هەلەبجە و بەڵگەکانی CIA
ئامادەکردنی/ چێنەر عەوڵا
لە چەند بەڵگەیەکی (سی ئای ئەی) لە بارەی هەلەبجەوە وردەکاری زۆر بڵاو کراوەتەوە بەتایبەت لە بارەی پرۆگرامی چەکی کیمیایی عێراق.
لە ساڵێ 1984 ناوە ناوە لێرە و لەوێ عێراق چەکی کیمیایی بەکار هێناوە.
سی ئای ئەی ئیدارەی رۆناڵد ڕێگنی سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکای ئاگادار کردۆتەوە لە بارەی چەکی کیمیای عێراق و بەکار هێنانی دژی ئێران و خەلکی مەدەنی، بەڵام رێگن پێی وابوە بەکار هێنانی ئەوچەکە لەوەیە پارسەنگی شەرەکە لە بەرژەوەندی عێراق بگۆرێ بۆیە بریانداوە لێی بێدەنگ بن.
راپۆرتەکە باس دەکا کە گازە کیمیایەکان لە لایەن یەکێتی سۆڤیەتیەوە بە عێراق دراون و بەڵام شێوازی بە بۆمب کردن و تەقاندن و هەلدان هەموو پارچەکانی تری ئەو تەکنەلۆجیایە لە لایەن وڵاتی ئیتالیاوە (وڵاتی پاپای میهرەبان) بە عێراق دراوە.
بەر لە بەکارهێنانی کیمیای لە هەلەبجە سەرۆکی سی ئای ئەی ویلیام جەی کاسی لە کۆبونەوەی لەگەل سەرۆک رێگن هەموو ئەو وێنەنانە کە بە مانگە دەستکردەکان گیراون لە بارەی پێشەرەویەکانی ئێرانیەکان و کۆنترۆلکردنی چەندین ناوچەی سترتیجی لە لایەن ئێرانەوە وە ئاگادارکردنەوەی ئەوەی کە عێراق خەریکی ئامادەکاریە بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی. تەنانەت وێنەی ئەو کارگانەی کە چەکەکانی تێدا بەرهەم هێنراون هەلگیراون پیشان بە رێگن دەدات.
ئەمریکا عێراقی لەئەگەری هێرشی هەوایی ئێرانی بۆ سەر شوێنی کارگەکان ئاگادار کردۆتەوە.
رێگن زۆر نیگەران دەبێ لەو سەرکەوتنانەی ئێران وە راپۆرتەکان باسیان کردوە کە ئێران لە هەولدایە چەند هێرشێک بۆسەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا بکات لە کەنداو، ئەوەش دەبێتە هۆی کە سی ئای ئەی زانیاری هەولگری و وێنەی ورد لەبارەی جموجوڵی هێزەکانی ئێران و شوێنیان بدات بە عێراق. بەشێکی زانیاریەکان لە بارەی پێشرەویەکانی ئێران دەبن لە ناوچەی هەلەبجە.
لە راپۆرتی ژمارە 9227 سی ئای ئەی کە بۆ کۆشکی سپی نێردراوە وەبیرهێنانەوەیەکە لەسەر پێناسەی پارتە کوردیەکانە. حیزبە کوردیەکان بە داردەست و نزیکی لە بلۆکی سۆڤیەت و هەلگری بیری چەپگەری پێناسە کردوە بۆیە هیچ خۆشەویستیەکیان بۆ جوڵانەوەی شۆرشی کوردی لە هەشتاکان نەنواندوە لەگەل ئەوەی کە زانیویانە روبەرووی کیمیای دەبنەوە.
تێبینی/ تەنها بە چاوخشاندن بە بەلگەو سەرچاوەکان دەتوانم بڵێم ئەو بابەتە بە دەیان لاپەرەی لەسەر دەنوسرێ. بەڵام من لە کورتی بڕیومەتەوە.
سەرچاوەکان
——————-
* سایتی ئەرشیفی ئاسایشی نەتەوەیی
https://nsarchive2.gwu.edu
* https://bigthink.com
* ڕاپۆرتەکانی بەڵگەی ئیسخباراتی عێراقی کە لە 2003 کەوتۆتە دەست ئەمریکیەکان لە کتبێکی 2800 وەرەقەیدا بە پیدی ئێف بڵاویان کردۆتەوە ئەوەی پەیوەندی بە هەلەبجەوە هەیە لای من هەیە.
* کۆمەڵێک وێنەی راپۆرتەکان لە خوارەوە.
1- بەڵگەی
2- بەڵگەی
3- بەڵگەی
4- بەڵگەی
5- بەڵگەی
6- بەڵگەی