دەرسیم پێشەوا: مردنی مەلا عوزێری سەرۆکجاش و سەرەخۆشی کوردانی فەیسبووک.
عه‌زیز حه‌مه‌د مه‌ولود شێخانی ناسراو به مه‌لا عوزێر، سەرۆکجاشی فەوجی (130)ی جاشە سووکەکان بوو.
مەلا عوزێر لەکاتی شاڵاوی ئەنفالەکان لە ساڵی (1988)دا (1750) جاشی هه‌بووه.
مه‌لا عوزێر، له کۆتایی حه‌فتاکاندا پێشمه‌رگه‌ی حزبی سۆسیالیستی یه‌کگرتووی کوردستان بووه، دواجار گه‌ڕایه‌وه ناو ڕژێم و بوو به مه‌فره‌زه خاسه و دواتریش سەرۆکجاشی فەوجی ژمارە (130)، ئەو بە درێژایی ئەو ماوەیە (61)ی پێشمەرگە و هاووڵاتی کوردی شەهید کردووە، یان دەستی هەبووە لە شەهیدکردن و لە سێدارە دانیان.
1. ئیبراهیم ئه‌بوبه‌کر سۆفی محه‌مه‌د (ئیبراهیم پۆلیس)، پێشمه‌رگه‌ی یەکێتی و خه‌ڵکی گوندی که‌نداڵ – دیبەگە، له ڕێکه‌وتی (21.4.1981).
2. عومه‌ر حه‌سه‌ن ئەحمهد حەسەن که‌ردزی، پێشمەرگەی حسک و له ساڵی (1982)دا گرتی و دواتر لە ساڵی (1983)دا لە زیندانی موسڵ له سێداره دراوە.
3. دەستگیرکردنی ئه‌بوبه‌کر عومه‌ر ئه‌حمه‌د سۆربه‌شی ناسراو به دیار، لە ڕێکەوتی (30.7.1982) و دواتر لە سێدارەدانی لە ڕۆژی (14.4.1985).
4. دەستگیرکردنی نه‌جمه‌دین مسته‌فا مه‌جید سۆربه‌شی ناسراو به دیار، لە ڕێکەوتی (30.7.1982) و دواتر لە سێدارەدانی لە ڕۆژی (14.4.1985).
5. دەستگیرکردنی پێشمه‌رگه‌ی حسک ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د شێخان کانه‌بی ناسراو بە سه‌ربه‌ست، له ڕۆژی (1.9.1982)دا له گوندی پیرداود لە سنووری شەمامک و دواتر لە ڕێکەوتی (16.1.1983)دا له به‌غدا له سێداره درا.
6. شەهیدکردنی پێنج پێشمەرگەی یەکێتی، له شەوی (22.10.1982)دا له گوندی سابڵاخ لە سنووری قوشتەپە، کە لە ژمارە (6-10) ناوەکانیان نووسراوە: نادر ئیسماعیل نادر ئه‌حمه‌د ناسراو به نادر قه‌شقه‌یی، فه‌رمانده‌ی که‌رت.
7. محه‌مه‌د غه‌فور ئه‌حمه‌د خان مه‌نتک دووشیوانی، فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه له تیپی (90)ی باواجی.
8. حه‌مه سه‌عید حه‌مه‌دئه‌مین عەبدوڵڵا عەلی قه‌شقه‌یی.
9. محه‌مه‌د مه‌حمود قادر.
10. عەلی و عوسمان عه‌لی قادر قه‌شقه‌یی. له‌گه‌ڵ بریندارکردنی هەر یەک له خالید ئه‌حمه‌د و سیامه‌ند حوسێن قه‌شقه‌یی.
11. شەهیدکردنی کاکه‌زیاد حه‌سه‌ن عه‌زیز هه‌ینی که‌ردزی، پێشمەرگەی حسک، له ڕێکه‌وتی (18.11.1982)دا لە گوندی منارە لە سنووری شەمامک.
