هاوژین زیبا: تورکیا شکا، کوا مافی مرۆڤ؟
لە دوای داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە سیاسەتێکی نوێ لە ناوچەکەدا دەستیپێکرد، ئەمریکا کاتێک لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەستتێوەردانێکدەکات، کودەتای سەربازی دەکات یان بەهێزی دەوڵەتێکیکە داگیرکاری ئەنجامدەدات. مرۆڤ دەتوانێت تورکیا بە بەشێک لەو سیاسەتەی ببینێت.
لە دوای 2011 ئەمریکا لە رێگای دەوڵەتی تورکیاوە سیاسەتی دەستتێوەردانی لە سوریا، لیبیا وعێراق ئەنجامدا. تورکیا بە پشتگیری ئەمریکا لەو وڵاتانەدا سیاسەتی ئابووری و سەربازی پێشخست. لەبەر ئەوەی بەراورد بە ئەو وڵاتانە تورکیا وڵاتێکی بەهێزە، روسیا هەوڵیدا تورکیا بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیی و سودی لێ وەربگرێت. بۆیە تورکیا هەرچی خواستبێت روسیا بەگوێرەی بەژەوەندی خۆی بۆی جێبەجێ کردووە.
تورکیا بەهۆی پەیوەندییەکانی لەگەڵ روسیاو ئەمریکا هەوڵیدا جارێکیکە بە خەیاڵێکی عوسمانی نوێوە لە هەرێمی دەوڵەتێکیکەدا سەروەربێت، چۆن ئێران بەهۆی مەزهەبی شیعەوە تا عەرەبستانی سعودیە هەوڵدەدات بەهێزبێت، تورکیاش دەیویست بەو شێوەیە بکات. لەلایەکەوە بۆ بەرژەوەدی روسیاو ئەمرکا کاردەکات لەلایەکی دیکەشەوە هەوڵ دەدات خەیاڵی عوسمانی نوێ زیندووبکاتەوە.
بێگومان خەیاڵی عوسمانی نوێ سەرناکەوێ، چونکە نە سەردەم سەردەمی ئیمپراتۆرییە نە ئەمریکاو روسیا رێگە بەوە دەدەن، بەڵام لەبەر ئەوەی تورکیا کار بۆ ئەو دەوڵەتانە دەکات ئەوانیش تورکیا بۆخۆیان بە مەترسی نازانن بۆیە زۆر جار لەبەرامبەر ئەو ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییانەی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامی دەدات بێدەنگ دەبن، مرۆڤ دەتوانێت ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری دەوڵەتی تورکا بەم شێوەیە شرۆڤە بکات. ئەگەر رێگە پێدانی ئەو دەوڵەتانە نەبێت تورکیا ناتوانێت هەتا گارێ ئۆپەراسیۆن بکات.
ئۆپەراسیۆنی گارێ دیارە کە هەم بۆ داگیرکردنی باشور هەمیش بۆ رزگارکردنی دیلەکانی ژێر دەستی پەکەکە پێکهات، وادەردەکەوێت دەوڵەتی تورکیا بۆ ئۆپەراسیۆنی گارێ بە بیانووی رزگارکردنی دیلەکان لە ئەمریکا رەزامەندی وەرگرتووە ئەمریکاش بە هاوکاری پارتی رەزامەندی و هەواڵگری داوەتە دەست تورکیا، بەڵام خەیاڵی تورکیا بەر دیوارکەوت. دیارە کە دەوڵەتی تورکیا خەیاڵی وەک هۆڵیودە، چونکە وابیری دەکردەوە کە ئەندامەکانی خۆی لە دەستی پەککە دەردەکات و لەگارێ جێگیردەبێت، بەڵام پەکەکە راستی خۆی و ژیانی جارێکیکە لە رووی هەموویاندا چۆن دەوڵەتی توکیا 2008 لە زاپ شکستیخوارد لە گارێش تێکشکێندرا.
بێگوومان ئەو دیلانەی ژێردەستی پەکەکە چۆن مردبن بەرپرسیار دەوڵەتی تورکیایە. دەوڵەتی توکیا ئۆپەراسیۆنی نەکردایە ئەو دیلانە بەپێی یاسای جەنگ و یاسای جنێف پارێزراوبوون، بەڵام تورکیا بە هێرشێکی کیمیایی و ئۆپەراسیۆنێکی بێ کۆنترۆڵ ئەو دیلانەی کوشت تا ئێستا کەس حسابی ئەوەی لە دەوڵەتی تورکیا نەخواستووە، ئەگەر ئەو دیلانە رزگاربونایە تورکیا لەناو دەوڵەت و لە ولاتی خۆیدا دەبوو بە قارەمان، بەڵام پەکەکە تورکیای تێکشکاند، ئێستا دەبێت تورکیا بەپێی یاسای جەنگ سزابدرێت، ئەگەر دادگای شەری نێودەوڵەتی و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی راستگۆو سەربەخۆبێت بێگومان دەبێت دەڵەتی تورکیا دادگایی بکەن، چونکە تورکیا مافی ژانی مرۆڤ و حقوقی شەری پێشێلکرد.