تیشکۆ زەند: خەونی هێلکەیەکی پوچ کە نەتروکا.
تەنها قسەکردن و وتار نوسین لەسەر دیاردە رەشەکان چارەسەر نی یە!
دروستکردنی دەوڵەت لە مەنفا یان لە وەهمدا، وەک خەونی حیزبە کوردستانیەکانە کە هێلکەیەکی پوچ بوو نەتروکا.
دەبێت کۆمەڵگا گۆڕانکاری ڕیشەیی لەو شوێنانە بکات کە زەمینەی خەبات یان چالاکی بزوتنەوەیی بگرێتەخۆ دژ بەو سیستەمەی کە ئازادیەکان بەرتەسک دەکاتەوە و قوتی میللەتی خۆی ئاودیو دەکات، تا بتوانێت هەر هیچ نەبێت لایەنی کەم بەرهەمێکی ئاڵینکاری بگۆڕێ لە نێگەتیڤەوە بۆ پازەتیڤ، بە تایبەت لە گۆڕەپانی بنکەی دەسەڵاتدا کە هـەولـێـرە وەک نمونە.
ماوەی چەند ساڵێکە لە کوردستانی باشوردا مانگرتن و چالاکی سیڤیڵی ئەنجام دەرێت کە دەرئەنجەمەکەی بێ بەرهم بووە لە گەڵ ڕێزم بۆ ئەو هەموو قوربانی و سەرگەردانیەیی کە دراوە.
هەندێکجار حیزبە کوردستانیە گەندەڵجیەکان بۆ پەردەپۆشی و خۆڵکردنە چاوی کەسانی کەڵفەم یان باڵی ئۆپەزەسیۆن یان شەپۆلی ناڕازیەکان سیناریۆی کەفی دەریایی دروست دەکەن و پەیمانی چاکسازی درۆ دەدەن کە لە ڕاستیدا خۆیان گەندەڵچین و هەم دز و هەم پاپتی دوژمنانی کورد.
ئەوەی کە تا ئێستا ماوە بوترێت
تا ئەم حیزبە مشەخۆرە تاڵانچیانە لە کوردستاندا هەبێت، کورد ناگاتە ترۆپکی سەرکەوتن، چونکە باشترین دۆستی کەوا سوری پێش لەشکریی دوژمنانی کوردن بۆ هەڵتەکاندنی سەرخان و ژێرخانی کوردستان چونکە ئەوان لە هیچەوە هاتونتە سەر سفرەی حازری، ئەمریکا کردیی و میللەتی داماوی کورد ڕایماڵی بە تایبەت چینی هەژار و نیشتمان پەروەر، ئەوان وەک ماڵبات هاتنە سەر سفرەی حەزری، بۆیە نرخی لەزەتی عارەقی جەستەی شەکەتی ماندوبوی کورد نازانن.
گرنگ نیە من لە کوێم و تۆی دڵسۆزی کورد لە کوێیت
لە هەر شوێنێکی ئەم هەسەرەیەدا بیت؟ گرنگ ئەوەیە ئێستا بە هۆیی زانستی Hi-Tech وە دنیا بچوک بۆتوە و بۆتە کوێرە دێیەک، گرنگ ئەوەیە کۆمەڵگا هوشیار بکرێتەوە بۆ ئەوەی دڵسۆزان و خەمخۆران تەباببن و ئیشبکەن لەسەر یەک هێڵ بۆ گۆڕانکاری ڕیشەیی؟ ئەوسا دۆست و دوژمن حسابێکی باشتر و ڕێزدارترت بۆ دەکات، وەک پێشینان دەڵێن؛ بەرد لە شوێنی خۆیی سەنگە یان ئەگەر نرخی سەنگی تۆ هەبێت دەنگی منیش لە وێیە.
پێناسەیەک بۆ دوژمنانی کورد
ئەگەر کورد یەک دەست و یەک بازوبێت و کێشەکەی خۆی لە پێشدا بکاتە کێشەیەکی نەتەوایەتی و زانیاری و هەمەهانگی دەستەبەر نەکات بۆ نەیار و دوژمنان و هەوڵبدات بۆ دروست کردنی لۆبیەکی Lobby سەرتاسەری کورد، ئەو کات سەدان ڕاوێژکار و شیکەرەوە لە دەرگای ماڵت دەدەن و بەرپەرچی دژە لۆبیی کورد دەدەنەوە The anti-Kurdish lobby