12. شەهیدکردنی خه‌سره‌و ئیسماعیل ساڵح سوڵتان گەڵاڵی ناسراو بە خەسرەو که‌ردزی ، پێشمەرگەی حسک، له ڕێکه‌وتی (18.11.1982)دا لە گوندی منارە لە سنووری شەمامک.
13. شەهید کردنی (11) پێشمه‌رگه و بریندارکردنی (9) پێشمه‌رگه‌ی حسک، له کاتژمێری (9)ی شه‌وی ڕێکه‌وتی (15.1.1983)ی گوندی بیره‌عاره‌بان، کە لە ژمارە (12-22) ناوەکانیان نووسراوە: (ڕه‌مه‌زان عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د ئەحمەد، فەرماندەی کەرت.
14. ئیسماعیل عزه‌دین فه‌تاح خه‌تاب گردعازه‌بانی.
15. ئیسماعیل عەبدوڵڵا قادر قورشاغلویی.
16. ڕه‌حمان ئیسماعیل عه‌باس سه‌ید عوبێدی (ڕه‌حمانی سمایل نۆبه‌تدار).
17. سالم عومه‌ر ڕه‌سوڵ ئەحمەد خۆشناو (1962/ ته‌له‌لخێم/ گوێڕ).
18. ڕه‌شاد ئه‌حمه‌د عەبدوڵڵا بهردێنهیی.
19. موزه‌فه‌ر عوسمان ڕەسوڵ وەسمان گەردی (1967/ هەولێر/ سێتاقان) ناسراو بە ساڵح.
20. ئه‌کره‌م مه‌ولود قادر سیان (1940/ جاستان/ دیبەگە).
21. ڕه‌مه‌زان محەمەد چۆلی باداوه‌یی.
22. شێرزاد هه‌ینی سه‌عید حەسەن کەڵهوڕ (1961/ پیرداود/ قوشتەپە) ناسراو بە شێرکۆی مرور.
23. نوری محه‌مه‌د ڕه‌حمان ئه‌حمه‌د ساڵه‌یی (1954/ داره‌خورما/ دیبەگە). هه‌روه‌ها برینداره‌کان: (غه‌فور ده‌روێش ئه‌حمه‌د مه‌حمود غه‌زال (مامە غهفە)، فه‌ره‌یدون غه‌فور دەروێش ئەحمەد، نامیق ڕه‌سوڵ ئه‌حمه‌د، جامی شێخ عومه‌ر عه‌لی عه‌لیاوه‌یی، فازل ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ، خالید سه‌عید پیرداودی، عه‌لی حوسێن عه‌وێنه‌یی، عه‌لی قازیخانه‌یی و جه‌وهه‌ر عوسمان عەبدوڵڵا وه‌سمان قورشاغلویی، که له شه‌ڕی بیره‌عاره‌بان به برینداری که‌وته به‌رده‌ستی جاشه‌کان و دواتر له ڕۆژی (21.9.1983)دا له دادگای شۆڕش سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایه‌ی بۆ بڕدرایه‌وه. دواتر له ڕۆژی (21.9.1988)دا ئازاد کراو پاشانیش لە ڕۆژی (7.8.2017)دا لە ڕێگای چوونەوەی لە هەولێر بۆ چەمچەماڵ بە کارەساتی ئۆتۆمۆبێل گیانی لە دەست دا.
24. شەهیدکردنی پێشمەرگەی یەکێتی، ستار زرار ئەمین خدر ناسراو بە ستار کەرکوکی، لە ڕۆژی (16.6.1985)دا لە گوندی سابڵا‌غ لە سنووری قوشتەپە.
25. مه‌لا عوزێر، له بۆسه‌یه‌کی هاوبه‌شیاندا لەگەڵ چەند سەرۆکجاش و فەرماندەی مەفرەزەی تایبەتی بەعس، له ڕێکه‌وتی (28.2.1988)دا له نزیک گوندی که‌ردزی سه‌ر به شارۆچکه‌ی قوشته‌په، سێ پێشمەرگەی یەکێتی یان شەهید کرد، دوو ژن کە کەسوکاری پێشمەرگە بوون لەگەڵ سێ کەسی دیکە، کە ناوی شەهیدەکان لە ژمارە (24-28)، نووسراون: (ئه‌کره‌م ئیسماعیل محه‌مه‌د قادر شوانی خه‌ڵکی گوندی حاجی شێخانی دیبه‌گه ناسراو به (عه‌ریف ئه‌کره‌م)، فه‌رمانده‌ی که‌رتی چواری کەندێناوەی تیپی (87)ی قه‌ره‌چوغ).
26. ساڵح عومه‌ر محه‌مه‌دئەمین عەلی شوانی (ئامۆزازای شه‌هید عه‌ریف ئه‌کره‌م).
27. حاته‌م سه‌عید عه‌لی ئەحمەد عه‌وێنه‌یی (ئومێد).
28. خاسێ ساڵح ئەحمەد عه‌وێنه‌یی، دایکی شه‌هید حاته‌م سه‌عید عه‌لی ئەحمەد عوێنهیی.
29. کافیه عەبدوڵڵا مه‌نیج مه‌خموری (پوری پێشمه‌رگه‌ی دێرین عه‌لی مه‌خموری)، لەگەڵ برینداربوونی هەر یەک له سه‌باح حه‌سه‌ن، خه‌دیجه سلێمان و کافیه حوسێن عەبدوڵڵا وه‌لی، که خوشکی شه‌هیدی فه‌رمانده فاقه مه‌خموری و هاوسه‌ری شه‌هید لاوه مه‌خموری بوو.
30. مه‌لا عوزێر، لە ڕۆژی (25.8.1988)، سی و سێ هاووڵاتی ڕادەستی دائیرەی ئەمنی هەولێر کردووە کە ڕاکردووی سەربازی بووینەو هەموویان گوللە باران کراون، ناوی تەنیا شانزە کەسیان زانراوە، کە لە ژمارە (29-44) ناوەکانیان نووسراوە: (دارا محه‌مه‌د حەسەن بابیل نێره‌گینی).
31. ده‌روێش محه‌مه‌د حەسەن بابیل نێره‌گینی.
32. عەبدوڵڵا محه‌مه‌د حەسەن بابیل نێره‌گینی.
33. ئارام عومه‌ر حاجی مه‌لا (1965/ سێگردکان).
34. فه‌وزی عومه‌ر حاجی مه‌لا (1968/ سێگردکان).
35. ئیسماعیل حه‌مه‌د سمایل (سێگردکان).
36. عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د (سێگردکان).
37. عه‌بدولکه‌ریم خدر عه‌زیز بایز ئاغایی.
38. سابیر سه‌عدی محه‌مه‌د ڕه‌سوڵ قه‌مبه‌ری.
39. ئازاد عومه‌ر عه‌بدولقادر ئۆمه‌رگومبه‌تی.
40. حاته‌م ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د (سماقولی گرتک).
41. سابیر محه‌مه‌د قادر سماقه‌یی.
42. جه‌وهه‌ر سه‌عید نێره‌گینی.
43. حه‌یده‌ر سه‌عید نێره‌گینی.
44. یاسین ساڵح نێره‌گینی.
45. که‌ریم خدر. کۆی شەهیدەکان (45)، کە ناوەکانیان نووسراوە + (17) شەهید، کە ناوەکانیان نەزانراوە، دەکاتە (62) پێشمەرگە و هاووڵاتی بەدەستی تاوانبار مەلا عوزێر کوژراون.
