆ ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كان كۆكردۆته‌وه كه‌چی به “شۆڕشگێڕ” ناوببرێن!؟
3- بێ ویژدانیی و نازانستی جه‌نابی (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب ده‌گاته ئاستێك به من بڵێت: “ڕوداوه‌كه‌ی گه‌وره كردوه!”. ئایا له ئاستی تاوانێكی گه‌وره‌ی (كه له ڕوی زانستییه‌وه جینۆسایدێكی ته‌واوه!) ئه‌نفالی (2226) ماڵی هه‌مه‌وه‌ند به ژن و منداڵه‌وه بۆ ئه‌فریقا له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه له ساڵی 1887 دا‌و، پاشان توانای شۆڕشگێڕی مه‌حمود خدری هه‌مه‌وه‌ند كه خۆی و ده‌سته‌یه‌ك له سواره‌كانی هه‌مه‌وه‌ند و ئهستێرهناسێكیان له ڕێی ئه‌ستێره ناسییه‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی كاره‌با و ئۆتۆمبێل و نه‌خشه و هیچ شتێكیان پێ بێت و، له‌م جیهانه‌دا هیچ هێزێك هاوكاریان بوبێت. نۆ مانگی ڕێك به سه‌دان شه‌ڕی پارتیزانی، ئینجا پاش شه‌هیدبونی زۆرێكیان، كه‌مینه‌یه‌كیان ده‌گه‌نه‌وه كوردستان. كه‌چی (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب نوسیویه‌تی: “ڕوداوه‌كه گه‌وره كراوه!”. له‌كاتێكدا وه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌كانی بابه‌ته‌كه‌م دا هاوپێچم كردوه، ئینگلیزه‌كان ده‌ڵێن: “ناوازه‌ترین داستانی مێژووی خێڵایه‌تییه”. ئایا ئینگلیزه‌كان خزمی ههمهوهندهكانن كه وایان نوسیوه!؟ یان حه‌قیقه‌تیان نوسیوه!؟
دواتر، سوڵتانی عوسمانی ناچار ئه‌بێت دانوستاندن له‌گه‌ڵ مه‌حمود خدری هه‌مه‌وه‌ند بكات و پله‌ی لیوای پێ ده‌به‌خشێ و ته‌واوی به‌ڵگه‌كان به‌رده‌ستن. كه‌چی (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب تراژیدیا و داستانێكی وا گه‌وره كه من چوار سه‌ره‌قه‌ڵه‌مم له‌سه‌ری نوسیوه به‌سانایی وه‌ری ده‌گرێت.
پێموایه: ئه‌گه‌ر مه‌حمود خدری هه‌مه‌وه‌ند و ئه‌و سوارانه‌ی هه‌مه‌وه‌ند كه به نۆ مانگ له لیبیاوه تا كوردستان به جه‌نگی پارتیزانی له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا توانیان كه‌مینه‌یه‌كیان كوردستان بدۆزنه‌وه‌و، له سه‌دان شه‌ڕی پارتیزانی دا سوپاكانی عوسمانییه‌كانیان تێكشكاندوه، كورد نه‌بونایه، ئێستا ناوی مه‌حمود خدری هه‌مه‌وه‌ند ده‌نگی دابویه‌وه!
چونكه ئینگلیز له خۆیانه‌وه نانوسن: “ئه‌و داستانه: ناوازه‌ترین داستانی مێژووی خێڵایه‌تییه!”. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌حمود خدری هه‌مه‌وه‌ند له “خێڵی بارزانی، یا تاڵه‌بانی، یان باپیری نه‌وشیروان مسته‌فا، یاخود باوكی شێخ مه‌حمود” بوایه: ئێستا ده‌یان په‌یكه‌ر و مۆزه‌خانه‌ی له شاره‌كانی كوردستان به‌ناوه‌وه كرابو و، ساڵانه ده‌یان ڕۆمان و كتێب له‌سه‌ر ئه‌نفالی هه‌مه‌وه‌نده‌كان و ئه‌و سوارانهیان كه به نۆ مانگ جه‌نگی پارتیزانی هاتونه‌ته‌وه‌و كوردستانیان دۆزیوه‌ته‌وه، له‌سه‌ریان ده‌نوسرا! به‌ڵام من وه‌ك (شه‌ریف هه‌ژاری) بڵێم چی: ئه‌كادیمیستی كورد ئه‌و تراژیدیا گه‌وره‌یه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌لا سووكه و، ئه‌و ڕوداوانه به “گه‌وره‌كراو” داده‌نێت! باشه ئه‌گه‌ر مه‌حمود خدر و ئه‌و سوارانه‌ی هه‌مه‌وه‌ند (تورك، فارس و عه‌ره‌ب) بوایه‌ن و، داستانێكی وایان تۆمار بكردبایه، ئایا ئێستا له كوردستان چه‌ند ڕۆمان له‌سه‌ر ئازایه‌تییان نوسرابو!؟
ئینجا ئه‌و ئه‌نفاله گه‌وره‌یه كه عوسمانییه‌كان له ساڵی 1887 هه‌ستاون (2226) ماڵی هه‌مه‌وه‌ندیان به ژن و مناڵه‌وه تاڵانكردوه‌و دواتر جینۆسایدیان كردون بۆ ئه‌فریقا، ئه‌زانن له‌و كاته‌دا ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌مو ویلایه‌تی موسڵ چه‌ند كه‌س بوه!؟
با له‌م ڕوهشهوه كه‌مێك جه‌نابی (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب فێری خوێندنه‌وه بكه‌م و زانیاری پێ بده‌م. به پێی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساڵنامه‌ی عوسمانییه‌كان له‌وكاته‌دا ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌مو ویلایه‌تی موسڵ (828) هه‌زار كه‌س بوه. به‌ڵام ئێستا ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌مو ویلایه‌تی موسڵ زیاتره له (ده) ملیۆن كه‌س. كه‌وابو، ئه‌گه‌ر به پێی ئێستا حسابی بكه‌م، ئه‌وا ئه‌و (2226) ماڵه‌ی هه‌مه‌وه‌ند كه ئه‌نفالكراون، ئێستا نزیكه‌ی (بیست و دوو هه‌زار و دوو سه‌د و شه‌ست) ماڵ ده‌بون. ئایا ئه‌نفالكردنی بیست و دوو هه‌زار ماڵی كورد له ئێستادا بۆ ئه‌فریقا ڕوداوێك نییه كه ساڵانه یادی بكرێته‌وه‌و مۆنۆمێنتیان بۆ دروست بكرێ و، له ناو مۆنۆمێنتهكهش دا په‌یكه‌ری مه‌حمود خدری هه‌مه‌وه‌ند و ته‌واوی سواره‌كان دابنرێت!؟
ئه‌مه منم وه‌ك (شه‌ریف هه‌ژاری) ئه‌م لێوردبونهوانه ئه‌نجام ده‌ده‌م و، جه‌نابی (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب و پڕۆفیسۆره‌كانی هاوڕێی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌و به‌دواداچونیان نییه: ناشزانن ئه‌و ڕوداوانه چۆن ڕویانداوه‌و قه‌باره‌كه‌یان چه‌ند بوه. بۆیه‌شه ئه‌م نوسینانه‌ی منیان لا سه‌یره، چونكه خوێندنه‌وه و به‌دواداچونیان نییه!
با (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب و ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێت دڵنیابن كه ژماره‌ی دانیشتوانی ویلایه‌تی موسڵ له‌وكاته‌دا ته‌نیا (828) هه‌زار كه‌س بوه، ئه‌وا ئه‌م سه‌رچاوه به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌ی عوسمانییه‌كان به زمانی ئینگلیزی بخوێننه‌وه: Gökhan Çetinsaya, The Ottoman Administration of Iraq, 1890-1908 (London, 2006), p.13.
4- (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب هه‌ر هیچ نه‌بێت ده‌بو ئه‌وه‌ی له به‌رچاو بگرتبایه كه له ساڵی 1908 كاتێك له‌سه‌ر توانجدانی پاسه‌وانێكی شێخ سه‌عیدی به‌رزنجی له ژنه عه‌ره‌بێكی موسڵاوی، عه‌ره‌به موسڵاوییه‌كان هێرشیان كرده‌سه‌ر شێخ سه‌عیدی نه‌مری باوكی شێخ مه‌حمود و، شێخ سه‌عید ده‌ستی به قورئانی پیرۆزه‌وه بو، به‌ڵام هه‌ر شه‌هیدیان كرد و، شێخ مه‌حمود به برینداری و شێخ قادریان دیل كرد. (سه‌یر ئه‌وه‌یه: له مێژووی كورددا ئه‌و شه‌ڕه به شه‌ڕی نه‌ته‌وایه‌تیی له قه‌له‌م دراوه!!).
ئه‌وه ته‌نیا مه‌حمود خدری هه‌مه‌وه‌ند و سواره‌كانی هه‌مه‌وه‌نده‌كان بون كه ئابڵوقه‌ی موسڵیان دا و پێنج كه‌س له‌وانه‌ی شیخ سه‌عیدیان شه‌هید كردبو، به ده‌ستی مه‌حمود خدری هه‌مه‌وه‌ند كوژران و ههشتاوشهشیشیانی لێ به دیل گرت و، شێخ مه‌حمود و شێخ قادریشی گه‌ڕانده‌وه. جه‌نابی (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب ئه‌گه‌ر بڕوا به به‌ڵگه‌نامه‌كانیش ناكه‌یت، بڕۆ یاداشته‌كانی شێخ ڕه‌ئوفی كوڕی شێخ مه‌حمود بخوێنه‌ره‌وه. بڕۆ محمد ڕه‌سوڵ هاوار (شێخ مه‌حمودی قاره‌مان و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خواروی كوردستان) بخوێنه‌ره‌وه. ئایا پارتیی و یه‌كێتیی توانیان دوو دیلی پێشمه‌رگه له ده‌ستی داعش له موسڵ ئازاد بكه‌ن!؟ وا ئه‌زانیت شه‌ڕكردن له ناو موسڵ دا و، ئازادكردنی شێخ مه‌حمود هه‌روا ئاسان بوه! ئایا سوڵتانی عوسمانی كه ئیمپراتۆری سه‌ر زه‌وی بوه له خۆیه‌وه دانوستانی له‌گه‌ڵ مه‌حمود خدری هه‌مه‌وه‌ند كردوه‌و پێی وتوه: “ئه‌ی مه‌حمود خدر تۆ غیره‌تت له ته‌وقی سه‌رته‌وه لێ ئه‌بارێت، چیت لێمان ئه‌وێت، بۆچی واز له دژایه‌تی سوپاكانی عوسمانیی ناهێنیت!؟ “.
5- جه‌نابی (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب، نه‌ك هه‌ر به‌ڵگه‌نامه به‌ریتانییه‌كان، ته‌نانه‌ت ده‌یان توێژه‌ری ئه‌وروپی له‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی هه‌مه‌وه‌نده‌كان و ئه‌نفالی ههمهوهندهكانیان نوسیوه. بۆ ئه‌وه‌ی درێژدادڕی نه‌كه‌م، ته‌نیا ماسته‌رنامه‌كه‌ی خانمە ڕۆژهەڵاتناس دكتۆر ”باربارا هێنینگ” بخوینه‌ره‌وه كه ئه‌و توێژه‌ره له ئه‌ڵمانیا سه‌رۆكی سه‌نته‌ری توركناسییه. یان ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی بخوێنه‌ره‌وه كه له ناو به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی ئه‌نجامی داوه‌و من پێشه‌كیم بۆ نوسیوه‌و، له كوردستان له ساڵی 2016 چاپ كراوه: ((باربارا هێنینگ: مامه‌ڵه‌ی ستراتیژییانه‌ی هۆزی هه‌مه‌وه‌ند له قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كانی ململانێ سنورییه‌كانی نێوان عوسمانیی و ئێرانی، وه‌رگێرانی بۆ كوردی: حه‌یده‌ر مه‌لا عومه‌ر، چاپ 2016)).
دكتۆر باربارا هینینگ حه‌وت زمان ده‌زانێت، زمانه‌كانی توركی عوسمانیی و توركی مۆدێرنی ته‌واوه. یه‌كێكه له دیارترین توێژه‌رانی ئه‌ڵمانیی له‌سه‌ر توركیا. خۆی له نامه‌یه‌كدا بۆم نوسیویه‌تی: “چه‌ندین تویژینه‌وه‌ی ترم له‌سه‌ر هه‌مه‌وه‌نده‌كان هه‌یه. له سه‌ره‌تای خوێندنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی وامزانی هه‌مه‌وه‌نده‌كان نه‌ته‌وه‌یه‌كی میسۆپۆتامیان و عوسمانییه‌كان به جینۆسایدكردنیان بۆ ئه‌فریقا له‌ناویان بردون و نه‌ماون. به‌ڵام دواتر كه به‌شه‌كانی تری به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانیم پشكنی، ئیتر زانیم هه‌مه‌وه‌نده‌كان به‌شێكیان ماون و به داستانێكی سه‌یری پارتیزانانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و هۆزێكی سه‌ر به ڕه‌گه‌زی كوردن. به‌ڵام سه‌رسامم به‌و هه‌مو ئازایه‌تییه‌یان دژی عوسمانییه‌كان ئه‌نجامیان داوه كه له ئه‌رشیفی عوسمانیی دا سه‌دان به‌ڵگه‌نامه‌یان له‌سه‌ره! “. كه‌چی (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب و پڕۆفیسۆره‌كانی هاوڕێی تا ئێستا نه‌ڕۆشتون ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی عوسمانی بۆ كوردستان بهێننه‌وه و، كاتێك من ئه‌م بابه‌تانه ده‌نوسم به‌لایانه‌وه سه‌یره. به‌ڵام توێژه‌رانی ولاتانی تر ده‌گه‌نه توركیا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه!
چواره‌م/ (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب نوسیویه‌تی: مارك سایكس وه‌زیر نه‌بوه! جه‌نابی (دكتۆر!) له‌سه‌ر ههڵهكردنت هه‌ر به‌رده‌وامیت و هاتویت قسه له‌سه‌ر دبلۆماسییه‌ت ئه‌كه‌یت كه خۆم بواری دكتۆراكه‌م (دبلۆماسییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانی)یه. ئه‌ی جه‌نابی (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب له‌مه‌یاندا به ته‌واوی كۆڵه‌واریت. مارك سایكس نوێنه‌ری حكومه‌تی به‌ریتانیا بو بۆ دابه‌شكردنی هه‌مو خاكی عوسمانییه‌كان، ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ترین دپلۆماتكاری پێ به‌خشرابو بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. واته له ڕوی دبلۆماسییه‌وه: وه‌زیری ده‌ره‌وه بو بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. مارك سایكس داڕیژه‌ری سه‌ره‌كی ڕێكه‌وتنامه‌ی سایكس-پیكۆ-سازانۆفه! تۆ ئه‌زانیت سازانۆفی ڕوس كێ بو و پله‌كه‌ی چی بو؟ ئێ له ڕوی زانستی دبلۆماسییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی مارك سایكسیش هاوتای بوه!
سازانۆف (Sergey Sazonov)یش ئه‌وكاته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا بو كه له‌گه‌ڵ مارك سایكسی به‌ریتانیی و پیكۆی فه‌ره‌نسی، ڕێكه‌وتنامه‌ی (سایكس-پیكۆ-سازانۆف)یان داڕشت و ئیمزا كرد! ته‌نانه‌ت ئێستاش ئه‌توانیت له سیستمی ڕوسیا و چین بكۆڵیته‌وه بزانه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یان بۆ كاروباری خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه یان نا!؟ تۆ ئه‌ته‌وێت من كه بابه‌ت ده‌نوسم وه‌ك قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له (دارا دوو داری دی)یه‌وه ده‌ست پێ بكه‌م. جه‌نابی (دكتۆر!) من بابه‌ته ڕۆژانهییهكانم بۆ نوخبه ده‌نوسم! نه‌ك بۆ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی! به‌ڕاستی سه‌لماندت كه ئاستی (دكتۆر!) و پڕۆفیسۆره‌كانی كورد له چ كۆڵهوارییهك دان!
پێنجه‌م/ جه‌نابی (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب نوسیویه‌تی: ((كاك شەریف دەنووسێ گوایا “ئینگلیزەكان دانیان بە حوكمڕانی شێخ دانا لە ساڵی 1918”. ئینگلیز خۆیان حوكمدارێتییان بۆ شێخ مەحمود دامەزراندووە، خۆ پێش ئەوە شێخ حكومەتی نەبووە تا ئێینگلیزەكان ددانی پێدا بنێن. ئەوە هەڵەیەكی مێژوویی زۆر گەورەیە)).
هه‌روه‌ها جه‌نابی (دكتۆر) سه‌باحی غالیب له بابه‌تێكی دا به بێ ئه‌وه‌ی ناوی سه‌رچاوه‌و هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك هاوپێچ بكات له ڕۆژی 8-2-2020 به ناونیشانی: “لەبەر ڕۆشنایی: بۆچوونێكی نوێنەری باڵای بریتانیا بەرامبەر بەپەیوەندی كورد‌و عێراق” نوسیویه‌تی:
“كورد بێ ئەوەی پشكێكی لە تێكۆشانی سیاسی شەڕی یەكەم و هاوكاری هاوپەیمانەكان هەبێ، لە پێش هەموو لایەكەوەوە لەو بیرۆكە و بەرنامەیەی مەبەستی شەڕەكە بوو بەهرەمەند بوو، ئەو بوو لە ناوەڕاستی تشرینی دووەمی 1918 بەر لەوەی هیچ دەوڵەتێك لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابمەزرێ و بوونی هەبێ، سەرەتایەكی پرشنگداری دەوڵەتی كوردستان كە پێتەختەكەی سلێمانی بوو، دامەزرا”.
فه‌رمو جه‌نابی (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب با ئه‌م هه‌ڵه گهورانهتت به پوختی بۆ ڕونبكهمهوهو، به ته‌واوی ئاستی زانستیی تۆی (دكتۆر!) بسه‌لمێنم:-
1- نه‌خێر ئینگلیز حكومه‌تی بۆ شێخ مه‌حمود بنیاد نه‌ناوه. تۆ زانیارییه‌كانت زۆر لاوازن و ئه‌ته‌وێت به‌زۆر شێخ مه‌حمود بكه‌یته سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت. با كه‌مێك به وردی بۆت ڕونبكه‌مه‌وه.
كاتێك كه توركه‌كان شكان، هاتنه سلێمانی. توركه‌كان له 31-10-1918، له‌قه‌بی (نه‌قیب)یان به شێخ مه‌حمود دا له سلێمانی. توركه‌كان ده‌یانزانی هه‌ر له شكاندان. بۆیه له سلێمانی بڕیاریان دا كه (عه‌لی ڕه‌زا به‌گی موته‌سه‌ریفی سلێمانی) بگه‌ڕێننه‌وه بۆ موسڵ و له شوێنی ئه‌و شێخ مه‌حمودیان دانا وه‌ك موته‌سه‌ریفی سلێمانی. واته: شێخ مه‌حمودیان كرده پارێزگاری سلێمانی. ئینگلیزه‌كان كه ئه‌وكاته له كه‌ركوك-كفری بون و له ڕێی ههمهوهندهكانهوه كه‌وتبونه دانوستاندن له‌گه‌ڵ كورد، بڕیاریان دا شێخ مه‌حمود وه‌ك (Govornor)ى سلێمانی، واته: ڕێك وه‌ك پارێزگار، بمێنێته‌وه. به‌مه‌رجێك ئه‌گه‌ر شێخ مه‌حمود حوكمڕانی خۆی بۆ ئینگلیزه‌كان سه‌لماند و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركه‌كان بپچڕێنێت ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتێك بۆ كورد دروست ده‌كه‌ن. بۆیه ئینگلیزه‌كان مێجه‌ر نۆئیلیان كرده ڕاوێژكاری شێخ مه‌حمود له سلێمانی.
ئه‌گه‌ر تۆ بڕوا به‌م زانیاریانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی من ناكه‌یت و بڕوا به به‌ڵگه‌نامه و سه‌رچاوه ئینگلیزه‌كانیش ناكه‌یت، ڕه‌فیق حیلمی بخوێنه‌ره‌وه. هیچ نه‌بێت بڕۆ (محمد ڕه‌سوڵ هاوار، ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خواروی كوردستان، ل ل 355-356) بخوێنه‌ره‌وه كه مامۆستا ڕه‌سوڵ هاواریش له نوسینه‌كانی دا وه‌ك تۆ (لایه‌نگری شێخ مه‌حمود) بوه! بزانه شێخ مه‌حمود پێش ئه‌وه‌ی ئینگلیز بێته سلێمانی، كراوه‌ته موته‌سه‌ریف له‌لایه‌ن توركه‌كانه‌وه یاخود نا!؟
2- جه‌نابی (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب نوسیوته: “كورد بێ ئەوەی پشكێكی لە تێكۆشانی سیاسی شەڕی یەكەم، هه‌بێت”.
به‌ڕاستی ئه‌م زانیارییهشت وا نییه و، ئه‌ته‌وێت مێژوو به قازانجی شێخ مه‌حمود بگۆڕیت. چونكه ڕونه كه كورد له باشوری كوردستان به‌هۆی شێخ مه‌حموده‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵی 1914 ڕۆشت به‌ده‌م بانگه‌وازی (فتوای جیهادی سوڵتانی عوسمانیی) و له 12-4-1915 شێخ مه‌حمود هه‌زاران سواره‌ی كوردی برد و به‌شداری شه‌ڕی شوعه‌یبه‌ی كرد.
جه‌نابی (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب تۆ ئه‌ته‌وێت هه‌ڵه ستراتیژییه‌كانی شێخ مه‌حمود له‌یاد بكرێ و قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كرێت!؟ پێویسته هه‌ڵه‌ی هه‌مو سه‌ركرده‌كانی كورد زانستییانه لێكبدرێته‌وه. هه‌روه‌ها لایه‌نه باش و ئه‌رێنییه‌كانی شێخ مه‌حمود و سه‌ركرده‌كانی تریش هه‌ر زانستیانه بخرێته‌ڕو.
3- هه‌روه‌ها جه‌نابی (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب نوسیویشیه‌تی: “لە ناوەڕاستی تشرینی دووەمی 1918 بەر لەوەی هیچ دەوڵەتێك لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابمەزرێ و بوونی هەبێ، سەرەتایەكی پرشنگداری دەوڵەتی كوردستان كە پێتەختەكەی سلێمانی بوو، دامەزرا”.
به‌ڕاستی جه‌نابی (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب تۆ و خوالێخۆشبوان (نه‌وشیروان مسته‌فا و محه‌مه‌د ڕه‌سوڵ هاوار) ده‌تانه‌وێت هه‌ر به زۆر و به مێژووگۆڕێن: مێژوویه‌كی نه‌بو، دابتاشن!
با چه‌ند پرسیارێكی لۆژیكی و كورتوپوخت بكه‌م:-
ئه‌م (ده‌وڵه‌ته)ی شێخ مه‌حمود كامه بو!؟ سنوره‌كه‌ی تا كوێ بو!؟ دراوه‌كه‌ی چی بو!؟ ماوه‌كه‌ی چه‌ند بو!؟ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كێ بو!؟ باڵوێزه‌كانی له چه‌ند وڵات دا هه‌بون!؟ بانكه‌كانی ناویان چی بو!؟
ده‌وڵه‌تی چی و شتی چی! تۆ و خوالێبخۆشبوان (نه‌وشیروان مسته‌فا و محمد ڕه‌سوڵ هاوار) ده‌تانه‌وێت ئاوا له‌سه‌ر كاغه‌ز “ده‌وڵه‌ت” بۆ كورد دروست بكه‌ن!
جه‌نابی (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب، له ڕوی زانستییه‌وه ڕوداوی مێژوویی ده‌بێت (وه‌ك خۆی!) هه‌ڵسه‌نگانی بۆ بكرێ و لێكبدرێته‌وه، نه‌ك زیاد و كه‌م بكرێت. نه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ نوسیوته: “یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دامه‌زرا، پایته‌خته‌كه‌ی سلێمانی بو! ” .
ده باشه ، ماده‌م وایه: ئه‌گه‌ر پێتخۆشه منیش له خۆمه‌وه ناوێكت بۆ ئه‌نوسم و ئه‌ڵێم: ئه‌مه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی شێخ مه‌حمود بوه‌و چه‌ند جارێكیش له‌لایه‌ن لینینی سه‌رۆكی ڕوسیا و كه‌مال ئه‌تاتوركه‌وه پێشوازی لێ كراوه!! به پێخۆشبونی تۆ نیه، چونكه به‌لێكدانه‌وه‌ی زانستی ده‌سه‌لمێت: شێخ مه‌حمود “ده‌وڵه‌ت”ی نه‌بوه‌و داشینهمهزراندوه.
ئه‌وه‌ی شێخ مه‌حمود چه‌ند مانگێكی كه‌م بو وه‌ك (پارێزگار)ی سلێمانیی و فه‌قه‌ت. سه‌دان به‌ڵگه‌نامه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن. سه‌ره‌تا ئینگلیزه‌كان شێخ مه‌حمودیان خسته‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌وه. شێخ له دبلۆماسییه‌ت و سیاسه‌تی نه‌زانیی كه ئه‌زمون له هه‌ڵه‌ی ڕابردوی وه‌رگرێ كه بوبه هاوپه‌یمانی عوسمانییه‌كان و، ئه‌مجاره‌ش له سه‌ره‌تای 1919 كه چه‌ند مانگێكی كه‌م بو دانرابو، هه‌ستا په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ كه‌مال ئه‌تاتورك له ڕێی نوێنه‌ری ئه‌تاتورك (ئۆزده‌میر پاشا)وه بوبه‌هۆی ئه‌وه‌ی چاره‌نوسی باشوری كوردستان لكێنرا به ویلایه‌ته‌كانی به‌غداد و به‌سره‌وه له ده‌وڵه‌تێكی تازه‌دا. بڕۆ یاداشته‌كانی “ئاڕنۆڵد وڵسن، میجهرنۆئیل، مێجه‌ر سۆن، مێجه‌ر ڕۆوز، مسس بێڵ، نامه‌كانی كه‌مال ئه‌تاتورك بۆ شێخ مه‌حمود و، له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی شێخ مه‌حمود و ئۆزده‌میر”، بخوێنه‌ره‌وه. ڕۆژانه ئینگلیزه‌كان ڕاپۆرتی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی سلێمانیان بۆ ڕۆشتوه كه شێخ گونده‌كانی داگیر كردون، به به‌ڵگه‌وه هه‌موی له ئهرشیفخانهدا، هه‌یه!
ئیتر تكایه وازبێنن له زیاده‌ڕۆیی و لایه‌نگیری به‌سه‌ر ئه‌و مێژووه‌وه و با زانستییانه لێكی بده‌ینه‌وه. چونكه ئه‌وه‌ی شێخ مه‌حمود له هیچ ڕویه‌كی زانسته‌كانی (حوكمڕانیی، سیاسیی و دبلۆماسی)یه‌وه به “ده‌وڵه‌ت” دانانرێت. ته‌نانه‌ت میرنشینه‌كه‌ی (جوامێر ئاغای هه‌مه‌وه‌ند) فراوان بوه و، ماوه‌كه‌شی له‌وه‌ی شێخ درێژتر بوه و، هه‌میش سه‌ربه‌خۆتر بو. به‌ڵام ده‌وڵه‌ت نه‌بوه، میرنشینێك بوه‌و فه‌قه‌ت.
ئیتر بۆچی ڕه‌وا بێت سه‌دان ماسته‌ر و دكتۆرا له‌سه‌ر ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی “پارێزگار” بوونی شێخ مه‌حمود بنوسرێت و ناوی “ده‌وڵه‌ت”ی لێ بنرێت. به‌ڵام به ڕه‌وای نه‌زانی من چوار دێڕ له‌سه‌ر میرنشینه‌كه‌ی جوامێر ئاغای هه‌مه‌وه‌ند بنوسم و به به‌ڵگه‌نامه بیسه‌لمێنم! هێنده سوپاكانی عوسمانیی و قاجاری ترسیان له سواره‌كانی سوپای میرنشینه‌كه‌ی جوامێر ئاغای هه‌مه‌وه‌ند هه‌بوه، قاجارییه‌كان هه‌ستان له دانوستاندن دا و به فێڵ جوامێر ئاغایان شه‌هید كرد‌و، سه‌ره بڕاوهكهیان به ده‌رگای كرماشانی (جیۆ-ستراتیژترین گه‌وره شاری كورد) بۆ چه‌ند ڕۆژ هه‌لواسی. با ئه‌م پارچه هۆنراوه‌یه كه له بنه‌ڕه‌ت دا كوردی بوه‌و كراوه‌ته ئینگلیزی و، منیش دیسانه‌وه له ئینگلیزییه‌وه وه‌رمگێڕا بۆ كوردی كه له‌سه‌ر جوامێر ئاغای هه‌مه‌وه‌نده، بۆت دابنێم:-
دایک بە قوربان قۆوڵی زینەکەت،
چەکمەی موستیلەی پڕ لە خوێنەکەت،
دایک بە قوربان ڕۆژی بێ-کەسیت،
تەرەقەی هەڵنەستاوی دەمانچەی دەستیت،
دایک بە قوربان: هەی لاو هەی لاویت،
سوار فڕێدانی دەشتی زەهاویت!
به‌ڕێز (دكتۆر!) سه‌باحی غالیب، ئه‌وه من له‌به‌ر خاترت وه‌ڵامم دایه‌وه، ئه‌گینا دڵنیابه كه‌سێكی تر بایه پشتگوێم ده‌خست.
له كۆتاییش دا ده‌ڵێم: “به چاوی تۆ د.سه‌باحی غالیب و، به ڕۆحی كاك نه‌وشیروان و مامۆستا ڕه‌سوڵ هاوار، ئه‌گه‌ر نوسینه‌كانی ئێوه دروست بێ كه ئه‌وه‌ی شێخ مه‌حمود (ده‌وڵه‌ت) بوبێ، ئه‌مه‌ی كاكه حه‌مه‌ش له گوڵه‌خانه سی دانه ساڵه ئیمپراتۆریه‌ته!”.
تێبینی: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ی كه هاوپێچم كردوه ئه‌وه‌ی مامۆستا محه‌مه‌د ڕه‌سول هاواره كه ئاماژه‌م پێ داوه. من وه‌ك (شه‌ریف هه‌ژاری) هه‌فته‌ی پێش‌و چه‌ند به‌لگه‌نامه‌یه‌ك و چه‌ند سهرهقهڵهمێكم له‌سه‌ر تراژیدیای ئه‌نفالی هه‌مه‌وه‌نده‌كان نوسی. هه‌ق ئه‌وه‌بو كه (سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی) به‌دواداچونیان بكردبایه: ئایا كه‌یسێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ئه‌نفالی هه‌مه‌وه‌نده‌كان بۆ ئه‌فریقا بۆچی پشتگوێ خراوه‌و، بۆچی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه مۆنۆمینتێكی بۆ دروست نه‌كراوه!؟ بۆیه من ئیتر واز له بابه‌ت له‌سه‌ر هه‌مه‌وه‌نده‌كان، دێنم. چونكه ئه‌وه‌ی له‌سه‌رم بو ویژدانی خۆمم ئاسوده كرد و زانستیانه چه‌ند سهرهقهڵهمێكم به پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌سه‌ر نوسی. زۆر سه‌رقاڵی خوێندنی دكتۆراكهمم و، بۆ خوێنه‌واران و سیاسییه‌كانی كوردم ڕونكرده‌وه كه كه‌یسی ئه‌نفالی هه‌مه‌وه‌نده‌كان له‌لایه‌ن كورده‌وه پشتگوێ خراوه‌و، ده‌كرێ مۆنۆمێنتیان بۆ بكرێ و، ته‌نانه‌ت ده‌شكرێ له ڕوی سیاسیی-دبلۆماسیشه‌وه سه‌رمایه‌گوزاری و نه‌ته‌وه‌سازی و ده‌وڵه‌تسازی به‌و كه‌یسانه‌وه بكرێت. به‌ڵام نه‌ته‌وه‌كه‌م و سیاسییه‌كانی له‌م كه‌یسانه‌دا له دڵسۆزی و تێفكرینی ستراتیژی من تێ ناگات!
شه‌ریف هه‌ژاری: خوێندكاری دكتۆرا له دبلۆماسییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌ریتانیی.