بەختیار نامیق: ئەو ڕۆژانەی هەمویان بە دوای نەوشیروان مستەفاوە بون.
بە درێژایی مێژو شۆڕشەکانی کورد لە بۆشایی سیاسی و سەربازیدا ئاستی خەباتیان بەرز بوەتەوە، یان بە هۆی ناکۆکی وڵاتانی زلهێزی ناوچەیی و جیهانیەوە وەک کارت دروستکراوە و بەهێز کراوە و دوای لە ڕێککەوتنەکاندا لەسەر مێزی گفتوگۆ فرۆشراوە، کورد نەیتوانیوە ئاراستەی ڕوداوەکان و بێهزی و بەهێزی دوژمنی بخوێنێتەوە و لەوێوە کار لەسەر درێژەدان بە خەباتی بکات، هەر بۆیە مێژوی کوردە پڕە لە ئاشبەتاڵ و یەکتر سڕینەوە و پاشکۆی وڵاتانی دەرەکی.
کاتێک پرۆسەی ئەنفالەکان دەست پێ دەکات بە هەمو پێودانگێک کورد مەحکوم بوە بە دوبارەی ئاشبەتاڵی 76 و، بەڵام لەبەر ئەوەی سەرکردەیەک داینەمۆی شۆڕشی نوێ و خۆی تاقانە سەرکردەی دوای ئەنفالەکان بو، وەک سەرکردەیەکی سیاسی و سەربازی دەیزانی کە نابێت مێژوو دوبارە بێتەوە، بوە هێزێکی گەورە و توانی ڕێ بگرێت لە دوبارەبونەوەی مێژو و نەهێڵێت ئاشبەتاڵ دروست ببێ، نەوشیروان مستەفا تاکە سەرکردەی مێژویی بوە کە بە قوڵی لە بەریەککەوتنی هێزە ناوچەیی و جیهانیەکان تێدەگەشت و دەشیزانی حکومی مێژو چۆنە، شارەزایەکی وردی مێژووی خەبات و سیاسی و سەربازی و ئابوری و جوگرای و جیوپۆلەتیکی و فەرهەنگی بو، ئەم باکگراوندە قوڵەی ئەم سەرکردەیە لە مێژوی خەباتی کوردی باشوردا نەبوە، هەر بۆیە توانی ببێتە داینەمۆی شۆڕشی خوڕاگری و بەردوامی بدات بە خەبات سەرەڕای ناوهەسەنگی هێز، دەیزانی و خوێندنەوەی تایبەتی هەبو بۆ حکومەتی عێراقی و ئاراستەی ڕوداوەکان لەناوچەکەدا، ئەمانەش وای کرد ببێتە تاکە سەرکردەی مێژویی کە نەهڵێت ئاشبەتاڵ ببێتە حکومی دوبارەی مێژو.
لەو کاتەدا ئەوانەی ناویان سەرکردە بو ئەگەر چی ماندو بون و خەباتیان کردوە، هەر لە بازنەی یەکەمی سەرکردایەتی هەموحیزبەکان تا بازنەی خوارتری سەرکردایەتی حیزبەکان باوەڕیان بە بەردەوامی شۆڕش نەبو کەوتبونە بەر حکومی دوبارەی مێژوی ئاشبەتاڵ، ئەو کات زۆربەی سەرکردەکان یان کوردستانیان جێهێشت یان لە ئێران بون، نەوشیروان مستەفا تاکە سەرکردە بو کوردستانی جێنەهێشت و توانی ببێتە مەدرەسەیەک بۆ خۆڕاگری و ڕێ لە دوبارەی مێژو بگرێ و خۆی ئامادە بکات بۆ ڕوداوەکانی دوای شەڕی ئێران/ عێراق و نەخشەی ڕاپەڕین دابڕێژێ و بتوانێ کورد بگەیەنێتە قۆناغی ڕزگاری و ببێتە ئەندازیاری ڕاپەڕین.
لەو کاتەدا نەک هیچ سەرکردەیەک لە کوردستان نەبو، بەڵکو نەوشیروان مستەفا میوانداری دەکردن بۆ ڕاپەڕین باوەڕیان پێی نەبو.
کاتێک نەخشەکەی نەوشیروان مستەفا سەری گرت و ڕاپەڕین دروست بو هەمو ئەوانەی ئێستا خۆیان بە سەرکردە و پێشمەرگە دەزانن هەمویان بە دوای کاک نەوشیروانەوە بون، کاک نەوشیروانیش دەیوست هەمو هێزەکان ئەوانەشی لە ڕۆژە سەختەکاندا باوەڕیان بە شۆڕش نەبو یەکبخات و بتوانن پێکەوە حکومێکی دروست بکەن، بە کورتی ڕۆژانێ بو هەمو ئەوانەی ئێستا خۆیان بە سەرکردە دەزانن بە دوای نەوشیروان مستەفاوە بون.
لە قۆناغی دوەم و قۆناغی حکومداری و دەوڵەتداری نەوشیروان مستەفا دەیزانی دەوڵەتداری و حکومداری لە سایەی ڕێککەوتنی ناستراتیژی و پاشکۆیەتی وڵاتان و ئیفلیج بونی دام و دەزگای حکومی وگەندەڵی، دوبارە دەبێتە فریادڕەس و پڕۆژەی ڕیفۆرمی گشتی و چاکسازی دەکاتە بەرنامەی خۆی و مەتبەخێکی سیاسی بونیاد دەنێ تا دوبارە ڕێ لە شکست و ئاشبەتاڵێکی تری دەوڵەتداری بگرێ و دەبێتە ڕابەری مۆدێلێکی تر لە سیاسەت و دەوڵەتداری.
لە ئێستاشدا کە حیزبەکان و دەوڵەت دوچاری دەیان نەخۆشی بوەتەوە دوبارە بە مردویش مەحکومن بەوەی جارێکی تر دوای نەوشیروان مستەفا بکەونەوە، بە جۆرێک نەوشیرون مستەفا لە سەرکردەیەکی سیاسی و سەربازی و ڕابەری دو قۆناغی گرنگ تەحویل بوە بۆ جۆرێک لە مۆدێل و کلتوری سیاسی و حکومداری.
وەک چۆن لە ڕاپەڕیندا هەمو سەرکردەکان مەحکوم بون دوای نەوشیروان مستەفا بکەون، بە مردویش لەگێژاوەی سفربونەوە و دوبارەی هەرەس و ئاشبەتاڵدا جارێکی تر مەحکوم دوای پڕۆژەکانی بکەون و بیکەنە کلتوری هەستانەوە.
- بابەتەکانی تری بەختیار شارەزوری
بەختیار نامیق: هەڵبژاردن ئەم حیزبانە بە کۆێ دەگەیەنێ؟
-بەختیار نامیق: سێ جوت برا شەش کەسیەکە.
-بەختیار نامیق: دانا ئەحمەد مەجید دەتوانێ چی بۆ گۆڕان بکات.؟
- All Posts