دکتۆر تهامی العبدولی: ئیسلامه‌كه‌ی كورد / به‌شی یه‌كه‌م.
وه‌رگێڕانی: عیماد عه‌لی
پێشكه‌شه
به‌وانه‌ی بیریان روناكی بوو بۆ رۆشناكردنه‌وه‌ی رێگه‌ی سه‌ركوتكه‌ران و سنگیان جێ حه‌وانه‌وه‌ی هه‌ژاران بوو
به وانه‌ی یاخیبون و له شاخه‌كان نیشته‌جێ بوون
به‌وانه‌ی راستگۆبوون له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی خۆیان و سیاسه‌ت هه‌موو شتێكی لێ تێك نه‌دان
پێشه‌كی
لای هه‌ندێك له( گومانكه‌رانی سه‌رده‌م ) وادەزانن كه موسڵمانان له هه‌ر كوێیه‌ك بن هه‌ر ئه‌و موسڵمانه‌ن و هیچ جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆیان تێدا نیه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت له جیاوازی وه‌همیەكه. ئه‌وان ده‌گه‌نه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كه موسڵمانان یه‌ك تایه‌فه‌ن، كه به كرده‌وه ده‌ربڕی جه‌وهه‌ری خه‌ونێكی مه‌زنن، ئه‌ویش (ئومه‌تی موسڵمان)ـه. هه‌ندێكیان له‌وباوه‌ڕه‌دایه كه عه‌ره‌بی موسڵمان هاوشێوه‌ی كوردی موسڵمان و فارسی موسڵمان و هیتریشه و، هیچ پێویست نیه گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و جیاوازیانه بكرێت كه به درێژایی مێژوو پێكهاتوون و بوونه‌ته هۆكاری پێكه‌وه لكاندنیان. له راستیدا یه‌ك لاشه و ده‌مه شانه‌كه له به‌رامبه‌ر واقعێكدا كه جیاوازی و له‌یه‌كنه‌چون و په‌رشوبڵاوی به هۆكاری بوونی تایبه‌تمه‌ندی ئپتنی داده‌ڕمێت و به كرده‌وه سنورێكی رێگر دروست ده‌كات و ناهێڵێت وێنای دوارۆژێكی هاوبه‌ش و چاره‌نوسیكی هاوبه‌شیان بكه‌یت.
له رووی مێژووییه‌وه و به ئێستاشیه‌وه، ئیسلام ئاینێكه به خه‌سڵه‌ت و سیمه‌تی عه‌ره‌بی له رووی جوگرافی و زمان و رۆشنبیریه‌وه‌و له‌نێو ئه‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێكهاتووه و نه‌یتوانیوه له‌و سیفه‌ته سه‌ره‌تاییانه‌ی ده‌ربازبێت. له چاندنه‌كشیدا عه‌ره‌بی ره‌سه‌ن نەبوو، یان له‌سه‌ره‌تاوه دوورنه‌بووه له بناغه‌ی تری جیاواز له رووی كاته‌وه. له راستیدا وه‌رگۆڕانێك یان راستكردنه‌وه‌یه‌ك له عه‌قیده‌ی پێشنانی خۆی رویداوه و هه‌ندێك جاریش گۆڕینی تێدا روویداوه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌بوبێت یان نه‌بوبێت. له‌وه‌ی كه به شێوه‌ی پێكهاتنه‌وه و دروونه‌وه ئیسلام رویدا‌و و ده‌ركه‌وتو به‌وه‌ش ده‌ناسرێت. له‌و ده‌ركه‌وتنه‌یدا پۆشاكی تایبه‌تمه‌ندی قوره‌یشی پۆشی، كه عه‌ره‌بی نیه و دواتر به عه‌ره‌بی وه‌سف كرا و به زه‌بری شمشێر شتێك له قورەیشی به‌سه‌ریدا فه‌رزكرا، كه ئه‌ویش لادانێك بوو له بنه‌ما باڵاكانی، به‌ڵام ئه‌مه له ره‌وتی مێژوودا رویدا. توندڕه‌ویه‌ك به ناوی عه‌قیده به شێلگیرانه‌وه خۆی زاڵكرد و سه‌ركه‌وت، بۆچونی توندڕه‌ویی نوێی تر به ناوی ئایینه‌وه سه‌ركه‌وت و زاڵبوو به‌سه‌ر ملی خه‌ڵكدا. له‌سه‌ره‌تاوه كێشه بنه‌ڕه‌تیه‌كه له پۆشینی ئایین به پێگه ئیتنیه‌كه‌ی بوو تاوه‌كو توندڕه‌وی بناغه‌ی ئاینه‌كانی دیكه‌ی پۆشی كه له بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر ئه‌وه بنیاتنرابوو.