دکتۆر تهامی العبدولی: ئیسلامه‌كه‌ی كورد / به‌شی دووەم.
وه‌رگێڕانی: عیماد عه‌لی
به شێوه‌یه‌ك ورده ورد ئه‌و توانای كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵكی دیكه‌ی نه‌ما بۆ ئه‌وه‌ی بیانكێشێت بۆ لای خۆیدا و، خه‌لك لێی په‌شیمان بونه‌وه بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بیرهكۆنانهی كه وا ده‌زانرا نه‌ماون و قه‌ت ناگه‌ڕێنه‌وه. له ڕاستیدا یاسایه‌كی رۆشنبیری هه‌یه كه زۆر به‌كه‌می ئاگامان لێ بووه، ئه‌ویش ( شتی رۆشنبیری له‌ناوناچێت، به‌ڵكو به‌خشكه‌یی ده‌گۆڕێت بۆ شێوه و داڕشتنێكی نوێ و، بناغه نیشته‌نیه سه‌رتاییه‌كانی خۆی ون ناكات). به كنه‌كردنی ورد ده‌گه‌ینه پێكهاته نزمه‌كانی چینه شاردراوه‌كان، كه له خه‌یاڵدا هه‌میشه وا جێگیر بووه، كه له‌وباوه‌ره‌دا بوین له‌ناوچون.
نمونه‌یه‌كی زیندوو و به‌ڵگه بۆ ئه‌وه ئیسلامه‌كه‌ی كورده، ئیسلامێكه واده‌رده‌كه‌وێت كه (ئیسلامی كۆكه‌ره‌وه بێت)، وه‌كو ئه‌وه‌ی كورد له ئاینداریدا هاوشێوه‌ی عه‌ره‌بی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌ب و به‌ڕبه‌ڕی مه‌غریب و فارس له ئیران‌دا بێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه توركه‌كان ده‌ڵێن( ته‌نها له‌و كاته‌دا كورد موسڵمانن كه به‌راوردیان له‌گه‌ڵ كافردا بكرێت).
ده‌بێت به‌شه‌كانی وێنه‌كه لێجیابكهینهوهو له وه‌همی چوارچێوه‌كه رزگاربین، ئه‌و دیمه‌نه‌ی ئێستا ئه‌وه‌ی نایخهمڵێنین و حسابی بۆ ناكه‌ین بۆمان ده‌رده‌خات. كورد به ئیسلامه‌وه ناوه‌ستن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی پێشوودا پێویستیی رۆشنبیریانی تێر نه‌كردووه و تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه، بۆیه به تازه‌یی جۆگهڵهیهكیان هه‌ڵكه‌ندوه كه روحه كۆنه ره‌سه‌نه‌كه‌ی تێپیاندایه له‌وێوه به‌ڕێكرد، له‌وانه‌یه بڵێن وا رێكیان كردۆته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئیسلامدا بڕوات، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی روویدا ئیسلامیان راستكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئایینه‌كه‌یان به شێوه‌ی ئاینداری بۆماوه‌یی بێت و ئه‌وه‌ش ناونیشانی شوناس و مێژووی خۆیانه، ئایا ده‌كرێت له شوناسێك وازبێنێت كه خودی خۆت بێت؟! ئایا زه‌راده‌شتی چانسی له فه‌لسه‌فه‌ی سوفیگه‌ری نیه؟ ئایا ئێزیدی شێوازێكی دوانه‌یی له زه‌راده‌شتی و ئیسلام نیه، هه‌روه‌ها بۆ شیوازی ئاینداری كۆمه‌ڵی ئه‌هلی حه‌ق. شیعهبونی كورد چیه؟ ئایا روكردنه بنه‌چه‌ی كۆن و وازهێنان له شێوازێكی لهپرداهاتوو نیه كۆمه‌ڵێكی ناچاری خه‌وتن وكپ كردبێت كه ملیان بۆ كه‌س كه‌چ نه‌كردبێت جگه له‌وه‌ی له خزمه‌ت عهشیرهتهكهیاندا بێت؟ (1).
مێژوو و ده‌ستنیشانكردنی وردی ژیانی سیاسی و رۆشنبیریان ئه‌وه‌مان پێ ده‌لێت كه كورد له دژی یه‌ك به‌كارهاتوون و، هیچ شمشێرێك توند كاری خۆی نه‌كردوه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی له نێوان كورد به‌كارهاتووه و خوێنی كوردی پێ رژاوه، هه‌ر تایه‌فه و تیره‌یه‌كی لێیان ئه‌وتریان له‌ناوبردووه له‌و كاتانه‌ی كه هاوپه‌یمانیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی حوكمداری به‌ناوی خودپه‌رستی عه‌ره‌بی یان عوسمانی یان توركی تۆرانی یان فارسی به‌ستبێت. هه‌روه‌ها به ناوی ئایین قو‌رشی داپۆشراو به به عه‌ره‌بی ئینجا عوسمانی و ههزرانیان له‌ناوچون له شه‌ڕه‌ی دژ به روس له نێوان ساڵانی 1914 و 1918. دوای ئه‌وه كۆچیان پێ كرا بۆ ئهنازۆڵ. ئیسلامبونیان هیچ دادی نه‌دان و، به‌ڵكو عوسمانیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌ن توشی كردن، ئا به‌و شێوه‌یه‌ش موسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتۆرك له شه‌ره‌كی دژ یه یونان به‌كاری هێنان. له‌سه‌ر ( خوێندنه‌وه‌ی (انا فتحنا لك فتحا مبینا) به‌ڕێ ده‌كران و دواتر به خیرایی پاشگه‌زبووه‌وه له‌سه‌ریان قهلاری كردن و دیهاته‌كانیان سوتاند و كشتوكانڵێان تێكدا‌و، له ساڵی 1924 بۆ 1937 ئه‌وه‌ی پێ كردن كه دوژمن به دوژمنی نه‌كردبێت.(2)
بۆ نیو سه‌ده ده‌چێت و تاوه‌كو ئه‌م سه‌عاته‌ش، عه‌ره‌ب و فورس و تورك كورد قاتوقڕ ده‌كه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی ته‌نێكی نامۆ بێت و شایانی مانه‌وه نه‌بێت، به‌ڵكو تاكه وڵاتێكی ئیسلامی سهركهۆنهی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه كه به‌سه‌ریاندا هاتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كورد به خۆیان به‌رگری له‌خۆیان ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی به ناوی ئیسلام دوژمنایه‌تیان ده‌كه‌ن و به كافر دایانده‌نێن، به‌قه‌د وڵاتێكی مه‌سیحی ئازادیان له باری زمان و رۆشنبیری پێنه‌دراوه. ده‌سته و رێكخراوه‌كانی به‌رگری له كورد له فه‌ره‌نسا وئه‌ڵمانی له ژماردن نایه‌ن.
نوسه‌رێكی كورد ده‌نوسێت : ( ده‌سته ئیسلامیه‌كان بۆ موسڵمانان له جیهان ده‌گرین، ئه‌مه‌ش حه‌قه، به‌ڵام ئه‌وان هیچ باسی كوردستان و كورد ناكه‌ن كه كوردستان نزیكتره و ئه‌مه‌ش ناحه‌قیه) (3). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌مان هێنایه‌وه كه به نیسبه‌ت كورده‌وه ئیسلام هاوته‌ریبی عروبهته، ئه‌وه‌ش نامۆ نیه كه له مێژووی شێوازی جێگره‌وه‌ی ئیسلام ده‌ركه‌وتووه و ئه‌وه‌ش جێگه‌ی سه‌رسوڕمان نیه كه ئه‌مڕۆ رۆشنبیرانی كورد روبكه‌نه وازهێنان له ئاینداری ئیسلام و خۆیان لێ لاده‌ن و هه‌وڵی زیندوكردنه‌وه‌ی بناغه‌یه‌كی ره‌سه‌نی جێگره‌وه له جێگه‌ی بناعهیهكی سه‌پێنراو كه تا ڕاده‌یه‌كی به وه‌همی دایده‌نێن، كه تاچه‌ند په‌یوه‌ندیان پێوه بوو له‌ناو چون یان خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌وه زه‌لیلی كردوون.
