شه‌ریف هه‌ژاری: بۆچی كورد شکستی زۆری توش ئەبێ و، به سه‌ركه‌وتن نەگەشتوە!؟
پێچه‌وانه‌ی تەواوی سه‌ركرده‌كانی کورد كه ده‌لێن: پرسی كورد له ‘به‌غدا، دیمه‌شق، تاران و، ئه‌نقه‌ره’، چاره ده‌كرێ!
پێموایه: كلیلی چاره‌سه‌ری پرسی كورد ته‌نیا و ته‌نیا، یه‌كڕیزی ناوخۆییه! چونکە عەرەب و فارس و تورک نایانەوێ پرسی کورد، چارە بکەن!
به یه‌كڕیزی ناوخۆیی: داگیركه‌ر بهرهگهی كورد ناگرێ! بەڵام ھەندێ لە ھێزە کوردییەکان شوێنکەوتەیی سیاسیی و سەربازییان بۆ داگیرکەران، لە خوێنیان دایە!
کەوابێ، یه‌كڕیزی ناوخۆیش یان به ‘هوشیاریی’ دێته دی، یاخود به ‘دیكتاتۆریه‌تی مۆدێرن’ تاك لایه‌نه! به‌مه‌رجێ ئه‌و لایه‌نه نه‌ته‌وه‌یی بێت و دەست لە خیانەتکار نەپارێزێت، وه‌ك ده‌سه‌لاتی ‘ئه‌تاتورك’ بۆ تورك!
چونكه كورد چوار تایبه‌تمه‌ندی نامۆی هه‌یه:
هه‌مو گه‌لانی دونیا، مێژوویان وایه: به جینۆسایدكردنیان، زیاتر و تۆكمه‌تر ‘یه‌كگرتو و یه‌كڕیز’، بون!
به‌ڵام مێژووی كورد، پێچه‌وانه‌یه: به جینۆسایدكردنیان، زیاتر و زۆرتر ‘په‌رش و بڵاو و ناته‌باتر’ بون، ئەوەش بەھۆی وەلائی حیزبەکانەوە بۆ داگیرکەران!
هۆكاره‌كه‌شی ئه‌م چوار تایبه‌تمه‌ندییه‌یه :
1- ناسیۆنالیزمی كورد: هه‌ر له قۆناغی ناسیۆنالیزمی شوانكاره دایه!
2- كورد: خێڵه‌كیی و ناوچه‌گه‌رایه !
3- كورد: خۆی له ئاست داگیركه‌ره‌كانی، به كه‌متر ده‌زانێت!
4- كورد: دین و ئایدۆلۆژیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به‌كارناهێنێت، به‌ڵكو نه‌ته‌وه‌كانی تر به‌ھۆی بەکارھێنانی ‘دین یاخود ئایدۆلۆژیا’ ئه‌توانن زۆر به سانایی كورد به‌كاربێنن!
كه‌وابو، هاوكێشه‌كه ئاوا دێته‌وه:-
كورد: میلله‌تێكه بۆ گیانی یه‌كتر، زاڵمن!
به‌ڵام به‌رانبه‌ر داگیركه‌ره‌كانیان: مه‌زڵومن!