رەزا شـوان: لە یادی (60) ساڵەی گەشتە ئاسمانییەکەی یوری گاگارین.
یوری گاگارین، یه‌که‌م که‌شتیوانی بۆشاییگه‌ڕی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی (هەڵوەشاوە) و یه‌که‌م که‌شتیوانه له جیهانـدا، که بۆ یه‌که‌م جار چووە بۆشـایی ئاسمان و خولگه‌ی زەوی و به دەوری زەویدا سوڕایه‌وە. وەک سیمبولێکی یه‌کێتی سۆڤیه‌تی، وەک پاڵه‌وانێکی نه‌به‌رد، به ئه‌وپه‌ڕی شانازی و رێـز و شکـۆدارییهوە، ناوی له لیتی نه‌مران و گه‌ورە پیاوان و له لاپـهڕەی زێـڕینی مێـژوودا تۆمـارکـراوە. که تا هه‌تـایه به نه‌مـری دەمـێنـێتهوە.
(یـوری ئهلکسیاڤـیتش گاگـارین) له خـێزانێکی هـه‌ژار، له رۆژی (9/ ئادار /1934) دا، له گوندێکی بچووک كه ناوی (کڵۆشینۆ) بوو، له رۆئاوای مۆسکۆی پایته‌ختی رووسیا له‌دایکبوو. یـوری له ریزبهنـدیدا، منـداڵی سێیه‌می خـێزانههەیانه، که خوشکێک و سێ بـرا بـوون. بـاوکی دارتـاش بـوو، دایکـیشی شـیری دەدۆشـی و دەیـفـرۆشت، هـۆگـری خوێنـدنه‌وەی پهرتـووکیش بـوو. به هـۆی سه‌رقـاڵی دایـک و باوکی به کارکـردنهوەوە، بۆ دابینکردنی بژێـوی ژیانیـان. یـوری له سایـه‌ی نـاز و خۆشـه‌ویستی خوشـکهکهیـدا، په‌روەردە بوو. له زۆر بـۆنه و دیمانه‌دا، یـوری گاگارین، باس و ستایشی خوشکه‌که‌ی کرد و خۆی به قه‌رزارباری دەزانی و پێزانینی بۆ دڵسۆزی و دلۆڤـانی و مانـدووبوونی هه‌بـوو. له کاتی جه‌نگی جیهـانی دووەمـدا، که نازییەکان هـێڕشیان کردە سه‌ر یه‌کـێتی سۆڤـیه‌ت، ته‌مه‌نی یـوری (7) ساڵ بـوو. نازییه‌کان هه‌ردوو براکه‌یـان به دیـل گـرتن و بردیانیان بۆ ئه‌ڵمانیا، کاری زۆرەملێیان پێدەکردن. که شه‌ڕيش کۆتایی هات نهگهڕانهوە و نهیانـزانی، نازییهکـان چـۆن لهناویـان بـردن.
یوری گاگارین، له قوتابخانه‌دا، قوتابییه‌کی زیرەک و لێهاتوو بوو، هـێمن و رووخووش بـوو، لـه لای هـاوڕێکـانی و ماۆستاکـانی، به‌ڕێـز و خۆشـه‌ویست بـوو. زۆر حـه‌زی له وانه‌کـانی بـیرکاری و فـیزیا بـوو. له دوای ته‌واکـردنی قوتابخـانه‌ی سهرەتـایی، چـووە قوتابخانه‌ی بازرگانی، دوایی گۆریی و چـووە قوتابخـانه‌ی پیشه‌سازی. ماوەیهکـیش، له کارگه‌یه‌کی ئاسندا کـاری دەکـرد.
یوری گاگارین، کاتێک که له کارگه‌ی ئاسن کاری دەکرد، خۆشبه‌ختانه هه‌ڵیان بژارد بۆ پـرۆژەی مهشقکـردن و راهـێنان، لـه په‌یمانگـای ته‌کـنه‌لـۆژی لـه شاری (ساراتـۆڤ).
له هه‌مـان کاتیش‌دا، چـووە یانه‌یـه‌کی فـیرکـردنی لێخـوڕینی فـرۆکه‌ی سـووک و فـێری لێخوڕینی فڕۆکه بـوو.
بۆ هـێنانه‌دیی هـیوا و حه‌زی لێخوڕینی فـرۆکه‌ی جه‌نگی، له ساڵی (1955) دا، چووە کۆلێژی (ئۆرینبێرگ) ی جه‌نگی هـێزی ئاسمانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت. خویندن و مه‌شقکرن و راهێنانی به سه‌رکه‌وتوویی ته‌واوکرد. فێری لێخوڕینی فـرۆکه‌ی جه‌نگی (مێگ ـ 15) بوو. به پله‌ی یه‌که‌م و شانازی له کۆلـێژی جه‌نگی دەرچـوو. زۆر دڵخـۆشبوو و دڵـشاد بـوو، که بـوو به ئه‌فـسه‌رێکی مـولازمی فـرۆکهوانی جه‌نگی لر سوپـای هـێزی ئاسمانی یه‌کـێتی سـۆڤـیه‌تـدا.
هه‌ر لـه کۆلـێژی جه‌نگـی ئاسمانی‌دا، له‌گه‌ڵ (ڤـاڵـنینا گـوریـشیڤـا) دا، یه‌کـتریـان نـاسی و ئه‌وینداری یه‌کتری بوون. له ساڵی (1957) دا هـاوسه‌رگیرییان کرد. دوو کچیان بوو. کە ناوەـکانیان (گـالـینا) و (یلـینا) ن.
یـوری گاگـارینی فـڕۆکه‌وانی جه‌نـگی، یه‌کـه‌م جـار، لـه بنکهیـهکی ئاسـمانی فـڕوکهی جه‌نـگی، له ناوچـه‌ی (مـورمانسک) ی، نـزیـکی سـنووری (نه‌رویـج) دامـه‌زرا.
یه‌کـێتی سۆڤـیه‌ت ویستی باڵادەستی خۆیـان له بـواری ته‌کنه‌لـۆژیای ئاسمانی‌دا دەربخهن، بڕیـاریان دا، دەستپێشـکهری بکه‌ن و پێش ئه‌مریکا بکه‌ون. بۆ یه‌که‌م جـار له جیهان و له مێژوودا، که‌شتیوانێکی ئاسمانی رووسی بۆ بۆشایی ئاسمان و خولگه‌ی زەوی بنێرن و بـه دەوری زەویـدا بسوڕێتـهوە. له کۆی (3000) فـڕۆکهوانـدا، فـڕۆکـه‌وانی جه‌نـگی یـوری گاگـارینیان بـۆ ئـه‌م گه‌شـته گـرنگه هه‌ڵـبژارد، له‌بـه‌ر گه‌لێ خه‌سـڵه‌ت و مه‌رجی پێویست، که که‌سایه‌تییه‌کی هـێمن و رووخۆشیش بوو. کورته باڵاییـهکهشی مه‌رجـێکی پێـویسـت بـوو، چـونکه کـه‌شـتی (فـۆستۆک ـ 1) که بـۆ ئه‌م گه‌شـته دروست کـرابـوو، بچـووک و نـزم و جێ ته‌سک بـوو. یـوری گـاگـارین له بارەی ههڵـبژاردنییهوە بۆ ئـه‌م سهرکـێشیـیه، دەڵێـت:” بۆ ئـه‌وەی ببـیت به یه‌کـه‌م کـه‌س که بچـیته گـهردوونهوە، به ته‌نیاش له‌گـه‌ڵ سـروشـتدا له زۆرانبـازییهکـهدا بیـت، که پێـشـتر نهکـراوە. ئایا دەکـرێ هـه‌رکه‌سێک، خـه‌ون به شتـێکی له‌مـه گـهورەترە ببینـێت؟”
له دوای ته‌واوکردنی مه‌شـق و راهـێنانێکی زۆر تونـد، دوای تاقـیکردنهوەی جه‌سته‌یی و دەروونی، یوری گاگارین ئامادەی گه‌شـته‌که بوو. تا رۆژی گهشتکـرنکهش، مه‌شق و ئامـادەکـارییهکـان زۆر نهـێـنی بـوون.
له رۆژی (12/ ئه‌پـریـل/1961) دا، یـوری گـاگـارین، له بنکه‌ی ههڵـفـڕینی (بایکۆنور کۆزمۆدرۆم) له کازاخستان، چـووە نـاو که‌شتی (فـۆستۆک ـ1). له کاتـژمـێری (9.7) نۆ و حەوت خوله‌ک به کاتی مۆسکۆ، به‌رەو ئاسمان هه‌ڵدرا. چووە خولگه‌ی زەوییه‌وە. له به‌رزی (301) کیلـۆمهتر له ئاسماندا، به خـێرایی (28.200) هـه‌زار کیلـۆمه‌تـر/ له کـاتـژمێرێکـدا، له مـاوەی (1) کـاتـژمێر و (28) خـوله‌کـدا، جـارێک به دەوری زەویـدا سـوڕایـهوە. له کـاتـژمـێری (10.55) دە و په‌نجـا و پێـنج خـوله‌کـدا، گهیشـتهوە سـه‌ر زەوی. ماوەی گه‌شـته‌که‌ی (108) خوله‌کی خـایانـد. کە لە ئاسمانەوە، لە بەرزی (7) کیلۆمەترەوە بە پەڕەشوت خۆی هەڵدایە خوارەوە. له دوای نیشتنه‌وەی (فۆستۆک ـ1) به (10) خوله‌ک، له نـزیکی گونـدێکی سه‌ر رووبـاری ڤـۆڵـگـا، دابـهزییه سـه‌ر زەوی. جووتیارێک و کچه‌که‌ی، به کڵاوە سپییه‌که‌ی و به‌دله پڕتهقاڵییهکهیهوە بینییان، تا چه‌ند خوله‌کێک واقـیان وڕما. یـوری گـاگارین خـۆی پێیان ناسانـد و باسی گه‌شته‌که‌ی بـۆیـان گـێڕایهوە و بـاوەڕی پێهـێـنان. داوای لـێیان کـرد، نـزیکـترین شـوێـنی پێـشـان بدەن، که ته‌له‌فـۆنی لێیه. شایـه‌نی باسیشه، کاتێک یـوری گـاگارین له‌نـاو کهشـتییهکه له ئاسمانـدا بـوو، پلـه‌ی سهربـازییـان بهرزکـردەوە، بـۆ پێـشڕەو (رائیـد) ی فـڕۆکـه‌وانی جـه‌نـگ.
گه‌ڕانه‌وەی گـاگـارین بۆ سه‌ر زەوی، به لای زانایانی ئاسمانگه‌ڕیی سـۆڤـیهتهوە، جێی سه‌رسوڕمان بوو، بڕوایان وابوو گاگارین ناگه‌ڕێته‌وە و له‌ناو که‌شتییه‌که‌دا دەمرێـت.
سه‌رۆکی یه‌کێتی سۆڤـیه‌ت (نیکـیتا خـرۆشـۆڤ) به نازناوی (پاڵه‌وانی نه‌ته‌وەیی) ناوی بـرد. له‌و رۆژەوە یوری گاگارین به پاڵـه‌وان و به سیمبولـێکی یه‌کـێتی سوڤـیهت و به که‌سایه‌تییه‌کی ناودار و ناسراوی جـیهـانی ناسراوە. ئه‌م سه‌رکه‌وتنه گه‌ورەیه‌ی یه‌کێتی سۆڤـیه‌ت، مشتهکـۆڵهیهک بـوو، که له ئه‌مریـکا درا. پهیـامـێکی پێشکه‌وتن و تـوانـا و باڵادەستی سۆڤـیهتیش بـوو له بـواری ته‌کنه‌لـۆژیـای ئاسمانی‌دا. ئه‌مریکییه‌کان تووشی شـۆک بـوون. هـه‌ستیان کـرد دواکـهوتـوونه و یه‌کـێتی سۆڤـیتت پێـشـیان کـه‌وت.
یوری گاگارین، بۆ ریکلام کردن بۆ پێشکه‌وتنی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له بواری ته‌کنه‌لۆژیای ئاسمانی و سه‌ربازی و ئاسمانگه‌ڕیدا، چه‌ندین وڵاتی جیهـان گه‌ڕا. پێشوازییان لێیکرد.
یـوری گاگـارین، ئه‌نـدامی ههڵـبژیـراوی ئه‌نجـوومه‌نی بـاڵای یه‌کـێتی سۆڤـیه‌ت بوو. تا ئه‌و کاتـه‌ی گه‌ڕایه‌وە بـۆ (سـیتی سـتار) بۆ کارکردن له به‌رنامه‌ی گه‌شتی داهـاتوودا.
له یه‌کێتی سۆڤـیه‌ت و وڵاتانی جیهاندا، گه‌لێ خه‌ڵات و میدالیای رێزلێنانیان پێبه‌خـشی.
گه‌لێ قوتـابخانه و شه‌قـام و بازاڕ و شوێنی گـشتی له رووسیادا به ناوییهوە ناونراون.
ئه‌مانه هه‌نـدێ له‌و رێـزلێنـان و خهڵاتـانهن، که پێشکه‌ش به یـوری گـاگـارین کـران:
1ـ له لایه‌ن خـرۆشـۆفهوە، له ساڵی (1961) دا، نازناوی (پاڵه‌وانی نه‌ته‌وەیی) لـێنرا.
2ـ نیشانـه‌ی (کـارڵ مارکس) یان پێبخـهشی.
3ـ له چه‌نـدین وڵاتی ئه‌ورۆپـادا، خه‌ڵاتیـان پێبه‌خـشی.
4ـ له کۆماری میسردا. خه‌ڵاتی (نـیلی گـه‌ورە) یـان پێبه‌خـشی.
5ـ له رووسـیادا، وێنهیـان خـسته سه‌ر پـوولی پـۆست.
6ـ سهنتـهرێکی راهـێنانی کهشتیوانـانی ئاسمانی رووسی له شاری مۆسکـۆ، به نـاوی (یـوری گاگـارین) ەوە نـاو نـراوە.
7ـ ناوی ئه‌و گوندەی که لێی له‌دایکبوو، ناویان گۆڕی و ناونرا گوندی (یوری گاگارین).
8ـ چه‌نـدین خـه‌ڵات و میدالیـای زێـڕینی رێـزلـێنانی تریـان پێبه‌خـشی.
یوری گاگارین له (سیتی ستار) جێگـری بهڕێـوەبهری مه‌شقکردنی فـڕۆکه بوو. دەبوایه جـارێـکی تـر، به فـڕۆکـهی جه‌نـگی (مێـگ ـ 15) مهشـقـێکی هـهڵـفـرینی تـر بکـات. له رۆژی (27/ ئادار/1968) دا، له‌گـه‌ڵ راهـێنهرەکهیـدا سواری فـڕۆکه‌یه‌کی (مێگ ـ 15) بوون و هه‌ڵـفـڕین. مه‌شقێکی ئاسایی بوو. به هـۆی کهموکـوڕی هـونه‌ریی نهزانراوەوە له نـزیک (کـیزراتش) فـڕۆکهکهیان تێکـشکا و که‌وتە سه‌ر زەوی و پارچه پارچه بـوو. یـوری گـاگـارین و راهـێنهرەکهی گـیانیـان له دەسـت دان.
هه‌ندێک وا دەگێڕنه‌وە، گوایه پـۆلێک باڵنـدە هاته پێشیان ویستیان خۆیان لێیان لابـدەن، کۆنترۆڵی فـڕۆکهکهیـان بۆ نه‌کـرا و که‌وتـه خوارە. نازانرێ که تا چه‌نـد ئه‌مه راسته.
ئەمساڵ لە رۆژی دوو شەممە (12ی/ ئەپـریل/2021)، یـادی تێپەڕبـوونی (60) ساڵە بەسەر گەشتکەی کەشتیوانی ئاسمانی رووسی (یـوری گاگارین) کە بۆ یەکەمین جار لە مێژووی جیهاندا، بە کەشتی ئاسمانی (فوستۆک ـ 1) چووە بۆشایی ئاسمان و خولگەی زەوییەوە و بە دەوری زەویـدا سـوڕایەوە. هەمـوو ساڵـێک لـە رووسـیادا، لـەم رۆژەدا چەنـدین چـالاکی و ئاهـەنگی خۆشی بـەم بۆنـەیەوە سازدەکـەن.
لە ئەم ساڵدا، لە یادی (60) ساڵەی گەشتەکەی یوری گاگارین، رۆسیا لە رۆژی هەینی (9/ ئەپریل/2021) لە کاتژمێری (2.42) دوو و چـل و دوو خولەک بە کاتی مۆسکۆ، کەشـتی ئاسمانی سەرنشـینی (سـویـۆز ـ ئێـم ئێـس ـ 18 ) کە لە لـووتکەی پێـشەوەی کەشتییەکەدا، وەک یـاد و رێـزلێنان وێنەی یـوری گاگارینی لەسەر کـێشراوە، کـە سـێ کەشـتـیوانی ئاسـمانیی تـێیـدایە: (ئـولـیگ نـۆفـیتسکی ـ رووسی) و (پیوتەر دۆبـۆف ـ رووسی) و (مـرک وانـدی ـ ئەمریکی) ن. لە بنکەی هەڵـدانی ئاسمانی (بایکـۆنـور) لە کـازاخـستان، بۆ شـایی ئاسمان، بـۆ وێـسـتگەی نێـودەوڵـەتی هـەڵـدرا. لەوانـەیـەم ئەم تیـمە (191) رۆژ یا زیـاتر تا ساڵێک لەو وێستگەیەدا بمێـننەوە. کە لە (50 بۆ 65 ) تاقـیکرد ەوە و لێکـۆڵـینەوە ئەنجـام دەدەن، بـەر لـەوەی بگەڕێنـەوە بـۆ سـەر زەوی.
هەر لەم رۆژەشدا، کچە گەورەکەی یوری گاگارین (یـلینا گاگارین) نهـێنییەکی وەزارەتی بەرگـریی رووسـیای دەربـارەی گەشـتەکـەی بـاوکی ئاشکـراکـرد و وتی:” ، شانـسی بە بێوەیی گەڕانەوەی یوری گـاگـارین، لە (50%) کەمتر بوو، ئەوەشی باسکرد کە باوکی لە مـاوەی گەشـتەکەیـدا، تـووشی گـەلێ گرفـت و هەڵـوێستی چـاوەنوارنەکـراو بوو، کە لەوانەبـوو تێـابچـێت”
هـەر ئـەمـڕۆ رۆژی دوو شـەمـمە (12/ ئـەپـریـل/ 2021) لـە یـادی (60) سـاڵەی گـەشـتەکەی (یـوری گـاگـارین دا) وەزیـری دەرەوەی رووسـیا (سـێرگی لافـیـرۆف) لە نامەیەکیدا، کە بە ڤـیدیۆ لە سایتی وەزارەتی دەرەوەی رووسیادا بڵاوکراوەتەوە، داوای ئـەوەی کـردووە کـە (ئـاسـمان بـە سـەربـازی نـەکـرێـت).
لافیرۆف دەڵێت:”مۆسکۆ پشتگـیری لە دەستپێکـردنی گڤـتوگۆی نێودەوڵەتی دەکات بۆ داڕشتنی بڕونامەیەکی یاسایی پابەنـدبوون بە قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە چەکـێک لە ئاسمانـدا، کە نابێت لە ئاسمانـدا هـێز و هەڕەشە بەکاربهـێنرێن. پێشنیاری پـرۆژەکەی رووسـیا و چـین دەکـەین، بۆ پەیمـانی قـەدەغـەکردنی بە سەربـازیکـردنی ئاسـمان، کە لە (2014) دا، لە (جـنێـف) راگەیـانـدرا. ببێـتە بنـەمـای ئـەم پەیمـانە.