عیماد عه‌لی: به په‌ڕۆیه‌كی پوتركاو ده‌یبینێت و زه‌نده‌قی لێ چووه!
چه‌ندین جار ئه‌ردۆگان داوای دابه‌زاندنی ئاڵای كوردستانی له كه‌ركوك كرد و وتی: ئه‌م هه‌ڵه‌یه راست بكه‌نه‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی فه‌رزی بكات و كه‌س به قسه‌ی نه‌كرد، كه‌چی به‌هه‌ڵه و ده‌ستی خۆمان له ناوچه‌دابڕاوه‌كان دامانبه‌زاند، چه‌ندین جار ئه‌ردوگان و سه‌ركرده‌كانی تورك گاڵته‌یان به نه‌خشه‌ی كوردستان كرد كه‌چی یه‌كجار ئاڵای توركیا له سلێمانی سوتێنرا، ئه‌ردوگان هه‌ڕه‌شه‌ی كرد، سه‌ركردایه‌تی كورد زه‌نه‌قی چوو و وای ده‌زانی كوفری هه‌موو پیرۆزیه‌كانی كردووه و داوای لێبوردنی كرد‌و ملكه‌چی توركیا بوو ( لێره‌دا باسی ره‌فتار و بیروبۆچنی ده‌وڵه‌ت باخچه‌ی توندڕه‌وی نه‌ته‌وه‌په‌رستی شۆفینی ناكه‌ین).
شۆفینیه‌ت و فاشیه‌ت بگاته ئه‌م راده‌یه، واچاكه باسی نه‌كه‌یت، به‌ڵام زۆر جار قسه و دژایه‌تی هه‌ر شت و بابه‌تێك بێت، له چه‌ند حاڵه‌تێكدا ده‌رده‌كه‌وێت، لهزانهش؛ یان ئه‌و بابه‌ته ترسی قووڵی له ناخت‌دا دروست كردووه و ناوێریت رووبه‌روو قسه بكه‌یت و له تواناتدا نیه به‌رامبه‌ر بدوێیت و نه‌یاره‌كه‌ت له‌ناوبه‌ریت. یان له ناخی خۆتدا به حه‌قی ده‌زانیت و ده‌ستی تۆ له خه‌فه‌كردنی ئه‌و مافه هه‌یه و ده‌ركه‌وتنی راستیه‌كه‌ی زیانت پێ ده‌گه‌یه‌نێت، یان تۆ به‌خۆت مێژوویه‌كی فشهڵت هه‌یه و غه‌درت له خه‌ڵكی تر كردووه و به ده‌رخستنی هه‌ر حه‌قیقه‌تێك به خۆت و داروده‌سته و ته‌نانه‌ت گهلهكهشت وه‌كو به‌فری به‌ر هه‌تاو ده‌توێنه‌وه. لێره‌دا هه‌مووی له‌سه‌ر ئهدوگان و توركیا ده‌چه‌سپێت، ئه‌وان به ده‌رخستنی ئیدۆیمی( خه‌سو له‌گه‌ڵ تۆمه و بوكێ گوێت لێبێت) له‌سه‌ر ئه‌م دوا گوته‌ی ئه‌ردوگان دێته‌وه، كه‌ناتوانێت راسته‌وخۆ قسه‌یه‌ك بكات له‌به‌رامبه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا بۆ كوردسنتان و پشتگوێخستنیی له لایه‌ن بایدنه‌وه، ئه‌و پوله‌ی نه‌خشه‌ی كوردستانی به‌هه‌لزانی بۆ ده‌رخستنی كه‌فوكوڵی ناخی.
هه‌موومان ئه‌وه ده‌بینین كه ئۆردوگان و باخچه‌لی هاوپه‌یمانیی شه‌و و رۆژ باس له ره‌سه‌نایه‌تی میله‌تی توركی تۆرانیی قهقاسی ده‌كه‌ن و به جموجوڵێك یان ده‌ركه‌وتنی چه‌مكی راسته‌قینه‌ی بابه‌ته‌كه حه‌قیقه‌تی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن. باس له پوتركاوی و بێ به‌هایی ئاڵای كوردستان ده‌كه‌ن، كه ته‌نها پولێك نه‌خشه‌ی كوردستانی له‌سه‌ر ده‌ركه‌وت خه‌ریكه له ترسا بتۆقن، كه باس له وشه‌ی كوردستان ده‌كرێت خه‌ریكه بگه‌ڕینه‌وه بۆ زمانه ئه‌سڵیه تۆرانیهكهی خۆیان و توركیشیان له‌بیر ده‌چێت.
له‌مه‌شدا،ئه‌وه‌تا خاڵه هاوبه‌شه‌كه‌ی تورك و فارس ته‌نها له دژایه‌تی كورد ده‌رده‌كه‌وێت و به ئاڵایه‌كی سه‌ربه‌رزی غه‌در لێكراو زه‌نده‌قیان چووه و زۆر شتی بێ بناغه و بنهاغهداریش لێ ده‌خوێننه‌وه .
تاكه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی دهمبهستكردنی ئه‌ردوگان و خه‌ڵكانی تریشه، كه‌كاری جدی بكرێت له‌سه‌ر یه‌كێتی و یه‌كبون و هاوكاری و هاوبه‌شی خه‌ڵكی كوردستان بۆ زیاتر خۆتوندكردن و بونیاتنانی بناغه‌ی پته‌وی پێویست و كه‌وتنه سه‌ر سكه‌ی دروست و له‌وكاته‌دا هه‌موو لێدوانه‌كانی دوژمنان ده‌بنه بڵقی سه‌ر ئاو،( هه‌رچه‌ند پێشوه‌خت ده‌زانین ئه‌م ئامانجه به لایه‌نه‌كانی سه‌ر ساحه‌ی سیاسی كوردستان ناكرێت).