شه‌ریف هه‌ژاری: نەورۆز لە تێفکرینی نێوان ‘من و ئەبوبەکر کاروانیی و پڕۆفیسۆر کەیوان’، دا!
زیاتر له پێنج ساڵ پێش ئێستا، ڕادیۆی دواڕۆژ ھەر یەکە لە ‘من و ئەبوبەکر کاروانیی و پڕۆفیسۆر کەیوان ئازاد ئەنوەر’ی بانگێشت کرد بۆ بەرنامەیەکی تایبه‌ت لەسەر نەورۆز. ده‌توانن له‌م لینكه‌ی یوتوب دا بیسه‌ری به‌رنامه‌كه بن: ( https://www.youtube.com/watch?v=q46kyrYkvJE ). له به‌رنامه‌كه‌دا مشت‌ومڕ دروست بو سه‌باره‌ت به مێژووی نه‌ورۆز. ئه‌بوبه‌كر كاروانی هه‌میشه ده‌یوست به‌جۆرێك بۆچونه‌كانی بخاته‌ڕو كه گوایه ئه‌وه كورده كه ده‌یه‌وێت مێژوو ساخته بكات و نه‌ورۆز به‌تایبه‌ت وه‌ك پرسێكی ناسیۆنال مێژوویه‌كی كۆنی له ناو كورددا نییه و بۆ سه‌رده‌می پیره‌مێرد ده‌گه‌ڕێته‌وه. واته: لەوێ ئەبوبەکر کاروانی نەورۆزی بۆ کورد بە ساختەی ناسیۆنالیزمی کوردی دانا کە لە پیرەمێردەوە دروستکراوە!
منیش به پشت به‌ستن به خوێندنه‌وه‌ی قوڵ و تێڕامان له ده‌یان سه‌رچاوه‌ی جیاواز، ده‌مویست بۆی بسه‌لمێنم كه بۆچونه‌كانی هه‌ڵه‌یه و، ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و مێژووه ساخته‌یه‌یه كه تورك، فارس و عه‌ره‌ب ده‌یانه‌وێت به ساخته‌كراوی بۆ كوردی بنوسنه‌وه. پڕۆفیسۆر كه‌یوانیش هاوبۆچون بو و چه‌ندین به‌ڵگه‌ی هێنایه‌وه كه دیرۆكی نه‌ورۆز زۆر كۆنه له‌سه‌ر خاكی كوردستان. به‌ڵام، پاش ئه‌م هه‌مو ساڵه ده‌بینم كه هه‌ندێك كه‌س هه‌ن دیسانه‌وه نه‌ورۆز وه‌ك بۆنه و جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی ڕێكخراو بۆ زه‌مه‌نی پیره‌مێردی ده‌گێڕنه‌وه. هه‌ربۆیه به پێویستم زانی تێفكرینه‌كانی خۆم له‌م ڕوه‌وه بخه‌مه‌ڕو. بۆ زانیاری زیاتریش له‌م باره‌یه‌وه، خوێنه‌ران ده‌توانن بینه‌ری چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ی- ئێن- ئێن بن له‌گه‌ڵم دا كه چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجام دراوه‌و ئه‌مه لینكه‌كه‌یه‌تی له یوتوب دا: (https://www.youtube.com/watch?v=ghTEa4eUUeo ).
له ناو كۆمهڵكاگهمان دا تا ئێستا ده‌یان سه‌ركرده و بڕوانامه‌دار و ڕۆژنامه‌نوس هه‌ن وا له نه‌ورۆز گه‌شتون كه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ت دا موڵكی چه‌ندین نه‌ته‌وه بووەو، له ناو كوردیش دا پیره‌مێرد دایهیناوه. به‌ڵام له‌م نوسینه‌دا هه‌وڵه‌ده‌م له خوێندنه‌وه‌یه‌كی قوڵی چه‌ندین ساڵه‌م بۆ نه‌ورۆز، ئایدیاكانم به‌و ئاڕاسته‌یه بڕوات كه نه‌ورۆز له‌سه‌ر خاكی كوردستان كۆنترین بۆنه بوه‌و دواتر بۆ نه‌ته‌وه‌كانی تر گواستراوه‌ته‌وه.
ڕوونە لە مشتومڕه‌كه‌مان له‌گه‌ل ڕادیۆ دواڕۆژ دا، کاک ئەبوبەکر کاروانی پێی وایە: نەورۆز لە ساڵی 1930 یەکانەوە لە لایەن پیرەمێردی نەمرەوە یادکراوەتەوە و بۆنەیەکی هاوچەرخە بۆ کورد تا ئه‌وه‌ی بۆنەیەکی مێژوویی کۆنتر بێت. بەڵام ئەم بۆچونەی بە تەواوی نادروستە و بە قوڵی نەچوەتە ناو مێژووەوە، بەپێی ئەم تێفكرینانه‌م:
1- مێژووەوە جەژنی نەورۆز مێژوویەکی دێرینی لە سەر خاکی کوردستان دا هەیە. پێموایە: ڕیشەی دروست بونه‌كه‌ی دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغی کشتوکاڵکردن. لە کوردستان بەتایبەت لە ”گوندی چەرمۆ و ئەشکەوتی شانەدەر” و تەواوی ناوچە شوێنەوارەکانی زنجیرە شاخەکانی زاگرۆس دا سەلماوە کە بۆیەکمجار لە مێژوودا کشتوکاڵکردن له‌سه‌ر خاکی کوردستان دا کراوە. گەر ئێمەش وردبینەوە لە مێژووی ڕیشه‌ی یادکردنەوەی جەژنی نەورۆز، ڕۆژی 21- 3 کە یەکەم ڕۆژی نەورۆزە، ڕێک دەکاتە ڕۆژی یادکردنەوەی ”خواوەندی تەمووز” لەلایەن سۆمەرییەکانەوە، کە سۆمەرییەکان لە هەزارەی پێنجەم و چوارەمی پێش زایندا یادی خواوەندی ”تەمووزیان” کردۆتەوە وەک ” خواوەندی بوژانەوەی سروشت و خواردنە گیاییەکان”.
هەربۆیە ساڵانە جەژنی خواوەندی ”تەمووز” لەسەر خاکی کوردستان بەردەوامی هه‌بو، تا ساڵی 700 ی پێش زاین کە کاتێک ”دیاکۆ” توانی ئیمپراتۆریەتی مادی کوردی دامەزرێنێت. لەو سەردەمەشەوە یادکردنەوەی خواوەندی ‘تەمووز’ برەوی زیاتری پێدرا و، هاوکات لەگەڵ ئەوەش دا تەشەنەسەندنی ئاینی زەردەشتیی کە هەڵقوڵاوی خاکی کوردستان بو، وایکرد بەتەواوی یادکردنەوەی ”جەژنی ژیانەوەی تەمووز- نەورۆزی ئێستا” گرنگیی و بایەخی زیاتری پێ بدرێت. بەتایبەت ئه‌و زه‌مه‌نه لە نه‌ریتیان دا دوو وەرزیان هەبوە ”گەرمیان و کوێستان”. وەرزی گەرمیان لە 21- 3 کە دەکاتە سالڕۆژی خواوەندی ئەفسانەیی تەمووز خەڵک لە ئەشکەوتەکان دەهاتنە دەرەوە و، ئاگریان دەکردەوە و، شادییان دەگێڕا. تا سەرەتای هاتنی پایزی ئێستا ‘وەرزی گەرمیان’ەکەیان بەردەوامی هەبو. یادکردنەوەی ‘تەمووز’ لە هزری مرۆڤەکانی پێش زایندا، وەک یادی ژیانەوەی سروشت و پڕبەرهەمبونی ڕزق و ڕۆزی کراوەتەوە. چونکە له‌و سه‌رده‌مه‌دا سەرچاوەی سەرەکیی مرۆڤ بریتیی بوه له کشتوكاڵکردن و بەرهەمە درەختییەکانی دیکە، کە لە بەهاردا چەکەرە دەکەنەوە و دەڕوێنەوە و، لە هاوینیش دا بەروبومەکان بەرهەم دەهێنرێن.
2- سەبارەت بە چیرۆکی کاوەی ئاسنگەر و وشەی نەورۆزەوە، چیرۆکی کاوەی ئاسنگەر بەشێکە لەو داستانەی کە لە ‘شانامەی فیردەوسی’ دا هاتوە. شیاوی لێوردبونه‌وه‌یه كه داستانە ئەفساناوییەکانی شانامەی فیردەوسی بە هیچ جۆرێک لەگەڵ مێژووی کۆندا یەکناگرێتەوە و، بەڵکو ساختە و دروستکراوە.
فیردەوسی سەردەمانی ژیانی دەگەڕێتەوە بۆ 970 ی زاینیی و، لە دایکبوی ساڵی 940 ی زاینیە لە شاری مەشهەدی ئێستا ‘کە لە کۆندا پێی وتراوە شاری تووس’. له‌كاتێك دا فیردەوسی کە خۆی لە 970 ی زایندا ژیاوە، كه‌چی ئەفسانەکانی پەرتوکی ‘داستانی شانامە’کەی باسی 700 ی پێش زاین دەکات! شانامه‌كه‌ی زۆر بە رونی چەندان هەڵەی زانستیی و مێژووی تێدایە. بۆ نمونە، فیردەوسی باس لەوە دەکات کە پاشا ئەستیاگس لە 700 ی پێش زایندا ژیاوە و خودی پاشا ئەستیاگس هەمان زوحاکی خوێنمژە کە مار بەسەر شانەکانییەوە بوە و لە لایەن کاوەوە کوژراوە. لە کاتێکدا لە 700 ی پێش زاین، بە پێی مێژوو و کتێبی ئاناباسی یۆنانیی و سەرچاوه‌كان، ”دیاکۆ” حوکمڕان بوە و سەرەتای دامەزراندنی ئیمپراتۆریەتی ماد بوە. هەروەها ئەستیاگس لە 550 ی پێش زایندا ژیاوە نەک لە 700 ی پێش زاین. زیاتر لەمانەش، پاشا ئەستیاگس کەسایەتییەکی باش و تایبەتمەندی ڕابواردن و کەیفوسەفای هەبوە نەک ئه‌وه‌ی خوێن‌ڕێژ بێت و ناوی ‘زوحاک’ بوبێت. هەروەها پاشا ئەستیاگس بەدەستی “کورش”ەوە کوژراوە نەک بە دەستی کاوە! بۆیه ئەم چیرۆکە ئەفسانهییهی دروستکراوی فیردەوسی هیچ فاکتێکی لە مێژوو دا نییە و، لەگەڵ هیچ بەڵگەیەکی شوێنەواریی و دەستنوسەکانی وەک کتێبی ”ئاناباس یان ئاناباسیس’ی یۆنانیدا یەکناگرێتەوە.
تەنانەت نوسەرە ئەقڵمەندەکانی خودی فارسەکانیش، فیردەوسی بەدرۆ دەخەنەوە. بۆ نمونە، نوسەری ناوداری ئێرانی ‘ئەحمەدی شاملۆ’ پێی وایە: “پەرتوکی ئەفسانە خولقێنی شانامەی فیردەوسی جگە لە کۆمەڵێک داستانی خێڵەکیانە و دروستكراو بەولاوە هیچی تر نییە”.
خودی وشەی ‘نەورۆز’ لوڕیە، کە لوڕەکانیش بەشێکن لە نەتەوەی کورد، لە داستانی شانامەی فیردەوسیی دا هه‌وڵدراوه ئەم وشەیە بكرێته موڵكی فارسه‌كان. ئەگینا گەر هەر کەسێک بە وردیی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه لە مێژوو ڕامێنێت، لەوە دەگات کە یادی نەورۆز یادی سالڕۆژی خواوەندی تەمووزە کە مێژوویەکی دێرینتر لە 5000 ساڵ پێش زاینی هەیە و، دواتر ئیلام ناوه‌ندی سه‌ره‌كی یادی نه‌ورۆز بوه‌و، وشه‌كه‌ش لای لوڕه كورده‌كانه‌وه هاتۆته‌بون و، ئیلام‌یش خاوه‌نی یه‌كێك له كۆنترین شارستانیه‌ته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی زاگرۆسیی كوردستانه.
هه‌ربۆیه، چ وشەکە ‘نەورۆز’ و چ داستانی ئەفسانەیی ‘کاوەی ئاسنگەر’ و ‘زوحاکی مار لەسەرشان’ کە مارەکان خوێنی کەلە سەری مرۆڤیان مژیوە، هەر هەموی ئەفسانەی دروستکراون و، فارسەکان توانیوییانە مێژوویەکی دروستکراوی بۆ خۆیان پێ دروست بکەن. چونكه فارس له ڕه‌گه‌زی ئاریایین و مێژوویه‌كی زۆر كۆنیان له‌سه‌ر ئه‌م خاكه‌ی ئێستاشیان نییه. به‌ڵام كورد كه ڕه‌گه‌ز زاگرۆسییه و خاوه‌ندار و ڕه‌گه‌زی هه‌میشه‌یی دوندهكانی زاگرۆسه، مێژووەکەی دزراوە و دەستکاری کراوە. كورده‌كان سەدان ‘شیعر و بابەت و گۆرانیی و پیاهەڵدان’یان بەسەر ‘کاوە’ دا ڕازاندۆتەوە، بێ ئەوەی ڕابمێنن کە مێژووەکەیان – دزراوە و گۆڕدراوە و ساختەکراوە- لە لایەن فارسەوە! تەنانەت نەتەوەیەکگرتووەکانیش لە 2010 غەدری لە کورد کرد، چونکە ڕاستە جەژنی نەورۆزی وەک جەژنێکی جیهانیی ناساند. بەڵام ”ڕیشەی” جەژنی نەورۆزی بۆ ئیرانی-فارسیی گەڕاندەوە و حکومەتی هەرێمیش لێی بێ دەنگ بو! بڕیاره‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه بو كه: فارسه‌كان هه‌م ده‌وڵه‌تیان هه‌یه و، هه‌م مێژووی جه‌ژنی نه‌ورۆزی كوردیشیان بۆ خۆیان ساخته كردوه‌و بردویانه.
3- كاتێك مادەکان گەشتنە ئاستی ئیمپراتۆریەت، ئه‌وه بو بەهۆی ئەوەی چەندان نەتەوەی تر بخەنە ژێر حوكمڕانی خۆیانەوە. هەربۆیە له پاش سه‌رده‌می ماده‌كانه‌وه، هه‌ندێك له نەتەوەکانی دراوسێی کوردیش فێری یادکردنەوەی نەورۆز بون و، ئاینی زەردەشتییەتیش کە بە جیهاندا بڵاوبوه‌وه هاوکاربوە کە نەتەوەکانی تر لە کوردەوە فێری یادی جەژنی نەورۆز ببن. بێگومان، فارسه‌كان ئەو ڕاستییە ده‌زانن کە ڕیشەی جەژنی نەورۆز کوردییە و، بۆ یه‌كه‌مجار لەسەر خاکی کوردستان لە قۆناغی کشتوکاڵکردندا کراوەتەوە و، ساڵڕۆژی جەژنی نەورۆزیش هەمان ساڵرۆژی خواوەندی تەموزی سۆمەرییەکانە کە دەگەڕێتەوە بۆ پێش لە هەزارەی پێنجەمی پێش زاین. واته به‌پێی ئه‌م تێفكرینانه‌م ده‌سه‌لمێت كه: ساڵنامه‌ی فارسه‌كان دروستكراوه و، نه‌ورۆز زۆر له پێش یه‌كه‌م ساڵی نوێی فارسه‌كان، له‌سه‌ر خاكی كوردستان، بونی هه‌بوه. نه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان داهێنه‌ری بن. ئه‌وان ته‌نیا داهێنه‌ری بردنی مێژووی كوردن بۆ خۆیان، كه ئه‌وه‌ش جۆرێكه له زیره‌كیی و، زیره‌كی فارسه‌كان ده‌رده‌خات.
