شه‌ریف هه‌ژاری: بۆچی ئێران نه‌یتوانی حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بڕوخێنێت!
له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، ئێران چ له ناوخۆی هه‌رێمه‌وه‌و، چ له به‌غداشه‌وه، پیلانی سه‌ره‌كی خۆی ئیفلیجكردنی كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانیی و ڕوخاندنی ئه‌و حكومه‌ته بو. هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ی كه به ئێستاشه‌وه ئێران دژی مه‌سرور بارزانییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ هۆكار:
یه‌كه‌م/ ئێران، مه‌سرور بارزانیی به نوێنه‌ری ئیسرائیل ده‌زانێت له هه‌رێمی كوردستان. ئێران له خۆوه ئه‌م وێناكردنه‌ی بۆ مه‌سرور نه‌هێناوه‌ته بون. بگره له حه‌قیقه‌تیش دا په‌یوه‌ندییه نهێنییه‌كانی نێوان مه‌سرور به‌رزانیی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و جوله‌كه‌كان به‌گشتیی، توندوتۆڵه. ئه‌و توێژه‌رانه‌ی كه خوێنه‌ری بابه‌ته خۆراواییهكانن له‌سه‌ر پرسی كورد، به ئاسانیی به‌و حه‌قیقه‌ته ده‌گه‌ن كه هه‌م نوسه‌رانی جوله‌كه له بابه‌ته‌كانیاندا وه‌لائیان بۆ مه‌سرور بارزانیی، هه‌یه. هه‌م مهسروريش له‌و ساته‌وه‌ی كه كوردستان 24 ی دروست كردوه، گه‌ر خوێنه‌ران تێبینیان كردبێت، چه‌ندین به‌رنامه‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر جووه كورده‌كان ئه‌نجام داوه. هه‌روه‌ها، چه‌ند ساڵی ڕابردو، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ئیسرائیلیش بانگێشتی هه‌ولێر كرا‌و، له چاوپێكه‌وتنێكی ئینگلیزیش دا ئه‌و په‌یوه‌ندییه توندوتۆڵه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود-مه‌سرور ناشارێته‌وه.
دووه‌م/ مه‌سرور بارزانیی به پێچه‌وانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیره‌كانی پێشوی هه‌رێم، سازشی گه‌وره‌ی بۆ ئێران نه‌كردوه. ئهملاولایهكی بۆ ئێران كردوه. به‌ڵام سازشی گه‌وره‌ی بۆ ئێران نه‌كردوه. ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له‌و هۆكارانه‌ی كه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئامانجی سه‌ره‌كی ئێران له هه‌رێم دا ڕوخاندنی كابینه‌كه‌ی مه‌سرور بێت.
سێیه‌م/ نوسه‌رانی شیعه‌ی عێراق و فارسه‌كانی سه‌ر به ڕژێمی ئێران وێنای مه‌سرور واده‌كه‌ن كه: كتومت مه‌سعود بارزانیی دووه‌مه و نوێنه‌رایه‌تیی ناسیۆنالیزمی كورد ده‌كات. واته: ئێران، مه‌سرور به خودی ‘مه‌سعود بارزانیی داهاتو’ ده‌زانێت.
له‌و به‌رانه‌ی كه ئێران هه‌ر له ناوخۆی هه‌رێم دا دژی مه‌سرور دروستی كردن، تا ده‌گات به فشارخستهنهسهر گۆڕان و، تا ده‌شگاته ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی هیوای له به‌غداد بۆ ئیفلیجكردنی حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور به‌رزانیی دامه‌زراند، ئێران هه‌ر شكستی هێنا له ڕوخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانیی دا له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م/ به‌هۆی په‌یوه‌ندییه نهێنییه‌كانی مه‌سرور له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ئه‌مریكا له خراپترین دۆخ دا پشتی له مه‌سرور نه‌كرد. ڕونه قه‌یرانیی حوكمڕانیی له هه‌رێم له كابینه‌كانی پێشوه‌وه بۆ مه‌سرور ماوه‌ته‌وه‌و، كۆرۆناشی هاته‌سه‌ر و، ئینجا ئێران له ڕێگه‌ی به‌غداشه‌وه بودجه‌ی هه‌رێمی بڕی و هاوپه‌یمانی هیوای دروست كرد. له ناوخۆی هه‌رێمیش له یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ست به‌كاربونی مه‌سروره‌وه، ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی زۆری بۆ مه‌سرور دروست كرد. به‌ڵام پشت تێنهكردنی ئه‌مریكا به‌رانبه‌ر به مه‌سرور، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی نه‌ڕوخانی حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بو.
دووه‌م/ ئێران هه‌ندێك موشه‌كی نا به هه‌ولێره‌وه كه هه‌موی دژایه‌تیی حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بو. به‌ڵام به خێر بۆ مه‌سرور شكایه‌وه. هه‌رچه‌نده ده‌بو مه‌سرور به‌رزانیی له ڕوی نه‌ته‌وه‌یی و حوكمڕانییه‌وه وه‌به‌رهێنانی گرنگی دبلۆماسیی به‌و موشه‌كانه‌وه بكردبایه كه ئێران به هه‌ولێرییه‌وه نا. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی مه‌سرور وه‌ك پێویست نه‌بو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری دبلۆماسیی پێوه بكات، به‌ڵام به‌ره‌ی ئه‌مریكا-ئیسرائیل له‌سه‌ر ئه‌و موشه‌كانه هاتنه وه‌ڵام و، گورزێكیان سراوانده پێگه‌یه‌كی ئێران له سه‌ر سنوری سوریا-عێراق دا. ئه‌وه‌ش یه‌كێكی تر بو له هه‌ڵه‌كانی ئێران كه له‌به‌ر دژایه‌تیی مه‌سرور گرتیه‌به‌ر، به‌ڵام به خێر بۆ مه‌سرور گه‌ڕایه‌وه. لەم کەیسەدا ھەندێک لە حیزبەکانی کوردستان و پەرلەمانتارەکانیان بە ڕقەبەرایەتی نوسیان: ”دەزگای پاراستن ئەو موشەکانەی ھاویشتوە!”. ئەمەش ھەڵەیەکی گەورەبو کە ئەو حیزبانەو پەرلەمانتارەکانیان کردیان. چونکە مەسرور بەئاسانیی دەیقۆزێتەوەو بابەتەکانیان دەدا بە سی-ئای-ئەی و دەڵێت: ”ئەوەتا ئەو حیزبانەو پەرلەمانتارەکانیان سەر بە ئێرانن و، بە فەرمانی ئێران وێنەی کردەوە تیرۆریستییەکانی ئێران دەگۆڕن!”.
سێیه‌م/ یه‌كێك له كاره هه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ مانه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌وه‌بو: هه‌رچه‌نده عه‌لی باپیر چه‌ندین جار خواستی خۆی بۆ به‌شداری كابینه‌كه‌ی مه‌سرور خسته‌ڕو، به‌لام مه‌سرور نه‌یهێشت عه‌لی باپیر ‘کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی- ئه‌وكات’ به‌شداری كابینه‌كه‌ی بن. به‌مه‌ش مه‌سرور یه‌كێك له ده‌سته‌كانی ئێران كه له كابینه‌كه‌ی دا بونی هه‌بێت، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بڕی و، نه‌یهێشت به‌شدار بن! بۆیه به نه‌بونی ‘كۆمه‌ڵه‌ی دادگه‌ری- ئێستا’ له كابینه‌كه‌ی مه‌سرور دا، فشاردروستكردنی ئێرانیش له ناو خودی كابینه‌كه‌وه له‌سه‌ر مه‌سرور، كه‌متر كاریگه‌ری مایه‌وه.
چواره‌م/ مه‌سرور به‌خت یاوه‌ری بو كه هه‌م یه‌كێتیی سه‌رۆكی په‌رله‌مانن و هه‌میش باڵی نه‌ته‌وه‌یی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ‘عومه‌ری سه‌ید عه‌لی’ له حكومه‌ته‌كه‌ی دا به‌شدار بون. به پێچه‌وانه‌ی سه‌رده‌می نیچیرڤانهوه كه باڵی ئێرانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ‘یوسف محەمەد’ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیان ده‌كرد. چونكه هه‌رچه‌نده ئه‌و سه‌رده‌مه نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕێكه‌وت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی هه‌رێم كه ساڵێك ته‌مه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی بۆ مه‌سعود به‌رزانیی درێژبكرێته‌وه به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌و، خودی محەمەد تۆفیق ڕه‌حیمیش وه‌ك نوێنه‌ری نه‌وشیروان-گۆڕان له كۆبونه‌وه‌كه به‌شدار بو و، ڕه‌زامه‌ند بو. به‌ڵام بۆ ڕۆژی دواتر، یوسف محەمەد رێكه‌وتنی لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا به هیچ زانی. ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری دوو فاكت بو: هه‌م یوسف زۆر له ژێر فه‌رمانی ئێران داب‌و و، هه‌میش هوشیاری سیاسیی هێنده لاواز بو كه ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی له‌گه‌ل نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا به هیچ زانی. ئه‌وه‌ش بوبه‌هۆی ئه‌وه‌ی پارتیی نادیموكراسییانه وه‌زیره‌كانی گۆڕان له حكومه‌ت دا ده‌ربكات و، نه‌وشیروانیش له ڕقی هاوڕێكانیی و ئه‌و هه‌ڵه زه‌قه ڕۆشت بۆ له‌نده‌ن. به‌ڵام له سه‌رده‌می مه‌سرور دا، یه‌كێتیی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه و عومه‌ری سه‌ید عه‌لیش ڕێكخه‌ری گۆڕانه. بۆیه زۆر سه‌خت بو ‘زۆر سه‌ختیشه’ ئێران پیلانه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی سه‌ر بگرێ و حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌سرور بڕوخێنێت.
پێنجه‌م/ ئه‌گه‌ر هه‌روه‌ك هه‌میشه بێلایه‌نانه و به‌بێ سۆز هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسیی بكه‌م، یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی سه‌رنه‌كه‌وتنی پیلانه‌كه‌ی ئێران بۆ تەسلیم نەبونی خودی مه‌سرور بارزانیی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌ری بۆ پیلانه‌كانی ئێران دانه‌نه‌واند. به‌وه‌ش تا ئێستا پیلانه‌كه‌ی ئێران بۆ ڕوخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتو نه‌بوه. هه‌روه‌ها، ئه‌و ملكهچنهبونهی مه‌سرور بۆ ئێران گه‌ر به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا لای خۆراواییهكانیش وێنای مه‌سرور له كه‌سانی پێش خۆی جیاده‌كاته‌وه و به خۆڕاگر دایده‌نێن، بە مەرجێک تاسەر لە بەرانبەر پیلانەکەی ئێران دا سازشی گەورە بۆ ئێران نەکات. به‌ڵام لێره‌دا ناکرێ کەموکوڕییەکانی حکومەتەکەی مەسرور بارزانی نەخرێتەڕو و چه‌ند فاكتێك هه‌یه كه پێویسته مه‌سرور به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دا بكات. ئه‌گینا هه‌مو ساتێك له هه‌رێم دا ئه‌گه‌ری شۆڕشی جه‌ماوه‌ریی چ له ئێستا و، چ له داهاتوش دا هه‌یه به‌هۆی گه‌نده‌ڵیی و نه‌زانینی حوكمهتداری سی ساڵ حوكمڕانییه‌وه. ئەو کەموکورتییانەی كه پێویستە کاریان لەسەر بکات، ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م/ پێویسته له‌سه‌ر مه‌سرور به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ی چاكسازی گشتگیر بگرێته‌به‌ر. هه‌ر هیچ نه‌بێت نایاساییه زه‌قه‌كان نه‌هێڵێت. بۆ نمونه:- پێویسته خانه‌نشینبونی په‌رله‌مانتارانی خوار ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. پێویسته ته‌واوی ئه‌و پارێزگار، قائیمقام، به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه و گشت به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی كه چوار ساڵه له پۆسته‌كانیان دان، لاببرێن و، خودی مه‌سرور ته‌واوی وه‌زیره‌كان له‌و مه‌سه‌له یاساییه ئاگادار بكاته‌وه. ئه‌وه‌ش لای خۆراواییه‌كان مه‌سرور له ئه‌وانه‌ی پێش خۆی جیاده‌كاته‌وه‌و سه‌رده‌مه‌كه‌ی به قۆناغێكی نوێ داده‌نرێت، نه‌ك به درێژكراوه‌ی ئه‌وانه‌ی پێش خۆی! پێویسته مه‌سرور به‌رزانی به كۆی سیسته‌می یه‌كه كارگێڕییه‌كانی سنوره‌كان، فڕۆكه‌خانه‌كان و، سیسته‌می باجدانان له‌سه‌ر ته‌واوی سنوره‌كان و كارخانه‌كان بچێته‌وه‌و، هه‌موی به یاسایی بكرێن و، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت دا بن.
پێویستە مەسرور ستراتیژی تایبەتی ھەبێت کە زانکۆکان بکاتە حکومیی و لە حیزبایەتیی وەدەریان بێنێت و، یاسا بەسەر زانکۆکان دا جێ بەجێ بکرێ و، ئەو کەسانەی کە سێ ساڵ زیاترە لە پۆستەکانیان دان، لاببرێن. چونکە پۆستەکانی یەکە کارگێڕییەکانی زانکۆکان بە پێی یاسا و ڕێسا دەبێت تەنیا بۆ سێ ساڵ بێت.
