ھوشیار ئەحمەدی: هورمزگان ڕمان، ئاتران کوژان ” شێعرێک و مێژوویەک.
شێعرێکی مێژوویی کە ئاماژەیە بۆ خوێنڕێژیی دووانەی عەرەب و ئیسلام لە داگیرکردنی کوردستانا.
بە پێی لێکۆڵینەوەی شارەزایان، ئەم شێعرە لە سەر پێستی مامز، لە ئەشکەوتی “ھەزارمێرد” لە باشووری کوردستان و نزیک سلێمانی دۆزیاگەسەو.
بە ڕای شارەزایان، نووسینی ئەو چەن دێڕە شێعرە، شایەتیی لە ھێرشی سوپای دڕندەی دووانەی عەرەب – ئیسلام بۆ سەر خاکی کوردان ئەدات و شایەتێکی کۆمەڵکوژی و کاولکاری و تاڵانچییەتیی ئەو دەمی ئەو لەشکرە دڕندەیە ھۆنیگیەسەو و نووسیگیە.
بێجگە لەمەیش، ئەم چەند دێڕە شێعرە گوزارشی و مێژووییە، ھەم وەک یەکەم نمونەی شێعری نووسراوی ھەورامی ناسیاگە و ھەمیش ھی کوردی بەگشتی. فرە کەس ئەم شێعرەیان خستگەسە بەرباس و ژێر وردبینییەوە و بە گرینگییەوە شەرح و شرۆڤەیان لەسەر کردگە.
خاڵی گرینگی پەیامی ئەم شێعرە لەوا کورت ئەبێتەوە، کورد بە زۆر ئیسلامی بەسەرا سەپێنیاگە، بە زۆر شمشێر، کوشتار، خوێنڕژاندن و وێرانکاری و داگیرکار. ئەکریە بێژین لە باشترین حاڵەتا ئەو سوپایەی لەم شێعرا ھەنگوسی بۆ کیشیاگە، ھاوشێوەی سوپاکەی داعش بووگە.
گەرچی ئەوکات بەجێگەی “ئەبوبەکر بەغدادی” خەلیفەکان ئەبوبەکر و عوممەر و عوسمان و عەلی و فەرماندەکان کەسانێ دڕندە و بەشەرخۆر وەک خالێدی کوڕی وەلید و بیژوویاکی فێڵبازی وەک عەمروی کوڕی عاس بووگن.
ھەر بەپێی دێڕەکانی ئەم شێعرە بەڵگە و شایەتە مێژووییە، سوپای دووانەی عەرەب و ئیسلام ئەو کاتەش ھاتنە کوردستان، لە باشترین حاڵەتا وەک داعشیان کردگە بە شەنگال و ئیزەدییەکان.
ئەگەر بە تێرو تەسەڵی گەرەکم بێ لەسەر ئەو بابەتە بنووسم، پێویستی بە پەرتوکی چەندسەد لاپەڕەیی ھەس. وەلێم لە بەر ئەوەی خوێنەر مانی نەکەم، ھەوڵ ئەدەم لە ژێر دێڕە ھەورامییەکانا، منیش بەکورتی سۆرانییەکەی بنووسمەوە.
ئەمەی خوارەوە شێعرەکەیە، بە شێوەزاریی ھەورامیی کۆن نووسیاگە:
(هورمزگان رمان، ئاتران کوژان
وێشان شاردەوە، گەورە گەورەکان
زۆرکاری ئارەب، کەردنە خاپوور
گنای پاڵەیی، هەتا شارەزوور
شەن و کەنیکان وە دیل بەشینا
مێرد ئازا تلێی وە ڕووی هوونینا
رەوشت زەردەشترە، مانۆوە بێ کەس
بەزیکا نەیکا، هورمز وە هیچ کەس )
هورمزگان ڕمان، ئاتران کوژان
(ئاتەشگەکانیان کاول کرد، ئاگرەکانیان کوژاندەوە)
وێشان شاردەوە، گهورە گەورەکان
(خۆیان شاردەوە گەورە موبدەکان[ مەبەست زانایانی دەسەڵاتداری دینیی سەردەمی ئایینی زەڕتوشتە، وەک موغ و مۆبەدەکان کە ئەوانیش تووشی گەندەڵی سیاسی و ئیدرای ببوون و خەڵکیان بە ناوی دین ئەچەوساندەوە.]
زۆرکاری ئارەب، کهردنه خاپوور
(زۆرداران عەرەب ھەموو شتێکیان کەول و خاپوور کرد.)
گونای پاڵهیی ههتا شارەزوور
(ھەر لە ئاوایی پاڵە[لەوانەیە ھەر مەبەست پاڵنگان بێ کە ئاواییەکی فرە بەتەمەنە] ھەتا ناوچەی شارەزوور.)
شهن و کهنیکان وە دیل بهشینا
(ژنان و کەنیشکەکانیان بە دیلی لە تەک خۆیانا برد[ ھەر راست بە مۆدێلی داعش، وەک چۆن ئەوان کچ و ژن و مناڵی ئیزەدییەکانیان برد و لە بازاڕەکانی شام و موسڵا خستە مەزاد.]
مێرد ئازا تلێی وە ڕووی هوونینا
(پیاوە ئازا و جەنگاوەرەکان لە خوێنی خۆیانا تلانەوە)
رەوشت زەڕدەشترە، مانۆوە بێ کهس
(ئەوەی بەر تیخیان کەفت بە زیندووی نەیانھێشتەوە، رێگا و رێبازی زەڕتوشت بێکەس ماوە.)
بهزیکا نهیکا، هورمز وە هیچ کهس
(ھۆرمۆز[ھورمۆز ھەم وەک فریشتەیەکی ئاسمانیی ئایینی زەڕتوشت ناوی ھاتووە، لە ھەندێ سەرچاوەشا وەک خودایەک باسی ئەکرێ.] بەزەیی بە کەسا نەھاتەوە). دیارە ئەوان لە کاتی کۆمەڵکوژی و ئەنفالیان لە لایەن سوپای داگیرکەر و دڕندەی عەرەب و ئیسلامەوە، ھاواری ھۆرمۆزیان کردگە و ئەویش وەک باقی فریشتە و پێغەمەر و خودا و خواوەندگار و شێخ و مەشایەخ و پیرەکانیتر ھیچی لە دەست نەھاتگە. بۆیە نووسەری دێڕەکان لێی بێ ھیوا بووگە و ئێژێ بەزەیی بەکەسا نەھاتەوە و بە ھانای کەسەوە نەھات.
بە کورتی، ئەوەی داعش ساڵی 2014 بەسەر شەنگال و ئیزەدییەکانی ھاورد، ئیسلامی 1400 ساڵ پێش، بە سەر تەواوەتی کورد، بەتایبەتی ھەورامییەکانی ھاوردگە.
_ تێبینی: دوێنێ شەو دوای بڵاوبوونەوەی ئەم بابەتە، ھاوڕێیەک لە مسنجێر بۆی نووسیبووم، “ئەو شێعرە دروژتکراوە و ھیچ بەڵگەیەک لە ھیچ موزەخانەیەک بوونی نیە بۆی.”
دیارە منیش گەڕام، لێ ئەو بەڵگەم دەستنەکەوت ئەو مەبەستییەتی. واتە وەک ئەوترێ لە سەر پێستی مامز نووسراوە.
لەگەڵ ئەمانەشدا، سەدان شایەتیی مێژوویی بوونیان ھەیە بۆ تاوانکاری، کوشتاری بەکۆمەڵ، کاولکاری و…ی دووانەی عەرەب-ئیسلام کە تازەترینیان ئەوەی شەنگالە و ئەمەی لەم شێعرەشا باس کراوە، ھەر شتێکی ھاوشێوەی ئەوەی داعشە لە شنگال.
_ وێنەکەم لە گوگل وەرگرتووە، بەڵام ھەر تەبلۆیەکە ئاماژە بەو پیسکارییانەی دووانەی عەرەب و ئیسلام ئەکا لەو ناوچانا داگیریان کردوون. بەداخەوە ناوی نیگارکێشەکەی نازانم.