مه‌لا عوزێر شێخانی، له ڕێکەوتی (9.8.1981)دا، ئه‌نوه‌ر عومه‌ر ساڵح غائب ناسراو به دکتۆر په‌روه‌ری ده‌ستگیرکرد، که ئه‌وکات سه‌ر به ڕێکخستنه‌کانی حزبی سۆسیالیستی کوردستان بوو، دواتر له دادگا له ڕێکه‌وتی (18.2.1982)دا به حه‌وت ساڵ زیندانی سزادرا، به‌ڵام له ڕێکه‌وتی (22.7.1982)دا به‌ر لێبووردنه‌که‌ی حه‌ڤده‌ی ته‌موز که‌وت و ئازادکرا.
مه‌لا عوزێر، له ڕێکه‌وتی (7.11.1981)دا نه‌جیبه جه‌واد مه‌عروفی هاوسه‌ری مامۆستا موحسین عوسمان حه‌مه‌د (شۆڕهزهردکهیی) و هه‌تاوی کچیانی ده‌ستگیرکردووه. موحسین عوسمان حەمەد یونس، پێشتر پێشمه‌رگه و کادیری سیاسی و به‌رپرسی ڕێکخستنەکانی ناو هێزی پێشمه‌رگه‌ی حزبی سۆسیالیستی کوردستان و ئێستا ئه‌ندامی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و ماوەیەک به پله‌ی لیوا پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕه‌گه‌زنامه و پاسپۆرت و نشینگه‌ی باشووری کوردستانی هەبوو له شاری سلێمانی. نه‌جیبه خان، له‌کاتی ده‌ستگیر کردنیدا سکی هه‌بووه‌و له ڕێکه‌وتی (7.6.1982)دا کچێکی ده‌بێت و ناوی ده‌نێن بیابان. دواتر هەرسێکیان له ڕێکه‌وتی (19.7.1982)دا ئازادکران.
مه‌لا عوزێر، له ڕۆژی (1.1.1982)دا سه‌ید ئیسماعیل عه‌بدولحه‌مید عومەر دانیشتووی گوندی چاڵهگردهی سه‌ر به شارۆچکه‌ی قوشته‌په دەگرێ، که دواتر به (3) ساڵ زیندانی سزادرا، پاشان له ڕێکه‌وتی (17.7.1982)دا به‌ر لێبووردنی گشتی که‌وت و له ڕۆژی (22.7.1982)دا ئازادکرا.
مه‌لا عوزێر شێخانی، له کاتژمێری یەکی ڕۆژی هه‌ینی، ڕێکەوتی (30.7.1982)دا، نۆ هه‌ڤاڵی ڕێکخستنه‌کانی سه‌ر به حسک-ی بەگرت دا کە دوانیان لە سێدارە دران و ناوەکانیان لە سەرەوە نووسراوە، ئەمانەش حەوت هەڤاڵەکەی ترن: (خه‌لیل یوسف محه‌مه‌د سۆربه‌شی ناسراو به خه‌لیل مام وسو دزه‌یی، که له ڕێکه‌وتی (20.1.1983)دا فه‌رمانی زیندانی هه‌تا هه‌تایه‌ی بۆ ده‌رچوو، به مه‌رجێک ڕه‌وانه‌ی (قافات) بکرێت، که سزایه‌که به‌درێژایی مانه‌وه له زیندان دیده‌نی خزم و که‌سی لێ قه‌ده‌غه ده‌کرێت. خه‌لیل مام وسو به‌ر لێبووردنی گشتی (6.9.1988) که‌وت، دواتر له ڕێکه‌وتی (20.3.1989)دا ئازادکراو پاشانیش لە ڕۆژی (7.4.2020)دا کۆچی دوایی کرد، سه‌ڵاح عه‌بدولقادر مه‌لا ئیسماعیل دیبه‌گه‌یی، دواتر له ڕێکه‌وتی (20.3.1989)دا له‌گه‌ڵ خه‌لیل مام وسو به‌یه‌که‌وه ئازادکران، فه‌رهاد حوسێن سوڵتان سۆربه‌شی، له ڕێکه‌وتی (20.1.1983)دا فه‌رمانی زیندانی حه‌وت ساڵی بۆ ده‌رچوو، دواتر له ڕێکه‌وتی (20.3.1989)دا له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو هه‌ڤاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ئازادکران. محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان حه‌مه شه‌ریف دیبه‌گه‌یی ناسراو به مام ئاراس، له ڕێکه‌وتی (20.1.1983)دا له دادگا بێ‌تاوان ده‌رچوو، دواتر له ڕێکه‌وتی (24.1.1983)دا. عەبدوڵڵا کاکه‌مین ڕه‌سوڵ، له دادگا بێ‌تاوان ده‌رچوو و ئازادکرا، ڕوار عوسمان ئیسماعیل سۆربه‌شی، له دادگا بێ‌تاوان ده‌رچوو و ئازادکرا، قادر عوسمان ئیسماعیل سۆربه‌شی، له دادگا بێ‌تاوان ده‌رچوو و ئازادکرا).
