بورهان شێخ ڕەئوف: په‌یوه‌ندییه‌كانی میسر و توركیا.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا گوێبیستی هه‌واڵی ناكۆك و دژ به یه‌ك بووین له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی گه‌ورە و گرنگی ئیسلامی ناوچه‌كه، واته میسر و توركیا، ئه‌نقه‌ره له سه‌ر زاری مه‌ولود چاوش ئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ میسردا ده‌ستپێكردۆته‌وه به‌بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خت، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش رایگه‌یاند كه ئه‌وان ئه‌و دۆكۆمێنت و به‌ڵگانه‌یان بینیووه كه باس له په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی هه‌ردوو حكومه‌تی میسر و توركیا ده‌كه‌ن.
شایانی وتنه په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی میسر و توركیا كاتێك شڵه‌ژا و ئاڵۆزبوو كه سوپای میسر به سه‌ركردایه‌تی عه‌بدولفه‌تاح سیسی، محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئیخوانی ئه‌وسای میسریان له‌سه‌ر كار لابرد له 3ی یولیوی 2013 و دواتر زیندانیان كرد‌و پاشان له 17 یولیوی 2019، له زینداندا كۆچی دوایی كرد، دوای ئه‌وه‌ش زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی ئیخوان موسلمینی میسر هه‌ڵاتن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌تایبه‌تی بۆ توركیا، له‌وكاته‌وه له‌و وڵاتانه په‌نادراون كه ئه‌مه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانی زۆر بوو بۆ حكومه‌تی میسر.
دوای چه‌ند سه‌عاتێك له‌و راگه‌یاندنانه‌ی توركیا و ئه‌مریكا، میسرییه‌كان بوونی هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ك یان نیه‌تی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ توركیادا ره‌تكرده‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی سعودی راگه‌یاندبوو كه میسر مه‌رجی داناوه بۆ به‌ستنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ توركیادا.
لێدوانی ناته‌با و پێچه‌وانه
یه‌كه‌م لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی بوو رۆژی هه‌ینی 13/ 3/2021، له سه‌ر دوا پێشهات و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و رووداوه‌كانی توركیا و رایگه‌یاند كه هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خت نییه چ له‌لای ئێمه‌وه و چ له لایه‌ن میسرییه‌كانه‌وه، به‌ڵام ئاساییكرنهوهی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ش كارێكی ئاسان نییه و له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا نایه‌ته‌دی، چونكه ساڵانێكی دوور و درێژه په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاڵۆز و شێواوه و دابڕان و بۆشایی زۆر دروست بووه.
لێدوانه‌كانی چاوش ئۆغڵو له دوای لێداونه‌كانی سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هات، كه وتبووی هه‌ردوو وڵات توركیا و میسر له رووی ئاسایش و ئابوورییه‌وه هاریكاریی یه‌كتریی ده‌كه‌ن.
هه‌ر دوای ئه‌م لێدوان و هه‌واڵانه، لێدوانی میسریه‌كانیش بڵاوبۆوه كه مه‌رجێكیان داناوه بۆ ده‌ستپێكردنی په‌یوه‌ندیی و وتووێژ له‌گه‌ڵ توركیادا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ئیتر توركیا (بووه‌ستێت له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچه‌كه)، ئه‌گه‌ر ده‌خوازێت په‌یوه‌ندیی ئاسایی له‌گه‌ڵ میسر و وڵاتانی تری ناوچه‌كه هه‌بێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت قسه‌ی كردبوو، باسی له‌وه كردبوو شتێك نییه به‌ناوی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان، چونكه په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی تائێستا له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌یه و باڵیۆزخانه‌كانیان كراوه‌یه لەلای یه‌كتری، كه كاروباری هاووڵاتیان راده‌په‌ڕێنن، ئه‌م روونكردنه‌وه‌ی میسرییه‌كان له‌كاتێكدا دێت كه توركیا باس له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كات.
هه‌ماهه‌نگی نهێنی
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌ردۆغان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بێت، په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی و ئابووریی و هه‌واڵگریی و هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی نهێنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی میسردا هه‌یه، هه‌ربۆیه له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا كێشه‌یه‌ك سه‌ریهه‌ڵدا شه‌قام و چالاكوانانی مافی مرۆڤی میسری به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكرد و زۆر پرسیار و نیشانه‌ی سه‌رسووڕمانی به‌دوای خۆیدا هێنا، كه نیشانه‌ی هه‌ماهه‌نگی نهێنی زۆر به‌هێزی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ته، ئه‌ویش ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پارێزه‌ر و مافناسی میسری (كه‌ریم عهبدولرازی) و هه‌ردوو كچه‌كه‌ی بوو كه ته‌مه‌نیان له 10 ساڵ كه‌متربوو، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه و دواتر راده‌ستكردنه‌وه‌یان به میسر بەبێ هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی، به‌ڵام دواتر به‌هۆی شه‌پۆلێكی توندی ره‌خنه و ناڕه‌زایی چالاكوانانی توركیاوه ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كرا.
كێشه‌ی ئه‌م پارێزه‌ره میسرییه، یه‌كه‌م كێشه‌ی له‌و جۆره نییه، كه حكومه‌تی توركیا هه‌وڵبدات به‌رهه‌ڵستكارانی میسری راده‌ستی وڵاته‌كه‌یان بكاته‌وه، هه‌رچه‌نده یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌نگاوی له‌و جۆره ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی كه ژیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره.
هه‌ر له‌ساڵی 2019 ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، هه‌ندێك به‌رهه‌ڵستكار و كه‌سانی ناڕازیی میسرییان راده‌ستی میسر كرده‌وه، كه حوكمی له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركرابوو له‌سه‌ر دۆسێی سیاسی، حكومه‌تی توركیا وەڵامی داخوازیی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌شی نه‌دایه‌وه سه‌ره‌ڕای بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و گیراوانه.
ئه‌م ئاماژانه له‌سه‌ر هاوكاریی ئاسایش و هه‌واڵگریی له نێوان میسر و توركیادا له سه‌ره‌تای ساڵی 2020 – ەوه ده‌ركه‌وتن، هه‌ر بۆ راستی و دروستی ئه‌م هاوكارییانه، لێداونه‌كانی ئه‌ردۆغان له ئابی 2020 گه‌واهی ده‌رن.
په‌یوه‌ندیی ئابووری و دارایی
ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیی ئابووریی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی زه‌مینه‌ساز و رێخۆشكه‌ربن بۆ پێكهاتن و نزیكبوونه‌وه‌ی سیاسی، ئه‌وا هه‌مان فاكته‌ریش به‌شێوه‌یه‌كی بەهێز لەئارادایە له‌نێوان دوو وڵات‌دا.
سه‌ره‌ڕای شه‌ڕی میدیایی و ئاگراوی و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه‌ی نێوان سه‌ركرده سیاسییه‌كانی توركیا و میسر، تۆمه‌تباركردنی یه‌كتر به لیستی درێژ له‌سه‌ر ئه‌تككردن و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، به‌ڵام په‌یوه‌ندیی بازرگانی و ئابوورییان له ئاستێكی به‌رزدایه، به گوێره‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی توركیا، رێكه‌وتننامه‌ی بازرگانی ئازادی نێوان توركیا و میسر كه ساڵی 2005 ئیمزاکراوە و له ساڵی 2007 چۆتە بواری جێبه‌جێكردنەوە، تائێستا كاری پێده‌كرێت.
قەبارهی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان میسر و توركیا به‌گوێره‌ی راپۆرته رەسمییەکان له‌ساڵی 2017ه‌وه گه‌یشتۆتە (4.43) ملیار دۆلار له هه‌مان كاتدا توركیا رایگه‌یاندووه كه ئه‌مه به‌ڕێژه‌ی %4ی ساڵی پێشووتر زیادیكردووه، له كاتێكدا ته‌رازووی ئاڵوگۆڕه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی توركیادایه به شێوه‌یه‌ك زیاتر له %50 ی هه‌نارده‌ی توركیا بۆ میسر ده‌چێت.
له ساڵی 2019 شدا، ئاڵوگۆڕی بازرگانی پله‌یه‌كی پێوانه‌یی له نێوان میسر و توركیادا تۆماركردووه كه 5.42 ملیار دۆلار بووه .
جێی ئاماژه‌یه ساڵی 2020 دوا واده‌ی كۆتایی هێنان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان تازه‌كردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنامه‌ی بازرگانی ئازادی نێوان میسر و توركیا بوو، به‌ڵام هه‌ردوو وڵات تائیستا خۆیان پاراستووه له داخوازیی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتننامه‌كه، بۆئه‌وه‌ی وه‌كو دیفاكتۆیه‌كی كارپێكراو بمێنێته‌وه و ئه‌و راستییه‌ش بسه‌لمێنێت كه دارایی و هاوكاریی هه‌واڵگری كاری خۆیان كردووه.