بورهان شێخ ره‌وف: رێكه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شی ستراتیژی نێوان ئێران و چین.
ئێران وڵاتێكی گرنگ و خاوه‌ن یه‌ده‌گی زۆر و زه‌وه‌ندی نه‌وت و غاز و پێگه‌یه‌كی جوگرافی ستراتیژییه، له‌به‌رئه‌وه چین ده‌خوازێت په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی له گه‌ڵیدا هه‌بێت به مه‌به‌ستی زیادكردنی سه‌رچاوه‌ی وزه و كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به وزه‌ی سعودیه به ته‌نها، جگه له‌وه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر جموجۆڵی ده‌ریایی له ته‌نگه‌ی هورمز له‌لایه‌ن ئێرانییه‌كانه‌وه.
ئێمه بینیمان له‌ماوه‌ی پێشوودا زۆرجار ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ته‌نگه‌ی هورمزی كردووه كه ٪40 وزه‌ی جیهانی به‌وێدا تێپه‌ڕده‌بێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و په‌ك که‌وتنی هه‌نارده‌كردنی وزه، له‌به‌رئه‌وه چین هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا پێشبخات.
له‌لایه‌كی تره‌وه چین به‌هیوایه رۆژێك بێت نه‌وتی ئێران به بۆری بگوازێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش پشتبه‌ستن به گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی كه‌م ده‌كاته‌وه كه مه‌ترسی و كێشه‌ی زۆری هه‌یه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و فاكتهرانهیه چین رێكه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ئیمزاكردووه بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ كه ئه‌مه‌ش نهخشهڕێگە و پلانێك و هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ به‌دیهاتنی هاوبه‌شی ستراتیژی نێوان دوو هێزی ئاسیایی كه زۆر بنه‌ما و به‌رژه‌وەندیی هاوبه‌ش كۆیان ده‌كاته‌وه.
ناوه‌ڕۆكی ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه چییه و كاریگه‌رییه‌كانی بۆ ناوچه‌كه چییه؟
ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌ی كه رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو 27/3/2021 ئیمزاكرا، هه‌موو بواره‌كانی ستراتیژی سیاسی و ئابووریی و رۆشنبیری له‌خۆده‌گرێت، وا داڕێژراوه كه گەره‌نتی به‌هێزكردنی ته‌واوی هه‌موو لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیی چین و ئێران له دوور مه‌ودادا بگرێته‌وه، به ستراتیژی سیاسی و سه‌ربازی و به‌رگریی و ئاسایش، هه‌روه‌ها رێكه‌وتننامه‌كه پێداگیریی ده‌كات له‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات له نزیكه‌وه هاوهه‌ڵوێست و هاوئاهه‌نگ بن له شێوه‌ی میكانیزمێكی هه‌میشه‌ییدا، له‌گه‌ڵ به‌هێزكردنی راگۆڕینه‌وه و راوێژ و هاریكاریی پته‌و له‌و بابه‌ت و كێشانه‌ی كه گرنگی هاوبه‌شیان بۆ هه‌ردوولا هه‌یه و ریكه‌وتن له‌سه‌ر ئاستی كاری دامه‌زراوه‌یی ئیقلیمی.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌هێزكردنی ژێرخانی به‌رگریی و به‌گژاچوونه‌وه‌ی تیرۆر و مانۆڕی سه‌ربازیی رێكخراو له چوارچێوه‌ی نمایشكردنی هێز و هاوئاهه‌نگی نێوان دوو وڵاتدان .
له رووی ئابوورییه‌وه
هاوكاری ئابووریی، یه‌كێكی تره له بڕگه و جه‌مسه‌ره گرنگه‌كانی رێكه‌وتنامه‌كه، كه پێداگیریی له‌سه‌ر به‌رژه‌وەندیی ناوخۆیی هه‌ردوو وڵات ده‌كات به‌رامبه‌ر به وڵاتانی تر، هه‌روه‌ها وه‌به‌رهێنانی تواناكانی ئێران له هێزی كار و شاره‌زا و له گه‌نجانی ئێران، رێكه‌وتننامه‌كه هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر بواره‌كانی نه‌وت و پیشه‌سازیی و كانزاكان و بواره‌كانی تری تایبه‌ت به وزه و وزه‌ی نوێبووه‌وه و … هتد ده‌كات.
شایانی وتنه له به‌رامبه‌ردا ئێران ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر پشتیوانیی پڕۆژه‌ی (یه‌ك پشتێن و یه‌ك رێگای) چینی بكات، وه‌ك هاریكاریی ته‌واو و راسته‌وخۆی ئێران له چوارچێوه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا كه كاری له‌پێشینه‌یه بۆ ژێرخانی ئه‌و وڵاته، بڕیاریشه له نه‌خشه‌ی كاردا جێگیر بكرێت، كه ئه‌ویش بواره‌كانی هێڵی ئاسن و رێگەوبان و به‌نده‌ر و فڕۆكه‌خانه و سێكته‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و زانست و ته‌كنۆلۆجیا و په‌روه‌رده و تەندروستی له خۆده‌گرێت.
رێكه‌وتننامه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئاسانكاریی و لابردنی هه‌موو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان ده‌كاته‌وه، له‌به‌رده‌م هه‌ر شتێك په‌یوه‌ندیی به هاوكاریی ئابووریی و بازرگانییه‌وه هه‌بێت، هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا ئاسانكاری دارایی و بانكی و تایبه‌ت به گومرك و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ر رێكار و به‌ربه‌ستێك به گوێره‌ی بنه‌ماكانی بازرگانی ئازاد و ناوچه‌ی ئابووریی تایبه‌ت، جگه له‌مانه‌ش به‌هێزكردنی هاوكاریی بازرگانی نا نه‌وتی.
رێكه‌وتننامه‌كه پێداگریی له‌سه‌ر پشتگیریی و بانگه‌شه بۆ گه‌شتیاریی و هاریكاریی له بواری میدیا و ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان و دامه‌زراوه كه‌لتوورییه ناحكومیه‌كانیش ده‌كات.
پاڵنه‌ری ئێران بۆ ئه‌م رێكه‌وتنه
به گوێرەی شیكارییه‌كی پێگه‌ی (MODERN DIPLOMACE) ئه‌مریكایی: دوای سێ ساڵ له كشانه‌وه‌ی تره‌مپ له ڕێكه‌وتننامه‌ی (5+1) تایبه‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و گوشاره زۆر و بێ وێنه‌كانی واشنتۆن له‌سه‌ر تاران، پاڵی نا به ئێرانه‌وه ناوه كه روو له چین بكات و كۆتایی به‌و سیاسه‌ته بهێنێت كه ساڵانێكه كۆماری ئیسلامی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد. ئێستاش له‌گه‌ڵ چیندا ماڵیان كرده یه‌ك، چینی به هاوپه‌یمانی جێ متمانه‌ی خۆی هه‌ڵبژارد.
ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه قازانجی زۆری بۆ ئێران هه‌یه زیاتر له چین، چونكه ئێستا كڕیاری نه‌وتی ئێران زۆر كهمبۆتەوە به هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه. ناوچه‌ی كه‌نداویش ئێستا وه‌كو گۆڕه‌پانێكی نوێی ململانێی نێوان زلهێزه‌كان ده‌ركه‌وتووه، به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا و چین، هه‌ربۆیه چین ئێستا ناوچه‌ی كه‌نداو به ناوچه‌یه‌كی به‌رژه‌وه‌ندیی ئۆرگانیكی داده‌نێت و ده‌خوازێت رۆڵ و پێگه‌ی گرنگی تێدا هه‌بێت.
هه‌ربۆیه له دیدی چینه‌وه ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه به فه‌راهه‌مكردنی هه‌لی گه‌شه‌پێدان و پڕۆژه‌ی چینی یه‌ك پشتێن و یه‌ك رێگه ناكۆكی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌شه وای كرد چینییه‌كان به پێچه‌وانه‌ی وه‌به‌رهێنه ئه‌وروپاییه راڕاكانەوە ده‌ست بكه‌ن به وه‌به‌رهێنان له ئێران، تازه‌ترین نموونه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه ئەوەیە کە چین به نیازی بنیاتنانی تۆڕێكی گه‌وره‌ی هێڵی ئاسنه له ئێران به گوژمه‌ی 538 ملیۆن دۆلار.
كاردانه‌وه‌ی رێكه‌وتننامه‌كه‌ی ئێران و چین
ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه كاردانه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی زۆری له میدیاکانی جیهانیدا به‌دوای خۆیدا هێناوه، هه‌رچه‌نده ئێران تاكه وڵات نییه له ناوچه‌كه‌دا كه رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ چیندا ئیمزا كردبێت، به‌ڵكو وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی كه‌نداویش هه‌نگاوی له‌و شێوه‌یه‌یان پێشتر ناوه، سعودیه ساڵی 2016 ئیماراتی عه‌ره‌بی ساڵی 2018، به گوێره‌ی بنكه‌ی ئاماری وه‌به‌رهێنانی چین له جیهاندا په‌كین 62,55 ملیار دۆلاری ئه‌مریكایی وه‌كو وه‌به‌رهێنان له سعودیه و ئیمارات له نێوان ساڵه‌كانی 2008 تا 2019 كردووه، هه‌روه‌ها له هه‌موو وڵاتانی كه‌نداودا 83 ملیار دۆلار وهبهرهێننانی كردووه له هه‌مان ماوه‌دا.
شایانی باسه هه‌موو ئه‌و گوژمه پاره زۆر و زه‌وه‌ندانه له زۆر بواری جیاجیادا خه‌رجكراون هه‌ر له پڕۆژه‌ی ته‌كنۆلۆجی و پڕۆژه‌كانی نه‌وت و رێگەوبان و گه‌لێك شتی تر، هه‌موو ئه‌مانه له چوارچێوه‌ی رێگەی ئاوریشمی ده‌ریایی چیندا خۆی ده‌بینێته‌وه كه وڵاتانی كه‌نداو به ناوچه‌یه‌كی ستراتیجی گرنگ ده‌بینێت.
هه‌وڵی چین بۆ فراوانكردنی چالاكی ئابووریی و سه‌ربازی
ئیستا ده‌توانین بڵێین ئێران هاوبه‌شێكی بنه‌ڕه‌تی نه‌خشه و پلانه ئابورییه‌كانی چینه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، هه‌ربۆیه پێكه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ پاراستنی میكانیزمێكی رێكخراو بۆ دیالۆگێگی راسته‌قینه ده‌رباره‌ی هه‌موو ئاریشه هاوبه‌شه‌كانی ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌ر به پێشووه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و چین بگرن، به‌ڵام چینییه‌كان له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه دژبه په‌یوه‌ندیی یهكلایهنە و جه‌مسه‌ربه‌ندیی دژبه‌یه‌كن چ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كانی كه‌نداو بێت یان لەگەڵ ئێران‌دا.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ینێت كه چین به‌م بێلایه‌نییه‌ی ده‌خوازێت هاوسه‌نگی رابگرێت له نێوان هه‌ردوولادا، خۆی نه‌كاته به‌شێك له كێشه و ململانێ كۆن و تازه‌كانی ناوچه‌كه، به‌ڵكو له هه‌وڵی فراوانكردنی چالاكییه ئابووریی و سهربازییهكانیدایە له‌م ناوچه ستراتیژییه گرنگه‌دا، هه‌روه‌ها گرەنتی گه‌یشتنی نه‌وت بۆ چین له‌م ناوچه‌یه‌وه كه زۆر پێویستی پێیه‌تی.
له كۆتاییدا روودانی هه‌ر جه‌نگ و پشێوییه‌ك له ناوچه‌كه‌دا نه‌ك هه‌ر هەڕهشهیه بۆسه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، به‌ڵكو هه‌موو وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانیش كه له‌م وڵاتانه‌دا كارده‌كه‌ن ناچار ده‌بن ئه‌م ناوچه‌یه جێبهێڵن، له‌كاتێكدا ئێران و وڵاتانی كه‌نداویش زۆر پێویستیان به پاره و دارایی و ته‌كنۆلۆجیای زانیاریی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی و زانستی به‌ڕێوه‌بردنه، له‌به‌رئه‌وه بە دانوستانێكی ئارام و ورد و به‌رده‌وام و دوور له هه‌ڵچوون ده‌رباره‌ی ئاسایشی كه‌نداو به پشتیوانی و ناوه‌ندگیریی لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان وه‌كو چین و وڵاتانی تر، له‌وانه‌یه بگه‌نه فۆرم و میكانیزمێك كه هێواش هێواش متمانه بنیات بنرێت و دواتر فراوانتر بكرێت بۆ كاری هاوبه‌ش و هاوئاهه‌نگی، كه بتوانن هه‌موو كێشه و ئاریشه‌كانی ناوچه‌كه چاره‌سه‌ربكه‌ن.