دووه‌م/ پێویسته مه‌سرور بارزانی چاكسازی گشتگیر له ته‌واوی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا بكات. هه‌روه‌ها به‌تایبه‌ت ستراتیژی تۆكمه‌ی دبلۆماسیی به‌رانبه‌ر به وڵاتانی ‘ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و، سعودیه’ بگیردرێته‌به‌ر كه تۆڕێكی كۆنكرێتی ستراتیژی دبلۆماسیی له‌گه‌ڵیان دا بڕوێنرێت، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌واڵگری بێت بۆ ده‌وله‌تان. هه‌روه‌ها، ستراتیژێكی تۆكمه‌ی دبلۆماسیی-نهێنیی له‌گه‌ڵ ئیسرائیلیش دا بڕوێنرێت. زیاتر له‌وانه‌ش، پێگه‌ی دبلۆماسیی ده‌وڵه‌تانی ئازربایجان و كه‌نداو له گه‌شه‌سه‌ندن دایه، پێویسته گرنگی دبلۆماسیی به‌وانیش بدرێت. له‌گه‌ڵ چین و ڕوسیاش به هه‌مان شێوه. به‌ڵام گرنگه له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی دبلۆماسیی، چاكسازی گشتگیر له نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم دا بكرێت، له پێناو بنیادنانی تۆڕێكی دبلۆماسیی به‌رهه‌مهێن به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتانی ‘ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا و، سعودیە’.
سێیه‌م/ پێویسته مه‌سرور بارزانیی ستراتیژێك بگرێته‌به‌ر بۆ ڕاكێشانی كۆمپانیاكانی ‘ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نساو، سعودیه’ بۆ هه‌رێم. كاتێك ئه‌ڵێم: بۆ هه‌رێم، مه‌به‌ستم هێنانی كۆمپانیا به‌رهه‌مهێن و بنیادنهرهكانی ئه‌و وڵاتانه‌یه بۆ گشت شاره‌كانی هه‌رێم، نه‌ك ته‌نیا بۆ هه‌ولێر.
چواره‌م/ پێویسته مه‌سرور له ڕێگه‌ی تیمێكی پسپۆڕی به‌تواناوه ستراتیژێكی تۆكمه‌ی كرداری دابڕێژن كه حكومه‌تی هه‌رێم له ساڵانی داهاتودا پشت به عێراق نه‌به‌ستێت. جێ به جێكردنی سێ خاڵه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌م، ئه‌م خاله‌ی چواره‌م ده‌هێنێته‌دی. چونكه تا ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی ئێران مابێت، بڕینی بودجه له به‌غداده‌وه له‌سه‌ر هه‌رێم، هه‌ر چه‌ند مانگ جارێك، ماوه-ماوه، دهگیردرێتهوهبهر و سه‌رهه‌ڵ ده‌داته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی حساب بۆ ئه‌و پیلانه‌ش بكرێت. هه‌ر پێویسته ئه‌و سێ خاڵه‌ی كه له سه‌ره‌وه خستمه‌ڕو، بگیردرێته‌به‌ر. ئه‌گینا تا كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌ره‌گه ده‌گرێ!؟ مام جه‌لال سه‌رۆك كۆمار بو، كه به فه‌رمانی ئێران نوری مالیكی موچه و بودجه‌ی هه‌رێمی بڕی. لێوردبونهوهكه ئه‌وه‌یه: تاقه‌ت و ئیراده و توانای خه‌ڵكی كوردستانیش سنوری هه‌یه چونکە خەلکی کوردستان لەو کاتەوە تا ئێستا لە ناو قەیرانی بێ موچەیی و بێ پرۆژەیی دایە. ئێران له به‌غداوه موچه و بودجه‌ی هه‌رێم ده‌بڕێ، له هه‌رێمیشه‌وه خه‌ریكی شه‌ڕی ناوخۆ دروست كردنه!!
ھەروەک چۆن له كاتی خۆی دا، به‌بابه‌ت سه‌لماندم كه وتاره‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار له ئه‌سته‌نبوڵ له ڕوی سیاسیی-دبلۆماسییه‌وه هه‌ڵه، بو. چونكه وتاری شۆڕشگێڕانه نابێت له ئاشته‌وایی و كه‌شی دبلۆماسیی دا بوترێت! چونكه به‌و جۆره وتارانه له ئه‌سته‌نبوڵ دا و، باسكردن له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان له كۆنگره‌ی هه‌ده‌په بە ئەتەکێتێکی شۆڕشگێڕانەو ھەڕەشەکردنەوە، توركه‌كان ده‌وروژێنێت و، بیانو ده‌درێته ده‌ست توركه فاشیسته‌كان كه ئازادییه‌كانی كوردانی باكور له قاڵب بده‌ن. به‌وه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاشته‌وایی داده‌نێت، كه واش ده‌رچو!
ئێستاش كه مه‌لا به‌ختیاره‌وه پێی وایه: ”ئێران ده‌بێته ناوه‌ندی دانوستانی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست!”. بەڵام من به پێچه‌وانه‌ی مه‌لا به‌خیتار پێموایه: ”هه‌م ئێستا و هه‌م داهاتوش هه‌ر توركیا و سعودیه و میسر ناوه‌ندی دبلۆماسیی سه‌ره‌كی مهنتیقهكه ده‌بن”. به‌لام ناوه‌ندی دانوستان له‌سه‌ر پرسه‌كانی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست هه‌ر ئه‌مریكا و خۆراوا ده‌بن نه‌ك ولاتانی خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست خۆیان. كورد ده‌توانێت له‌گه‌ڵ سعودییه خاڵی دبلۆماسیی هاوبه‌ش بدۆزێته‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز دابمه‌زرێنێت. ته‌نانه‌ت گه‌ر ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێرانیش ڕێك بكه‌وێته‌وه. هه‌ر پێموایه: ڕێكهوتنهكهیان ستراتیژی نابێت. چونكه هه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ریه‌ك كه‌وتون و ده‌كه‌ون. هه‌میش ئه‌مریكا ستراتیژی گه‌مارۆی ئابوری نێوده‌وڵه‌تیی له‌سه‌ر چین هه‌یه و، ستراتیژی گه‌مارۆی جیۆپۆلهتیكیشی له‌سه‌ر ڕوسیا هه‌یه. ئیرانیش بوه‌ته دۆستی درێژخایه‌نی ڕوسیا و چین. بێ-گومان ئه‌و هاوكێشه نێودهولهتییانهش به‌سانایی ئاسایی نابنه‌وه! به سێ كۆبونه‌وه له‌گه‌ل ئێران ئاسایی نابنه‌وه. ڕاسته ئێران ولاتێكی كاریگه‌ری ناوچه‌كه‌یه، به‌لام ئێران نابێته ناوه‌ندی دانوستانی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست چونکە ئەو دوو بوارە جیاوازن: کاریگەر جیاوازە لەوەی ببێتە ناوەندی دانوستان. چونكه پرسه‌كانی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست به ده‌ست ئه‌مریكا و خۆراوا و ڕوسیایه. چونكه به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژیی زلهێزه‌كان له پشت جه‌مسه‌ربه‌ندی ململانێكانی خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ن! كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ل ئێران ئاكارێكی ئاسایی دبلۆماسییه، به‌لام ئه‌و كۆبونه‌وانه ئێران ناكاته ناوه‌ندی دانوستانی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راست. چونكه له پشتی پرسه‌كانی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راسته‌وه ستراتیژی دژ به یه‌كی زلهێزه‌كان ڕاوه‌ستاوه!
هه‌رچه‌نده ده‌كرێت مه‌لا به‌ختیار حه‌قی خودیشی بێت كه له پێناو ئامانجی ‘بون به سه‌رۆك كۆماری عێراق’، وەک پەراوەی سیاسیی: دۆستایه‌تی خۆی بۆ ئاینی ئیسلام نیشان بدات و، ئێرانیش وه‌ك ناوه‌ندی دانوستانی خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست بناسێنێت. به‌ڵام مه‌سرور بارزانیی و قوباد تاله‌بانی و سه‌ركرده‌ی حیزبه‌كانی هه‌رێم پێویسته هێنده هوشیاری دبلۆماسییان هه‌بێت كه تا توركیا و سعودییه به‌مشێوه سه‌قامگیره هه‌بن: ئه‌وان ناوه‌ندی دبلۆماسیی ناوچه‌كه ده‌بن، نه‌ك ئێران! پرسه‌كانی خۆرهه‌لاتی ناوه‌راستیش زیاتر به ده‌ست زلهێزهكانهوهیه نه‌ك به ده‌ست ئێران.
هه‌ندێك له خوێنه‌ران، هه‌ڵسه‌نگاندنی منیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كاركردی داهاتوی لاهور شێخ جه‌نگیی، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر داهاتوی كاری سیاسیی كورانی نه‌وشیروان مسته‌فا لێ داوا كردوم. گه‌ر مه‌جالم هه‌بێت بە بابه‌تێك وه‌لامی ئه‌و هاوڕێ به‌ڕێزانه‌ش ده‌ده‌مه‌وه.
شه‌ریف هه‌ژاری: خوێندكاری دكتۆرا له دبلۆماسییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانیی.