سەرکەوتی جیهاز و بەختیارشارەزوری: شاخی گارە لە پلانی تورکیا و قەندیل لە ستراتیژی ئەمریکادا.
تورکیا و ئێران بە درێژایی مێژو دو هێزی پاوانخوازی هەرێمایەتی بون و بە پێ ی ڕێککەوتنە مێژوییەکانیان کاریان لەسەر دابەشکاری کردوە، لەسەر ئاستی سۆپەرپاوەرەکانیش هەرهێزێکی گەورەی جیهانی وسیتبێتی بە پێ ی بەرژەوەندی خۆی کار بکات ئەوا مامەڵەی گشتی لەگەڵ ئەم دو هێزە کردوە، لە ئێستادا تورکیا کە بە هەر چوار دەوری خۆیدا خەریکی پاوانخوازە بەدەر نیە لەبەریەککەوتنەکانی لەگەڵ وڵاتانی زل هێزدا، تورکیا هەر لە لیبیا و دەریای سپی و سوریا و قوبرس و ئاوەکانی یۆنان و ئازەربایجان و قەرەباخ کاری سەربازی پاوانخوازی دەکات، ئێرانیش بەهەمان شێوەی تورکیا لە لوبنان و عێراق و یەمەن و ئەفغانستان و فەلەستین، لە بەرامبەر ئەمانەدا ئەمریکا دەیەوێت بە پێ ی بەرژەوەندی خۆی قەیدی ئەم دو وڵاتە بکات تا لە بازنەی بەرژەوەندی خۆیدا بیان هێڵێتەوە و ئەوەش دەزانێ کە ئەگەر ئەم دوو هێزە قەید نەکات ئەوا هەیمەنە و بەرژەوەندی ئەمریکا لە بەرامبەر چین و ڕوسیادا دەکەوێتە مەترسیەوە.
شاخی گارە لە پلانی تورکیادا.
تورکیا لە دروستبونی پەکەکەوە نایەوێت دەستەڵاتی پەکەکە لەوە زیاتر گەورە ببێت، بەڵام پەکەکە نەک هەر گەورە دەبێت بگرە لە سوریا و لە ڕۆژئاوا و لە ئەوروپا و ئەمریکا چالاکتر دەبێت و بە درێژایی تەمەنی تورکیا هەوڵی گەورەی داوە ڕێ لە پەکەکە بگرێت و بگرە لە ئەولەویەتی کارەکانیەتی و هەمو جارەکانیش هێرشەکانی بۆ سەر پەکەکە شکستی هێناوە بە هۆی پتەوەی و گیانی بەرخودانی پەکەکەوە، دوای ئەوەی ئێران لە سوریا چالاکی نەما لە بەرامبەر ئەوەی تورکیا لە عێراقدا چالاکی نەمێنێ واتا (کارت بە کارت و عێراق بۆ ئێران و سوریا بۆ تورکیا ) دوای هاتنە سەر کاری بایدن ئەگەری ئەوەی هەیە ئەمریکا و ئێران ڕێکبکەون و عێراق لەسەر نەخشەی بایدن دروست ببێتەوە، لە بەرامبەردا تورکیا ترسی ئەوەی هەیە بەم ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێرانە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و تورکیا لە سەر سوریا و عێراق هەڵبوەشێتەوە کە بە ڕێککەوتنی ئەستانە ناسرا، هەر بۆیە ئەگەر پێشتر تورکیا لە عێراق ڕۆڵێکی ئەوتۆی نەبوبێ و سونەی خەواندبێت بۆ شیعە لە بەرامبەر سوریادا ئێران ڕۆڵی نەبێت ئەوا لە ئێستادا بە پێێ بنەما مێژوییەکان دەیەوێت لە ڕێگەی پاوانخوازی سەربازی و قەیدکردنی کوتلەی سونی و موسڵ و کەرکوکەوە بێتە ناو گۆڕەپانی عێراق سەرەتای ئەم هاتنە ناوەوەی زۆر ئامانجی بۆ دیاری کراوە کە لە پاش دەستێوەردانی لە موسڵ و کەرکوک کار لەسەر ڕۆژئاوا و کوتلەی سونەی عێراقی بکات، بۆ ئەم مەبەستە پلانی عەسکەری هەیە تا بتوانێت لە شەنگالەوە دەستی پێ بکات، بە پێ ی پلانەکەی کار لەسەر دابڕانی قەندیل دەکات لە شەنگاڵ بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوان شەنگال و مەخمور و قەندیل نەهێڵی دەبێ دیوارێک لە چیای گارە دروست بکات، لە بەرامبەردا قەندیل باش لەم پلانەی تورکیا تێگەشتوە لە بەرامبەر پلانی تورکیا پەکەکەش پلانی سەربازی هەیە و تورکیا ئەمجارەش سەرکەوتو نابێت، چونکە چەندین جار هەمان پلانی لە شێرناخ دوبارە کردوەتەوە و سەرکەوتو نەبوە، لە دوا جاردا تورکیا لەم پلانەیدا سەرکەوتو نابێت بۆ پلانی B کار لەسەر ناوەند دەکات تا بتوانێت لە ڕێگەی عێراق و هەڵبژاردنەکانەوە وەکیلەکانی بەرێتە ناوەندی دەستەڵات ئەگەر چی لەمەیشیانا سەرکەوتو نابێت.
قەندیل لە ستراتیژی ئەمریکادا.
ئەمریکا ئەزمونی تالیبانی هەیە و لە ئێستادا بە پلەی یەکەم چین بە دوژمنی خۆی دەزانێ، کاتێک تالیبان دەستەڵاتی گرتە دەست و یانزەی سێبتەمبەر ڕویدا ئەمریکا زەرەرمەندی یەکەم بو، بەڵام چین و ڕوسیا نەک هەر زەرەرمەند نەبون، بەڵکو بروەیان زیاتر بە فرانخوازی ئابوری خۆیان دا، چین بەردەوام بو لەسەر جێبەجێکردنی ڕێگەی ئاورشمی و ڕوسیاش فرۆشتنی چەک بە تورکیا و بەشار ئەسەد ، دوای تالیبان و ئەمریکا گەورەترین کێشەی لەگەڵ چیاکاندا هەبو بە جۆرێک تۆرابۆرا بوە شوێنێک بۆ بنەکەکانی قائیدە و تالیبان بە هەمو هاوپەیمانیەکانیەوە سەرەڕای کوشتنی ئوسامە بن لادن نەیتوانی تەواو کۆنتڕۆڵی بکات بە پێ ی ئەم ئەزمونە تاڵەی ئەمریکا بێت ئەوە دەزانێ کە داعش سەر بە تورکیایە و ئەگەر قەندیل بگرێت ئەوا دەیکات بە بنکەی قاعیدە و دەبێتە هەڕەشەیەکی جدی لەسەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا، بۆیە ئەمریکا ئەگەر چی پەکەکەی لە لیستی تیرۆردا داناوە، بەڵام پەکەکە لە هەمو هێزێک بە شایستە تر دادەنێ بۆ ئەوەی قەندیل نەکەوێتە دەست داعش و لە ئێستاشدا بۆ قەندیل ئەمریکا هیچ بەدیلێکی پێ نیە، بۆیە قەندیل ئەگەر بە ناوهاوسەنگی هێزی سەربازیش تورک بتوانێ بەرامبەر پەکەکە بوەستێ ئەوا ئەمریکا ڕێگە نادات ئەم هاوسەنگیە تێک بچێ و ناهێڵێت قەندیل جگە لە پەکەکە هیچ هێزێکی تر بچێتە قەندیل، چونکە ئەگەر قەندل ببێتە مۆڵگەی داعش ئەوا ڕکابەرەکانی ئەمریکا زیاتر برەو بە فراوانبونی بەرژەوەندیەکانیان دەدەن، لە دەرئەنجامدا تورکیا باش ئەو ڕاستیە دەزانێ کە نە قەندیل بەو دەگیرێ نە چیای گارە بەڵام دەیەوێت بەم هێرشانە پێداگری بکات لەسەر ئەوەی کە دو ئامانجی هەیە، یەکەمیان بەڕای نێودەوڵەتی و بەڕای وڵاتانی ئەم ناوچەیە بڵێت کە دەبێت پەکەکە نەمێنێت و کەرکوک و موسڵیش دەبێت درێژکراوەی دەستەڵاتی تورک بێت، کە بە بۆچونی ئێمە ئەگەر چی تورک لە مێژوەوە کار لەسەر ئەم کەیسە دەکات بەڵام لە دواجاردا وەک خەونی کیسەڵ وایە و پەکەکە چی لەسەر ئاستی چەکداری و چی وەک جوگرافیا و چی وەک ڕای دنیا لەسەری ڕۆژ بە ڕۆژ لە پێشکەوتن و پتەو بون و سەرکەوتندایە.
- بابەتەکانی تری بەختیار شارەزوری
بەختیار نامیق: هەڵبژاردن ئەم حیزبانە بە کۆێ دەگەیەنێ؟
-بەختیار نامیق: سێ جوت برا شەش کەسیەکە.
-بەختیار نامیق: دانا ئەحمەد مەجید دەتوانێ چی بۆ گۆڕان بکات.؟
- All Posts