پشتیوان جەمال: هەرێم… کێ دیمەنەکە بە وردی دەخوێنێتەوە؟
سروشتی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان لەکابینەکانی پێشوتر هەندێک جیاوازیی هەبوو، بەبەراورد بە کابینەی نۆیەم دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان لە پەراوێزی پرۆسەی سیاسی کاری ئەمنیی و هەواڵگریی خۆیان دەکرد و تەنها لە پرسە هەستیار و گرنگەکانی حزبی و حکومی خۆیان دەردەکەوتن، بەهەندێک زیادەڕەویەوە. دوای دروستبونی کابینەی نۆیەمی حکومەت بە سەرۆکایەتیی مەسرور بەرزانی، رۆژ بە رۆژ هەژمونی عەقڵی هەواڵگریی و ئەمنیی جێگە بە عەقڵ و لۆژیکی مەدەنی و یاسایی و سیاسی لێژ دەکات، چونکە مەسرور بەرزانی جگە لە خۆی کە پیاوێکی هەواڵگریی و ئەمنییە، پشتیشی بە ستافێک بەستووە، کە زیاتر لە کاریی هەواڵگریی و ئەمنییەوە شارەزان بە هۆی نزیکایەتیی پشتریان لەڕێگای کارکردن لەگەڵ خۆیدا.
لەم جۆرە لەحوکمڕانیکردنەدا دۆخێکی هاوشێوە لەدەسەڵاتی قوڵ”السلطة العميقة” دەرکەوتووە،کە حکومەتە دژەکان و هەموو ئەو کەسانەی کە ناڕازین لە ئەدای حوکمڕانیەکەی بەگشتی و سیاسەت بە تایبەتی سەرکوت دەکات، ئەم دەستەولایەنە لە ناو پەیکەری حکومەتدا بوونەتە حکومەتێکی سێبەر، بە باڵی سەربازی و لەژێر ئایدیۆلۆژیادا، بە حزبێکی دیاریکراو بەستراوەتەوە کە فەرمانەکانی لە ڕێبەرێکی ئاشکرایان یان شاراوەوە وەردەگرێت، بەدەر لە یاساو مەرجی حوکمڕانی نمونەی سزادانی شەش کەس لەچالاکوان و ڕۆژنامەنوسانی دەڤەری بادینان. پیشاندانی ئەو دەسەڵاتە قوڵەی ناو کابینەی نوێیە، کە پێش وەختە سەرۆکی حکومەت بڕیاری لەسەر ئەو کەسانە داو هیچ هەلێکی بۆ دادگاو پارێزەران نەهێشتەوە تا بتوانن داکۆکی لەو ڕۆژنامەنووس و چالاکانە بکرێن و تاوانی پێش وەختەی بەسەردا سەپاندن. دواتریش بە پێچەوانەی هەمو عورفێکی یاسایی ڤیدۆی دان پێدانانی تاوانەکانیان بڵاوکردنەوە،کەلەکاتێکدا هیچ یەک لەم بەڵگانە لای دادوەر پشتڕاست نەکراونەتەوە! ئەم جۆرە کردار و ڕەفتارانە جگە لەوەی گەڵتەکردنە بە دادگاو سیستمی دادوەری، خوێندنەوەیەکی تری نیە. نمونەی هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی دکتۆر غالب بەشێکیتری ئەم هەنگاوانەیە کەسەرۆکی حکومەت هەوڵ دەدات دادگا ئەتک بکات و هیچ ڕۆڵێکی بۆنەمێنێتەوە بەئاشکراو بەبەرچاوی خەڵکەوە کابرا هەوڵی داوە کەسێک تیرۆر بکات کەچی لەئاستی باڵاو سەرۆکی حزب و حکومەت پارتی بەرگری لێدەکات و ئەوانەی هاوکاری تیرۆرەکەیان کردووە بەفشار ئازادیان کردن! ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە دەسەڵاتی دیکتاتۆری لە کوردستان هەنگاوی خێراتر ئەنێ بۆ ئەوەی هەمان سیستمی بەعس و هاوشێوەکانیان، بەر جەستە بکات. ئهگهر سياسهت وهكو (ماكيافيلي) تهعريفى بۆ كردووه كه بهدهره لهئهخلاق و، ئامانجى سهرهكى، سياسهتيش به پێى تهعريفى ئهو (الغايه تبرر الوسيله) ، واتا لهپێناو گهيشتن به ئامانج ههموو شتێك رهوايه ئهمهش رێك ئهو سياسهتهيه كه ئەم چینەی ناو کابینەی نۆیەم پەیڕەوی لێدەکەن.
كاتێك ئهخلاقيش لهناو سياسهتدا هيچ بههايهكى نامێنێ، ئيدى زۆر ئاساييه درۆى رۆژانه بكات، خيانهتى وهرزى بكات، داروبهردى كوردستانيش بسوتێنێ تهنها بۆ مانهوى خۆى كه ئهمهش تاكه ئامانجيهتى.