کریستیان بۆهمە: بایدن سیاسەتێکی تازە دەگرێتە بەر دژی ریاز ، وەلی عەهد دەکەوێتە دابڕانی سیاسیەوە.
بەکوردی کردنی/ پشکۆ ئەمین
Christian Böhme تاگس شپیگڵ
وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رەخنە لەسعودیە دەگرێت دەربارەی کوشتنی رەخنەگرو بەرهەڵستکاری رژێمی سعودی جەمال خاشوگچی، ئەم رەخنەگرتنەی ئەمریکا، رەنگە ببێتە خاڵی تێکچوونی پەیوەندی نێوان سعودیەو ئەمریکا.
سیخوڕی سی ئای ئەی ئەمریکی Haines Avril ئەڤریل هەنیس، رۆژی هەینی راپۆرتێک کە راپۆرتێکی تێرو پڕ، کە تەنها چووار لاپەرەبوو بڵاو یی کردەوە، کە تیایدا دەڵێت: ئێمە وای بۆ دەچین کە وەلی عەهد شازادە محەمەد بن سەلمان، بریاری گرتن یان کوشتنی رۆژنامەنوس خاشوکچی لەتورکیا دەرکردووە. لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لەساڵی 2017 وە شازادە دەستی گرتوە بەسەر هەموو دامو دەستگای سیخوڕی عەرەبستانی سعودیەدا و ئاگاداریی هەموو کردەوەیەکە، بۆیە ناکرێت کارێکی وەها بەبێ ئاگاداری ئەو کرابێت یان بکرێت.
نەمانی پەیوەندی نیوان واشنتۆن و سعودیە
بەمانایەکیتر، گلەی و لۆمەکردنی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ دەسەڵاتدارەکانی عەرەبستانی سعودی بە کردار لەسەر کوشتن و تیرۆرکردنی رەخنەگری مەملەکەتی سعودی خاشوقچی لە ئەستەمبول، بڵێیت ئەمە خاڵی پچران و نەمانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان واشنتۆن و ریاز بێت. دۆناڵد ترەمپ دەستی ولی عەهدی گرتبوو، هەرچی دەکرد گوێی پێنەدەدا و بۆشی پەردەپۆش دەکرد. لای ترەمپ گرنگ بەردەوامی بازرگانی بوو لەگەڵ سعودیەدا ، لەکاتێکدا ئەوەی کە روویدا ناشیرینترین کار بوو لەمێژوودا.
جێگرەوەکەی ترەمپ سەرۆکی تازەی ئەمریکا جۆ بایدن رازی نابێت بە شاردنەوەی وەها کارێک، بۆیە لەم رۆژانەدا کۆتایی هێنا بەهاوکاریەکانی ئەمریکا بۆ سعودیە لەشەری یەمەندا، بایدن دەربارەی شەرەکەی یەمەن دەڵێت: ئەمە کارەساتێکی ستراتیژی و مرۆڤایەتیە کە روو دەدات.
ئێستا لە ئەمریکا باس لەکوشتنی خاشوقچی دەکرێت، بەو شێوە نارەواو درندانەیەی کە کوشتیان. ناوی بکوژەکان و ئەوانەش کە لەپشت بکوژەکانەوەن دەوترێن و ناودەبرێن و سزا دەدرین. ئەمریکا سزا دەسەپێنێت بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە سعودیەکاندا کەدەستیان لەو کارەدا هەبووە، تا ئێستا ناوی وەلی عەهد خۆی لە ناو سزادراوان و بکوژاندا نیە.
ئەمە دابرینێکی سیاسیە
گیدۆ شتاینبێرگ ( Guido Steinberg )سیاسەتمەدارو شارەزا لەسیاسەتدا دەڵێت: ئەمە هەنگاوێکی ژیرانەیە، ئەوانەی لە کوشتنی خاشوقچیدا بەشداربوون ئێستا بەڕێگەی دابرینی سیاسی سزادەدرین. رێگەی دابران لە سیاسەت و نەهیشتنی سەفەرکردن سزادانەو لە کۆمەڵگە و لەسیاسەت دوور دەخرێنەوە. رێگەیان نادەن کە عەرەبستانی سعودی بەجێبهێڵین بێنە ناو ئەوروپا، ئەوانەی لە دەرەوەی سعودیەن دەبێت زۆر بە باشی بیربکەنەوە کە ئایا ئەیانەوێت پەیوەندیان بە وەلی عەهدەوە بمێنێت؟ ئایا تا ئێستا پەیوەندیان بەوەلی عەهدەوە هەر ماوە؟ ئەمە دابڕانی سیاسیە و کاریکی ژیرانەیە.
بە ناراستەوخۆ، ئەمە داوای هاوپەیمانە ئەمریکیەکان نیە لەسعودیەکان، بەڵکوو پیویستە سعودیەکان خۆیان بیربکەنەوە لە جێگرەوەکەی مەلیکە پیرەکەیان مەلیک سەلمان.
لە گەڵ ئەمەشدا شتاین بێرگی شارەزا پێیوانیە کە ئەمە هیچ لە دەسەڵاتی کۆنە خوازانەی مەمەلەکەتی عەرەبستانی سعودی و ترازووی هێز لەو وڵاتە کۆنەپارێزە ( کۆنزەرەتیڤە ) دا بگۆرێت. هیچ گوومان ناکرێت کە جێگەو شوێنی محەمەد کوری سەلمان زۆر قایمە و ناگۆررێت.
بەرپرسەکانی واشنتۆن ئەم راستیەیان لا ئاشکرایە،کە ئەمیر هەر لە سەرەتاوە هەستا بە فراوان کردن و قایم کردنی دەسەڵاتەکەی خۆی، هەرچی بەرهەڵستکارو رەخنەگری ناوخۆ هەبوو هەمووی دورخستەوەو لەسەر رێگەی لابردن و نەمان.
دەسەڵاتدارانی ئەمریکا باش دەزانین،کە عەرەبستانی سعودیە تا ئێستاش باشترین و گرنگترین هاوپەیمانیەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا و پیویستی پێیەتی، بە تایبەتی لە شەریدا لەگەڵ ئیران.
سەرەڕای هەموو ئەمانەش لەم کاتدا زۆر قورسدەبێت بۆ محەمەدی کوڕی سەلمان کە بتوانێت لەمەو پاش لە دەرەوەی مەملەکەتەکەیدا سیاسەت بکات،
بەوتەی شتاین بیرگ، وەلی عەهد/ محمەدی کوری سەلامان، پاش ئەم راپۆرتەی سی ئای ئەی کەسێکی زۆر نەخوازراوە لەئەمریکاو ئەوروپادا.