زەبەنگ بەهادین: شارلی شابلن.
كه‌سمان گوێمان له ده‌نگى نه‌بوو.. دەیتوانی بە بێ دەنگی هەموو شتێک بڵێت.
ئەکتەرێکی سینەما كه له رابردوو و ئێستاش دڵنیام له داهاتوشدا هه‌موو دانیشتوانى سه‌ر گۆى ئه‌م زه‌ویه، خۆشیان ده‌وێت. جێگەی لە چەرخی ژیاندا هەمیشە بە نەگۆری و یادکراوەی دەمێنێتەوە.. هه‌موو مرۆڤه‌كان رێزی ده‌گرن و نەوە دوای نەوە بە ناسینی شارلی دەگەن.
شارلی ناوی تەواوی( تشارلز سبينسر تشابلن). لە دایک بووی سالی 1889 لە شاری لەندەن وە لە سالی 1977 کۆچی دوای کردوە، سه‌رسامی لە کاریزمای ئەم تەکتەرە ئەوەیە ته‌نها یه‌ك ووشه‌ى نه‌وتوه بە درێژای نواندنەکانی لەگەڵ ئەوەی ئەکتەر بووە دەرهێنەر و نووسەر و ئاواز دانەر و بەرهەمهێنی سینەمایش بووە.. هه‌میشه توانیویه‌تى به هێما بە جوڵە بە روخسار داكۆكى له مافى هەموان بکات پێداگری لە مافەکانی مناڵاان بكات.. داواى مافه‌كانى ئافره‌ت و نیشاندانی ئازارەکانیان لە رێگەی نواندنەوە بێ ئه‌وه‌ى لە رێکخراوێکی ژنان دا بو بێت و بێ ئەوەی حیزبێکی لە پشت بێت… زۆرێك توشى نه‌هامه‌تى و ئازار بووە بۆ نیشاندانی جوانی یەکانی ژیان زۆرێک گریاوە تا خەندە بخاتە سەر لێوی مرۆڤەکان، به‌بێ ئه‌وه‌ى سەندیکا و کۆمەلەی هەبێت داواى مافى كریكار و زه‌حمه‌تكێشى ده‌كرد هه‌میشه ئه‌و پێى ده‌وتین كه سهرمایهدراى ویرانكهرى زه‌وى و مرۆڤایه‌تىیه.. ئه‌م مرۆڤه مەزنە له هه‌مو ژیانى ووشەیەکی نەدرکان لەگەڵ ئەوەش هەموو شتێکی پێ ووتین.. ئه‌یتوانى بمانگرێنێ.. بمانخاته پێكه‌نین.. هه‌گیز كه‌سمان نەمانزانی چی لە ناو ئەو دڵە بچکۆلەیەی ئەودایە.. تاكه كه‌س كه هه‌موو جیهان خۆشیان ده‌وێت وه داواى مافى هه‌موو جیهانى ده‌كرد نه قسه‌ى كرد نه ووشه‌و په‌ندى هه‌بوو، ئەو نه قوئان و نە ئینجیل و نە ته‌وراتى نە بوو.. ته‌نها به فلیمه ته‌نز ئامیزهكانى پێى ده‌وتین كه ئێمه مرۆڤین ئه‌بێ یه‌كترمان خۆش بوێت و ژیانمان لا جوان بێت.. نابێت درۆ له‌گه‌ڵ یه‌ك بكه‌ین نابێت ئازارى یه‌ك بده‌ین … بێ ئه‌وه‌ى گوێمان له ده‌نگى بێت ره‌نگى له ناو چاوه‌كانى هه‌مووماندایه.. شارلى هه‌میشه زیندووه له ناوماندا.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به ماناى ووشه مرۆڤ بوو نەک وەک ئەم کەسانەی کە ئێستا بەردەوام لە شاشەکان و میدیا قسە دەکەن و لە پشت پەردەکانیش بە دوای بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی خۆیاندا دەرۆن ئەو کەسانەی دەنگی خەڵکی کرد بە پەیژەیەک بۆ بەرز بوونەوەی خۆیان و گەیشتن بە پایەو دەسەلات، ئەمانە هەموو بیر دەچنەوە و لە مێژودا بە دێرێکیش باس ناکرێن ئەوەی دەمێنێتەوە شارلی و کەسانی وەک شارلین کە بە فرمێسکی چاویان خەندی لێوی خەلک ئاو دەدەن.