بەهرۆز جەعفەر: سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بە هیچ شێوەیەک نوێنەری عێراقییەکان نیین.
دۆخی عێراق زۆر لەوە خراپترە بوترێت ( 132 ) ملیار دۆلار قەرزارەو ئاوی عێراق (53٪ ) کەمی کردووەو، (6.5) شەش ملیۆن و نیو بێوەژن بە ملیۆنەها منداڵی بێ باوک هەیەو… تادوایی.
بە پێی دەستور ئەگەر بەشداری هاولاتیان لەدەنگداندا زیاتر بێت لە (25٪) هەڵبژاردنەکە دەستوری و قبوڵکراوە!. بەشداری ڕاستەقینەی خەڵک لە عێراقدا (23٪) بوە لە ساڵی ( 2018 ) ەدا. لەکاتێکدا هێزە عێراقییەکان و کۆمسیۆن بە ( 32 ٪) دایانناوە!!؟.
جگە لەوەش هیچ کام لە سەرۆک و سەرۆکایەتییە عێراقییەکان بەرئەنجامی ئەو پرۆسەی دەنگدانەش نەهاتونەتە پێشەوە. بەلکو پاڵپشتی دەرەکی و تەوافوقی ژێر بەژێر و بێ ڕێزی کردن بە دیموکراسیی ئەوانی هێناوەتە پێشەوە.!. هیچ کەسێک لە عێراقدا دەنگی بە هیچ کام لەو سێ سەرۆک و سەرۆکایەتییە نەداوە لە عێراقدا. بە پێچەوانەوە سێ سەرۆکایەتییەکە هەریەکەیان بەجیاو پێکەوەش خەریکی ڕاوکردنن لە ئاوی لێڵ دا بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان، ئەوانیش بەشێکن لەو خراپەی گشتییەی لە عێراقی دوای سەددامەوە بەرانبەر بە عێراقییەکان ئەکرێت.
ئەمەی لە عێراقدا ڕووئەدات لە زانستی سیاسیی دا ناوی شکستی ڕۆڵی دەوڵەتە (State Deformation ) ە، پێویستی بە دروستکردنەوەی ڕۆڵی دەوڵەتە (State Reformation) ە. ئێ بەڵام لە عێراقدا میلیشیاکان بەئاشکرا ڕۆڵیان لە دەوڵەت زیاترە. بڕیار لە عێراقدا بەدەست سەرۆکایەتییەکان نییە، چونکە خودی سەرۆکایەتییەکان بەدەستی دەرەکی دانراون و هێنراونەتە پێشەوە…
لە کورتی دا، ئەمە ناکۆکییە لە نێوان دەوڵەت و نا- دەوڵەت دا. ئەوانەی لە دەوڵەتدان نوێنەری خەڵک نیین و خۆیان بەشێکن لەو دۆخە دژوار و بێ ئومێدکەرەی لە عێراقی دوای سەددام دا هاتۆتە دی. بە ڕەهایی، فاکتەری ئێران لە ناوچەکەدا گرنگە، بە بەراورد بە میلیشیاکان هیج کام لە سەرۆکایەتییە عێراقییەکان پاڵپشتی ئێرانیان نییە.
به بڕواى ڕۆڵى هه‌ره خراپى ئێران له لاوازكردنى ڕۆڵى ده‌وڵه‌ت دا به‌رجه‌سته ئه‌بێت له ناوچه‌كه‌دا، بۆ نمونه: لهسەروبەندی بەهاری عەرەبییەوە، لە یه‌مه‌ن ده‌وڵه‌تێكى له ناو ده‌وڵه‌تێكدا دروست كردوە، له ڕێگه‌ى میلیشیاكانه‌وه كه هیچ ئه‌رزشێكیان بۆ سیسته‌مه‌كه دانه‌ناوە. له عێراق و سوریاش به‌هه‌مان شێواز. لە لوبنان دا بەهەمان شێواز، لە ئەفگانستان هەر بەهەمان شێوە. ئێران هەرگییز پاڵپشتی کاراکتەری دەوڵەت و فاکتەرە فەرمییەکان ناکات، بە پێچەوانەوە بەردەوام مامەڵەو سەروخوانی لەگەڵ گروپ و تاقم و میلیشیاکان و فیگەرە نا-فەرمییەکاندا هەیە. ئەم بابه‌ته‌ش له ڕووى تیۆرییه‌وه ڕۆحى ئه‌مریكا ئه‌كوژێ كه له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا ڕێبازى سیاسه‌تى ئه‌مریكى سه‌ر به تیۆرى ریاڵیزم (Realism Theory)ه، كه جه‌وهه‌رى فیكرهكهى لاى (هانس مۆرگینتاو-Hahs Morgenthau) باوكى دامه‌زرێنه‌رى قوتابخانه‌كه بریتى یه له سهنتهركردنى ڕۆڵى ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها هه‌موو كاركردنێك له پێناو (هێز) دا بۆ ده‌وڵه‌ت و هه‌موو شتێك له‌پێناو سیاسه‌تى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی دا، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌بێت كاراكتهرى ده‌وڵه‌ت به‌هێز بێت. لاى ئه‌مانه “فه‌وزا” له سیسته‌مى جیهانى دا زۆر باشه، چونكه شتێكى سروشتیه‌و هه‌موو ده‌وڵه‌تێك ململانێ ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هێزى خۆى به ده‌ست بهێنێت، له ئه‌نجامدا ” سه‌قامگیریی” جیهانى بۆ هه‌موان دێته دى، چونكه هه‌موان هێزیان هه‌یه. ئێ به‌ڵام ئێران بە تایبەتی و (لەسەردەمی قاسمى سوله‌یمانى دا بەتایبەت) رۆڵى ده‌وڵه‌تى له عێراق و سوریا‌و لوبناندا سفر كردۆتەوە، ده‌وڵه‌ت نهى ئهتوانى و ناتوانێت له‌م ناوچانه ململانێ بكات بۆ به‌ده‌ستهێنانى هێزى سیاسى و سه‌ربازى و ئابوریى و دیبلۆماتى و مرۆیی خۆى، بۆیه چوارچێوه‌ى یاریگاكه له ناوچه‌كه‌دا له ڕووخان نزیكبوەتەوه.
لە دەرئەنجام دا، ئەبێت لە دوای جەنگێکی خوێناوی و کارەساتێکئ مرۆیی دیکە لە باشور و ناوەڕاستی عێراق، وڵاتەکە دابەش بکرێت بە پاڵپشتی نێودەوڵەتی. وە یان واقعێکی سیاسیی نوێ بێتە ئاراوە، ئەگینا ئەم دۆخە ئاوەها بەردەوام نابێت، چونکە کاراکتەرەکانی ناو دەوڵەت (سێ سەرۆکایەتییەکە) خۆیان ئایکۆنی نا- ئومێدکردنی خەڵکن بۆ گۆڕانکاریی لە سەرانسەری عێراقدا و هەروەها بە ڕێگەی نا-دروست گەیشتونەتە پێگە (دەستورییەکان!)
- Latest Posts by بەهرۆز جەعفەر
بەهرۆز جەعفەر: لەبارەی پاڵێوگە نایاساییەکانەوە.
-بەهرۆز جەعفەر: کورد یان ئەردۆگان دەرفەتیان زۆرترە؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئایا ئیسرائیل بەڕاستیەتی؟
- All Posts