ئارپاك سه‌رگه‌تی: له ئیسلامی ڕادیكاڵه‌وه بۆ لیبرالیزمی ئیسلامی.
زۆرجار پرسیار ده‌كرێت كه له گوزه‌ر و هه‌نگاونان به‌رەو دیمۆكراسیه‌ت له كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئایا ئاین و شرۆڤه‌و ته‌فسیری ئاینی، ڕۆڵی پۆزه‌تیڤ و ئه‌رێنی بینیووه یان وه‌كوو كۆسپ و به‌ربه‌ستێك وایه له به‌رده‌م دیمۆكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگادا؟. له وڵامدا، ئه‌م گریمانه‌یه ده‌خرێته ڕوو كه ئیسلام وه‌كوو ئاینی باڵاده‌ست له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به پێی ڕوانین و بۆچوونی جیاواز و بڕێك جاریش دژ به‌یه‌ك، ڕۆڵێكی دووفاقی و جیاوازی بینیووه له پرۆسه‌ی دیموكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگا. ئه‌م دوو بۆچوون و شرۆڤه‌یه بریتییه له ئیسلامێكی ڕادیكاڵ یان توندڕه‌و، وه ئیسلامێكی لیبراڵ یان میانڕه‌و. به‌م پێیه ده‌توانین بڵێین،كۆمه‌ڵگایه‌ك كه ڕوانین و شرۆڤه‌یه‌كی میانڕه‌وانه‌ی له ئیسلام هه‌یه و ئه‌م بۆچوونه حاكمه له‌و كۆمه‌ڵگایه، نه‌ك كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی له‌سه‌ر ڕیگای گه‌یشتن به دیمۆكراسیه‌ت درووست نه‌كردووه، به‌ڵكوو له‌به‌رانبه‌ردا وه‌كوو هۆكارێكی یه‌كپارچه‌یی و ڕه‌وانی پرۆسه‌ی تێپه‌ڕبوونی كۆمه‌ڵگایه، به‌ره‌و دیمۆكراسیه‌ت و بگره ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی ئاسانتر كردووه.
بۆیه ئه‌حزابی ئیسلامی به تایبه‌ت له وڵاتی توركیا، له ژێر ڕۆشنایی ئیسلامگرایی میانڕه‌و، توانیویانه ئاشتیه‌كی تاڕاده‌یه‌ك پته‌و و ئارام مسۆگه‌ر كه‌ن و سه‌رنجی زۆرینه‌یه‌ك له جه‌ماوه‌ری كۆمه‌ڵگا به‌لای خۆیاندا ڕابكێشن.
میانڕه‌وترین شرۆڤه له ئیسلام له وڵاتی توركیا بووه و زۆربه‌ی ئه‌حزابی ئیسلامی كه تامه‌زرۆی ده‌سه‌ڵاتن، به‌كردار شوێنه‌كه‌وتووی ئه‌م رێبازه‌ن. بۆیه به‌رده‌وام ده‌بینین كه ئه‌حزابی ئیسلامی له هه‌وڵی گۆڕانكاریدان و رۆژ له دوای رۆژ له خوێندنه‌وه و شرۆڤه‌ی ڕادیكاڵی ئیسلامیانه‌ی خۆیان، دوور ده‌كه‌ونه‌وه. هه‌وڵ ئه‌ده‌ن به شرۆڤه‌كردنێكی میانڕه‌وانه له ده‌ق و تێكسته‌كانی ئیسلامی، خۆیان مودێرن و سه‌رده‌میانه كه‌ن.
ئه‌م خۆگو‌نجاندنه، زیاتر له هێما و ئاڵا‌و درووشم و نیشانه‌كاندا خۆی ده‌بینێته‌وه. بۆیه پێم وایه كۆمه‌ڵی ئیسلامی له هه‌ریمی كوردستان، له ژێر كاریگه‌ری و هه‌ژموونی ئه‌م پرۆسه‌یه له وڵاتانی دراوسێ، هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و فراوان كردنی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی داخراوی حیزبێكی ئیسلامی، به دیدێكی واقعیانه بۆ گۆڕانكاریه‌كان له ناوخۆ‌و ناوچه‌دا، له هه‌وڵی گۆڕانكاری قووڵ و بنه‌ڕه‌تیدایه، به‌ڵام داهاتوو دیاری ده‌كات كه ئه‌م گۆڕانكاریانه تا چ ڕاده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بنه‌ما و پرنسیپه‌كانیدا ده‌گونجێت و سه‌ركه‌توو ده‌بن له‌م رێبازه…