مەحمود عەبدوڵڵا: نەخشەی کوردستان لەمێشک و مێنتەلێتی بارزانیەکان فراوانترە.
دیسان بەهارە، پارتی و بارزانی لەڕێگەی پولێکەوە،کوردایەتیەکەیان دەمەزەردکردەوە، جێگەی داخە هەموو جارێک بەوکوردایەتییە زمانی ئەکادیمیەکان تیژ دەبێت و بیریان کول، وەک منداڵ شاگەشکە دەبن، گوایە دڵیان بۆنیشتیمانی کورد لێدەدات.
ئەم بەڕێزانە، وەک پشیلە وان پێدەچێت کەمێک زاکیرەیان لەپشیلەش بەهێزتربێت، بەهارەو بەهار مێشکیان فۆڕمات دەبێت و خیانەتەکانی بارزانیان بیردەچێتەوە. بارزانیش وەک نوێنەری داگیرکەرانی کوردستان هیچ کات سڵی لەخیانەت نەکردۆتەوە، چونکە بارزانی دەزانێت کوردایەتی موستیلەیەکی سحریە هەرکات خیانەتەکانی تەواوبو دەیکاتەوە پەنجەی ،تا ڕۆشنبیرو مونەوەڕەکانی کورد،وێنەکەی تری بارزانی ببینن.
بە چاپکردنی پولێک شاگەشکە بون، وەک بڵێی ئەم خوێندەوارانەمان تەنها بە توێکڵی کوردایەتی قەناعەت دەکەن، چونکە ئەوەندە برسین بۆ دەوڵەت، بۆیە هیچ کات سەیری ناوەڕۆکی کوردایەتیەکەی بارزانی ناکەن، هەرکات بارزاننی توێکڵی کوردایەتی نیشاندان ئەوان کەردەبن، تۆمەتی جاشاشایەتی دەدەنە پاڵ ئەوانەی دژی کارەکانی بارزانین. نازانم ئەوانە بۆ ئاوا بێ مێشکن و تێناگەن، ئێمە مەبەستمان چییە؟ نازانم بۆچی ئەم منەوەڕو فشنبیرانە تێناگەن کوردبون و پاراستنی ناسنامەی کورد شتێکەو، گەمەکانی بارزانی شتێکیتر. ئەم بەڕێزانە کەڕوکوێرو لاڵ بوون، چونکە سحری کوردایەتی بارزانی کاری تێکردوون.
بەڕێزان منەوەرو فشنبیری کورد، ئەی ئەکادیمیە داوەشاوەکان، لەسەدەی بیست و یەکدا، مەعقوڵ نییە، چاوەڕوانیتان لەبارزانی نەخوێندەوارو بێ فیکرو سیاسەتبێت،ن ەخشەی کوردستانتان بۆ دیاریبکات. بڕوابکەن جەنابی بارزانی نازانێت پێناسەیەکی کورد و کوردستان بکات. من تێناگەم تاکەی دەبێت خوێندەواری کورد بەدەوری کوردایەتی بارزانی دابخولێتەوە. باشە وا ئێمە هەمومان لەگەڵ بارزانی بوین، بۆ پێتان وایە ئەگەر وابکەین بارزانی کوردستان نافرۆشێت، بەڕێزان بارزانی خائینە،کوردستان لەوە مەزنترە تەسلیمی ئەو گەمژە سیاسیە بکرێت. بارزانی لەئێستادا ڕاوێژکاری میتی هەیە، ئەها ئەحمەقینە ئێوە نەتان دەزانی ڕیفراندۆم بۆچییە، بەڵام ڕاوێژکارە میتەکانی دەیانزانی.
بەڕێزان ئێوە لەڕابردو گەڕێن، لە سیویەکی ئاب، شەڕفرۆشتن بە پەکەکە لەبەرخاتری تورکیا. خۆ تازەبو بارزانی خەندەقی بەڕوی ڕۆژئاوادا لێدەدا. خۆبارزانیبو شەنگالی فرۆشت، خۆبارزانی بو بەڕیفراندۆمەکەی “توێکڵی کوردایەتی”نیوەی خاکی هەرێمی بەئاودادا، خۆ بارزانی بو دوبارە لەشەنگال ویستی شەڕ هەڵبگیرسێنێت لەگەڵ گەریلا ، خۆبارزانییە تەواوی هەرێمی تەسلیمی تورکیا کردووە، خۆ بارزانییە سیاسەتی برسی کردنی ئەردۆغان لەباشو ر پەیڕەو دەکات، ئەوەبارزانییە لەشکری ڕۆژ دروستدەکات و پێشمەرگە دەنێرێ بۆ لیبیا و گارە و وەرتێ.بەڕێزان ئێوە وەک دەروێشەکەتان لێهاتوە کە پێیان وتبو شێخ نافڕێت خۆی وتویەتی ئەویش وتبوی شێخ … دەخوات ئەودەفڕێت. واز لە توێکڵی کوردایەتی بارزانی بهێنن وەرن سەیری ناوەڕۆک و کردارەکانی بکەن.
ئێستا بێمە سەر ئەسڵی بابەت،کە نەخشەی کوردستان لەمێشک و مێنتەلێتی بارزانی و بارزانیەکان گەورەترە، ئێوە زۆر گەمژەن نەتەوە لەسەربنەمای لەبیرچونەوە دروست دەبێت،بلەبیرچونەوەی ئینتیما خێڵەکیەکان،ببەڵام بارزانی ناتوانێت ئەوەبکات،ئەو هەموکوردستان دەخاتە ژێرپێ بۆ پاراستنی بنەماڵەکەی ئەوەشی کردوە کەمێشکتان فۆڕمات نەبووە!بەڕێزان بارزانی لەکۆنگرە دەڵێت:ببنەماڵەی ئێمە هەزارپیاو دەبێت ئەمە لاقەکردنی ئەقڵی ئێوەیە!بئاخر ئێوە چۆن شەرم ناکەن، پارتی و بنەماڵەکەی انسسانی کورد لاقەدەکەن لەسەر ڕای ئازاد،ئەگەر ویژدانی لاقەنەکردون چۆن بەکوردایەتیەکەی هەڵدەپەڕن!یان بەهارە!بەڕێزینە بەچ زمانێک پێتان بڵێم بارزانی بازرگانی بەکوردو خاکەکەی دەکات بۆ بنەماڵەکەی. دوێنێبو بارزانی ڕاپەڕیوانی شیلادزێی سزادا لەپێناو تورکیا،ڕۆژ بەڕۆژ بنکەو بارەگاو سەربازی تورکیا زیاد دەکات لەباشور، باشور بۆتە جەهەندەمی ئازادیخوازانی پارچەکانیتر . بارزانی لەمالیکی توڕەبو، چونکە مالیکی ڕازی نەبو ژوری هەواڵگری سێقۆڵی دروستبکرێت دژی پەکەکە. لەسایەی بارزانی و بەپارەی بارزانی سەدان کورد لەتۆڕی سیخوڕی تێوەگلاون لەدژی پەکەکە. ئاخر گەمژەینە بارزانیەکان خۆیان دەڵێن هەرکەس وڵاتی خۆی، پەکەکە میوانە،ئەوان خۆیان دەڵێن دەبێت باشور بۆئێمە بێت و بەکردەوەش شەڕدەکەن دژی کوردی باکور ڕۆژئاوا، دەبڕۆن بۆحەلاوی باسکەن کوردایەتیەکەتان. ئاخر ئەوان خۆیان باوەڕیان بە کوردستانی گەورە نییە، ئەمەی بارزانی نیشانی پاپایدا، موستیلەی سیحری کوردایەتیبو بۆکەرکردنی ئێوە. جا هەم قازانجی تورکیاو ئەردۆگانی تێدا، هەم هی پارتی. چونکە ئاوا ڕۆشنبیرەکانمان کەردەکرێن و سەرچۆپی دەگرن و پارتی کەمێک تەپو تۆزی خیانەتی لێدەبێتەوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتو، ئەردۆغانیش گیانی فاشیستی تورکەکان دەجوڵێنێت، بەم شێوەیە لەوێ تورک کەردەکرێ و لێرەش ئێوە، هەمویشی خزمەت بەسیاسەتی لاقەکاری پارتی دەکات. بەڕێزان دەزگای ئاسایشی پارتی لاقەی جەستەی خەڵک دەکات و هەرەشەی لاقەکردن دەکات،بەڵام وەک دەڵێن ئێوە ویژدانتان لاقەکراوە و لاقەکردنی ویژدان مەترسیدارترە لەلاقەکردنی جەستە. بڕۆن بۆخۆتان بخولێنەوە بەدەوری خیانەتەکانی پارتی و بارزانی. ڕۆژانە لەسەر ئەم خاکە خەڵک گیانی دەبەخشێت، بارزانیش دروشم وجادوی کەرکردن، بارزانی تەنانەت حەیوانیشی خستۆتە خزمەت خیانەتەکانی، لەشەڕی گارە پاریتیمان ورچی لە گەرە ئازاد دەکرد،لەکاتێکدا پێنج ملیۆن ئینسانی ئەتک کردوە، سوکایەتی پێدەکات، لاقەی ویژدان کلتوری دەکات لەڕێی بەرنامەو سیاسەتی تورکی فاشیت. ئەوە ئێمە نین دژی کوردستانی گەورەین، ئەوە مێشکی ئێوەیە بچوکە ولێمان تێناگات، یان ناتانەوێ تێبگەن.
- بابەتەکانی تری محەمەد عەبدوڵا
محەمەد عەبدوڵا: ئەنفال لە ڕوانگەیەکی دیکەوە.
-محەمەد عەبدوڵا: هەڵەبجە، شەڕی کۆتایی.
-محەمەد عەبدوڵا: گەمەی حوکمڕانی.!
- All Posts