له‌و پارادۆكسه‌ی له ژیانماندا هه‌یه ئێمه‌ی عه‌ره‌ب ، ئێمه تا ئێستاش وا داده‌نێین كه مرجی هه‌ڵسانه‌وه و رابونمان كه رووینه‌داوه ئه‌وه‌یه كه له رۆژئاوا رزگار بین، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی رزگار بین زیاتر دهیڕوتانینهوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژئاوا قه‌ده‌رێكی مارفی و تازهگهریهكه كه نا‌توانیت لێی ده‌رچیت، ده‌بوایه رێگه‌یه‌كی دیكه‌مان بگرتایه‌ته‌به‌ر. وادیار كورد به هۆشیاریه‌وه بێت یان به بێ هۆشیاری هه‌مان هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه و هه‌مان هه‌ڵه دوباره ده‌كه‌نه‌وه، هه‌مان پارادۆكسه. مهرجهكهیان بۆ بنیاتنانی وڵاتێكی سه‌رده‌می رزگاربوو له عه‌ره‌ب یان رزگاربوون له تورك یان رزگاربوون له فارس له رێگه‌ی رۆژئاواوه وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌مان رائهگهن بۆ لای ئه‌وان و له‌وانه‌یه لهدواب ئه‌وه ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت مه‌رجیان ئه‌وه‌ی له رۆژئاوا رزگار بن بۆ بنیاتنای میله‌ته‌كه‌یان. له‌م حاڵه‌ته‌دا وه‌كو دیاره روی ده‌كه‌نه دامه‌زراندنی ئومه‌ت/ ده‌وڵه‌ت به هۆشیاریه‌كی تێكچووه‌وه. ئاسان نیه به ویستی خۆت له دو‌ژمنێك رزگارت بێت به ویست و هۆشیاریه‌وه ملكه‌چی ئه‌وی تر بیت، مێژووی هاوبه‌ش و فره‌شوناس و رۆنشبیری تێكه‌ڵ و بهیهكداچو.
ده‌بێت راستبونهوه به‌ره‌و خود بێت، به دروستكرندی خودی مێژووی خود، به د‌رك كردن به پێكهاته‌كانی شوناسهكهت، واته ده‌بێت له سه‌ره‌تا و كۆتاییدا خاوه‌نی خودی خۆیان بن.
به‌شی یه‌كه‌م
ده‌رباره‌ی چه‌مك و كێشه‌ی نوسین له‌سه‌ر كورد
( شتێك نیه به كه‌مترین شێوه جاری مرابێت و زیاتر په‌رشوبڵاو بێت له شوناسی هه‌ر یه‌كێك له‌وێدا شتێك نیه سه‌ختتر له‌وه‌ی زیاتر دهرومهتمان به‌ده‌ستبێنین له‌و كاته‌ی كه ئاوێنه‌یه‌ك نه‌بێت وێنه‌كه‌ی ده‌ربخات) جان فرانسوا ماركیه، ئاوێنه‌ی شوناس.
1- ده‌رباره‌ی چه‌مكی ئیتنی
ئه‌وه‌ی یه‌كجار سه‌خته لێره‌دا ئه‌م چه‌مكه دیتری بكرێت، هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌به‌ر دوو هۆكار: یه‌كه‌م/ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵه ده‌چه‌سپێت به زه‌روره‌ت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵی تردا ناسه‌پێت و، له‌وێشدا ترسناكیه‌كه له گشتاندندایه، ده‌زانین كه سه‌لامه‌تی و شه‌رعیه‌تی چه‌مكه‌كه له‌وه‌دا وه‌رده‌گرێت كه ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی له‌سه‌ر بارودۆخ و وه‌زعی زۆرتردا. دووه‌م/ كۆمه‌ڵه‌كه له گۆڕانی به‌رده‌وامدایه و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕؤ له وهسفكردنیدا راست ده‌رچێت له‌وانه‌یه سبه‌ی ده‌رنه‌چێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیمهتی ئیتنی له شتی شاراوه گۆڕاوه و له‌وه‌ی دیار بێت جێگیره، واته ئه‌وه‌ی به راسته‌قینه دانرابێت له‌وانه‌یه تادوا راده وه‌همی بێت، هیچ شتێك نیه ئه‌وه‌نده ( گۆڕاو بێت به‌قه‌د ئه‌و سیفه‌تانه‌ی كه‌وا ده‌زانین جێگیرن) .
A- نه‌ته‌وه‌ی و پره‌نسیپ
بۆ دیاریكردنی چه‌مكه‌كه پێویستمان به تێگه‌یشتنی نه‌ته‌وه یان ره‌وتی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌یه به‌و پێیه‌ی كه به‌ستنه‌وه و په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز له نێوان ئیتن و فكر نه‌ته‌وایه‌تی هه‌یه، ئێمه له سهرهئنجامدا ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵه‌ی ئیتنی به خۆی كهمهڵێكی نه‌ته‌وه‌ییه كه تا ئێستا نه‌یتوانیبێت یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی هێنابێته‌دی. ره‌وتی نه‌ته‌وایه‌تی پرهسیپێكی سیاسیه له‌و رێگه‌یه‌وه باوه‌ر به‌وه ده‌كرێت كه یه‌كێتی سیاسی له‌سه‌ر بناغه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دێته‌دی و ده‌بێته هۆكاری گونجاندنی نێوان باری نه‌ته‌ویی و سیاسی، شتێكی ئاساییه له رووی سۆزی بنه‌ماییه‌وه و به هۆكاری به‌رده‌وامی پهڕهدهسێنێت بۆ بزوتنه‌وه. پێشێلكردنی بنه‌مای ئهكتیڤڤی ده‌كات و ده‌بێته هۆكاری توڕه‌بونی به كۆمه‌ڵ، ئه‌گه‌ر پرهسپپهكه هاته‌دی ده‌بێته هۆكاری ره‌زامه‌ندی گستی. هه‌میشه مه‌رجێك له ئارادایه نه‌بێته ( هۆكاری یه‌كتربڕی سنوری سیاسی له‌گه‌ڵ سنوری ئیتنیدا). (4)
وه‌كو گێلنه‌ر ده‌یبینێت : پێشێلكردنی بنه‌مای نه‌ته‌وایه‌تی له تاكه حاڵه‌تێكدا رووده‌دات ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی سیاین له ده‌ره‌وه‌ی زۆرینه‌ی مه‌حكوم كرا‌و بن،ب زۆر ئاساییه ده‌سه‌لاتدارانی به‌ده‌ر له كه‌مینه لایه‌نگیری زۆرینه‌ن، به‌ڵام كێشه‌كه له حاڵه‌تی دیكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت به‌نیسبه‌ت ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن كه‌مینه‌ی ئیتنی. شتێكی سروشتیه‌كه حاكمی به‌ده‌ر له كه‌مینه لایه‌نگیری زۆرینه‌ن وه‌كو حاڵه‌تی نمونه دیراسه‌ت كراوه‌كه‌ی خۆمان ( عه‌ره‌ب – كورد)، بۆیه خودی بنه‌ماكه وه‌كو خۆی به‌به‌رده‌وامی پێشیل ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات تایبه‌تمه‌ندی ئامڕازێك بێت بۆ ئاراستنی پره‌نسیپ.
ئه‌وه‌ی ئه‌ركی ده‌وله‌ته كه به به‌رده‌وامی پارێزگاری له پره‌نسیپ بكات، ( ده‌وڵه‌ت تۆڕێك داموده‌زگای دیاریكراو بههتایبهتی سیستمی فه‌رزده‌كات) (5)، ئه‌وه‌ی دیار‌و رونه كه كۆمه‌ڵه‌ی ئیتنی به ده‌وڵه‌ت یه‌كده‌گرێت واته به سیستمی ده‌وڵه‌ت، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی هه‌ر چۆنێك بێت ناتوانێت خودی خۆی و بونی خۆی بێنێته‌دی و كیانی نه‌ته‌وه‌یی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و به بێ ده‌وڵه‌ت هه‌بێت و بسه‌پێنێت، ( یهگهی سیاسی جێگیر هه‌یه…سه‌لمێنراوه و به شێوه‌ی سه‌نگی مه‌حه‌ك وه‌كو مه‌رجێكی زه‌روری بۆ نه‌ته‌وه) (6). پهیوهنجی نێوان ڕژێم / ده‌وڵه‌ت و نهتهوهوامان لێده‌كات كه چه‌مكی كۆمه‌ڵه‌ی ئیتنی درهبخهین، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه باوه‌ڕی به هاوته‌ریبی نێوان یه‌كێتی سیاسی و نه‌ته‌وایه‌تی هه‌یه و هه‌وڵ ده‌دات له رێگه‌ی ده‌وله‌ته‌وه ئه‌وه بێنێته‌دی و ده‌بێت پره‌نسیپ هه‌ڵقوڵاوی پێویستی بابه‌تی ته‌بایی و گونجاندن بێت. له حاڵه‌تی دیاریكراودا، كۆمه‌ڵه سیاسی له مێژوودادهركهوتن مكوڕبون له‌سه‌ر ته‌بایی و گونجاندن له نێو كۆمه‌ڵه ئیتنیهكهیاندا ووای لێ‌كرد كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتێكدا بێت كه سه‌رقاڵی ئایدیۆلۆجیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بێت ( 7). ده‌بێت جیاوازی له نێون كۆمه‌ڵكی چالاكی ئهكتیزی نه‌ته‌وه‌ی و كۆمه‌ڵێكی ته‌پیو بكه‌ین، یه‌كه‌م كه مۆركی بزوتنه‌وه وه‌رده‌گرێت و به‌دوای به‌رجه‌سته‌كردنی تایبه‌تمه‌ندی رۆشنبیری خۆی له ده‌وڵه‌تێكدا ده‌گه‌ڕێت، به‌ڵام دووه‌م رازی بوو به له ژێر باڵی كۆمه‌ڵه‌ی تر له ژێر ركێڤی ده‌وله‌ت بمێنێته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام ئاماده‌یه بۆ جیابونه‌وه له ده‌وڵه‌ت. زۆرجار دووه‌م جۆرێكی لاته‌ریك و كۆبونه‌وه‌ی كشتوكاڵیانه‌یه و، كۆمه‌ڵگه‌ی كشتوكاڵیش بۆ پرنسیپی نه‌ته‌وه‌یی گونجاو نیه ( 8)، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌ی تیرههی به شێوه‌یه‌كی گشتی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییان هه‌نوكه‌یی و گۆڕاوه و به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه، به‌ڵكو بونیان وا فه‌رز ده‌كات كه( بژارده و په‌یوه‌ندیه‌كانیان كراوه بێت (9).
B– زاراوه‌كه و په‌ڕه‌سه‌ندنی ناوه‌ڕۆكه مه‌عریفیه‌كه‌ی
زاراوه‌ی ( ئیتنیك) له نزیكه‌ی ساڵی 1787 ده‌ركه‌وت، ناوه‌ڕۆكه مهعریفیهگهی به درێژایی هه‌ردوو سه‌ده‌ی پێش‌و گۆڕانكاری به‌سردا هات، و هه‌ندێك جار ئاراسته‌ی سه‌لبی وه‌رگرت و، ئیتنهكان كۆمهڵههنامهسیحیهكان بون و به 0 دڕنده‌یی) ناونران به‌و پێیه‌ی كه شارستانیه‌كان ته‌نها خه‌ڵكی شارتانیه‌تی یه‌هود مه‌سیحی بن. له نزیكه‌ی ساڵی 1950 له‌گه‌ڵ زاراوه‌ی تیره بهیهكداچون به پێیه‌ی به‌و خه‌ڵكانه ده‌وترا كه ناجێگیر بون و كۆچه‌ری بوون و به شێوه‌یه‌كی دیاریكراو ئیتنیه‌كان ئه‌وانه‌بوون كه له‌و مێژووه‌یان قۆناغی كۆڵۆنیالیان نه‌زانی، ئه‌وان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر دڕنده‌بوون. به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ستی ئپتنی ئه‌وه‌یه كه له قۆناغی پێش كۆڵۆنیالی بێت وواته له قۆناغی ره‌وره‌وه‌ی پێكهاتنی ئومه‌ت، واته ئه‌و هۆشیاریه‌ی ئینتیما بۆ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی زمان ورۆشنبیری سیاسی بۆماوه‌یی له رابردوویه‌كی هاوبه‌ش. به شێوه‌یه‌كی ئاسایی هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كی كه ئه‌م هه‌سته‌ی له‌سه‌ر زاڵ بێت مكور بوو له‌سه‌ر راستكردنه‌وه‌ی مێژووه‌كه‌ی و به‌شه‌رعی كردنی، ئه‌و دووباره ئایدیۆلۆجیانه و به ناوی نزیكایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌همیانه راڤه‌ی ده‌كات یان دووباره كۆمه‌ڵه‌كه له رێگه‌ی ئه‌فسانه‌ی بنه‌چه‌یه‌كی گریمانه‌كراو بنیات ده‌نرایه‌وه . له‌گه‌ل هاتنی روداویكۆڵۆنیالیزم ئیتن و تیره یه‌كسان كرا به مه‌به‌ستی وه‌لانانی ئومه‌ت، به‌تایبه‌تی كئڵۆنیالیزم به ئه‌نقه‌ست هه‌وڵی دورخستنه‌وه‌ی زاراوه‌ی ( ئیتنی) ده‌دا و (تیره) و ( لایه‌ن)ی به مه‌به‌تسی سیاسی به‌كارهێنا (10).
كۆمه‌ڵه‌ی ئیتنی هه‌میشه پشت به بڕێك سیمهت و سومبولی هاوبه‌ش ده‌به‌ستێت، له‌و رێگه‌یشه‌وه خۆی پێشكه‌ش ده‌كات و جیای ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خیڵكی تر به‌و شێوه‌یه بیناسن، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت بوترێت ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه رۆشنبیری و سومبولیهههاوبشیانهی نێوان كۆمه‌ڵه‌كه كه وای لێده‌كات تاكو ته‌نیا بێت و به‌م واتایه ئیتنیه كه هانی هه‌ستی شوناس و ئینتیما و ئه‌و ده‌ربڕینانه ده‌دات كه له‌وه‌وه به‌رهه‌مهاتوون . (11).
ئه‌وه‌ی رونمان كرده‌وه، واته كه‌مینه/ ئیتن چه‌مكێكه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ژماره نیه به‌ڵكو واتایه‌كی سیاسیه، واته كه‌مینه له‌وكاته‌دا كه‌مینه كه به‌لاوازی به‌شداری ده‌سه‌ڵات ده‌كات به‌و پێیه‌ی مافی كۆمه‌ڵێكی دیكه ده‌خوات و، ئێمه له‌وه ئاگادارین كه ئه‌م زاراوه‌یه‌ی له‌و كاته‌دا له رۆژئاوا ده‌رخرا به‌مه‌بستی كه‌مینه به پێی ژماره له وڵاتێكدا بوون كه زۆرینه‌ی ره‌گه‌زی زاڵ بوون تێیدا. ئه‌مه له‌سه‌ر كورد ناسه‌پێت. ئه‌وان له ناوچه‌ی كوردستانی یه‌كگرتوو كه‌مینه نین، به پێكهاتنیان له چه‌ند وڵاتێك وای لێهات به كه‌مینه ناوبنرێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شداریان له ده‌سه‌ڵات لاواز بوو یان له وڵاتانێك كه توخمی تر زاڵ بوو نزیك بوو له نهیوون.
C– مرجی هاتنه‌دی
ژماره‌یه‌كی مه‌رج هه‌یه پاڵ به ئیتنهوه ده‌نێت كه پره‌نسیپه‌كه بێته‌دی( واده‌كات رۆشنبیری له‌و وڵاته‌كه‌ی گونجاو بێت له‌گه‌ڵ سیاسه‌تدا)، له‌وانه‌ش توندبونی سه‌ركوتكردن زوڵم، ئه‌مه‌ش واده‌كات كۆمه‌ڵه‌ی ئیتنی ده‌ستده‌كات به گواستنه‌وه به‌ره‌وه هه‌وڵدان ئه‌و كاره بێته‌دی، كۆڵۆنیالیزمیش به پاڵنه‌رێكی داده‌نرێت له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بناغه‌ی نه‌ته‌وه‌یی. گرنگترینیان به تیبه‌تی چه‌مكی هاوڵاتیبون هاتبێته‌دی له وڵاتێك كه توخمه جیاوازه‌كانی تێدا بژین (12). ئه‌گه‌ر هاوڵاتیبون كه په‌یوه‌ندیه‌كی یاسایی كۆمه‌ڵایه‌تیه له نێوان تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگای سیاسی /ده‌وڵه‌تدا، له ڕێی یاسا و ده‌ستوره‌وه ده‌وڵه‌ت پارێزگاری ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌ت تاكه‌كان ده‌كات و تاكه‌كان یه‌كسان ده‌كات و له‌سه‌ر تاكه‌كان وافهرزدهكات كه وه‌لایان بۆ ده‌وڵه‌ت بێت و په‌نا بۆ یاساكه‌ی ده‌به‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان، له سیستمی نوێی دیاریكراو بونی نیه، له‌مباره‌شه‌وه ئاره‌زووی كۆمه‌ڵه‌ی ئیتنی له رزگار بوون له زاڵبون و خۆفه‌رزكردنی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دیكه كارێكی شه‌رعی ده‌بێت. به‌م واتایه هاوڵاتیبونئهو راده و سنوره رێگرهیه بۆ هه‌ر نیازێكی نه‌ته‌وه‌یی و، ئه‌وه‌ش زه‌مانی تێكه‌ڵبون بۆ له‌ناوبردنی پاردۆكسی نێوان شوناسه‌كان و، له‌هه‌مان كاتدا ناهبوونی ده‌بێته كۆسپ له‌به‌رده‌م تێكه‌ڵبون و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌جوڵێنێت.
له‌وانه‌یه نه‌توانین به فیعلی وه‌سفی كۆمه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌ین به‌وه‌ی ئیتنیه و هه‌وڵ ی به‌دیهێنانی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی ده‌دات به بێ تێبینی ئه‌مه‌ی خواره‌وه: