ئەو فڕۆکەوانەی بەشدار بووە لە بۆردومانی هەڵەبجەدا، بزانە چۆن بەشدار بووە.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
ئیرۆكورد بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ تاریق رەمەزان سازكردوه، پاش ئەوەی ئازاد کراوە:
* به‌پێی لێدوانی ده‌زگاكانی ئاسایش، تۆناوت “موحه‌مه‌د تاریق ره‌مه‌زان”، به‌ڵام تۆ له‌بروانامه‌ی خوێندنهكهتا ناوت “ئیبراهیم تاریق ره‌مه‌زانه”، هه‌ندێك لهمیدیاكانیش پێیانوایه ناوی حه‌قیقی تۆ” تاریق ره‌مه‌زان به‌كر عه‌لاوییه” تۆ له‌وباره‌وه چیده‌ڵێیت؟
من ناوی ته‌واوه‌تیم تاریق ئیبراهیم ره‌مه‌زان به‌كر ئهلعهزاوییه.
* ده‌رباره‌ی خۆت‌و خیزانهكهتو خوێندنتو ره‌گه‌زه‌كه‌ت بدوێ؟
من له‌كه‌ركوك له‌دایك بوم له‌ساڵی 1958، من توركمانێكی به بنه‌چه عه‌ره‌بم(له بنه‌ماڵه‌ی ئهلعهزاویم)، ژنم هێناوه‌و سێ منداڵم هه‌یه.
ساڵی 1964 چومه‌ته یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییه‌وه(قوتابخانه‌ی ئهلجهمهورییه)، ساڵی 1970 چومه‌ته قۆناغی ناوه‌ندی (له‌قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی كه‌ركوك)
له14/10/ 1978 په‌یوه‌ندیم كرد بهكۆلیژی فرۆكه‌وانی عێراقه‌وه له تكریت، مه‌شقم كردوه له‌سه‌ر فرۆكه‌ی جۆری L/29 و L/39، له 6/1/1981 وه‌ك یاریده‌ده‌ری فرۆكه‌وان ته‌خه‌روجم كرد‌و له‌ژێر مهشقدابوم. له‌به‌رئه‌وه‌ی پله‌ی به‌رزم بهدهدستهێنا، گواسترامه‌وه بۆ یه‌كه‌ی ئاماده‌كاری فرۆكه بۆ ته‌واوكردنی مهشقهكهكهم(له‌یه‌كه‌ی كارپێكردن)
له‌ناوه‌راستی ساڵی 1981 مهشقهكهم ته‌واوكردو دواتر گواسترامه‌وه بۆ موسڵ، دوای ئه‌و مهشقهكورته، ئیتر من هه‌ڵبژێررام بۆ رێكخستنی فڕینی شه‌وانه‌و رۆژانه، دوای چه‌ند كۆرسێكی كه له‌سه‌ر فرینی شه‌و من به‌ته‌واوه‌تی بووم به رێكخه‌ری فرۆكه‌وانی شه‌و.
له‌ناوه‌راستی ساڵی 1982 دا هێزه‌كه‌مان رۆیشت بۆ بنكه‌ی ئاسمانی ره‌شید له‌به‌غدا، له 25/12/1982 دا هیزی ئاسمانی عیراقی ناردمی بۆ مه‌شقكردن له‌فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی جۆری F1 (سه‌یری بروانامهكهم كه)، له25/12/1984/ كۆرسهكهم ته‌واوكردو گه‌رامه‌وه بۆ عیراق، چومه هێزی 89 له بنكه‌ی ئاسمانی سه‌دام، له‌وێ ئه‌و كاته دوو هێز هه‌بوو هێزی ئاسمانی 89 هه‌روه‌ها هێزی ئاسمانی 79 له‌گه‌ڵ هێزی فرۆكه‌ی گهرانو پشكنین.
له 9/12/ 1984 من ده‌بو خۆم فرێدایهته خواره‌وه دوای ئه‌وه‌ی كه له‌كاتی به‌جێهێنانی مشقدا فرۆكهكهم ئاگری تێبه‌ربوو، ئیتر ئه‌وه‌بو به‌سه‌ختی برینداربوم به‌هۆی ئه‌و خۆفرێدانهوه.
به‌هۆی ئه‌و بریندارییه‌وه، ئیتر نه‌متوانی له‌و بواره‌ی پێشودا خزمه‌ت بكه‌م و بۆ كاری فرۆكه‌وانی شیاونهبوم.
به‌درێژایی ساڵی 1985 من مۆڵه‌تی نه‌خۆشی بووم، له‌وماوه‌یه‌دا چاكبومهوهو له‌هه‌مانكاتدا داوامكرد خانهنشینكرێم به‌ڵام داواكه‌م رهفزكرا.
ئیتر ئه‌وه‌بو گواستمیانه‌وه بۆ قوتابخانه‌ی فێرخوازانی فرۆكه‌وانی له‌بنكه‌ی ئاسمانی ره‌شید له‌به‌غدا له‌ساڵی 1986(بێزه‌حمه‌ت سه‌یری بروانامهكهم بكه)، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه ئیتر من به‌ره‌سمی وازمهێنا له‌وه‌ی كه فرۆكه هه‌ڵسێنم له‌و به‌رواره‌وه، له‌واقیعدا من ساڵی 1984 كه فرۆكهكهم تێكشكا ئیتر وازم له‌كاری جهنگهێنا.
دوای ئه‌وه‌ی بوومه مامۆستای فرۆكه‌وانی له‌مانگی شه‌شی ساڵی 1987دا ده‌ستمكرد به‌مه‌شقكردنی خۆیندكاران له كۆلیژی هێزی ئاسمانی له‌عێراق، مه‌شق له‌سه‌ر چه‌ند جۆرێك رووناكی فرۆكه‌ی جه‌نگی بێزه‌حمه‌ت سه‌یری دۆكیومێنتهكانم كه له‌ماوه‌ی مانگی مارسدا پێیانه‌وه لكاوه، ده‌توانیت ئه‌وه ببینیت كه له حه‌ڤده‌و هه‌ژده‌ی مارتدا كاتێك كه هێرشكراوههته سه‌ر هه‌ڵه‌بجه من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فرۆكه‌م لێنه‌خوڕیوه. ئه‌مه چونكه كۆتایی ههفتهبوهو ئێمه‌ش بۆماندانراوه كه له‌كۆتایی هه‌فته فرۆكه لێنه‌خوڕین.
من له‌ساڵی 1991 ه‌وه ئیتر به‌ته‌واوه‌تی وازم له‌كاری لێخوڕینی فرۆكه هێناوو له كۆلیژی هێزی ئاسمانییه‌وه گواسترامه‌وه بۆ بنكه‌ی حوڕییه له‌كه‌ركوك‌و وه‌ك ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ر كارمكردوه، یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه‌وایكرد وازمپێبهێنن لهفرۆكهوانیو بمگوێزنه‌وه ئه‌وه‌بو كه ده‌یانزانی ئه‌و كاته من لایه‌نگری رژێمه‌كه‌ی سه‌دام ناكهمو هاوسۆزم له‌گه‌ڵ ئازاره‌كانی خه‌ڵكی توركمان‌و كورددا.
له‌كۆتایی ساڵی 1995 یاخود له‌سه‌رەتای ساڵی 1996 بو، هیلاك بوم‌و به‌ته‌واوه‌تی وازمهێنا له هێزی ئاسمانی‌و بوم به رۆژنامهوانو ده‌ستمكرد به‌نوسین له رۆژنامه ناوخۆییه‌كاندا، هه‌ندێك ووتارم نوسیوه له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌و سایكۆلژیاوئاینو هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بیروباوهڕهكانو مرۆڤایه‌تی. ئه‌نجومه‌نی باڵای رۆژنامه‌وانی هه‌وڵیدا كهفشاربخاتهسهرم بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك ووتار له‌سه‌ر پیاههڵدانو ستایشی سه‌رۆك كۆمار بنوسم ، من نه‌مویست ئه‌وه‌بكه‌م ، به‌ڵام له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌یه به‌وشێوه گشتگیرییه زۆر ترسناك بوو، له‌به‌رئه‌وه دووركه‌وتمه‌وه له‌نوسینی ئه‌و جۆره ووتارانه لهرۆژنامهكانداو له‌بری ئه‌وه ده‌ستمكرد به‌نوسین بۆ گۆڤاری مانگی سورو گۆڤاری پاراسایكۆلۆژی.
دوای رووخانی رژێمی سه‌دام من زۆر دڵخۆش بوم، له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌منی به‌ریتانیدا ده‌ستمكرد به‌كاركردن،له‌مانگی 9/2004دا عهقدێكم كرد بۆ پاككردنه‌وه‌و صیانه‌كردنی بنكه‌ی ئاسمانی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای پارسۆنز(سه‌یری عهقدهكهكهم كه له‌ناو دۆكیومێنتهكهدایه) ، ئیتر ئه‌وه‌بو ئیشه‌كه‌م به‌جێهێڵا دوای ئه‌وه‌ی كه له3/2/ 2005 له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه دهسگیركرام.
*كهیو له‌كوێ دهسگیركرایت؟
ـ له3/2/2005 دهسگیركرامو كاره‌كه‌م جێهێشتوه له‌بنكه‌ی ئاسمانی كه‌ركوك، من ئه‌و كاته وابیرم ده‌كرده‌وه كه رفێنراوم ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و شێوازی هه‌ڵسوكه‌وته‌ی ئه‌فسه‌رانی ئاسایش‌و شێوازی خراپ مامه‌ڵه‌كردنیان.
*دوای ئه‌وه‌ی كهدهسگیركرایت، یه‌كه‌م جار بۆكوێیان بردیت؟
ـ دوای ده‌سگیركردنم ئه‌فسه‌رێكی ئاسایش چاوی بهستموخستمیه دوای ئۆتۆمبیلێكهوهو بردمیان بۆ به‌ندیخانه‌ی ئاسایش لهسلێمانیو له‌وێ له‌ژورێكی تاكه‌كه‌سی دایاننام (ژورێك كه یه‌ك به‌دوو مه‌تربوو).
*هیچ یه‌كێك له‌خێزانه‌كه‌ت زانیان كهگیراویت؟ كه‌ی هه‌واڵیان زانیت؟
ـ خێزانه‌كه‌م بیرینهدهكردهوه له‌وه‌ی كه‌من ده‌گیرێم، به‌ڵام كاتێك نه‌متوانی بگه‌رێمه‌وه له‌سه‌ر كاره‌كه‌م بۆ ماڵه‌وه له‌وكاته‌دا به‌واقیعی خێزانه‌كه‌م ترسابو، هه‌موو ههوڵێكیاندابوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی من‌و پرسیاریان له‌هه‌مووكه‌س كردبو ئه‌وانه‌ی كه‌ره‌نگه زانیبێتیان من چیم به‌سه‌رهاتوه به‌ڵام كه‌س هیچی پێنهوتبوون، ئیتر ئه‌وان راپۆرتێكیان سه‌باره‌ت به‌دیارنه‌مانی من نوسیبوو بۆ پۆلیسی عیراق ئه‌وانیش یارمه‌تی ته‌واویان دابونو هاریكاریان كردبون بۆ دۆزینه‌وه‌ی من.
كوره‌كه‌م چوبوو بۆ بنكه‌ی ئاسمانی كه‌ركوك‌و پرسیاری له سوپای ئه‌مریكی كردبوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ئه‌وان هیچ شتێك ده‌زانن سه‌باره‌ت بهدیارنهمانم، ئه‌و له‌وێ قسه‌ی له‌گه‌ڵ كاپتن شهین كردبوو، له‌وه‌ڵامدا كاپتن شهین ووتبوی بهكوڕهكهم ” ئێمه هیچ ده‌رباره‌ی باوكت نازانین‌و ئه‌گه‌ر جارێكی‌تر بێیته‌وه به‌م ناوه‌دا دهتگرین.”
كاپتن شهین، یه‌كێك بوو له‌و دوو ئه‌فسه‌ره ئه‌مریكییه‌ی كه‌منیان ده‌سگیركرد كاتێك له3/2/ 2005 بنكهكهم جێهێشت، ئه‌و یه‌كێكبو له‌وانه‌ی كه‌منیان قۆڵبهستكردو ته‌سلیمی ئاسایشیان كردم.
له‌م كاته‌دا خێزانه‌كه‌م زۆرترسانو بیهیوابوون. وابیریانكردبوهوه كه‌من فڕێنراومو له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه كوژراوم، دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌واڵێكی منیان ده‌سكه‌وێ كه‌من چیم به‌سه‌رهاتوه گه‌شتبوونه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌من مردووم.
من ده‌مزانی كهخێزانهكهم چه‌نده دیارنه‌مانی من كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ریان‌و ته‌نانه‌ت بیهوابوبوون له‌وه‌ی كه‌بچوكترین هه‌واڵیان سه‌باره‌ت بهمن ده‌سكه‌وێت.
داوام له ئاسایش كرد رێگهمبدن كه له‌رێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه قسه له‌گه‌ڵ كوڕه نۆسالانهكهمدا بكه‌م، پارامه‌وه لێییان كهرێگهم بده‌ن ته‌نها یه‌ك ووشه‌ی پێ بڵیم بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت كه‌من ماوم ، به‌لام ئاسایش داواكه‌یان رهفزكردم.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وێك به‌سه‌ر ئه‌و داواكاریهمدا هات به‌وه‌ی كه‌داوام لهرائید ناسرو عه‌قید سیروان كردبوو هه‌رته‌نها ئه‌وه‌نده رێمپێبدهن كهبهماڵهو بلێم من ماوم، به‌ڵام ئه‌وان ره‌فزی ئهویانكرد كه‌من قسه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌س بكه‌م هه‌تا نه‌زانن ئه‌و كه‌سه كێیه.
له29/5/2009 دا نوێنه‌رێكی رێكخراوی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی كه‌پێیان ده‌وت “نیكۆلا” هات بۆلامانو سه‌ردانیكردین. ئه‌مه یه‌كه‌م كه‌س بوو كه‌من له‌جیهانی ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندی پێوه‌بكه‌م له‌وكاته‌وه‌ی كهگیرابوم. ئیتر ئه‌وه‌بو كاغه‌زێكی نامه‌ی خاچی سوری پێدام‌و منیش چه‌ند دێرێكی كه‌مم له‌سه‌ر نوسی بۆ خێزانه‌كه‌م، له5/7/2005 ئه‌ونامه‌یه گه‌شتبوه ده‌ست خێزانه‌كه‌م. ئه‌مه یه‌كه‌م هه‌واڵی من بوو كهگهیشتبێت به‌خێزانه‌كه‌م سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌من چیم لێهاتوه دوای چوارمانگ لهدهسگیكردنم.
*تۆ به‌چی تاوانبار ده‌كرێیت؟
ـ به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی تۆمه‌تبارم به‌وه‌ی كه‌من یه‌كێك بوم له‌وكه‌سانه‌ی كه هێرشمانكردۆته سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه به‌چه‌كی كیمیاوی له‌ساڵ1988دا. به‌ڵام به‌پێی یاسای عیراقی هه‌رگیز من تۆمهتبارناكرێم.
تاوانباركرن به تاوانێك و تۆمه‌تباركردن به‌تاوانێك یه‌ك شت نین، من له‌وباوه‌ڕه‌دام ئه‌و جیاوازییه بۆ هه‌موو عیراقییه‌كان شتێكی زۆر به‌بایه‌خه گه‌ر ئێمه هه‌میشه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان به‌پێی یاسا‌و دادگا به‌رێوه‌ببه‌ین.
بۆنمونه من تائێستا یه‌ك دۆكیومێنتم پیشان نه‌دراوه كه‌په‌یوه‌ندی به‌و تاوانه‌وه هه‌بێت كه‌منی پێ تۆمه‌تبارده‌كرێت، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسای ژماره 24 و 35 داگای بالای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی عیراقه.
كاتێك ده‌گیرێیت ده‌بێت به پێی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ مامه‌ڵه‌ت لهگهڵبكرێتو بهوزمانهش كه‌لێی تیده‌گه‌یت ده‌بێت ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ت بۆ بخوێنریته‌وه كهپیی تۆمهتباركراویت.ئه‌مه ته‌نها نمونه‌یه‌كی بچوكه كه ئاسایش‌و دادگای لێكۆڵینه‌وه نه‌یانتوانی به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌بكه‌ن تیایدا.
ئاسایش هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان دهسنهكهوتوه سه‌باره‌ت بهمن كه‌وه‌ك به‌ڵگه له‌دژم به‌كاربێنن.ته‌نها شتێك كه وه‌ك به‌ڵگه به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كه له‌ژێر ته‌عزیبدا هه‌ندێك ئیعترافیان بهمن كردوه، كه‌ئه‌مه‌ش له‌رووی یاسییه‌وه وه‌رناگیرێت.
*ئه‌و كاته‌ی له‌زیندان بوویت ته‌عزیبیان داویت؟ ئه‌و ته‌عزیبه چۆن بوو؟
ـ به‌ڵی تهعزیبیاندام، ههلواسینو تێههڵدانو لێدان، هه‌ندێكجار ده‌یاندا لهسكمو سهردڵمو له‌هۆش خۆم ده‌چوم، هه‌میشه له‌وماوه‌ی كه پرسیار‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كردم چاوم به‌سترابوو ده‌ستم له‌دواوه زنجیركرابوو كه‌ئه‌وه زۆر ئازاری ده‌دام.
له‌و كاته‌ی كهدهستو چاوم به‌سترابوو لێیانده‌دام. هه‌ركاتێك له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ره‌كانی ئاسایشه‌وه لێپرسینه‌وه‌م له‌گه‌ڵ بكرایه ، له‌وێدا سێ‌و چوار چه‌كدار ئاماده‌بون بهكیبَلو شهللاقهوه، ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌فسه‌ره‌كه پێی بوتنایه، تێم بهردهبون. پیسترین لێدان ئه‌وه‌بو كه به‌كێبڵ ده‌یاندا له‌سه‌ر پێم. هه‌روه‌ها روبه‌رووی شێوازیتری ئه‌شكه‌نجه‌ی فیزیكی بوینهوهتهوه، بۆنمونه هه‌موو رۆژێك لێدانی مۆسیقایه‌كی كوردی توند له‌سه‌عات 7 به‌یانی تاسه‌عات 11.
ئاسایش شێوازیتری ئه‌شكه‌نجه‌یان به‌كارده‌هێنا به‌ڵام له‌سه‌ر مننا به‌ڵكو له‌سه‌ر خه‌ڵكانیتر. هه‌ندێكجار قالبه سه‌هۆڵی گه‌وره‌یان داده‌نا له‌ناو ژووره ئینفیرادیهكانو زیندانییه‌كانیان به‌رووتی له‌سه‌ر ئه‌و قاڵبه سه‌هۆڵانه داده‌نا. ئه‌و ژووره ئینفیرادیانه 90 سم به 90سم بوون.هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ئه‌و ژورانه‌ی زیندان قولاپی هه‌ڵواسینی تیادانراوهو زیندانیان پیاههڵدهواسین.
*له‌كوێ زیندانی بویت؟ ناوی ئه‌و زیندانه چیبو؟
ـ یه‌كه‌مجار له‌ئاسایشی گشتی بووم، له3/2/2005 تاوه‌كو 6/6/ 2005 له‌زیندانی ئینفیرادی دابووم، دوایی له‌سه‌ره‌تایی ساڵی 2007 گواستمیانه‌وه بۆ هۆڵی یه‌كی زیندانی “كانی گۆمه”.
*ئاسایش چۆن رهفتاریدهكردو رۆڵی چۆنبوو؟
ـ به گشتی ئاسایش به‌شێوازێكی دڕندانه لێدانی دهكردینو ئازاری دهدهاینو ده‌یانترساندین، به‌لام هه‌ندێك له‌و ئاسایشانه بهرهحمتربونو عادلتربونو ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌یان پێناخۆشبو كه لهگهڵماندهكرا.
*خواردن‌و خه‌وتن‌و خۆشۆرینتان چۆن بوو له‌زیندانا؟
ـ هه‌ندێكجار زیندانییه‌كان له‌ئاسایشی سلێمانی له ژووری تاكه‌كه‌سی داده‌نران، ژوره‌كه قه‌باره‌كه‌ی 90 به90سم بو، ئه‌و ژوورانه له‌زستاندا ساردبونو له‌هاویندا گه‌رم. هۆڵه‌كانی زیندان پیس‌و قه‌ره‌بالغ بوون. هه‌فته‌ی یه‌كجار خۆمان ده‌شۆری و بۆمان هه‌بوو یه‌كجاریش جله‌كانمان بشۆرین، به‌لام شوێن نه‌بوو جلهكانمانی تیاههڵواسین تا ووشكبێتهوه، بۆیه به‌ته‌ڕی دهمانكردهبهر، ئه‌مه‌ش بوه‌هۆی ئه‌وه‌ی كه توشی چه‌ندین نه‌خۆشی پێست ببین.
هه‌روه‌ها، له‌ناو زینداندا دوو ته‌والێتی پیس‌و یه‌ك حه‌مام هه‌بوو، هه‌ركاتێك بتویستایه بچیته سه‌رئاو ده‌بو 15ـ 20 ده‌قیقه چاوهڕێتبكردایه.
زیاتر له 550 زیندانی ئاسایش هه‌بو دكتۆرێكیان نه‌بو، ته‌نها یه‌ك په‌رستاری كوڕ هه‌بوو كه‌ناوی كامه‌ران بوو هه‌موو رۆژێك 8:00 تا 12:00 ده‌وامی دهكردو شاره‌زای دهرمانو نه‌خۆشییه‌كان نه‌بو.
خواردنیش به جۆری خراپ‌و به‌بڕی كه‌م ده‌درا، هه‌ندێك له‌پاسه‌وانه‌كان پێیانده‌وتین كه حكومه‌ت رۆژانه 11 دۆلاری بریوه‌ته‌وه بۆ هه‌ر زیندانییه‌ك، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێماندهدرا بایی دوو دۆلاریش نه‌بوو.
*ده‌تتوانی پاریزه‌ر بگری؟ پرۆسه‌ی یاسای چۆن به‌رێوه‌ده‌چوو هه‌روه‌ها مافی به‌رگریكردن له‌خۆ چۆن بوو؟
– هه‌رگیز رێتپێنهدهدرا پارێزهربگریت، كاتێكیش كه‌چاوم كه‌وت به‌دوو دادووهر له‌سلێمانی هه‌ره‌شه‌ی لێدانیانلێكردمو فشاریان خسته سه‌رم بۆئه‌وه‌ی ئیمزایكهم كه پارێزه‌رم ناوێت.
*ئاسایش زیندانی بیانی هه‌بوو؟ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وان چۆن بوو؟
ـ به‌ڵی زیندانی بیانییان هه‌بوو، بۆنمونه یه‌كێك له‌وانه كه‌من ده‌مناسی، كوڕێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ به‌ناوی ئاوات سه‌لاحه‌دین بوو كه‌به ئه‌سڵ كوردبوو، به‌ڵام هاوڵاتی سویدی بوو، ئه‌م كوڕه به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردن به ئه‌نصار ئیسلامه‌وه دهسگیركرابوو، ئه‌و كاته‌ی كهبهسهردان هاتۆته‌وه بۆكوردستان‌و سه‌ردانی هه‌ڵبجه‌ی كربو.
*تۆ له‌ماوه‌ی مانگی یه‌ك تاوه‌ك مانگی پێنجی ساڵی 1988 چیتكردوه ؟ به‌به‌ڵگه‌وه بیسه‌لمێنه.
ـ من ئه‌و كاته مامۆستای فرۆكه‌وانی بووم له‌كۆلیژی هێزی ئاسمانی عیراقی، من ئه‌و كاته له‌هێزی یه‌ك بووم‌و پله‌كه‌م كاپتن بوه، به‌رپرسه‌كه‌مان ناوی خالید موتله‌گ عه‌بدولهادی بوو، بێزه‌حمه‌ت سه‌یری ئه‌و بهڵگهنامانهبكه، ده‌توانێت ئهوهببینیت كه حه‌ڤده‌و هه‌ژده‌ی مانگی مارتی 1983 كۆتایی هه‌فته بووه، عاده‌تن له كۆتا رۆژه‌كانی هه‌فته‌شدا فرۆكه هه‌ڵنه‌ساوه.
*چی ده‌زانی ده‌رباره‌ی بۆردوومانی هه‌له‌بجه؟
ـ ساڵی 1991بوو بۆ یه‌كه‌مجار زانیم كهههڵهبجه بۆمبارانكراوه، خۆتدهزانیت سهدامو رژێمه‌كه‌ی چاودێرییه‌كی توندی هه‌بو به‌سه‌ر خواره‌وه‌دا، ئه‌وكاته‌ی كه هپێشمهرگه كه‌ركوكی بۆماوه‌یه‌كی كه‌م كۆنترۆڵكرد، له‌رێگه ی چه‌ند هاوڕێیه‌كی كورده‌وه شریتێكی ڤیدیۆیم بینی له‌سه‌ر بۆردوومانی هه‌ڵەبجه.
*به‌رای تۆ، كێ به‌رپرسه له‌و هێرشه بۆردومانییهی سه‌ر هه‌ڵه‌بجه؟
ـ ستراكچه‌ری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هێزی ئاسمانی عیراق دابه‌ش بووبوو به‌سه‌ر دوو ده‌سه‌ڵاتی سوپاییدادا: یه‌كه‌میان، هێزی ئاسمانی عیراقی كه‌كۆنترۆڵی هێرشه زهمینییهكانو بۆردوومانی هێزه‌كانی ده‌كرد . دووه‌میان، هێزی به‌رگری ئاسمانی، كهكۆنترۆلی رێكخستنی هێزه ئاسمانییهكانو بنكه‌ی هه‌ڵدانی ساروخو كاروباری راداری كردبوو.
ئه‌م دووانه، له‌ژێر كۆنترۆڵی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چهكدارهكاندابوو كه‌سه‌دام خۆی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بوو، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له‌وه‌یه كه‌چ كه‌سێك به‌رپرسه له‌و بۆردومانه، ئه‌وه من له‌بیرم نیه، چونكه من ئه‌وكاته مامۆستای فرۆكه‌وانی بوم، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌دام ناوی سه‌ركرده فهرماندهرهكانی ئه‌و بۆردومانه لهشوێنو دۆكیومێنتێكدا نوسراون.
*به‌پێی لێدوانی ئاسایش، تۆ له‌نه‌خۆشخانه هه‌ڵهاتووی، تۆش له‌و باوه‌ڕدای سه‌رۆك تاله‌بانی فه‌رمانی ئازادكردنی داویت. راستییه‌كه‌ی چۆنه؟
ـ له25/10/ 2007، له‌زیندانی كانی گۆمه‌وه بردمییان بۆ زیندانی ئاسایشی گشتی، عه‌قید ناسرـ ئه‌فسه‌ری ئاسایش داوای لێكردم مانگرتنم له‌خواردن بشكێنم، به‌ڵام من رهفزمكرد.
عه‌قید ناسر بانگی دكتۆرێكی كرد بۆ ئه‌وه‌ی بمبینێت، دكتۆره‌كه فه‌حسی كردم‌و پێی‌ووت كه‌من زۆرهیلاكو لاوازم و باردۆخم دژواره، بۆیه ده‌بوایه ئه‌وان له‌رێگه‌ی ده‌ماره‌وه خۆراكیان پێبدامایه، دوای ئه‌وه بردمییان بۆ هۆڵی دووی زیندانه‌كه.
له26/10/2007، براكهمو كوره گه‌وره‌كه‌م سهردانیانكردمو پێیان ووتم هاوڕێ بهریتانییهكهم(ئان كلۆد) بانگیكردونو پێی ووتون كه سه‌رۆك تاله‌بانی به‌شه‌خسی ته‌له‌فونی بۆ سه‌یفه‌دین(به‌رپرسی گشتی ئاسایش) كردوه‌و فهرمانپیێداوه كه ده‌سبه‌جێ ئازادم كات. من ئه‌و كاته باوه‌ڕم پێنه‌كردن، لهوبروایهدابوم كه فێل له‌من ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مانگرتنه‌كه‌م بشكێنم، چونكه ئه‌وان زۆر بێتاقه‌تبوون سه‌باره‌ت به ته‌ندرووستی من.
له 28/10/2007 ، پاسه‌وانێك بردمی بۆلای حاجی جه‌مال(سكرتێری مامۆستا سه‌یفه‌دین)و ئه‌ویش ووتی:”كاك تاریق برۆن بۆلای سه‌یفه‌دین.” كاتێك گه‌شتینه ئۆفیسه‌كه‌ی سه‌یفه‌دین براكه‌شم له‌وێبوو. سه‌یفه‌دین ووتی: “كاك تاریق پیرۆزه،مام جه‌لال فه‌رمانی پێداوم كه‌تۆ ئازادكه‌م، به‌ڵام من چه‌ند داواكارییه‌كه‌م هه‌یه، ده‌مه‌وێت سه‌رو ریشت كورتكهیتهوهو هه‌ندێك شیربخۆیتهوه به‌رله‌وه‌ی زیندان به‌جێبێڵیت”.
من یه‌كه‌م جار ره‌فزی داواكاریه‌كانی سهیفهدینم كرد، به‌ڵام براكه‌م داوای لێكردم یه‌كێك له‌و سێ داواكارییانه ئه‌نجامبده‌م له‌به‌ر
رێزی سه‌یفه‌دین، هه‌ربۆیه رازیبوم قژم كورتكهمهوه به‌ڵام ریشم نه‌تاشی .
من داوامكرد سه‌یفه‌دین دۆكیومێنته شهخسییهكانم بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌و به‌نوسراوێكی فه‌رمی ده‌ریخات كه من بێ‌تاوانم و له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك تاڵه‌بانی ئازاد كراوم، به‌ڵام ئه‌و رهفزیكردو وتی “تۆ مام جه‌لال ئازادیكردوی نه‌ك وه‌رقه”.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری ئیرۆكورد
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە