پشتیوان جەمال: ئەمە چ جۆرە حوکمڕانییەکە؟
نمونەی ئەم حوکمڕانیەی مەسڕوربارزانی پەیڕەوی دەکات لەهیچ شوێنکی دونیادا بوونی نییە، تیرۆری دەنگی ئازاد بکەیت و خۆڵ بکەیتە چاوی خەڵکەوەو وەڵامێکی مەنتیقیت نەبێ بۆ ڕای گشتی، لەوانەش سەمەرەتر ئەوەیە نەحساب بۆ دادگا‌و یاسا دەکات، نە ترسی هەیە، خۆی بڕیاری پێشوەختە تۆمەتبارکردن دەدات. حوکمدانی ئەم پۆلە ڕۆژنامە نووسەو تۆمەتبارکردنیان بەرلەبڕیاری دادگا هێمایە بۆ کوشتنی ئازادی لەهەرێمی کوردستان.. ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر سياسه‌ت وه‌ك “نیکۆلۆ” تهعريفى بۆ كردووه كه “به‌ده‌ره له‌ئه‌خلاق و، ئامانجى سه‌ره‌كى، سياسه‌تيش به پێى تهعريفى ئەو له‌پێناو گه‌يشتن به ئامانج هه‌موو شتێك ڕه‌وايه” ئه‌مه‌ش رێك ئه‌و سياسهتهيه كه به‌درێژايى ته‌مه‌نى پارتى له‌لايه‌ن سه‌ركردايه‌تى بنه‌ماڵه‌ى بارزانييه‌وه په‌يڕه‌وی لێ دەكرێت.
ئەگەر دانیشتن لەگەڵ کونسوڵیەی وڵاتان لەهەرێم کاری سیخوڕی بێت، ئەی بۆچی دەست تێکەڵ کردن لەگەڵ دەوڵەتی تورک تاوان نیە؟ پارتی بەس ماوە جلوبەرگی جەیشی تورک لەبەرکات و دژی گەریلاکانی پەکەکە لەقەندیل و، یەپەگە لەڕۆژئاوا شەربکات! ئەی تەسلیم کردنی هەزاران ژن و منداڵی ئێزیدی تاوان و خیانەت نەبوو ؟ بۆچی کەسیان لەسەرنەدا بەدادگا؟ دۆڕاندنی کەرکوک و نیوەی خاکی هەرێم بەبۆنەی ڕیفراندۆمەوە، تاوان نەبوو، بۆ کەس نادرا بە دادگا؟
ئەوەی پارتی دەیکات هەتکردنی دادگا‌و بێ ئەهمیەت کردنی سیادەی هەرێمە لە پێناو گەیشتن بەو ئامانجەی خۆی گەرەکیەتی….