كارۆخ عوسمان: بەنۆرەیە…
بڵاوكردنەوەی سیناریۆی دان پێدانانی زیندانیانی بادینان لەلایەن ئاسایشی پارتی و بنەماڵە، دەرخەری ئەو ڕاستیانەی خوارەوەیە:
یەكەم/ لەسەردەستی مەسرور بارزانی، پارتی دابەشی دوو بەرە بووەو بەڕەھایی دژی یەكتر دەوەستنەوە، ئەوەش سوڵتەی ئەو حزب و بنەماڵەیە لە ناو دەبات و دانپێدانانی (حەقیقی) مەسعود بارزانی بەخیانەتەكانی و گەندەڵی و دزیەكانی سەرانی حكومەت ھەروانزیك و نزیكتر دەكاتەوە لەدادگای عادیلانەی گەلدا.
دووەم/ نیوەی پارتی لە ئاستی خوارەوە تانزیك لوتكەی حزب ( نێچیرڤان بارزانی، بەھۆی دۆسیەی زیندانیانی بادینانەوە لێكترازانیان بەڕوونی وەدەركەوتووە، ئەوە جگە لەو بەرەڵاییە ئیداریەی كە لەو كابینەیەدا نیوەی پارتی بەتەواوی وەڕەس و بێزار كردووە.
سێیەم/ بەھۆی دۆسیەی زیندانكراوانی بادینانەوە دۆسیە خراپ و بێزراوەكانی تریش ھەڵدرانەوە لەلایەن سەرانی ئەو حزب و بنەماڵانەی حوكم ومیدیاو كەسایەتیە ڕكابەرەكانەوە. ئەمەش زیانێكی گەورەیە لەسەردەستەڵاتی خۆیان.
چوارەم/ بەھۆی ئەو دۆسیەوە ھێزەچەكدارەكانی سەر بەپارتی بێ چەندوچۆن دابەشی دووبەرە بوون و نیوەیان بەتەواوی دژی ئەو جۆرە حوكم و ڕژێمە ئەمنیەی مەسرور بارزانین. نیوەی ئەوچەكدارانە لە تەواوی سیاسەتی ئەوكابینەیە توڕەن.
پێنجەم/ بەھۆی دۆسیەی بادینیەكان بەتایبەت مەھزەلەی دانپێدانان نیوی پارتی بەنیوەی بارزانیەكانیشەوە ڕازی نین و بەكردەی خۆكوژی دەیبینن.
شەشەم/ نیوەی جەماوەرو ڕێكخستن و میدیاكارو فەرماندە عەسكەریەكانی پارتی پێیانوایە پارتی بەھۆی ئەودۆسیەوە ھیچ ئیعتباڕێكی سیاسی و ئەمنی و دیپلۆماسی نامێنێت وسیناریۆلە دوای سیناریۆحەجمی دادەبەزێت.
حەوتەم/ ھەر بەھۆی ئەو دانپێدانانە نامۆیەوە نیوەی پارتی لە ئەمنیەتی خۆیان دوودڵن وھیچ متمانەیەكیان بەڕۆژ و شەوەكانی ژێرسێبەری ئەو كابینە پۆلیسیە نیەو، وەك ئەوانی ترڕۆژەكانی كۆتایی عمری ئەوحكومەتە دەژمێرن.
ھەشتەم/ دۆسیەكە نیوەی پارتی لەوەتێگەیاند كە ئەو كابینەیە شاھیدیدرۆزان بەپارەو سامانی گشتی دەكڕێت لە پێناوچەواشەكردنی خەڵك و مانەوەی دەستەڵاتی داپڵۆسێنەر، بەمەش تا دێت گیرفانی گەل بەتاڵتردەكات.
نۆیەم/لە دونیای دەرەوەی ئێمەدا ھێزەچەكدارەكان لە پێناو پاسەوانیكردنن لە بڕیاری دادگا، بەڵام ئەو دۆسیەیە ھەموانی تێگەیاند كە لەسێبەری حوكمی بنەماڵە بەگشتی و كابینەكەی مەسروربارزانی بەتایبەت دادگا لەخزمەتی بڕیاری پۆلیسی وچەكداری خێڵ ومافیا و میلیشیایە.
دەیەم/ دۆسیەی زیندانی كراوانی بادینان دەریخست كە سەرۆكی ئەوكابینەیە عینادێكی عەشایەرەو كادری سیاسەت و ئیدارە نیە، بۆیە نیوەی پارتیش پێیان وایە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گوزەران و ژیانی خەڵك بەتێكڕا بەرەو خراپی دەڕوات، ئەمەش نیشانەیە بۆ شۆڕش وڕاپەڕینی جەماوەری.
یازدەھەم/ بەھۆی دۆسیەی زیندانیكراوانی بادینانەوە كونسوڵی ئەمریكاو چەندین وڵاتی تر نامەی سەركۆنەیان گەیاندۆتە دەستەڵات و داوایان لێدەكەن واز لەپێشێلكردنی مافەكانی ئینسان بێنن، چونكە لۆئەوانیش دەركەوتووە ڕژێمی حوكمی ئەو حزب و بنەماڵەیە ڕێز لەكۆمەڵگاكەی ناگرێت.
دوازدەھەم/ سیناریۆ نابوت و وێنە چوەكەی ئاسایشی پارتی سەبارەت بەدانپێدانانی گیراوانی بادینان نەك ھەرگەل بەگشتی تەنانەت دوولەسەرسێی جەماوەری پارتیشی ھێنایە پێكەنین و مەسرور بارزانی بە سیناریستێكی لاواز دەرخست.
سێزدە/ بەپێی وەرگرتنی عەینیەیەك لەناو ڕێكخستنی پارتیدا ڕاستیەك دەركەوتووە، ئەویش وەڕەسی خەڵك بەگشتی و نیوەی جەماوەری پارتی بە تایبەت، وای كردووە شارو دێھات بە تێكڕا چاوەڕێی شەرارەی شۆڕش بن.
ئەوێ دەمێش سیاسەتی چەوت ومافیاكانی حوكم ھەربەڕاستی توشی دانپێدانانی یاسایی دەبنەوە.
ئیتربە نۆرەیە