به‌ناز كه‌ریم: كوشتنی ژنان و هۆكاره‌كانی.

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

كوشتنی ژنان یه‌كێكه‌ له‌و دیارده‌ مه‌ترسیدارانه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی كه‌ تا ئێستا نه‌ك بنه‌بڕ نه‌بوه،‌ به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان زیادیكردوه‌. رۆژانه‌ هه‌واڵی كوشتنی ژن ئه‌بیستین، هه‌ر رۆژه‌ و له‌ ناوچه‌یه‌كی كوردستان ژنێك به‌ناوێكه‌وه‌ ئه‌كوژرێت، ئه‌مه‌ كاره‌ساتێكه‌ كه‌ خه‌ریكه‌ وێنه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی ناشرین ئه‌كات و وه‌ك كۆمه‌ڵگای ژن كوژ وینای ئه‌كات. له‌ چه‌ند رۆژی رابردوشدا هه‌والی كوشتنی ژنێكی گه‌نجی ته‌مه‌ن بیست و یه‌ك ساڵ هه‌موومانی تاساند. بێگومان له‌ پشت ئه‌م پرۆسه‌ی ژن كوشتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌یه‌، كه‌ به‌داخه‌وه‌ زه‌مینه‌ی به‌رده‌وامی كوشتنی ژنی ئاماده‌ كردوه‌، لێره‌دا هه‌ولئه‌ده‌ین له‌ هه‌ندێك له‌و هۆكارانه‌ بدوێین:
یه‌كه‌م/ بوونی كۆمه‌ڵێك نه‌ریت و عورف و عاده‌ت كه‌ ژن وه‌ك شه‌ره‌فی پیاو ئه‌بینێت، كۆمه‌ڵگای كۆمه‌ڵگای كوردی له‌لایه‌نی ئه‌م نه‌ریتخوازییه‌وه‌ هیچ نوێبوونه‌وه‌یه‌كی ئوتۆی به‌خۆوه‌ نه‌بینیوه‌، ئه‌مه‌ هۆكاره‌ بۆلێکەوتنەوەی ئەمجۆرە تاوانانە، ئه‌مه‌ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ تا ئێستا له‌ هه‌ندێك ناوچه‌دا خێزان له‌ ته‌مه‌نی پێشوه‌ختدا كچه‌كانیان به‌ شوو ئه‌ده‌ن، ئه‌م جۆره‌ نه‌بیته‌ له‌ هه‌ندیك ناوه‌چه‌دا چونکە خێزانی مخەوەلکردووە کە بتوانن یاری بەچارەنووسی مناڵەکانیان بکەن بڕیاردەری ژیانی مناڵەکانیان بن بەشێوەیەکی هەرەمەکی و، دوور لەدادگاکان ئەم پڕۆسانە ڕوودەدەن هەندێک لە مەلاکانیش بەرپرسیاریتیان دەکەوێتە ئەستۆ کە لەدەرەوەی دادگاکان ماره‌كردن و تەڵاق لەم جۆرە هاوسەرگیریانە جێبەجێدەکەن.
دووه‌م/ نەبوونی دادگای سەربەخۆ و، سەروەر نەبوونی یاسا ئەم بۆشایانەی لێ دروست دەبێت کە بەشێوەی عەشایەری لەدەرەوەی دادگاکان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ئه‌كرێن و به‌مه‌ش تاوانباران سزای پێویست وەرناگرن و ڕێگە خۆشکەرە کە کەسانی دیکە چاویان لێبکات کوشتنی مرۆڤ و بەتایبەتی ئافرەتان خەریکە دەبێتە کارێکی ئاسای و ڕووداوێكی ڕۆژانه‌
سێیه‌م/ حوكمرانی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا حوكمرانیه‌كی به‌رپرسیار نیه‌ به‌رانبه‌ر به‌ كوشتنی ژنان، رێگای پێویستی نه‌گرتۆته‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوان، لە غیابی دەسەڵاتێکی نابەرپرسارو مشغوڵکردنی کومەڵگە بە شتی لاوەکی و کێشەی ناوخۆی خۆیان بەتەواوی کۆمەڵگەیان فەرامۆشکردووە ئەمەش وردە وردە و بە هێواشی کۆمەڵگەی لەهەموو پەروەردەیەکی ره‌وشتی و مرۆڤدۆستانه‌ خاڵیكردۆته‌وه‌، نه‌توانره‌وه‌ تاكی كورد به‌ شێوه‌یه‌ك په‌روه‌رده‌ بكرێت كه‌ مرۆڤدۆست بێت و هه‌رگیز ده‌ستی نه‌چێته‌ خوینی ئافره‌ت، ئه‌وه‌نده‌ هۆشیاری نوێ بكرێته‌وه‌ كه‌ جیاكاری له‌سه‌ر بناغه‌ی ره‌گه‌و ئه‌نجام نه‌دات.
چواره‌م/ نه‌بوونی میدیایه‌كی به‌رپرسیار كه‌ كوشتنی ژن بكات به‌ بابه‌تێكی گرنگ و رای گشتی بجوڵێنێت به‌ ئامانجی كۆتایهینان به‌م دیارده‌ مه‌ترسیداره‌، میدیا بایه‌خ به‌ بابه‌تی لاوه‌كی و كۆمه‌ڵیك پرس ئه‌داتكه‌ خومه‌ت به‌ یه‌كسانی جێنده‌ری و دیدی یه‌كسانی نادات.
پێنجه‌م/ پێویستە لەمجۆرە تاوانانە نەک تەنها ڕێکخراوه‌كانی ژنان، بەڵکو دەبێت پیاوانیش دەوریان هەبێت و ئیدانەی ئەم کارانە بکەن چونکە بوونی ئەم جۆرە لەمرۆڤانە گەر لەلایەک تێکدەری کۆمەڵگەبن بوونەتە جەلاد بۆ لێسەندنەوەی ژیانی ژنان، لەلایەکی دیکە ناشرین کردنی پیاوانە بەوەی هەمیشە وەک ژنكوژ پیشانبدەن، بۆیە گرنگە ئیتر پیاوان دەستپێشخەری ئیدانەی ئەمجۆرە تاوانانە بن.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت