شەریف هەژاری: ده‌قی ناوه‌ڕۆكی نامه‌ی مسته‌فا كه‌مال بۆ شێخ مه‌حمود و، چه‌ند سه‌رنجێك!
ده‌قی نامه‌كه:
بەڕێز شێخ مەحمودی بەرزنجی
پەیوەندی بەهێزتان لەگەڵ دەسەڵاتی عوسمانی‌دا زانراوە و هەستی پێکراوە، ئەنجامە خراپەکانی جەنگی جیهانی دەرفەتی زۆری دایە دوژمنانمان، پێش دەست پێکردنی ئاگربەست بۆ دەوڵەت و میللەت و نیشتیمانەکەمان، پەلامار و هێرشکردن گەیشتۆتە ڕاددەیەکی وا شایەنی قبوڵ کردن نیە. چونكه کاتێک خەلافەتی عوسمانی کۆتایی هات، هیچ مسوڵمانێک وا بیرناکاتەوە كه نیشتیمانەکەمان ببێتە دیلی ئەرمەنەکان و بە ئارەزوی خۆیان پێ بخەنە وڵاتەکەمانەوە. دوژمنانمان هەمیشە لە هەوڵی پارچە پارچەکردن و دیلکردنی گەلەکەمان بون. هێز و باوەڕ لە میللەت وەربگێڕدرێت و ئەستەنبوڵ بارودۆخی لەوە خراپتر نابێت کە دەبینرێت. جگە لەوە پێویستە میللەتەکەمان یەک بێت و هێز و تواناکانی بۆ هەمو جیهان پیشان بدات. هیچ ڕێگەیەکی دەربازبون و خاڵی بەرگەگرتن نەماوە، بەهۆی ئەمەوە دەبینم ئەم هۆکارە ڕێگە لە ئەرکەکەم و ناونیشانەکەم دەگرێت، هه‌ربۆیه خێرا دەست بەکاری سەربازی دەکەم. چونكه باوەڕم بەوە هەیە كه کەسانی فیداکار و نیشتیمان پەروەر و ئیماندارانی وەکو ئێوە لەگەڵم کار دەکەن. ئەمجارە بەتەواوی تا کۆنگرەی ئەرزەڕوم ئاگادارتان ئەکەمەوە.
داوای هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆرت لێ دەکەم بۆ بڵاوکردنەوەی ڕێکخستنی میللی لەو دەڤەرەدا. لەو باوەڕەدام ئەو کەسانەی ئەمجارە لەگەڵ کۆنگرەکە لە سیواس کۆ دەبینەوە، ئەنجامی باش و دڵنیاکەرەوە بەدەست دەهێنین. بۆیه پێویستە ئەو پڕوپاگەندانەی ئینگلیزەکان بە مەبەستی فریودانتان لەو ناوچەیەدا بڵاویانکردنەوە، لاببرێن، خودای گەورە هەمومان سەرکەوتو بکات، بەڕێزم چاوەکانت ماچ دەکەم.
سێیەمین چاودێری سەربازی دێرین مستەفا کەمال
بۆ شێخ مەحمود بەرزنجی
13- 03- 1919
یه‌كه‌م: ئه‌م نامه‌یه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دانسقه‌ی سه‌لمێنراوه. هه‌م له ئه‌رشیفی توركیا دا‌و، هه‌میش له گۆڤاری ئه‌سمه‌ری توركیاش دا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گۆڤاری ئه‌سمه‌ر نوسخه‌كه‌ی له ئه‌رشیفی توركیا وه‌رگرتوه. پێش منیش، پێش ئه‌وه‌ی پڕۆفیسۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر نه‌خۆش بكه‌وێت، له‌لایه‌ن ئه‌ویشه‌وه بڵاوكراوته‌وه.
دووه‌م: به‌پێی سه‌رنجی دکتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر، گرنگی ئه‌م نامه‌یه له‌وه‌دایه كه: (مسته‌فا كه‌مال به ڕونی نازناوی شێخ مه‌حمودی (به به‌رزنجی) هێناوه، كه ساغی ده‌كاته‌وه شێخ مه‌حمود و مێژووی شێخ مه‌حمودی به‌وردی زانیوه. هه‌روه‌ها تا به‌رواری ئه‌م نامه‌یه‌ش، ئینگلیزه‌كان هه‌ر شێخ مه‌حمودیان له حوكمڕانیی سلێمانیی دا هێشتبوه‌وه. به‌ڵام به‌هۆی ڕۆشتنی شێخ مه‌حمود بۆ بینینی ئۆزده‌میر پاشای نوێنه‌ری مسته‌فا كه‌مال و بینینی شێخ عه‌بدولقادر كه ئه‌ویش له به‌ره‌ی مسته‌فا كه‌مال دا بو، ئینگلیزه‌كان به وردی په‌یوه‌ندییه نهێنییه‌كانی شێخ مه‌حمودیان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كه‌مال بۆ سه‌لما)).
سه‌رنجه‌كانی خۆم:
سێیه‌م: به پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی به‌ریتانیا، ئینگلیزه‌كان هه‌تاكو ساڵی 1919 هش بڕوایان به‌و ستراتیژه هه‌بوه كه كۆمیته‌ی (دی، بۆنسن) پێشنیاریان كردبو كه قه‌واره‌یه‌ك بۆ كورد له ویلایه‌تی موسڵ دروست بكرێت. ته‌نانه‌ت خودی ئاڕنۆڵد وڵسنی حاكی میسۆپۆتامیاش له نامه‌یه‌ك دا داوا ده‌كات كاربكرێت بۆ دروستكردنی قه‌واره‌یه‌كی كوردی له ویلایه‌تی موسڵ. چه‌رچڵیش له په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا هه‌مان باس دێنێته كایه‌وه. واته: له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا به ڕونی دهسهلمیت كه ئینگلیزه‌كان له ستراتیژییان دا هه‌بوه قه‌واره بۆ كورد دروست بكه‌ن.
چواره‌م: نه‌وشیروان مسته‌فا و موحه‌مه‌د ڕه‌سوڵ هاوار و زۆر نوسه‌ری تری كورد به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی به‌ریتانیایان به‌وردی شه‌ن و كه‌و كردبێت، له‌خۆیانه‌وه (ئهفسانهخولقێنانه!) نوسیویانه: ((ئینگلیزه‌كان ستراتیژی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی‌یان نه‌بوه و دژی كورد بون)). به‌ڵگه‌نامه‌كان ساغی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و ڕسته‌یه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و موحه‌مه‌د ڕه‌سوڵ هاوار و نوسه‌رانی تری كورد دوره له ڕاستییه‌وه‌و ئینگلیزه‌كان ئه‌و ستراتیژه‌یان هه‌بوه. ئێستا كورد زیاتر له هه‌زار مامۆستای زانكۆی له بواره‌كانی (مێژوو، یاسا، په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و، سیاسه‌ت)دا هه‌یه. له‌و هه‌زار مامۆستایه ته‌نیا دوو مامۆستای زانكۆ نییه كه توانیبێتی زانستییانه به‌بێ-سۆز ئه‌م باسه شی بكاته‌وه. تاوه‌كو توێژینه‌وه به‌بێ-سۆز ئه‌نجام نه‌درێت: دڵنیابن پێشناكهوین. ته‌نیا پڕۆفیسۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر پێش مردنی ئه‌م نامه‌یه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌و به‌پێی سه‌رنجه‌كانی خۆشی بێت په‌شیمانه له نوسینه‌كانی په‌نجا ساڵی ڕابردوی كه ده‌یانجار نوسیویه‌تی: ((ئینگلیزه‌كان تاوانبار بون)). به‌ڵام پاش ئه‌م نامه‌یه و به وردی شه‌ن و كه‌و كردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان به‌ته‌واوه‌تی هاتۆته‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه خه‌تای ئینگلیز نه‌بوه!
پێنجه‌م: به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان و نامه‌كانی مێجه‌رنۆئیل، مێجهرنۆئیلیش وه‌ك مێجه‌رسۆن له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوه كه شێخ مه‌حمود په‌یوه‌ندی نهێنیی له‌گه‌ڵ توركه‌كان دا هه‌بوه‌و له ئینگلیزه‌كانی شاردۆته‌وه. بۆیه گرنگه چیتر نوسه‌رانی كورد واز له‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه بێنن كه به دوو ئاڕاسته‌ی جیا میجهرنۆئیل و مێجه‌رسۆن ئه‌شوبهێنن. نامه نهێنییه‌كانی مێجهرنۆئیلیش هه‌موی به‌رده‌ستن كه بۆ به‌ریتانیای به‌رزكردۆته‌وه.
شه‌شه‌م: ئینگلیزه‌كان ستراتیژیان ئه‌وه‌بوه قه‌واره هه‌م بۆ كورد و هه‌م بۆ ئه‌رمه‌نیش دروست بكه‌ن. به‌ڵام مستافا كه‌مال ستراتیژی ئه‌وه‌بوه ئه‌و ستراتیژه‌ی ئینگلیزه‌كان كۆتایی پێ بهێنێت له ڕێی به‌كارهێنانی كورده‌وه دژی ئه‌رمه‌نه‌كان. هه‌روه‌ك له ناوه‌ڕۆكی ئه‌م نامه‌یه‌شی دا بۆ شێخ مه‌حمود ئه‌و ستراتیژه‌ی ده‌سه‌لمێت. ئینگلیزه‌كان هه‌وڵی جێ به‌جێ كردنی ستراتیژی خۆیان داوه‌و له ساڵی 1920 له كۆنگره‌ی (سیڤر) ستراتیژی دروستكردنی قه‌واره بۆ كورد و ئه‌رمه‌ن ده‌چه‌سپێنن. به‌ڵام دواتر له سلێمانی هه‌رچی ده‌كه‌ن جگه له شێخ مه‌حمود ناتوانن كه‌سێك بدۆزنه‌وه كه خه‌ڵكه‌كه قبوڵی بكه‌ن.
ئینگلیزه‌كان پێشنیاری حه‌مدی بابان و سه‌ید ته‌ها ده‌كه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵك ته‌نیا شێخ مه‌حمودیان ویستوه. ئه‌وكات مسته‌فا كه‌مال له لینین نزیكبوبویهوه دژی ئینگلیز، ئینگلیزه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگربن له‌وه‌ی فراوانخوازی مسته‌فا كه‌مال-لینین بگاته ویلایه‌تی موسڵ به دوای كه‌سێك دا له ناو كورددا ده‌گه‌ڕان كه هه‌م سیقهپێكراوی خۆیان بێت و، هه‌میش كورد به‌دڵیان بێت و گوێڕایه‌ڵی بن.
له لای ئینگلیز هێڵی سور ئه‌وه‌بوه فراوانخوازی مسته‌فا كه‌مال-لینین (به‌تایبه‌ت شه‌پۆلی شیوعییه‌ت!) بگاته ویلایه‌تی موسڵ، چونكه به‌وه ئه‌ژنۆی ئینگلیز له داگیرگه‌ی هیند ده‌شكا. به‌وپێیه‌ی ستراتیژی بازرگانی داگیرگه‌ی هیند ڕووه‌و كه‌نداوی عه‌ره‌ب بوه. بۆیه ئیتر هه‌مو ئاڕاسته‌كانی سیاسه‌تداڕێژه‌رانی ئینگلیز دێنه‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك بۆ شێخ مه‌حمود دروست بكه‌ن به‌هۆی په‌یوه‌ندییه نهێنیی و میژووییه‌كانی شێخ مه‌حمود له‌گه‌ڵ تورك دا، شێخ مه‌حمود یان ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌به‌خشێته مسته‌فا كه‌مال، یاخود ده‌بێته هاوپه‌یمانی ستراتیژی مسته‌فا كه‌مال-لینین. ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ڕوسیاش كه (د.ئه‌فراسیاو هه‌ورامی) بڵاوی كردونه‌ته‌وه حه‌قیقه‌تی په‌یوه‌ندی نهێنیی شێخ مه‌حمود له‌گه‌ڵ مسته‌فا كه‌مال-ڕوس ده‌سه‌لمێنن. بۆیه ئینگلیزه‌كان له ساڵی 1921 له كۆنگره‌ی قاهیره بڕیار ده‌ده‌ن پێش ئه‌وه‌ی ویلایه‌تی موسڵ له ده‌ست بده‌ن، باشتره بیخه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌تێك كه بۆ مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دروستی ده‌كه‌ن و خۆیان ئه‌و ده‌وڵه‌ته سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن.
حه‌وته‌م: تاكی كورد پێویسته بزانێت: ئیسلامبون په‌یوه‌سته به گوێڕایه‌ڵی بۆ خودا و په‌یامه‌كانی، نه‌ك شوێنكه‌وته‌یی بۆ (تورك، فارس و عه‌ره‌ب). له یادتانه (مه‌لا موسه‌نا ئه‌مین) كه‌مپه‌ینێكی ڕێكخست دژی فه‌رهاد پیرباڵ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوایه فه‌رهاد پیرباڵ له‌سه‌ر به‌رگی كتێبه‌كه‌ی وێنه‌ی كه‌نیزه‌كه‌كانی سوڵتانه‌كانی عوسمانییه‌كانی نه‌خشاندوه. له‌كاتێكدا له ناو خودی توركیادا، سه‌دان توێژینه‌وه كراوه‌و ده‌كرێت له‌سه‌ر كه‌نیزه‌كه‌كانی سوڵتانه‌كانی عوسمانی. ته‌نانه‌ت خودی توێژه‌رانی سه‌ر به پارتی داد و گه‌شه‌پێدانیش توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كه‌نیزه‌كه‌كانی سوڵتانه‌كانی عوسمانییه‌كان هه‌یه. چونكه كه‌نیزه‌كیان هه‌بوه‌و فاكتی مێژووه. به‌ڵام لێره‌وه له كوردستانه‌وه، مه‌لا موسه‌نا ئه‌مین دژی فه‌رهاد پیرباڵ ئاگری ده‌كرده‌وه. بۆیه گرنگه تاكی كوردی مسوڵمان هیچ نه‌بێت كه‌مێك هوشیار بێت.
هه‌شته‌م: له مانگی حه‌وتی ساڵی 2020 له‌لایه‌ن به‌ڕێز (ه، ك) لێره له له‌نده‌ن په‌یوه‌ندیم پێوه كرا. وه‌ك (شه‌ریف هه‌ژاری) نه‌مویست هیچ هاوكارییه‌كی بكه‌م. به‌ڵام ئه‌و وه‌ك وه‌كیلی (شێخ مه‌حمودی دووه‌م) خۆی ناساند و داوای كرد هاوكاریان بم كه (شێخ مه‌حمودی دووه‌م) دێته ئێره و وه‌زیره‌كانی به‌ریتانیا ده‌بینێت و ده‌ڕواته په‌رله‌مانی به‌ریتانیا. به‌ڵكو له‌وێ من سیمینارێك له‌سه‌ر (شێخ مه‌حمودی نه‌مر) پێشكه‌ش بكه‌م. من له‌به‌ر سه‌رقاڵی خوێندنی دكتۆراكه‌م سوێندم بۆی خوارد كه مه‌جالم نییه. به‌ڵام ئه‌و شه‌وه تا به‌یانی لاپه‌ڕه‌یه‌كم بۆ نوسیی و بۆم نارد كه بیدات به دبلۆماتكارهكانی به‌ریتانیا له‌سه‌ر شێخ مه‌حمودی نه‌مر و ئینگلیزه‌كان. لهولاپهڕهیهدا هه‌وڵم دا وه‌ك پسپۆڕی دكتۆراكه‌م، دبلۆماسییانه به چه‌ند سه‌ره قه‌ڵه‌مێكی كورت (هه‌م ڕابردو و، هه‌م ئێستا و، هه‌م كاركردنیش بۆ داهاتو) له‌گه‌ڵ ئینگلیز بخه‌مه‌ڕو.
من له‌گه‌ڵ به دامه‌زراوه‌ییكردنی دبلۆماسییه‌تی هه‌رێمی كوردستان دام. به‌ڵام پێشموایه: شێخ مه‌حمودی دووه‌م كارێكی باش ده‌كات كه ئێستا له به‌ریتانیا نزیك بوه‌ته‌وه و به كارێكی سیاسییانه‌ی ده‌زانم. به وهكیلهكهشیم ڕاگه‌یاند: هه‌وڵ بده‌ن له شاری سلێمانی ئه‌رشیفخانه‌یه‌كی گه‌وره بۆ شێخ مه‌حمودی نه‌مر دروست بكه‌ن. شێخ مه‌حمودی نه‌مر له ئازایه‌تیی و به‌ره‌ی جه‌نگ دا كه‌م وێنه بوه‌و ده‌ستی شیعریشی هه‌بوه. به‌ڵام له سیاسه‌ت و دبلۆماسییه‌ت دا كه‌ماسیی زۆر بوه. داننان به هه‌ڵه‌ی سیاسیی-دبلۆماسیی شێخ مه‌حمودی نه‌مر، هه‌م سودبه‌خشه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ داهاتو ده‌رسی لێوه‌ربگیرێت و، هه‌میش له كه‌سایه‌تی ئه‌و كه‌م ناكاته‌وه چونكه دڵپاك بوه له‌گه‌ڵ تورك دا.
نۆیه‌م: بۆ ئه‌و خوێنه‌ره به‌ڕێزانه‌ی كه خوێندنه‌وه‌ی مێژوویی و دبلۆماسییان نییه با ڕون بێت، كه: هه‌ر له سه‌ره‌تای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی دا، شێخ بوبه هاوپه‌یمانی عوسمانییه‌كان و به فه‌رمی ڕۆشت به ده‌م بانگه‌وازی (فتوای جیهادی سوڵتانی عوسمانی). ئینجا شێخ مه‌حمود سواره‌كانی كوردی كۆكرهدهوهو به‌شداری شه‌ڕی شوعه‌یبه‌ی كرد له‌وپه‌ڕی باشوری عێراقی ئێستا له 12-4-1915 و له شه‌ڕه‌كه‌ش دا بریندار بو له دژی به‌ریتانییه‌كان.
دواتر كه ئینگلیزه‌كان له سه‌ره‌تای 1918 هاتنه كه‌ركوكه‌وه‌و، پاش گفتوگۆ و دانیشتن له گوندی قه‌ره‌تامۆر، به‌ڵێنیان به شێخ دا دان به حوكمڕانی كوردی دا بنرێ و ئینگلیزیش سه‌رپه‌رشتی بكات، به‌مه‌رجێك شێخ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركه‌كان بپچڕێنێت كه ئامانجی توركه‌كان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ویلایه‌تی موسڵ (باشوری كوردستان) بو بۆ بنده‌ستی خۆیان. كه‌چی شێخ مه‌حمود به‌نهێنیی هه‌ر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ توركه‌كان و مسته‌فا كه‌مال په‌ره‌پێ دا و، عاقیبهتهكهشی ئه‌وه‌بو كه زۆربه‌مان خوێندومانه‌ته‌وه. ئه‌م نامه‌یه‌ی مسته‌فا كه‌مال له‌وكاته‌دا نوسراوه كه شێخ له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه دانی پێدانرابو. به‌ڵام به‌نهێنیی له ڕێی ئۆزده‌میر پاشای نوێنه‌ری مسته‌فا كه‌ماله‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی درێژه پێ ده‌دا. له یادیشمان نه‌چێت كه مسته‌فا كه‌مال له پاش ساڵی 1930 ه‌وه به (ئه‌تاتورك) ناوبانگی ده‌ركرد.
ده‌یه‌م: ڕونه كاتێك به شێخ مه‌حمود ده‌وترێت له‌گه‌ڵ ئینگلیزدا ڕێكبكهوهو نه‌رمی بنوێنه، ئه‌م پارچه هۆنراوه‌یه ده‌ڵێت:
نامه‌وێ ژینی ئه‌ساره‌ت به‌سمه عومری گومرههی،
نایكهمه سه‌ر خۆم به ئه‌مری موده‌عی تاجی شههی،
قه‌ت به ئه‌مری دوژمنانم نامه‌وی فه‌رمانده‌هی!
سه‌یره كورد (ئینگلیز)ی به دوژمن زانیوه. به‌ڵام فارس و تورك كه پێنج سه‌ده خاكه‌كه‌یان دابهشكردون و سه‌دانجار كوردیان جینۆساید كردوه، له‌وكاته‌دا له‌گه‌ڵ تورك دا تهبابیت، به‌بێ ئه‌وه‌ی تورك جگه له پاره‌و چه‌ك و به‌ڵێنی مسوڵمانبون، هیچ به‌ڵێنێكی نه‌ته‌وه‌ییت پێ بدات.
ئه‌حمه‌د به‌گی ساحێبقڕان له به‌رانبه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی كورد و ئینگلیز، پڕ مانادارانه ئه‌مه‌ی ئاڕاسته‌ی شێخ مه‌حمود كردوه: ((یا شێخ، فكری دووریشی ده‌وێ: هه‌ر به دوعا و نوێژی نه‌كه‌ی!)).
شه‌ریف هه‌ژاری: خوێندكاری دكتۆرا له دبلۆماسییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانیی.