عیماد عه‌لی: ناوچه دابڕاوه‌كان و نهزۆكهههوڵی مه‌زهه‌بگه‌رایی.
ئه‌وه‌ی باری دیموگرافی و مێژوویی و كه‌لتوری تایبه‌تی ناوچه دابڕاوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم (ناسراو به ناوچه‌كانی ماده‌ی 140)بزانێت لای روونه كه خه‌ڵكی ئه‌و شارانه به‌سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زهه‌به‌وه چه‌ند تێكه‌ڵاو و ته‌باو گونجاون و هیچ ده‌سه‌ڵاتێك له هه‌موو قۆناغه‌كاندا نه‌یانتوانی ده‌زووی پێكه‌وه گرێدراوی هاوبیری و خۆشه‌ویستی خاك و نه‌ته‌وه له ده‌رونیان بپچرێنێت. چه‌ندین جار بۆ زاڵبون به‌سه‌ر خاك و خه‌ڵكه‌كه‌یدا هه‌وڵیاندا پیلانی په‌رتكه و زاڵكهیان به‌سه‌ردا بسهپێێنن و هه‌رجاره‌و به به‌هانه‌یه‌ك و ریگهیهكهوه هه‌وڵی لێكترازانی گه‌نج و پیری ئه‌و شاره خۆشه‌ویستانه‌یان دا. جارێك به حزبیكردن و جیاوازی فكری و ئایدیۆلۆجی و دروستكردنی كێشه‌ی جیاوازی حزبایه‌تی و جارێكی دیكه به به‌كارهێنانی نه‌ته‌وه و جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌وڵی چاندنی روحی شوفینیزم و چه‌ندین جاریش له رێگه‌ی به‌كارهێنانی مه‌زهه‌ب وه‌ك ئامڕازێكی كاریگه‌ری روحی و مێژوویی بۆ دورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و شارانه له‌یه‌كتر و نه‌هێشتنی هێزی یه‌كێتی و یه‌كگرتووییان، به‌ڵام له‌دواجاردا سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه نه‌زۆك بوون و هیچ به‌رهه‌مێكیان نه‌بوو، له دواجاردا ده‌ستی پیلانگێڕان له بنی ههمبانهكه به‌به‌تاڵی ده‌رچوو.
له‌م بارودۆخه هه‌ستیار و ئاڵۆزه و له نێو ئه‌و هه‌موو هاوكێشه نێوخۆیی و دهركیانه، وا دوژمنان هه‌وڵه‌كانیان چرتر كردۆته‌وه و ئه‌مجاره‌ش خه‌ریكی پیلانگێڕانی خۆزاڵكردن و سه‌پاندنی یه‌كجاره‌ی دوای ڕوخانی صه‌دامی گۆڕبهگؤڕن، هه‌رچه‌ند مه‌یدانه‌كه تاڕاده‌یه‌ك واڵاكراوه بۆ ته‌راتێن كردنیان، به‌ڵام وه‌كو چۆن هه‌میشه هاوڵاتیانی ئه‌وشارانه به تایبه‌تی كه‌ركوك و خانه‌قین خه‌ونی دوژمنانیان له‌گۆڕ ناوه ئه‌مجاره‌ش له‌گه‌ڵ هه‌بوونی راده‌ی زۆری بیهیوایی، به‌ڵام له كاردانه‌وه‌كاندا بۆمان ده‌ركه‌وت كه خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كان هه‌ر ئه‌وانه‌ی نه‌وه‌كانی پێشون و تۆزقاڵێك له رێی پێشینانیان لایان نه‌داوه و ئه‌م هه‌وڵانه‌ش نه‌زۆك ده‌رده‌چن.
ئه‌مجاره به رێككه‌وتنی ژێر به ژێری دوژمنانی ده‌روبه‌ر هه‌وڵێكی چڕی به‌هێز به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك چی له رێگای به‌خشینی پاره‌وپوڵ و ده‌م چه‌وركردن و چی به ئیسغلالكردنی باری ئابووری ناله‌باری خه‌ڵكه‌كه‌ی و له ده‌رگای روحی مه‌زهه‌بگه‌ری له ناو هه‌ندێك كاڵفام یان خه‌ڵكی ونبووی رێگه‌ی راست خه‌ریكی لێدانی هه‌مان قه‌وانه كۆنهكهن، بۆیه ده‌بێت خه‌ڵكه‌كه زۆروریاتر بێت له پیلانگیڕی ئه‌مجاره و چاوكراوه‌یی و یه‌كێتی و ته‌بایی گه‌نجان به‌ربه‌ست و چه‌كی له‌ناوبردنی ئه‌و خه‌ونانه‌ی دوژمنانه كه هه‌موو ئامڕازێك به‌كاردێنن بۆ یه‌كجاری سڕینه‌وه‌ی سیمای ره‌سه‌نی ئه‌و شارانه و سه‌پاندنی وهزعیكی دیموگرافی هاورده‌كراوی نامۆ به پیلانی چه‌په‌ڵ، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ده‌ست و پێوه‌ندی خۆیان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كانیان بسه‌پێنن و جگه خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كه‌ی ئه‌و شارانه و كورد و كوردستان هیچ كه‌س و لایه‌نێكی تر له‌م هه‌وڵانه زه‌ره‌رمه‌ند نابێت. بۆیه هیوادارم به هه‌وڵی هه‌موولایه‌كمان و چاوه‌ڕێیی هیچ حب و لایه‌ن و كه‌سێكی به‌رژه‌وه‌نخواز نه‌كه‌ین وبه یه‌كێتی و یه‌كبونی خۆمان به‌رپه‌رچی ئه‌و پیلان و هه‌وڵانه بده‌ینه‌وه و دوژمنان بێ هیواكهین..