مەریوان حاجی ئەحمەد والە هەمەوەندی: داواكارییه‌كی ڕه‌وا بۆ حكومه‌تی هه‌رێم و داموده‌زگا به‌رپرسیاره‌كان له باره‌ی كه‌یسی ئه‌نفالكردنی ههمهوهندهكانهوه!
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
ئاشكرایه هه‌مه‌وه‌نده‌كان له‌به‌ر كوردبوونیان و سه‌ر نه‌وی نه‌كردنیان بۆ ده‌سه‌ڵاتی توركه عوسمانییه‌كان، به ژن و مناله‌وه به كۆمه‌ڵ بۆ ئه‌فریقا ئه‌نفال كران و، ماڵ و موڵكیشیان له‌لایه‌ن توركه عوسمانییه‌كانه‌وه تاڵانكرا.
به‌ڵام ئایا ئێمه‌ی كورد نابێت ئه‌و پرسیاره له خۆمان بكه‌ین: بۆچی پڕۆفیسۆره‌كانی تورك و ئینگلیز و ئه‌ڵمانیی له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌نفالكردنی هه‌مه‌وه‌نده‌كان ده‌نوسن و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، كه‌چی له‌لایه‌ن ئێمه‌ی كورده‌وه ئه‌و جینۆسایده گه‌وره‌یه پشتگوێ خراوه!؟
فه‌رمون، ئه‌م كتێبه كه له‌سه‌ر هه‌ر سێ ویلایه‌تی (موسڵ، به‌غدا و به‌سره)یه، واته: له‌سه‌ر (عێراقی سه‌رده‌می عوسمانییه‌كانه) و هی پڕۆفیسۆرێكی توركه و كراوه‌ته ئینگلیزی. ئه‌م پڕۆفیسۆره باسی شۆڕشی هه‌مه‌وه‌نده‌كان و ئهنفالكردنیان ده‌كات و، ئاماژه به یه‌ك به یه‌كی ژماره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه له ئه‌رشیفی عوسمانییه‌كان له توركیا دا ده‌كات كه باسی ئه‌نفالی هه‌مه‌وه‌نده‌كان و جوڵانه‌وه‌كانی هه‌مه‌وه‌نده.
مه‌عقوله پڕۆفیسۆره توركه‌كان كه لایه‌نگری عوسمانییه‌كانن و دوژمنی كوردن له تویژینهوهكانیاندا ئاوا باسی مه‌حمود خدری هه‌مه‌وه‌ند و سواره‌كانی هه‌مه‌وه‌ند له به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانییه‌كان دا ده‌دۆزنه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی تری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. به‌ڵام به‌شێك له نوسه‌رانی كورد هێنده بێ ویژدانن به ئێستاشه‌وه باسی ئه‌نفالی هه‌مه‌وه‌نده‌كان ناكه‌ن!
هه‌روه‌ها، ئه‌م پڕۆفسیۆره، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌شی دۆزیوه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی به ڕه‌قه‌می بهڵگهنامهكهی عوسمانیش داوه كه له تهلهگرامێك (بروسكه‌یه‌ك) دا، كه والی بۆ سوڵتانی عوسمانییه‌كانی ناردوه، والی ته‌ئكیدی بۆ سوڵتانی عوسمانییه‌كان كردۆته‌وه، كه (مه‌حمود خدر)ی سه‌رۆك هۆزی هه‌مه‌وه‌ند له ڕێزی ئه‌نفالكراوه‌كان دایه.
به پێی توێژینه‌وه‌كانی ئه‌م پڕۆفیسۆره توركه كه له‌به‌ر گرنگی تویژینه‌وه‌كه‌ی كراوه‌ته ئینگلیزی، ئه‌وا له به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانیی دا، ناوی مه‌حمود خدر به (Mahmud Hizir) هاتوه‌و، ناوی هه‌ریه‌ك له حه‌مه حه‌یده‌ر و سوڵه‌یمان حه‌یده‌ر و عه‌زیز حه‌یده‌ری هه‌مه‌وه‌ندی و ته‌واوی كه‌سه ناوداره‌كانی هه‌مه‌وه‌ند كه له‌وكاته‌دا ئه‌نفالكراون، هاتوه.
توێژینه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆفیسۆره توركه هی ناو به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانییه‌كانه و شه‌رمی له كه‌س نییه و، پێویسته نوسخه‌ی ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه به‌بێ ده‌ستكاری هه‌موی بهێنرێته‌وه بۆ كوردستان تا كورد و نه‌وه‌كانی ئاینده بزانێت كه چی‌یان به‌سه‌ری دا هێناوه‌و ئایا ڕه‌گه‌زه ئه‌نفالكراوه‌كانی كورد كه‌وتونه‌ته كوێی تری ئه‌م جیهانه‌وه!
گرنگی ئه‌م په‌رتوكه‌ی ئه‌م پڕۆفیسۆره توركه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌یه:
یه‌كه‌م: ئه‌م پڕۆفیسۆره توركه خۆی لایه‌نگری عوسمانییه‌كانه و دژی هه‌مه‌وه‌نده، چونكه هه‌مه‌وه‌نده‌كان كوردن. به‌ڵام ئه‌وه‌نده به‌ڵگه‌نامه‌ی عوسمانییه‌كان باسی جوڵانه‌وه‌ی هه‌مه‌وه‌نده‌كان و ئه‌نفالی هه‌مه‌وه‌نده‌كان ده‌كات كه بوه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆفیسۆره نه‌یتوانیوه پشتگوێی بخات. هه‌ربۆیه‌شه كه به‌شێكی گرنگی تویژینه‌وه‌كه‌ی كه له‌سه‌ر (عێراقی سه‌رده‌می عوسمانییه‌كانه) تایبه‌ت كردوه به جوڵانه‌وه‌ی هه‌مه‌وه‌نده‌كان و ئهنفالكردنیان.
دووه‌م: به‌هۆی گرنگی توێژینه‌وه‌كه‌ی ئه‌م پڕۆفیسۆره توركه، ئینگلیزه‌كانیش هه‌ستاون توێژینه‌وه‌كه‌یان بۆ زمانی ئینگلیزیش وه‌رگێراوه.
سێیه‌م: پڕۆفیسۆره توركه‌كه به ته‌واوی زانستییانه توێژینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه‌و، به وردی لیستی په‌راوێزی بۆ داناون و، به وردیش ئاماژه‌ی به ژماره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانییه‌كان و شوێنی ئه‌رشیفخانه‌ی عوسمانییه‌كانیش كه ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی تێداهه‌ڵگیراوه له توركیادا، كردوه. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واو سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه: كه پرۆسه‌كانی ئه‌نفالكردنی هه‌مه‌وه‌نده‌كان و یه‌ك به یه‌كی ژماره‌ی ماڵه ئه‌نفالكراوه‌كان له به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانییه‌كان دا تۆماركراوه و نكۆڵی لێ ناكرێت. چونكه عوسمانییه‌كان خودی خۆیان پرۆسه‌كانیان ئه‌نجام داوه‌و هه‌ر خۆشیان ماڵ به ماڵ ژماردویانن كه ژماره‌یان چه‌ند ماڵی هه‌مه‌وه‌ند بوه كه ئه‌نفالیان كردون.
چواره‌م: ئه‌م پڕۆفیسۆره توركه، به بێ ئه‌وه‌ی بزانێت كه (مه‌حمود خدری هه‌مه‌وه‌ند) كێ بوه، ته‌نانه‌ت خۆی كه توركه و دژی كورد و هه‌مه‌وه‌نده. به‌ڵام كاتێك باسی ئه‌نفالی هه‌مه‌وه‌نده‌كان ده‌كات، ئاماژه به تهلهگرامێكی والی عوسمانییه‌كان ده‌كات كه بۆ سوڵتانی ناردوه‌و، والی به سوڵتان ده‌ڵێت: ((سه‌رۆك هۆزه‌كه‌ی ههمهوهندیشی تێدایه)). ئینجا پڕۆفیسۆره توركه‌كه له خواری لاپهڕهكهوه چه‌ند په‌راوێزێكی بۆ كردوه‌و نوسیویه‌تی: ((بۆ زانیاری زیاتر له باره‌ی مه‌حمود خدر Mahmud Hizir خوێنه‌ر ده‌توانێت ته‌ماشای ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی عوسمانییه‌كان بكات)). كه به وردی ژماره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان و ژماره‌ی فایلی به‌ڵگه‌نامه‌كان له ناوی ئه‌رشیفخانه‌ی عوسمانییه‌كان و شوێنه‌كه‌ی له توركیا، ئاماژه پێ داوه.
پێنجه‌م: به‌پێی ئه‌م توێژینه‌وه گرنگه‌ی ئه‌م پڕۆفیسۆره توركه كه له ناو به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانییه‌كاندا ئه‌نجامی داوه، ئه‌نفالكردنی هه‌مه‌وه‌نده‌كان زنجیره‌یی بوه. واته هه‌ر یه‌ك پرۆسه‌ی ئه‌نفالكردن نه‌بوه. به‌ڵكو به‌پێی ئه‌م توێژینه‌وه نوێیه كه ئه‌م پڕۆفیسۆره توركه له ڕێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانییه‌وه سه‌لماندویه‌تی دووجار (پرۆسه‌ی ئه‌نفالی گه‌وره)ی هه‌مه‌وه‌نده‌كان كراوه. یه‌كه‌میان: ساڵی 1887 و، دووه‌میشیان: 1889. عوسمانییه‌كان ئه‌م جینۆسایده‌یان بۆ ئه‌وه كردوه كه ههمهوهندهكانیان به دوژمنی هه‌ره سه‌ره‌كی خۆیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئاسه‌واری هه‌مه‌وه‌نده‌كان تاهه‌تایه له كوردستان دا نه‌هێڵن و ئیتر كوردستان ببێته لانه‌یه‌كی ئارام بۆ ته‌راتێنی سوپاكانیان. چونكه عوسمانییه‌كان پێیان وابوه: تا هه‌مه‌وه‌نده‌كان مابن، جوڵانه‌وه‌ی كورد دژی عوسمانییه‌كان درێژه‌ی ده‌بێت.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ته‌نیا سێ نیوه لاپه‌ڕه‌ی نوسینه‌كانی پڕۆفیسۆره توركهكهو، په‌راوێزه‌كانی پڕۆفیسۆره توركهكهیه كه ئێمه خه‌تی سورمان به ژێری ناوی مه‌حمود خدری هه‌مه‌وه‌ند هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر و تویژه‌رانی كورد بڕۆن ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی عوسمانییه‌كان بدۆزنه‌وه‌و كه پڕۆفیسۆره توركه‌كه ده‌ڵێت: ((ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه باسی مه‌حمود خدری تێدایه)). ته‌نانه‌ت ئاماژه به ناوی هه‌ریه‌ك له حه‌مه حه‌یده‌ر و سوڵه‌یمان حه‌یده‌ر و عه‌زیز حه‌یده‌ری هه‌مه‌وه‌ندی و ته‌واوی كه‌سه ناوداره‌كانی هه‌مه‌وه‌ند كه ئه‌نفالكراون، ده‌كات.
ئێمه داوامان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه: كه‌یسی ئه‌نفالی هه‌مه‌وه‌نده‌كان هه‌ر هیچ نه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی عوسمانییه‌كان و ئینگلیزه‌كان باسیان لێوهكردوهو چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه، كوردیش به هه‌ندی وه‌رگرێت. هه‌روه‌ك (دكتۆر شه‌ریف هه‌ژاری) له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه له وتارێكدا ئاماژه‌ی پێ داوه‌و پێشنیاری كردوه كه: ((هه‌ق وایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مۆنۆمێنتێكی تایبه‌ت بۆ كه‌یسی ئه‌نفالكردنی هه‌مه‌وه‌نده‌كان دروست بكات و، له مۆنێمێنتهكهدا په‌یكه‌ری هه‌مو ئه‌و سوارانه‌ی ههمهوهندهكانی تێدا بێت كه له به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانییه‌كان و ئینگلیزه‌كان دا وه‌ك كاراكته‌ری نه‌به‌ز و چاونه‌ترس به‌هۆی كوردبونیانهوه ئه‌نفال كراون)).
(دكتۆر شه‌ریف هه‌ژاری) ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه: ((ئه‌و ئه‌نفاله گه‌وره‌یه كه عوسمانییه‌كان له ساڵی 1887 هه‌ستاون (2226) ماڵی هه‌مه‌وه‌ندیان به ژن و مناڵه‌وه تاڵانكردوه‌و دواتر جینۆسایدیان كردون بۆ ئه‌فریقا، ئه‌زانن له‌و كاته‌دا ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌مو ویلایه‌تی موسڵ چه‌ند كه‌س بوه!؟ به پێی به‌ڵگه‌نامه‌ی (ساڵنامه‌ی عوسمانییه‌كان) له‌وكاته‌دا ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌مو ویلایه‌تی موسڵ (828) هه‌زار كه‌س بوه. به‌ڵام ئێستا ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌مو ویلایه‌تی موسڵ زیاتره له (ده) ملیۆن كه‌س. كه‌وابو، ئه‌گه‌ر به پێی ئێستا حساب بكرێت، ئه‌وا ئه‌و (2226) ماڵه‌ی هه‌مه‌وه‌ند كه ئه‌نفالكراون، ئێستا نزیكه‌ی (بیست و دوو هه‌زار و دوو سه‌د و شه‌ست) ماڵ ده‌بون. ئایا ئه‌نفالكردنی بیست و دوو هه‌زار ماڵی كورد له ئێستادا بۆ ئه‌فریقا ڕوداوێك نییه كه ساڵانه یادی بكرێته‌وه‌و مۆنۆمێنتیان بۆ دروست بكرێ و، له ناو مۆنۆمێنتهكهش دا په‌یكه‌ری مه‌حمود خدری هه‌مه‌وه‌ند و ته‌واوی سواره‌كان دابنرێت!؟)).
دكتۆر شه‌ریف هه‌ژاری له كۆتایی وتاره‌كه‌ی دا نوسیویه‌تی: ((من بۆ خوێنه‌وار و سیاسییه‌كانی كوردم ڕونكرده‌وه كه كه‌یسی ئه‌نفالی هه‌مه‌وه‌نده‌كان له‌لایه‌ن كورده‌وه پشتگوێ خراوه‌و، ده‌كرێ مۆنۆمێنتیان بۆ بكرێ و، ته‌نانه‌ت ده‌شكرێ له ڕوی سیاسیی-دبلۆماسیشه‌وه سه‌رمایه‌گوزاری و نه‌ته‌وه‌سازی و ده‌وڵه‌تسازی به‌و كه‌یسانه‌وه بكرێت)).
هه‌مه‌وه‌ند كه لانه‌ی شه‌هیدانی گه‌للی كوردی نه‌به‌زه له هه‌مو شۆڕشه‌كاندا و، لانه‌ی خۆڕاگری نه‌ته‌وه‌كه‌مان و چۆكدانانه به داگیركه‌ران، داواكه‌مان گه‌وره نییه كه قه‌ره‌بومان بكرێته‌وه. به‌ڵكو ئێمه ته‌نیا داوامان له حكومه‌تی هه‌رێمه له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌نفالكردنی هه‌مه‌وه‌نده‌كان مۆنۆمێنتێكی تایبه‌ت دروست بكرێت و، نوسخه‌ی هه‌مو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی عوسمانییه‌كان بهێنرێته‌وه كه له‌سه‌ر پرۆسه‌كانی ئه‌نفالكردنی هه‌مه‌وه‌نده‌كان و جوڵانه‌وه‌ی ههمهوهندهكانه. ئه‌مه‌ش خودی حكومه‌تی هه‌رێم قازانجی تێدا ده‌كات. چونكه هه‌مو ئه‌و كوردناسه ئه‌وروپیی و ئه‌مریكییانه‌ی كه له داهاتودا دێنه كوردستانه‌وه، ئیتر سه‌ردانی مۆنۆمێنته‌كه ده‌كه‌ن و بۆیان ده‌سه‌لمێت كه ئه‌م گه‌للی كورده چه‌ندینجار ئه‌نفالكراوه له‌لایه‌ن تورك و فارس و عه‌ره‌به‌وه‌و، ڕه‌گوڕیشه‌ی ئه‌نفالكردنی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و داگیركه‌رانه‌وه له مێژوودا زۆر قووڵه.
ئه‌م پڕۆفیسۆره توركه له چه‌ندین لاپه‌ڕه‌دا باسی هه‌مه‌وه‌نده‌كان ده‌كات، ئێمه ته‌نیا وه‌ك نمونه‌یه‌كی بچوك بۆ ئه‌وه‌ی كاتی خوینه‌ران نه‌گرین، ئه‌م سێ نیو په‌ڕه‌ییه‌ی ده‌خه‌ینه‌ڕو كه ئاماژه‌ی به ژماره‌ی فایله‌كانی به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانییه‌كان له‌باره‌ی هه‌مه‌وه‌نده‌كان، كردوه.
ناوی ئه‌م توێژینه‌وه به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌ی پڕۆفیسۆره توركه‌كه به ئینگلیزی ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه‌یه: Gökhan Çetinsaya, The Ottoman Administration of Iraq 1890-1908, (London, 2006).
له‌گه‌ڵ ڕێزی زۆرم بۆ هه‌مو خه‌مخۆرانی مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی كورد و هه‌مو دڵسۆزێكی خاكی كوردستان.
8-1-2021
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە