عیماد عه‌لی: به‌ڕاستی سه‌یره!
تۆیه‌ك خۆت به كورد بزانیت و میله‌ت و كوردستانهكهت خۆش بوێت، كه بێیته سه‌ر هه‌ڵوێست له ئاست كوردبون و خۆشه‌ویستیت بۆ كوردستان ئایدیۆلۆجیه‌ت و باوه‌ڕی ئاینی و عه‌قیده‌ت له پێشتر دانه‌یت و ئینکاریی بونی خۆت و مێژووی میله‌ته‌كه‌ت بكه‌یت و پرسه چارهنوسسازهكهت به هیچ نه‌زانیت و ئاگات له‌خۆت نه‌بێت كه به‌و هه‌ڵوێست و رهفتارانهت نه كوردت خۆش ده‌وێ و نهكوردستانیش و له نه‌ته‌وه یی و نیشتمانیبونت داشۆراوی.
هه‌مووان ئاگاداری هه‌ڵوێستی وڵاتان و رێكخراو و داموده‌زگا جیهانی و ناوچهییهكانین له ئاست ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌كورد كرا و ته‌نانه‌ت مێژووش شایه‌تی ره‌فتار و بۆچونی ئه‌و گه‌ل و حكومه‌ت و رێكخراوانه‌یه كه ته‌نانه‌ت كوردیان به گهڵیكی مافخوراو دانه‌ناوه و هیچ گرنگیه‌كیان به چاره‌نوسی نهدواوە و داگیركاریی و تاڵانی و دزی و سه‌بی و كوشتن و بڕینیان دژ به‌م گه‌له په‌یڕه‌و كردووه.
تۆیه‌ك كه ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی ئه‌و نه‌یارانه و ته‌نانه‌ت دۆسته كاتیهكانیشت بزانیت، حه‌ق نیه داوای هه‌ڵوێست له‌مه‌ڕ هیچ روداوێك بكه‌یت كه له‌و گه‌ل و حكومه‌تانه رووده‌دات. حه‌یفه ئێستا كۆمه‌ڵێكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوی زماندرێژ به‌ناو ئیسلامی كوردی و له ناخا ده‌رچوو له نه‌ته‌وه و وڵات جگە لە هه‌ڵوێست، به‌ڵكو خۆفیداكاری بۆ فه‌له‌ستین و ئه‌و گه‌له ده‌كه‌ن كه تاكو ئێستا نه له ئه‌نفال و نه له هه‌ڵه‌بچه و عه‌فرین و كۆبانی و نه‌ش له هیچ غه‌در و ناحه‌قیه‌ك به‌رامبه‌ر كورد فزه‌یان نه‌هاتووه و، به‌ڵكو پشتگیریی تاو‌انبارانیان كردووه و نمونه‌ش سه‌دام و ئه‌ردوگان كه وه‌كو سه‌ركرده‌ی ئومه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی خۆیان ناساندووه.
بۆیه، ده‌كرێت بپرسین تاكه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنمان به‌رده‌وام بین و به‌خۆماندا نه‌چینه‌وه و، به‌ڵكو هه‌ڵه‌كانمان دووباره بكه‌ینه‌وه و هه‌میشه خۆمان هۆكاری زاڵبونی گه‌لانی تر بین به‌سه‌ر خۆماندا و هه‌میشه‌ش هه‌ست به كه‌می باڵی به‌سه‌رماندا كێشابێت؟