فه‌وجی ژماره (130)ی مه‌لا عوزێر شێخانی، به‌شداری شاڵاوی ئه‌نفاله‌کانی (4+8)ی کردووه.
مه‌لا عوزێر حه‌مه‌د مه‌ولود شێخانی، به‌شداری شاڵاوی ئه‌نفالکردنی دانیشتوانی ناوچه‌کانی شوان، قه‌ره‌هه‌نجیر و ده‌شتی کۆیه‌ی کردووه، واته به‌شداری شاڵاوی ئه‌نفالی (4)ی کردووه؛ سه‌رچاوه: (2-21، زیاد عه‌بدولڕه‌حمان، تونی مه‌رگ، ل245).
په‌یوه‌ست به به‌شداریکردنی ئه‌و فه‌وجه له ئه‌نفالی (8)ی بادیناندا؛ سه‌رچاوه: (2-1، ب22، ل5220-5228).
مه‌لا عوزێر حه‌مه‌د مه‌ولود، سه‌رۆکجاشی فه‌وجی (130)ی جاشه سووکه‌کان، ژماره (229)ی له لیستی ناوی داواکراوه‌کان دراوه‌تێ.
مه‌لا عوزێر، سه‌ر به یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانه بووەو له ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی (5.2.2021) لە هۆڵەندا مرد.
ئافەرین بۆ کاکی کوردی شۆڕشگێڕ، پێشمەرگەی دێرین، ڕێکخستنی دێرین، زیندانیی سیاسیی و کوردی خۆ بە عەیار (24) زان، کە سەرەخۆشی لە کوڕ‌و خزمەکانی مەلا عوزێری بکوژی (62) کورد و بەگرتدەری ژمارەیەکی زۆر کوردی نیشتمانپەروەرو زەحمەتکێش دەکات و هاوخەمی خۆی بۆ مردنی ئەو کوردکوژو ئەنفالچییە دەربڕیوە. ئەوانەی هاوخەمی خۆیان بە وێنەی فرمێسک بۆ منداڵەکان و خزموکەسی مەلا عوزێر دەربڕیوە (993) کەسن و (1100) کەسیش کۆمێنتی هاوخەمی نووسیوە، کە کەسانی وای تیایە کە لەدوای ئافەرینەکە ئاماژەم بۆیان کردووە.
بەو جۆرە کەسانە دەڵێم: (بەرلەوەی هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆیان لای ئەوان واتە منداڵ و کەسوکاری مەلا عوزێر بسڕنەوە، نەکەن لایکی ئەو پۆستەم بکەن)، ئەگینا سەرەتا بەتوندی وەڵامیان بۆ دەنووسم و دواتریش بلۆکیان دەکەم، چونکە نامەوێت کەسانی دووڕوو لەلایەک بەدرۆ فرمێسکی تیمساحی بۆ شەهیدان بڕێژن و لە هەمان کات درود و سڵاو بۆ ئەو شەهیدکوژە بنێرن و سەرەخۆشی لە کەسوکارەکەی بکەن.