ڕه‌سوڵ بۆسكێنی: هه‌رێمی كوردستان مه‌خه‌نه‌به‌ر له‌ده‌ستدانی نیوه‌كه‌ی تری خاكه‌كه‌ی.
له‌كاتی شه‌ڕی داعشی دژه مرۆڤدا جیهان هاته سه‌رخه‌ت، له‌به‌رامبه‌ر قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه و به‌شداری هه‌رێمی كوردستان له‌و شه‌ڕه نه‌گریسه‌دا، له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان له‌ستایشی قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌دابوون، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌وترا پێشمه‌رگه له‌جیاتی مرۆڤایه‌تی ئه‌و شه‌ڕه ده‌كات، ئیتر ستایشی پێشمه‌رگه و ناوی كورد له‌به‌رزیدا ده‌دره‌وشایه‌وه، شكۆی ناوی كورد و داهاتووی زۆر گه‌ش ده‌بینرا، به‌ڵام كاتێك هه‌ڵمه‌تی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ڕاگه‌یه‌نرا، له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رزبووه‌وه، هه‌موو ئه‌نجامه‌كه گۆڕا دۆست و نه‌یارمان ئه‌وانه‌ی پشتگیری کوردیان دەکرد، كه‌وتنه ڕه‌خنه و سه‌رزه‌نشت كردنمان، دژی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، ته‌نانه‌ت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش نامه‌ی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم نارد و داوای دواخستنی ڕیفراندۆمی كرد، به‌ڵام ئه‌وكات سه‌رۆكی هه‌رێم سووربوو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و ئه‌وانی تریشی له‌گه‌ڵ خۆی ڕاكێشایه مه‌یدانه‌كه بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی وڵاته زلهێز و بڕیاربه‌ده‌سته‌كانی دنیا پشتیان له‌هه‌رێم كرد و وڵاتانی هه‌رێمیش كه‌وتنه سزادانمان، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانیش بۆ به‌زه‌یی حكومه‌تی عیراق و هاوكاره‌كانی به‌جێهێشتین، له‌ئه‌نجامدا نیوه‌ی خاكی باشووری كوردستان‌مان له‌ده‌ستدا، کەبەخوێنی گه‌شی رۆڵەکانی کورد ئازاد کرابوو، به‌مه‌ش شكۆی هه‌رێمی كوردستان كه‌وته‌به‌ر ڕه‌حمه‌تی نه‌یاره‌كانی، ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو كاره‌ساتی گه‌وره ڕووبدات، له‌هه‌ڵدێر گه‌ڕاینه‌وه، ئەمەش ئەنجامی سه‌ركێشی و بڕیاری بێ بەرنامەیی و گوێ نەگرتن بۆ دۆست و شارەزایانی سیاسی بە تایبەت ئەمریکا و هاوپه‌یمانان.
ئه‌مجاره‌ش له‌سه‌ره‌تای كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی حكومه‌ت، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئومێدی زۆریان له‌سه‌ر هه‌ڵچنی بوو، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئومێدی خه‌ڵك سه‌ره‌ڕای باری خراپی ئابووری و نه‌بوونی مووچه، نیگه‌رانیه‌كان زیادی كرد، ئازادیه‌كان به‌رته‌سكتر كرانه‌وه، تا دواجار گه‌یشته زیندانی کردنی چالاکوانانی سیاسی و رۆژنامەنووسان لەبادینان، به‌تاوانی جاسوسی تاوانباركران، هه‌رچه‌نده له‌ناوخۆی هه‌رێم ده‌نگی ناڕه‌زایی شەقامی کوردی به‌رزبووه‌وه لەبەرپەرچدانەوە و رەتکردنەوەی بڕیاری دادگا، كه‌سایه‌تی و چالاكانی مافی مرۆڤ و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ڕه‌خنه‌ی توندیان گرت و داوای پێداچوونه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌یان كرد، كه‌چی له‌بری ئازادكردن حوكم دران و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیاش هاتنه ناو بابه‌ته‌كه، به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌م كاره ده‌نگی ناڕه‌زایی ته‌نیا له‌ناوخۆ نه‌مایه‌وه، زۆر له‌وڵاتانی دنیا به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕه‌خنه‌ی توندیان له‌هه‌رێم گرت، له‌سه‌ر به‌رته‌سكتربوونه‌وه‌ی ئازادی ڕاده‌بڕین و چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان و حوكمدانی زیندانیانی بادینان، سنوورداركردنی ئازادی رۆژنامەگەری لەکوردستان، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری كرده‌سه‌ر سومعه‌ی كورد و ناوبانگی حكومه‌تی هه‌رێم و داهاتووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، به‌ڵام نه‌حكومه‌ت و نه‌دادگا گوێیان بۆ ئه‌م هه‌موو ده‌نگه ناڕازیه نه‌گرت و سوور بوون له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌یان، رەنگە ڕواڵەتی بابەتی ریفراندۆم و زیندانیانی بادینان جیاوازبن، بەلام لە ئەنجامدا هەردووکیان ناڕه‌زایی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌یان لێكه‌وته‌وه و هەمان رەنگدانەوەی خراپیان دەبێت بۆ سەر ئەزمونی هەرێمی کوردستان، هیچ باوه‌ڕ ناكرێ هاوپه‌یمانان و ده‌وڵه‌ته بڕیاربه‌ده‌سته‌كانی دنیا له‌به‌رامبه‌ر گوێ پێنه‌دان و كه‌موكوڕیه‌كانی هه‌رێم بێده‌نگ بن، بۆیه مه‌ترسی ئه‌وه ده‌كرێت، وه‌ك چۆن به‌هۆی ڕیفراندۆمه‌وه سه‌ره‌ڕای پشتیوانی دۆسته‌كانمان نیوه‌ی خاكی هه‌رێممان له‌ده‌ستدا و كه‌وتینه بارودۆخێكی نه‌خوازراو، ئه‌مجاره‌ش هه‌رێم به‌هۆی گوێنه‌دان به ناڕه‌زایی ناوخۆ و وڵاتانی ده‌ره‌وه، هه‌رێم بكه‌وێته بارودۆخێكی ناله‌بار و ئەنجامی نەرێنی زۆری هەبێت لە داهاتودا، به‌تایبه‌ت كه كورد نه پشتیوانێكی به‌هێز و نه‌داپێدانانێكی به‌هێزی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، بۆیه هه‌میشه كورد خراوه‌ته به‌ر به‌زه‌یی ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌ست و به‌كێشه‌ی ناوخۆی ده‌وڵه‌ته‌كان خۆیان سپاردووه.
بۆ داهاتوویه‌كی گه‌ش و مسۆگه‌ر پێویسته بڕیار به‌ده‌ستانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر ده‌نگی ناڕه‌زایی نه‌رمی بنوێنن و بۆ رازیکردنی شەقامی کوردی و نیشاندانی وێنەیەکی جوان بە ولاتان تاکە رێگا بڕیاری دروست ئه‌وه‌یه دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێم زیاتر گرنگی پێ بدرێ و ئه‌نجامی سه‌ركێشی ڕیفراندۆم دووباره نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌گینا زیانی ئه‌مجاره زۆر گه‌وره‌تر ده‌بێت، به‌له‌ده‌ستدانی شكۆی هه‌رێم و چاره‌نووسی كورد ده‌كه‌وێته‌به‌ر داهاتوویه‌كی نادیار و نه‌خوازراو.