4- بە تەواوی بە پێچەوانەی بۆچونەکانی بەڕێز ”ئەبوبەکر عەلی- کاروانی” یەوە، سەرچاوە مێژوویەکان و کتێبی ڕۆژهەڵاتناسان بەڵگەن لەسەر ئەو ڕاستییەی کە پێش ئه‌وه‌ی پێره‌مێردی نه‌مر یادی جەژنی نەورۆز لە سییەکانی سەدەی بیست دا، بكاته‌وه. گەلی کورد لە قۆناغی میرنشینەکانیش دا جەژنی نەورۆزی کردۆتەوە و جەژنەکەش هەمیشە ڕەمزێکی یەکێتیی جەماوەریی کورد بوە بۆ دژایەتیی داگیرکاران و، هەردەم ئیرادە و نوێبونەوە و ناسنامەی یەکێتیی کوردانی تێدا پراکتیزە کراوە. بۆ نمونە: لێکۆڵەر وکوردناسی فەرەنسی ‘جەیمس مۆیەر’ لە ساڵی 1812 دا لە کوردستان، تاکەکانی نەتەوەی کورد دەبینێت کە یادی جەژنی نەورۆز دەکەنەوە و، وەک جەژنێکی نەتەوەیی-مێژووییان ڕۆحیەت وئیرادەی زیاتریان پێ دەبەخشێت بۆ دژایەتی داگیرکاران و دژایەتیکردنی چەوساندنهوهیان. یادی جەژنی نه‌ورۆز له ناو نەتەوەی کورد دا هه‌میشه وەک بۆنەیەکی نەتەوەیی-مێژوویی، بوه. ئەمەش دوو فاکت ئەسەلمێنێت،
یەکەمیان/ ئایدیای چه‌سپاوی یادكردنه‌وه‌ی نەورۆز له ناو هزری تاكه‌كانی كورددا بریتیی بووە لە بەردەوامیی ژیاندنەوە و ژین. دووەمیشیان: پراکتیزەی نەورۆزیش بریتییە لە: یادکردنەوەی جەژنە كلتورییه- نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی كورد لە لایەن گشت تاکەکانی کۆمەڵگای کوردەواریی و، پیشاندانی ئیرادە و بونیەتی یه‌كگرتویی دژ بە داگیرکەران.
5- هیوادارم هەمو خوێنەوارێکی کورد بەتایبەت ئەکادیمیستەکان بەدواداچونی وردتر بۆ ‘نەورۆز’ بکەن، بۆ ئەوەی ئەم مێژووەی نەتەوهی كورد زیاتر ساختە نەکرێت و، حکومەتی هەرێم کۆنفرانسێکی زانستی لە بارەوە بۆ ڕێكبخات. هەرچەندە حکومەتی هەرێم لە مەڕ زۆر دۆسیەی نەتەوەیی بە بێ دەنگیی پاڵی لێداوەتەوە! هەروەها پێشنیار دەکەم تاکەکانی کۆمەڵگاکەمان بە ‘مامۆستایانی زانکۆ، نوسەر و ڕوناکبیران، مامۆستایانی ئاینی و، میدیاکاران’ بەرپرسیارێتی زیاتر بخەنە سەر شانیان لە مەڕ هوشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگاکەمان بۆ ئەم جەژنە كلتورییه ڕەسەنەی سەر خاکی كوردستان. زیاتر لە مانەش: هەمو گەلێک ڕۆژێکی نیشتیمانی هەیە، پێویستە ئێمەی کورد یادکردنەوەی جەژنی نەورۆز بکەینە ڕۆژی نەتەوەیی گەللی کورد. هەمیشەش لە نەورۆز دا نەتەوەی کورد بەرخۆدانی زیاتری سەلماندوە دژ بە داگیرکاران. بۆ نمونه: كاتێك لە پارچه‌كانی كوردستان یادی نه‌ورۆز ده‌كرێته‌وه، كه‌چی داگیركه‌ران ڕۆحیان چوە لە ئاست یادكردنه‌وه‌ی ئەم جه‌ژنه نەتەوەییەدا. چونکە داگیرکەران باش دەزانن لە پشتی یادکردنەوەی نەورۆز: شکۆ و ناسنامەی گەللی کورد خۆی مات داوە كه خاوه‌نداریه‌ت و بونیه‌تی كورد له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ده‌سه‌لمێنێت. پێویستیشه لە جەژنی نەورۆز دا چەندان پرۆژەی وەک خەستەخانە و قوتابخانە بکرێنەوە و، هەموان بە نەریتیی کوردەوارییانە ئەم جەژنە نەتەوەییە ڕەسەنە لە یەکتر پیرۆز بکه‌ن.
زیاتر له‌وانه‌ش، بۆ ئه‌وه‌ی وردتر بۆ به‌ڕێز ئه‌بوبه‌كر كاروانیی و هه‌مو ئه‌و مامۆستای زانكۆ و نوسه‌رانه بسه‌لمێت كه نه‌ورۆز وه‌ك جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌لای كورد له دژی عوسمانیی و سهفهوهییهكانیش كراوه‌ته‌وه‌و، ده‌مێكه فۆرمێكی ناسیۆنالیستانه‌ی هه‌بوه. ئەمە بابەتێکە لەسەر یادکردنەوەی نەورۆز، کە هی فەقێ قادری ھەمەوەنده لە سەدەی نۆزدەدا، واتە: پێش دەورانی پیرەمێرد! هه‌ربۆیه، خۆزگە سیاسییەکانی کورد ‘بە ئەبوبەکر کاروانی’یشەوە ھێندەی قسەدەکەن، نیو ھێندە کتێبیان دەخوێندەوەو بەدواداچونیان دەکرد. بەلام بەبێ زاڵكردنی بیرکردنەوەی ئایدۆلۆژیای ئیخوانانەو مارکسیانەو… ھتد!
‘بەھارنامە’ ناونیشانی ئەو قەسیدە مەزنەیە كە ‘فەقێ قادر’ی هەمەوەند لە ساڵی ‘1885’ ی زاینیی، لە نێو ژورە تاریكەكانی بەندیخانەی ‘كەركوك’ەوە، بۆ بەهار و یادی نەورۆزی كوردهواری نوسیوە. بەمەش ئەو راستییە دەسەلمێت كە ھەم کورد و ھەم ‘فەقێ قادر’یش پێش ‘پیرەمێرد’ لەسەر تەوقەسەری قەڵاکانی کوردستان و قەڵای چەمچەماڵەوە یادی نەورۆزیان وەک بۆنەیەکی ناسیۆنالیزمی کوردی کردۆتەوە! هەروەها فه‌قێ قادر داخی بۆ ئەوەش خواردوه كە ئه‌و نەورۆزە ئەو دیلی دەستی توركەكان بوه لەبەندیخانەدا. به‌ڵام به هۆنراوه‌كه‌ی دا ده‌سه‌لمێت كه هەر بە یادی بەزم و ڕەزمی بەهارو نەورۆزانی رابردوەوە وەكو بروسکەیەک دەچرپێنێت بە گوێی نەتەوەکەی دا‌و، ئاواتە خواز بوە كە دەست و پێی بكرێتەوەو ئازاد بێ و، هەر بەیادی جارانەوە بەشداری ئەو ئاگر كردنەوەیە لەگەل نەتەوەکەی دا، بكاتەوە. هەر بەو ئاواتەشەوە و بۆ خۆشەویستی یادكردنه‌وه‌ی نەورۆز دڵی هاتۆتە كوڵ و فەرمویەتی:
ئازیز نەو بەهار، ئازیز نەو بەهار
ئیحیابی نەفەیز، ئازیز نەو بەهار
مەنقوش بیفروش، زەمین نەصەد تار
ذاتش جەصیفات، نەورۆز بی ئیزهار
نیلی دا صەفحەی چەتر ئەخچەری
زێوەر كەرد زەمین، شەمس خاوەری
بێ تەعلیم و رەنج، بێ موزد و میننەت
(عرز) و ست بە ئەرض، كەریم قودرەت
گوڵان نە هەوای هامون، وەردەن مەوج
زی رۆح نەزینەت، زەمین بەستەن فەوج
ناڵەی قومری، یان نەغمەی عەندەلیب
سۆز عاشقان، بێ ڕاز‌و شەكیب
ساقی یان سەر مەست، بادەی خومارن
مەستان نەعوروج، وەصڵ دیدارەن
ڕشتەی فیكرشان، چون تەلگرافەن
ڕای یەك لەحڤە شان، نەتاف تاقافەن
نیازم ئیدەن، بەی خومارەوە
بەی ئاهەنگ بەزم: نەو بەهارەوە
ئیحیاكەی نەورۆز، چەمیر وەی تارە
ئازاد بام جە قەید: كرمی ئەممارە !
(فەقێ) حەسرەتمەند، بێ قوەت ڕووح
ڕای حەقیق وەنەش، چۆن مەبۆ مەفتوح!
* خوێندكاری دكتۆرا له دبلۆماسییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانیی.